په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٦\٢٠١٥

دیموکراسیی راستەوخۆ.


و: زاھیر باھیر    

- بەشی دووەم -

کۆبوونەوە ‌جەماوەرییەکانی گوند:


ئەو جێگایانەی کە زاپاتێستاکان بە ئاشکرا خۆیانیان تیادا ڕێکدەخەن و بەڕیوەیان دەبەن، لادێ و گوندەکانن کە خەڵکەکەشی زیاد لە پێویست ھەژارن، کۆمۆنێتییە بچوکەکانی کە پێکھاتوون لە ١٢ بۆ ١٠٠ خێزان، نموونەکانن، کە بە ناچاریی لەسەر پارچەزەویەک، بێئەوەی سوودمەند بن لە ئامراز و ماشێنە مۆدیرێنەکانی کشتوکاڵی ، دانراون.


ھەندێک لە پیاوەکانی ئەم کۆمۆنێتیە لە دەرەوەی گوند، لە شارەکانی کە سەر بە ناوچەکەن ھەتا بە دووری سەر سنوری ئەمەریکا، لەوێ کار دەکەن، ‌ لە گوندەکانی خۆیاندا تەنھا وجوودێکی سیاسیانە کە ھەیە ئەویش لە کەنیسە کاسۆلیکییە جیا جیاکانەوەیە ‌سەبارەت بە تیئۆلۆگی ڕزگاریخوازانە و خودی EZLN (سوپای زاپێتێستا بۆ ڕزگاری نەتەوەیی، یاخود سوپای زاپێتێستای ڕزگاری نەتەوەیی) ھەن و چیدی نا.


دییز دێ ئابریل ،Diez de Abril، کۆمۆنێتییەکی نوێیە لەو زەوییانەدا کە لە ساڵی ١٩٩٥ دا دەستیان بەسەرداگیرا، پێکھێنرا، لە لایەن ئەوانەی کە لە پێش یاخیبووندا ڕۆیشتبوون لەسەری نیشتەجێبووبوون ، ئەوان پێشئەوەی کە دەستی بەسەردا بگرن ، خۆیان لەگردبوونەوەی جەماوەرییانە، سەبارەت بە زەوییەکان، بەیەکدی ئاشناکردبوو، بڕیاریان دابوو کە چۆن ئەم زەویییانە لە نێوانی خۆیاندا دابەشبکەن، بۆ ئەمەش بڕیاریان دابوو کە ئەو ناوەی سەرەوەی لێبنێن، ئەمەش دوای ١٠/٠٤/١٩١٩ کاتێک کە ‌زاپاتا تیرۆرکرا، ڕوویدا.' .


کۆبوونەوەی جەماوەییانەی ھەفتانە لەدوای گردبووەنەوەی جەماوەرییانە کە لە یەکشەماندایە، یاخود بەشێکە لە وەزیفەی ئەو گردبوونەوەیە ، دەکرێت و کراوەیە بۆ ھەمووان کە لە سەروو ١٢ ساڵەوەن بۆ قسەکردن و دەنگدان گەرچی دەنگدان زۆر دەگمەنە. ئەم کۆبونەوەیە بۆ چەند کاژێرێک دەتوانرێت درێژەی پێبدرێت ، ھەر وەکو ھەموو جاران پرس و کێشە عەمەلییەکان و لابەلاکردنەوەیان کە پەیوەندیان بەکارکردن لەناو کۆمۆنێتییەکە یاخود سەرفیاتی پارەکانی کۆمۆنێتییەکەوە، ھەیە، تاووتوێ دەکرێت. یەکێک لەو لێدوان و مشتومڕە درێژانەی کە دەکرا، لەسەر ئەوە بوو کە ئایا تراکتۆرێک بکڕرێت یاخود عەرەبانەیەکی گواستنەوەی شمەک. گەر پێویستیشیکرد ئەوە ‌ڕەنگە دانیشتینی یا گردبوونەوەی دیکە لە ھەفتەکەدا ،دەکرێت.


