١٨\٦\٢٠١٥
دیموکراسیی
راستەوخۆ.

و: زاھیر باھیر
- بەشی
یەکەم -
دیموکراسیی راستەوخۆ چییە؟
دیموکراسیی راستەوخۆ لە چەند ڕوویەکی گرنگەوە لە دیموکراسیی
پاڕلەمانی، جیاوازە، لەوانە:
١- دیموکراسیی راستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی 'پەسەندکردنی' بیرۆکەکانەوەیە،
بە ھەمان ڕادەش لەپێناو 'گەشەپێدانی' بیرۆکەکانە.
لە دیموکراسیی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە
خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی 'پەسەندکردن' یا 'پەسەندنەکردن'ی ئەو
بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیموکراسیی راستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیموکراسیی راستەوخۆ
بەم بنەما کەتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی
خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن
شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر
ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو
شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانە.
دیموکراسیی راستەوخۆ شێوازە میتۆدە.
٢- دیموکراسیی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی.
جیاوایی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان
تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان
مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی ئەنجوومەنی/
شورای خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو
ئەرکە دیاریکراوەی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدەن، ئەوا دەستبەجێ
دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێ بسەندرێتەوە.
٣- دیموکراسیی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان
ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە (نێو کۆمۆنێتییەکە). لە دیموکراسیی
پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دیموکراسییە (پاراستنی ئەو
دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە
دیموکراسیی راستەوخۆدا خستنەگەڕ و سەرپەرشتی کارگەیەک، کێڵگەیەک یا
نووسینگەیەک لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. ئەم
کۆبوونەوەیەشە کە بڕیار لەسەر ھەلومەرجی کارکردن و ڕێکخەرانی کار و لێ
سەندنەوەی ئەرکیان و ھەروەھا چۆن کارەکان ڕێکبخرێت، دەدات. ھەرئاوا
ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە
شوێنی کار و ژیان لەتەکیاندا، بەڕێوەدەچێت. رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن
فێدراسوێنەکانی شوێنی کارەوە بە بەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی
پێکدێت. لە بەشی نۆھەمی نامیلکەی (پارلەمانی
دیموکراسی) بزووتنەوەی ھاریکاری کرێکارانا، وەرگیراوە.
http://flag.blackened.net/revolt/once/pd_chap9.html
چەمکی دیموکراسیی ڕاستەوخۆ
(کە دژە بە فرەڕایی (جەماعی) کە ھەندێک جار ئەمە وەکو دیموکراسیی
راستەوخۆ ، ناودەبرێت)، لە ڕووی واتاوە بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونەوەیە
کە زۆر جار ئاماژە بە د یمۆکراسی راستەوخۆ دەکەن. لە ڕاستیدا
دیموکراسیی راستەوخۆ شێواز ێکی بڕیاردانە لە خوارەوە بۆ سەرەوە ، کە
تێیدا ڕاپرسی وەک ئامرازی بڕیاردان بەکاردەبرێت. دیموکراسیی راستەوخۆ
لە بوارێک یا ئاستێکی بچوکدا وەکو گروپێک لە خەڵک لە ڕێگای
بەرزرکردنەوەی دەستیانەوە یاخود بەکارھێنانی کارتی دەنگدان بۆ گەیشتن
بە بڕیارێک ، دەتوانرێت بە ئەنجام بگەیەنرێت. دیسانەوە دیموکراسیی
راستەوخۆ لە دانی بڕێارێکی گەورەدا لە فۆڕمی" لیژانەکاندا، شووراکاندا،
ئەنجومەنەکاندا" لە ھەڵبژاردنی نێردراوەکان (وەفدەکان)، کە ڕۆڵیان
نوێنەرا یەتیکردنی داخوازییەکانی نێو گروپەکانیانە لە ئەنجومەنەکەدا ،
پێکدێت،. بانگکردنەوە و لابردنی ئەم نێردراوانە (وەفدانە)، ڕەوایە و
دەکرێت، ھەر کاتێک کە ھۆکارێک یا زەمینەیەکی ئاوا لە لایەن ئەو گروپەوە
کە وەفدەکە نوێنەرایەتییان دەکات، لە ئارادا بوون ، ئاساییە کە
نێردراوان بانگبکرێنەوە.
دەنگەکانی کە لە دیموکراسیی راستەوخۆدا، لە دانی بڕیارەکاندا، دەدرێت،
ئەو دەنگانەن بڕیاردەدەن کە ئایا بڕیارەکە"دەبرێتە"وە یا " دەدۆڕێت"
لیرەدا زۆربەی دەنگەکان براوەیە ، ( بەتایبەت کە لە بوارێکی بچوکدا
بەکاردێت)، بەڵام لە بوارەکانی دیکەی وەک پێکھێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی،
یاخود بەکارھێنانی دەنگدان بۆ بەدەستھێنانی زۆرینەی دەنگ و دواتر
بەکارھێنانی وەکو بڕیارێکی بەکۆمەڵی و (دەستەجەمعی ) لابەلاکردنەوەی
یەکنەکەوتن یا ناکۆکییەکان، لەم بارەیەشدا دەنگی زۆرینە دەتوانرێت لە
مۆدیرنکردنی (مۆدیفای) پرۆسەی دەنگداندا ، بەکاربھێنرێت. لە دیموکراسیی
راستەوخۆدا ، ھەرکەسێک دەتوانێت داوای دەنگدان و دەنگوەرگرتن لەسەر ھەر
پرسێک بکات ، ھەروەھا دەشتوانێت داوای گرتنی یا بەستنی کۆبونەوەیەک ،
بکات، بۆ ئەمەش گروپێک یا ئەنجومەنێک دەتوانێت ڕەشنوسێک (درافت)
ئامادەبکات بە ڕەزامەندی لەسەر خاڵە ڕەچاوکراوەکانی سەبارەت بە بانگەشە
بۆ دەنگدانەکان و بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان، کە دەکرێت.
ئەم وتارەی خوارەوە کە لە " زاپەتێستاوە، ئەنارکیسزم و دیموکراسیی
ڕاستەخۆ" وەرگیراوە باس لەوە دەکات کە چۆن زاپێتاستەکان دیموکراسیی
راستەوخۆیان بەکارھێناوە. خودی وتارەکە "لە گۆڤاری
ئەنارکو-سەندیکالیستەکان " لە زستانی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە..
ئەوەی کە بزووتنەوەی زاپاتێستا لە ساڵی ١٩٩٤
وە سەرقاڵە پێوەی، سەرەوکارێتی بیناکردنی سیستەمی دیموکراسیی
راستەوخۆیە، تۆڕێکی (نێتوەرک) ڕیکخستن و دەنگگیریی بڕیارەکانیانە، کە
بە تێوەگلان و بەشداربوونی سەدەھا ھەزارکەس، پێکیانھێناوە. لەو
دەڤەرانەی کە لەدەست ئەواندایە ٣٢ شارەوانی یاخی، ھەن، کە ھەر یەکەیان
لە ٥٠ بۆ سەروو ١٠٠ کۆمۆنێتی تیادا ھەیە و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار کەس
لێرەدا دەژین و بەشێکن لەو تۆڕەی کە بڕیارەکانی تیادا، یاخود بەھۆیەوە،
دەدرێن، لێرەشدا پێنج گروپی زمانی ھەن، لەتەک ھەبوونی چیا بڵندەکان و
جەنگەڵەکان و خراپی ڕێگاوبان، کە گرفت دەخەنە پێشدروستکردنی ھەر
ڕێکخراوێکی ئازادیخوازانەوە . لەگەڵ ئەم ھەموو ڕێبەستانەشدا ،
وادەردەکەوێت ئەمە ئەوەیە کە دەقاو دەق زاپاتێستاکان دەیانویست دروستی
بکەن.
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|