١٠\٨\٢٠١٥
دیموكراسی له
تیۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
- بەشی شەش -
ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی كۆنه‌پارێز ڕێگره لهوهكه سیسته‌می سیاسیی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی
به‌سه‌ردا بێ و كۆمه‌ڵگا هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن به‌ره‌و پێشه‌وه
بنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش خۆی له هێزی بنه‌ماڵه، فاشیزمی سیاسیی، ڕه‌گه‌زیی
و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه. هه‌ركام له‌م دیاردانه‌ش پشتئه‌ستوورن
به هێزی جه‌ماوه‌ریی و ده‌ماره‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵ خوێن ده‌درێن و
ڕیشكی له كۆمه‌ڵگاوه وزه وه‌رده‌گرێت و هه‌ركام له‌و پڕۆسانه‌ش خاوه‌ن
تیئۆری و فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆیه‌تی، كه له ئاره‌سته‌كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت.
كردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی دیموكراسی و دابه‌زاندنی كولتووری دیموكراتی بۆ نێو
كۆمه‌ڵگا و به‌تاییبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌زموونی كرانه‌وه‌ی
سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه گه‌لێك قورس و دژواره و
به ئاسانی ئه‌و پڕۆسه جێگیر نابێت، چونكه له‌لایه‌ن سیسته‌می
دیكتاتۆری و بیروبۆچوونی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و بیروهزری دواكه‌وتوو
ڕێگری لێده‌كرێت و له لایه‌كی دیكه‌ش كۆمه‌ڵگا و تێنه‌گه‌ییشتنی
سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چینه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و پڕۆسه‌یه به له‌مپه‌ری
بنه‌ڕه‌تیی جێگری بوونی دیموكراتی له كۆمه‌ڵگا ئه‌ژمار ده‌كرێت. سه‌پاندنی
هێز به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و بیروبۆچوونی جیاوازی كۆمه‌ڵ ناكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری
ئه‌و كێشانه پێناسه بكرێت، چونكه له ئاكامدا ئه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی
و كۆمه‌ڵه كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات و ده‌بێت به بێژنگ و
هێڵه‌كی كولتووریی كۆمه‌ڵگا تێپه‌ڕێنرێت. كه‌واتا پێویسته له هه‌مبه‌ر
جێگیر كردنی چه‌مكی دیموكراسی پشوودرێژیی بێته‌كایه‌وه و پێش ئه‌وه‌كه
به‌هێز ئه‌و پڕۆسه‌یه بسه‌پێنرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵ بۆ
جێگیركردنی كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رابه‌ری
نێوان ژن و پیاو بدرێت، پێویسته كه كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكرێته‌وه و
له‌پێوه‌ندیی به ماف و ئازادی و یه‌كسانی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵ و
مافی تاكه‌كه‌سیی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌رفه‌تیی تێگه‌ییشتن بڕهقسێنرێت
و شی و شرۆڤه‌ی پێویست له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ گه‌ل بێته‌گۆڕێ. به‌ده‌ر
له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخ و قۆناغانه ئاڵۆزیی سیاسیی گشتگیر ده‌بێ و
ولات به‌ره‌و وێرانه گا‌و ده‌نێ.
ناكرێ پێش ئه‌وه‌كه تێگه‌ییشتنی هاوبه‌ش له پێوه‌ندی به‌و كێشانه‌ی
پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا بێته كایه‌وه، ئه‌و چه‌مكانه‌ی نوێ بسهپێنرێنه
سهركۆمهڵ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندی به‌و پڕۆسه‌یه ئه‌ركدار
بكرێن، چونكه ئه‌گه‌ر كۆڵه‌كه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی به‌باشی له
كۆمه‌ڵگادا جێگیر نه‌كرێن و تێگه‌ییشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هاوبه‌ش له‌و
پێوه‌ندییه‌دا نه‌ێته كایه‌وه، له ئاكامدا تووندووتیژی كۆمه‌ڵایه‌تیی
و سیاسیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و قه‌یران و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌ره
ده‌ستێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه تێگه‌ییشتنی كۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندی به ماف
و ئازادی، یه‌كسانیی و به‌رابه‌ریی نێوان ژن و پیاو ڕۆخسارێكی نه‌رێنیی
كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و پتر به‌ستراوه‌ته‌وه به كاریگه‌رییه‌كانی
دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ش به‌شێكی
بۆ یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بهشێكیتریشی له
قووڵایی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كولتوور سه‌رچاوه
ده‌گرێت كه له ڕێڕه‌ی مێژوودا ئاوێته‌ی ژیان بوونه و به‌رده‌وام به‌بێ
پێشگیری له په‌ره سه‌ندندان و دۆخی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی
كۆمه‌ڵگاش له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و قه‌یرانانه ڕێخۆشكه‌ر بووه و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیش كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر داناوه.
ئه‌گه‌ر دیموكراسی پڕۆژه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی بێت كه نییه، خۆ سیسته‌می
جڤاكیی و شۆرایی پڕۆسه‌یه‌كی تاییبه‌ت به میزوپۆتامیایه و له ئایینی
پیرۆزی ئیسلامیشدا وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئاماژه‌ی
پێكراوه، ئه‌ی بۆ دیكتاتۆران، ده‌سه‌ڵاتداران و بنه‌ماڵه‌كانی ده‌ست
ڕۆییشتوو دژایه‌تی ده‌كه‌ن. بێگوومان دژایه‌تی كردنی سیسته‌می جڤاكیی،
شۆرایی و دیموكراسی ته‌نیا یه‌ك هۆی هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
بنه‌ماڵه و دیكتاتۆران ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سانی شیاو و
دڵخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. كه‌واتا كێشه‌كه
ڕۆژئاوایی بوونی پڕۆسه‌ی دیموكراسیی نییه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
دیكتاتۆر و فاشیستییه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت. منیش سیسته‌می دیموكراسی
به پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌زن ئه‌ژمار ناكه‌م و پێموایه كه
دیموكراسی سیسته‌مێكه كه بنه‌مای پێكهاتنی كاپیتالیزم پێك ده‌هێنێت و
بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسییه كه تێیدا سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دار
ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت، به‌ڵام سیسته‌می جڤاكیی و شۆرایی به چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی چاره‌سه‌ری
جڤاكییانهی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی. سیاسیی و ئابووریی دام.
___________________________________
بەشی
پێنج:
www.emrro.com/dimukrasiyle5.htm
بەشی
چوار:
www.emrro.com/dimukrasiyle4.htm
بەشی
سێ:
www.emrro.com/dimukrasiylet3.htm
بەشی
دوو:
www.emrro.com/dimukrasiylet2.htm
بەشی
یەک:
www.emrro.com/dimukrasiylet.htm
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|