نێردراوەکان (وەفدەکان) کە بە 'بەرپرسیاران' ناودەبرێن، بۆ یەکخستنی کارەکان لە شوێنە دیاریکراوەکاندا، لە گردبوونەوەکەدا،ھەڵدەبژێرێن. ئەم نێردراوانە ‌بۆ کاتێکی دیاریکراو ( ساڵێک دوو ساڵ) دستبەکاردەبن گەر ھەست بەوەبکرێت کە ئەمانە ' بە گوێرەی وەلا و متمانە بۆ ئەوانەی ھەڵیبژاردوون، بەڕێوەناچن' کاتێک کە ( دروشمی زاپاتێستا بۆ دەستڕۆیی دەدرێت پێیان) قابیل بە بانگردنەوە دەبن.


ھەروەھا بۆکارە تایبەتییەکانی نێو کۆمۆنێتییەکە کاری ھەرەوەزی ئەنجامدەدرێت، ئەمانەش لەلایەن گردبوونەوەکەوە دادەنرێن، ‌سەبارەت بەو کارانەی کە پێیان دەسپێررێن لە بەرامبەر گردبوونەوەکەدا، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن، جگە لە کارە پێسپێرراوەکانیان سەربەخۆدەبن. ھەرەوەزییەکانی ‌Diez بەشی زۆر جیاوازیان ھەیە وەکو بەشێک بۆ قاوە، ھەنگوینی گاوگۆتاڵ، بێستان، نان، دوورین و مریشک. ھەندێک لە بەرھەمەکانی ھەرەوەزییەکان بۆ ئەندامەکانی خۆیان دەبن، زیادەکەشی دەنێررێت بۆ سندوقی سێنتەری کۆمۆنێتییەکە، کە لە لایەن گردبوونەوە جەماوەرییەکەوە ، کۆنترۆڵکراوە.


CCRI کۆمیتەی نھێنی شۆڕشگێڕانە:


CCRI، کۆمیتەی نھێنی شۆڕشگێڕانە، کۆمیتەیەکە ‌ کە سەرکردایەتی سوپادەکات ، ئەم لیژنەیە (یا ڕاستتر ئەم لیژنانە، چونکە CCRI ی دەڤەریش ھەیە) لە نێردراوەکانی نێو کۆمۆنێتییەکان پێکھاتووە و لە خۆشیدا ھەیکەلێکی میللیتەری نییە.


ئەم کۆمیتەیە ‌ لەسەر ئاستی دەڤەرەکە توانای دانی ئەو بڕیارانەی ھەیە کە کارایی خۆی لەسەر یەکبەیەکی کۆمۆنێتییەکان، دادەنێت، بۆ نموونە،‌ کاتێک کە یەکێک لە کۆمۆنێتییەکانی دەڤەری Morelia ویستی ھەر دوابەدوای یاخیبوونەکە پارچە زەوییەک داگیربکات، دەستی بەسەردابگرێت " کۆمیتەی شۆڕشگێڕی دانیشتوانە ئەسڵییەکەی ناوچەکە، (CCRI) فەرمانی بەو خەڵکە دا، کە ڕاوەستن و چاوەڕوانبن و پێشبینی لابەلاکردنەوەی زەویەکە لەسەر ئاستی دەڤەرەکە پاش وتووێژەکەی ١٩٩٤بکەن".


ئەمە لە خۆیدا گرفتێک نییە، ئەگەرکۆمیتەی نھێنی شۆڕشگێڕانەی ناوچەکە (CCRI) کۆمیتەیەکی حەقیقی نێردراوەکان ( وەفدەکە) ‌بێت، لە زۆر حاڵەتی شۆڕشگێرانەدا پاشەکشەی کەرتێکی جەنگاوەرەکان باشترە نەبا چالاکییەکی نەزۆک و نەگەیو ببێتە مایەی سەرکوتکردنی بزوتنەوەکە. لەم حاڵەتەدا من ڕەنگە ھاوڕانەبم لەگەڵ بڕیارەکەدا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەم بڕیارە چۆن دراوە و کێ داوێتی، ئایا خەڵکی ناوچەکە داویانە یاخود لیژنەیەکی نابەرپرسیار بەناوی ئەوانەوە ، بڕیارەکەی داوە؟‌


پاش مانگێک بەدوای ڕاپەڕیندا، ڕۆژنامە لیبراڵەکەی مەکسیک'La Jornada'‌ لە دیمانەیەکی ھەمەلایەنانەی زاپاتێستاکان کە لەلایەن ھەندێک لە ئەندامانی CCRI، ئەنجامدرابوو، یەکێک بەناوی Isacc ڕاڤەی بەرپرسیارێتی CCRI: کردووە و دەڵێت:


"ئەگەر خەڵک وتیان ھاوڕێیانێک کە ئەندامی CCRI ھیچ شتێک ناکەن و ئێمە ڕێز لە خەڵک ناگرین یا ئەوانە ناکەین کە خەڵک پێمان دەڵێن ، ئەو کاتە خەڵکی دەڵێن دەیانەوێت کە لامانبەرن..... ھەر بەھەمان شێوە گەر ھەندێک لە ئەندامانی CCRI کارەکانیان بەجێنەھێنن، گەر ڕێزیان بۆ خەڵکی نەبێت، کەواتە ھاوڕێیان ئەمە شوێنی ئێوە نییە و لێمان ببورن دەبێت خەڵکی دیکە بخەینە جێگاتان".


ڕاوێژکردن:


لەگەڵ ئەو دەستڕۆییەی CCRI ھێشتا دەسەڵاتی ئەوەی نییە ، کە بڕیارە گرنگ و مەزنەکانی وەکو جەنگ و ئاشتی بدا، ئاوا بڕیاردانێک سەبارەت بەو مەسەلانە دەبێت لە ڕێگای 'ڕاوێژکردنەوە ' بکرێت ، بە ڕیفرۆندەم بەڵام بە لیدوان و مشتومڕێکی چڕوپڕەوە لە ھەر کۆمۆنێتییەکدا کە چەقی پرۆسەکەیە وەکو خودی دەنگدانەکە خۆی. ئەمەش مانگانێک دەخایەنێ و ھۆکارێکی گەورەشە بۆ توڕەبوونی حکومەتی مەکسیکۆ، کە ئەو ھەمیشە وەڵامی پێشنیازەکانی یەکسەر یاخود لە چەند ڕۆژێکدا ، دەوێت.


لە یەکێک لە ڕاگەیاندنەکانی EZLN ڕاڤەی پرۆسەی ڕاوێژکارییەک ئاوادەکات:


"لە ھەموو کۆمۆنێتییەکان و کۆمونەکاندا لەو شوێنانەی کە ئەندامانی EZLN لێبوو ڕاوێژکردن، ئەنجامدرا، توێژینەوەکان ، ڕاڤەکردن و شیکرندەوە ھەروەھا لێدوان سەبارەت بە گرێبەستەکانی ئاشتی، لە گردبوونەوە دیموکراسییەکاندا، قسەی لێکرا و ھەڵبژاردنیش ڕاستەوخۆ و ئازاد و دیمۆکراتیانە، بوو.


دوای دەنگدانەکە ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەنجامی گردبوونەوەکان ئامادەکران، ئەم ڕاپۆرتانەش بە دەقیقی بەروار و شوێنی گردبوونەوەکە، ژمارەی ئەوانەی کە بەشدارییان کردووە (پیاو، ژن و منداڵانی تەمەن لە سەرو ١٢ ساڵەوە) ڕاکان و خاڵە بنەڕەتییەکانی کە مشتومڕیان لەسەر کراون ‌لەتەک ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە، لەم ڕاپۆرتانەدا ھاتوون.


بەم شێوە فراوانەی کە چاودێرەکان بینیویانە و ‌کە ‌ڕاوێژکردن کراوە و بە من وتراوە ، ئا لەم جۆرە ڕاوێژکردنانەبوو ‌ کە بڕیاریدا کە بەرخۆدانەکەی ١٩٩٤‌ بەڕێوەبچێت. ساڵێک پێشتر مارکۆس و کۆماندەی سوپا ئەو ئامادەبوونەیان بەرچاوگرت، لەو کاتەوەش ڕاوێژکردنەکان بڕیاری دەستپێکردنی لێدوانی لەگەڵ حکومەت کرد تاکو ڕێکەوتنەکەی San Andres قبوڵ بکات، دواتریش کشانەوەی ‌ لێدوان لەگەڵ حکومەت، ڕاگیرا ھەتا ئەو کاتەی ئەوانەی کە لە ئێستادا ڕەزامەندی لەسەر نیشاندراون (موافەقەت کراون)‌، دەیکات.
______________________________

بەشی یەکەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo1.htm

 

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک