٢٢\٤\٢٠١٢
دین به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م
به‌مۆدێرنیزمه‌کردن و به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگه!

وه‌ستا کەمال
ئیسلامی سیاسی وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی توند‌و تیژ، دانیشتوانی خۆر هه‌لاتی
ناوه‌ڕاستی قێزه‌ون و ناشیرن کردووه،خه‌ڵکی خۆر هه‌ڵاتی لای هه‌ر ئه‌وروپیه‌ک
وه‌کو دڕنده لێکردووه،ئێستا وا سه‌یر ئه‌کرێین، که ژن کوژین، دژی
ئازادی و دێموکراتین، تیرۆریست و شمشێر وه‌شێنین، توڕه‌و عه‌سه‌بی و ڕق
له‌دڵ و، ڕق ئه‌ستورین، شه‌ڕفرۆشین، نا ئارامین، ئه‌م کلتوره ئیسلامیه
خه‌ڵکی ئاوا په‌روه‌رده‌کردووه،14سه‌ده‌یه تروسکاییان بۆ خه‌ڵک نه‌هێشتووه،
ئه‌م ئیسلامیانه که‌دێنه ئه‌وروپا یه‌که‌م جار بیر له‌وه ئه‌که‌نه‌وه،
که‌چۆن چالاکی سیاسی و جیهاد بکه‌ن، به‌پلان و به‌رنامه دێنه
ئه‌وروپا ، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی نه‌ک وه‌ک په‌نابه‌ر،بیر له‌وه ئه‌که‌نه‌وه
کام تونێل بته‌قێنه‌وه کام جاده‌و میترۆی ژێر زه‌وی پڕکه‌ن له‌تێنتی،
کام بینای به‌رز ته‌خت بکه‌ن له‌گه‌ل زه‌وی، درۆزن و فڕوفێڵ، هه‌میشه
نامۆن به‌یاساو قانونی مه‌ده‌نی، خه‌ریکی ئیشی ڕه‌ش و به‌رتیل خواردنن،
ئێستا به‌هۆی ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامیه سیاسیه‌وه خه‌ڵکی خۆر هه‌ڵاتی
ناوه‌راست باجه‌که‌ی ئه‌دات که‌گوایه ئێمه تیرۆریست و ناشارستانین
ونامۆین به‌دنیای مه‌ده‌نیه‌ت، چه‌ند ترس و خۆفیان خستۆته دڵی
دانیشتوانی گۆی زه‌وی ، ئه‌وه‌نده زیاتریش به‌هۆی ئه‌م دڕندانه‌وه
قڵشت چۆته به‌ینی دانیشتوانی خۆر هه‌لات و ئه‌وروپاوه...هتد.
هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌ده‌م توێژینه‌وه‌یه‌کی بچوک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
بده‌م.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵسته‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه
به‌گشتی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دین و کلتورو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌کوردستان
و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست،پێشبینی ئه‌کرێت ئه‌م مه‌مله‌که‌ته
به‌سه‌رکه‌وتویی به‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌کدا تێ ناپه‌ڕێت، سه‌ده‌یه‌کی
تاریک و، پڕ ئه‌بێت له‌شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی، دیاره ساڵی خۆش له‌به‌هاره‌که‌یه‌وه
دیاره، به‌و مانایه‌ی ناتوانێت به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی
بروات، شۆڕشه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ی زیاتر سه‌لماند، دوای روخانی
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان، فه‌زای کۆنه‌په‌رستی دینی به‌هێز تر بوو،
بێ‌کاری زۆر زیاتر بوو، گرانی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی زۆر تر
بوو،ئه‌مه‌ش بۆ ئیسلامی سیاسی زه‌مینه له‌بارتر ئه‌کات، که‌واته ئه‌وه‌نده‌ی
من دیقه‌تم داوه‌تێ، ناکرێ بۆ ئێمه‌ی کۆمۆنیست و ئازدیخوازان، باس له‌هه‌ر
شتێک بکه‌ین له‌کوردستان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات، هه‌رشتێک په‌یوه‌ندی به‌مێژویه‌کی
دورو درێژی کوردستان و ناوچه‌که‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌به‌ر
چاو نه‌گریت، که ئیسلامی سیاسی وه‌ک کۆسپێکی گه‌وره سه‌یر نه‌که‌ین،
که‌یه‌کێکه له‌ترسناکترین هێزی سیاسی له‌ناوچه‌که‌دا، وه‌کو به‌شێک له
کۆنه‌په‌رسترین سیاسه‌ت وچه‌ق به‌ستتو دور له‌گه‌شه‌کردن و پێش که‌وتن،
هه‌میشه ئیسلام جیهانێکی بێ به‌رهه‌م بووه به‌رامبه‌ر به‌مافه‌کانی
خه‌ڵک، به‌رامبه‌ر به‌عیلم و زانست، به‌رامبه‌ر به‌ئازادی و ما‌فی مرۆڤ،
به‌لام جیهانێک بووه لیواو لیو له‌ترس و خۆف و کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌و
داگیرکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و ته‌عەدای ناموسی له‌خێزانی خه‌ڵکی
کۆیله و هه‌ژاره‌کان.
دینی ئیسلام فکرێکی بیابانییه که‌له‌ژێر ده‌واره‌کاندا
دروست بووه، ته‌نیا شیری حوشترو خورمایان ئه‌خوارد، تێیاندا هه‌بووه
به‌درێژایی مێژوو خۆی نه‌شتووه،فکرێکی زۆر ده‌شته‌کیی و پێ په‌تی، بۆ
چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر کێشه‌یه‌ک په‌نایان بۆ شمشێر بردووه‌و خوێنیان
ڕشتووه،ئیسلامی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌یانه‌وێت به‌عه‌قڵ و
کلتوری چه‌رخه‌کانی به‌ردین کۆمه‌ڵگه به ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌یانه‌وێت هه‌موو
جوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگه بخه‌نه ناوئه‌م ئۆردگا کۆنه‌وه، ئه‌مانه
بروایان نیه که ئه‌م هه‌موو پیش که‌وتنه به‌رهه‌می هه‌وڵ و خه‌بات
وتێکۆشانی ئینسانه، به‌رهه‌می کتێبه ئاسمانیه‌کان نیه، ئه‌مانه
بۆیه هیچ شتێک قبوڵ ناکه‌ن چونکه ئه‌مان به‌ناوی خواوه قسه
ئه‌که‌ن، نه‌ک به‌پێی پیداوستیه ئینسانیه‌کان، ئه‌وان به‌پێی فرمانی
خوا ئه‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگه کۆنترۆڵ بکه‌ن، نه‌ک ئینسان پێویستی به‌چ
جۆره ژیانێک و سیسته‌مێکی به‌ڕێوه بردن هه‌یه،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه
ڕه‌فزی هه‌موو شتێک ئه‌که‌ن، چونکه ئه‌م گه‌شه‌کردنه ته‌واو جیاوازه
به‌فرمانه‌کانی خوا، ئازادی له‌قازانجی دین نیه، یه‌کسانی ژن و پیاو
له‌قورئاندا جێی نابێته‌وه، عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی له‌قورئاندا جێی
قه‌ده‌غه‌یه، په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدێرن له‌قازانجی دینی ئیسلامدا نیه،
تێکه‌لاوکردنی کجان و کوران له‌قوتابخانه‌کان چاوی ئیسلامیه‌کان کوێر
ئه‌کات، جونکه قورئان بروای به‌جیاوازی چینایه‌تی هه‌یه، بڕوای به‌وه
هه‌یه که‌هه‌ندێک له‌ئینسانه‌کان فه‌زلیان هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وانی
تردا، ئه‌وه‌عه‌قڵی ئینسانه ئه‌توانێت شت به‌رهه‌م بێنێت، نه‌ک دیاری
خوا،خوا هیچشتێکی بۆ که‌س نه‌ناردوه، لێره‌وه ئیسلامیه‌کان سه‌غڵه‌ت
ئه‌بن، ئه‌مانه هه‌مووی کاره‌ساتن به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت به‌هۆی ئه‌م
دینه‌وه، زۆر قورسه ئینسان به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو کاره‌سات و خه‌مانه
بگرێت، که‌دینی ئیسلام هۆکاره‌که‌یه‌تی، تا ئێستاش جوابی ئه‌م گرفته
نه‌دراوه‌ته‌وه، کۆمۆنیسته‌کان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ک قه‌رزاری ئه‌م
مێژوه‌ن، که‌په‌لاماری ئه‌م مێژوه‌خوێناویه‌یان نه‌داوه، ئه‌م
ڕۆژگارانه سه‌ختن بۆ کۆمه‌ڵگه که‌لیواو لیون له‌زوڵم و دواکه‌وتویی و
نه‌زانی و سه‌رکوت، بۆیه ئه‌بی ئه‌م دینه وه‌کو په‌تایه‌کی کوشنده‌و
ئایدزو سه‌ره‌تان بۆ خه‌ڵک رون بکرێته‌وه،هه‌رچه‌نده بۆ له‌ناو چوونی
دین پیویستی به‌شۆرشێکی کۆمه‌لایه‌تیه، به‌لام ئه‌م هۆکارانه‌ش ڕێگه‌خۆش
کردنه بۆ ئه‌و شۆڕشه.
تائێستاش زۆربه‌ی سیاسه‌ت مه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران ئیلهامیان له‌م
دینه‌وه وه‌رگرتوه و به‌کاری ئه‌هێنن بۆ مانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان، وه فه‌رزیان کردووه به‌سه‌رخه‌ڵکدا، که‌واته قسه نه‌کردن
له‌م باره‌وه بۆشاییه‌کی سیاسی دروست ئه‌کات، یان که‌س نه‌توانێت یان
نه‌وێرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، یان نه‌یه‌وێت گرنگی پێ بدات، ئه‌مه
خۆهه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندنه، خۆڵ کردنه چاوی خۆت و خه‌ڵکه، بۆ بزوتنه‌وه‌ی
چه‌پ و کۆمۆنیزم ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه زۆر گرنگه، ئه‌بێ هه‌ڵوێستی جدی
له‌سه‌رئه‌م دینه وه‌بگرین، که ئه‌م دینه به‌ناچاری بۆته به‌شێک
له‌بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، یان ئه‌م دینه به‌سه‌ر زه‌ینی ئینسانه‌کاندا
سه‌پاوه‌و بوه به‌که‌لتورو قانون و یاسا بۆ تێڕوانین و
خوێندنه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌موو
شته‌کانی،هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م دینه نه‌که‌یت بێسوده، هه‌موو
لایه‌نه‌کانی ئه‌بێ هه‌ڵسه‌نگێنیت وڕه‌خنه‌ی لێبگریت، ئه‌مه که‌لتورێک
و سیاسه‌تێکی ده‌یان قه‌ڕن له‌مه‌پێشه، ساڵه‌هایه له‌ناو خه‌ڵکدا
ڕه‌گی داکوتاوه، که به‌زه‌بری شمشێرو ترس و تۆقاندن و فڕو فێل و
درۆ‌و ده‌له‌سه سه‌پاوه، ئه‌بێ هه‌مو که‌سێکی ئازادی خواز زۆر
ڕاشکاوانه بێ پێچ و په‌نا ڕوبه‌ڕوی بینه‌وه، ئه‌مه ئه‌رکی
هه‌مومانه، ئه‌رکی ته‌نیا لایه‌نێک نیه، ئه‌گه‌ر باس له‌ژێرده‌سته‌یی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر‌باس له‌شوێنێک ئه‌که‌ی که‌ژیان تێیدا
هه‌راسان بوبێت، باسی که‌لتور بکه‌ی، باسی سیاسه‌ت بکه‌ی، ئه‌بێ باسی
دین بکه‌یت، ئه‌گه‌ر باسی ده‌ره‌جه دویی ژنان بکه‌ی، یان باسی فره‌ژنی
و شیربایی و گه‌وره به‌پچوک بکه‌یت، ئه‌گه‌ر باسی فتواو تیرۆری
ئازادیخوازان بکه‌یت، که‌واته ئه‌بێ باسی ئه‌م دینه بکه‌یت،
ئه‌توانین بڵێین که‌دین هه‌زاران ساڵه ڕێنماییه‌کی کوێرانه‌و هه‌ڵ
خه‌له‌تاندن بووه بۆ خه‌ڵک.
لێکدانه‌وه‌ی دین بۆجیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هه‌مان
لێکدانه‌وه‌یه که‌له‌سه‌ر وه‌هم و خه‌یاڵ بنیات نراوه،بۆ نمونه،
تێڕوانینی دین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ژاری زه‌کاته، که‌مرۆڤه
ده‌وله‌مه‌نده‌کان به‌هۆی بوونی سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی که‌به‌تاڵانی
و دزی پێکی هێناوه، خێر به‌هه‌ژاران بکات، ده‌وله‌مه‌ندێک ڕه‌حمی
بتلیسێته‌وه‌و یارمه‌تی هه‌ژاران بدات له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌وله‌مه‌نده
له‌سه‌ر به‌تالان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ژاران ده‌وله‌مه‌ند
بووه،عه‌جه‌با ئێستا سۆز‌و به‌زه‌یی به‌هه‌ژاراندا بێته‌وه، دیاره
ئه‌م لێکدانه‌وه ئیسلامیه که‌پێشنیاری ئایه‌تی زه‌کاته ته‌واو
پێکه‌نیناوی و منداڵانه‌یه، له‌کاتێکدا چاره‌سه‌ری هه‌ژاری له‌ئه‌ستۆی
ده‌وله‌تدایه به‌م پێیه هه‌ژاری ئه‌بێ به‌پێی ئه‌وه‌ی هاولاتیه
ئه‌بێ بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی بۆ دابین بکرێت، ئه‌مڕۆ جیهان،جیهانی
روداوه خێراکانه دنیای چه‌ق به‌ستوو نیه وه‌کو ئیسلام لێکدانه‌وه‌ی
خورفیانه‌و خه‌ێاڵیانه‌ی بۆ ئه‌کات، ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م روداوانه‌دا
بڕۆیت، نه‌ک به‌هه‌زارو ئه‌وه‌نده ساڵ پێش ئێستا بیر بکه‌یته‌وه‌و
که‌سیش نه‌وێڕێت ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت، کام هه‌ژار بروای به‌سوره‌تی
زه‌کات هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ژاریه‌که‌ی؟ بێگومان که‌س.!، کێ بروای
به‌دایالۆگی نیوان خوا‌و شه‌یتان هه‌یه، یان ئه‌و به‌رهه‌ڵسته‌ی
که‌شه‌یتان ئه‌یکرد دژی خوا ئه‌مانه هه‌مووی چیرۆکی دروست کراوو
ئه‌فسانه‌یین، ئه‌مانه هه‌موی چیرۆکی به‌ر ئاگردانن، ئه‌م شتانه
هه‌مووی بونه کلتورو فه‌رز کراون به‌سه‌رخه‌ڵکدا، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی
کوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌ی نه‌خوێنده‌واری و نزمی ئاستی
وشیاری خه‌ڵک به‌ڕاده‌یه‌که، بۆته زه‌مینه‌یه‌کی زۆر کارساز بۆ
گه‌شه‌کردنی ئیسلامی سیاسی، که‌به‌هه‌زارو یه‌ک شێوه خۆیان سازمان
ئه‌ده‌ن،زائیده‌ن هه‌ژاری له‌راده‌به‌ده‌ر.
که‌واته ئه‌م که‌لتوره‌خۆرهه‌ڵاتیه له‌و دینه‌وه هاتووه‌هاتوه،
دیاره که‌لتورسه‌رچاوه‌که‌ی یان دینه وه‌کو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان
فه‌رهه‌نگی زانستی و مه‌ده‌نیه وه‌کو ئه‌وروپا، ئێمه بمانه‌وێت و
نه‌مانه‌وه‌ێت که‌لتوری خۆرهه‌ڵات کلتورێکی دینیه، له‌سه‌ر وه‌هم و
خه‌یاڵی بێ مانا و نازانستی بنیات نراوه، ئه‌م دینه فکرێکی
ناعه‌قڵانیه، پڕه له‌شتی پروپوچ، لێره‌وه مرۆڤه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه
کاتێ بیرئه‌که‌نه‌وه، چه‌وت وکۆنه‌په‌رست بیر ئه‌که‌نه‌وه، نازانستی
بیر ئه‌که‌نه‌وه، چونکه دینه‌که بووه به‌قانون به‌سه‌ریاندا، بوه
به‌کلتور و چۆته مۆخی ئینسانه‌کانه‌وه، له‌خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست
هه‌موو شتێک کۆنه‌په‌رست کراوه،هه‌موو شتێک مۆرکی دینی پیوه‌نراوه،
هه‌موو جۆره‌مناسه‌باته‌کان، زه‌واج، مۆسیقا، فه‌ن، مارکێته‌کان،
سینه‌ماکان،هیچ شتێک نه‌ماوه مۆرکی دینی پێوه نه‌نرابێ، خۆ ئه‌م
مێژوه بۆ ئه‌وروپاش هه‌روابو، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌خاڵی وه‌رچه‌رخان
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ستی کرد، ئاوڕ له‌دنیایه‌کی پێشکه‌وتو تر
درایه‌وه، که‌له‌دنیای کڵیسا مۆدێرن تر بوو، ڕێنیسانس به‌رپا بوو،
ته‌ختی کڵیسای هه ڵته‌کاند، ئیتر خه‌ڵکی ئه‌وروپا خۆیان ژیانی خۆیان
دیاری کرد، داهێنآە ژیشگێ پێ کرد، ووڵاتیان بنیات نا، ده‌وڵه‌تیان
دروست کرد، خۆیان ده‌ستورو یاسایان بۆ دانا، ئه‌وکاته ئاڵ و گۆڕێکی
ڕیشه‌یی دروست بوو،که‌ئێمه ئێستا له‌سایه‌یدا ئه‌یبینین و زۆرله
خه‌لکی خۆرهه‌ڵات له‌ناو ئه‌م شارستانیه‌دا ئه‌ژین، که‌دێین باسی
حه‌قیقه‌تی ئه‌م که‌لتوره ئه‌که‌ین باسی ئه‌م داهێنانه ئه‌که‌ین
که‌ئینسان کردویه‌تی باسی ئه‌م مێژوه ئه‌که‌ین که‌ده‌ست پێ ئه‌کات
دنیایه‌ک ڕێگری دروست ئه‌که‌ن، که دێینه سه‌ر پایه‌کانی له‌سه‌ر
کۆڵه‌که‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته که قسه ئه‌که‌ین که‌بریتیه له‌ئینسان
وعه‌قڵی خۆی، کاتێ خوازیارین کوردستانیش ئاوا به‌ره‌و به‌مۆدێرنه
بڕوات، ده‌سه‌ڵات داران و ئیسلامیه‌کان توڕه‌و سه‌غڵه‌ت ئه‌بن، پێمان
ئه‌ڵێن باسی ئه‌مه مه‌که‌ن ئێمه موسڵمانین میله‌ته‌که‌مان موسڵمانه،
که‌ڕه‌گ و ڕیشه‌و ڕۆحی ئه‌م شارستانیه‌ته ی ئه‌وروپا له‌سه‌ر
ڕه‌خنه‌گرتن و وازهێنان بوو له‌پڕوپاڵه‌نته‌ی دین، مه‌به‌ستم دینی
مه‌سیحیه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی خۆر هه‌ڵاتیش ئاڵ و گۆڕی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا
بێت، ئه‌بێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئاوڕ بده‌نه‌وه له‌خۆیان، وه توڕدان
و گاڵته پێ کردن به‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه‌ی که‌دینی ئیسلام ئه‌یکات
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه.
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵک موسڵمانه، ڕێزله دین بگریت،
یان بێده‌نگ بیت لێی، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ن و با برینداریان
نه‌که‌ین، ئه‌مه بێ ڕێزیه به‌ئینسان و گه‌شه‌کردنی مرۆڤ، ئه‌مه واته
ڕیز گرتنه له‌و دواکه‌وتویه کۆمه‌لایه‌تیه که‌دین به‌رهه‌می
هێناوه، ئه‌م دینه سه‌رتاپای کۆنه‌په‌رست و فاشیه، به‌سیاسی و
غه‌یره سیاسیه‌وه، به‌هه‌موو بال و لق و پۆپه‌کانیه‌وه، به‌خواو
پێغه‌مبه‌ره‌کانیشه‌وه، به‌هه‌موو حه‌دیس و قورئان و
شته‌کانیه‌وه،مێژوی دین کۆتایی پێ هاتوه، ئه‌بێ دین بمرێنی، ئه‌بێ
دین له‌سێداره بده‌ین، ئه‌بێ له‌جێگه‌ی خوا ئینسان دابنێیت، له‌جێی
قوئان و حه‌دیسه‌کان پڕاتیکی ئینسان بخه‌یته جێگه‌که‌ی، وه‌کو ئه و
ئینسانانه‌ی که له ئه‌وروپا هیلاک بون ماندو بون، زه‌حمه‌تیان کێشا،
خۆ شارستانیه‌تی ئه‌وروپا بیگاقه نه‌بوو بۆیان ده‌رچوو بێ، لۆتۆ
نه‌بو، یانسیب نه‌بو بۆیان ده‌رچوبێت،که‌س قاوه‌ی نه‌گرته‌وه، خوێنیان
ڕشت ماندو بون سجنیان بینی کوشتاریان دا شه‌ڕیان کرد،کتێبیان
خوێندوه،خه‌باتیان کرد، په‌یکه‌ریان تاشی، ده‌یان و سه‌دان کتێب
له‌کتێبخانه‌کانیاندا هه‌یه،هه‌موی به‌یه‌که‌وه بوو، که‌س له‌خوا
نه‌پاڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کارێکیان بۆ بکات، وه‌کو سه‌رکرده کورده‌کان
هه‌مێشه له‌خوا ئه‌پاڕێنه‌وه کورد رزگاری بێت، پاڕانه‌وه له‌خوا
ڕێگه‌چاره نیه، خوا هیچی بۆ که‌س نه‌کردوه، کێ ئه‌تونێت پێم بڵی خوا
چی بۆ کردویت، ژنێک بهێنن له‌ڕوی زانستیه‌وه منداڵی نه‌بێت خوا
منداڵێکی دابێتێ، پیاوێکی شه‌ل و کوێر خوا چاکی کردبێته‌وه،
له‌بیابانێکدا باران نه‌بارێت ئه‌و ببارێنێت، برسیه‌ک تێر بکات
نه‌خۆشێک چاک بکاته‌وه، هه‌موی درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه.
ئه‌بێ دین بخه‌ینه ناو مه‌تحه‌ف ومۆزه‌خانه‌وه، ئه بێ که‌لتورو
عه‌قڵیه‌ته سیاسیه‌ی که‌دین و ناسیونالیزم دای هێناوه، وه‌رن به‌رده
بارانی بکه‌ن، ڕه‌جمی که‌ن، ژنان به‌رده‌باران و ڕه‌جم مه‌که‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌یل و ئاره‌زوه شه‌خسیانه‌ی که‌هه‌یه‌تی،
که‌ڕۆژانه ما‌فی خۆیه‌تی له‌ژیانیدا موماره‌سه‌ی کات، ئه‌وکه‌سانه
به‌رد باران بکه‌ن که‌ژنان و ئازادیخوازان زینده به‌چاڵ و سه‌نگه‌سار
ئه‌که‌ن، ئه‌وانه ڕه‌جم بکه‌ن، که ئێمه‌یان فێری به‌رده‌باران وجه‌ڵد
لێدان کرد، واته دین، دین و که‌لتوری بیرکردنه‌وه،عاده‌ت و ته‌قالیدی
کۆمه‌ڵایه‌تی، دیارده‌ی خێڵه‌کی،عه‌شیره‌ت گه‌رایی، مه‌سئول په‌رستی،
به‌تایبه‌ت ئه‌و دینه‌ی که‌ئێمه له‌سه‌ر بێشکه‌وه پێ موسڵمان کراوین،
ئه‌م دینه فێری زۆر شتی ناشێرینی کردوین، فێری ژن کوشتن و به‌رد
بارانی کردوین، فێری درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی کردوین، له‌جیاتی قوتابخانه فێری
حوجره‌و ته‌کیه‌مان ئه‌کات، ئه‌م دینه له‌بری ئه‌وه‌ی ئینسان دروست
بکات کۆیله دروست ئه‌کات،ئه‌یانه‌وێت دنیا بکه‌ن به‌کۆیله‌ی خوا،
هه‌موتان ئه‌بێ ئه‌وه‌بزانن که‌کۆیله نیشتمانی پێ دروست ناکرێ، وڵاتی
پێ ناڕازێته‌وه، کۆیله فێری مل که‌چی کراوه، به جه‌هه‌نه‌م و
به‌هه‌شت وا فێر کراوه که ئه مه، به‌شی خۆته له‌م دنیایه‌دا خوا
ئه‌وه‌نده به‌شی تۆی دیاری کردوه، ئه‌م که‌لتورو دینه وای فێر
کردوین که ئه‌بێ به‌قه ده‌ری خوا ڕازی بین، به‌هه‌ژاریه‌که‌ی شوکری
خوا بکه‌ین، بۆ ڕه‌زیلیه‌که‌ی دوعا بکه‌ین، له‌گه‌وڕدا بژین و چاوه‌ڕێی
به‌هه‌شتی پان و به‌رین بین، که چه‌وساینه‌وه چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی
ئاسمان بین، ئیتر که‌س فزه‌نه‌کات، که‌س شت نه‌نوسێت هیچ نه‌که‌یت خوا
هه‌مو شتێکمان بۆ ئه‌کات.
ئیتر میلله‌تی کورد ئه‌م کۆیله‌یه تیه
سه‌پاوه به سه‌ریدا، ئیتر چۆن ڕزگاری بێت، چاویان ئه‌چێته پشتی سه‌ر
کاتێ ئه‌ڵێی ئه‌م ئایه‌ته وانیه، کاتێ ئه‌لێی زه‌وی ئه‌سوڕێته‌وه،
کاتێ ئه‌ڵێی بومه له‌رزه و باران بارین و نه‌بارین و هه‌وره
بروسکه‌و دروست بونی شه‌و ورۆژ...هتد، په‌یوه‌ندی به‌خواوه نیه
تیرۆرت ئه‌که‌ن، ده‌ربه‌ده‌رت ئه‌که‌ن، که‌لتوری ئاوا کۆمه‌ڵگه ڕزگار
ناکات، عه‌قڵی ئاوا مرۆڤ ڕزگار ناکات، به‌عه‌کسه‌وه ئینسانی ئازاد
ئه‌توانێت کۆمه‌ڵگه دروست بکات، ئه‌و ئینسانه‌ی ئازاد بێت
له‌هه‌موشتێک، ئه‌بێ ئینسان شه‌رمکات که‌بڵێی من خاوه‌نی ئه‌م دینه‌م،
وه‌رن بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌کۆمه‌لگاکانی تر
که‌وڵاتی خۆیان پێ دروست کردوه، ئه‌ڵمانیا کاول بو له‌حه‌ربی عاله‌می
یه‌که‌مدا ئێستا بزانه چونه، سه‌یری یابانیه‌کان که‌ن، که‌چی ئێمه
تازه کاتێ نان ئه‌خۆین و ده‌ست به‌رز ئه‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌ڵێین خوا
لێمان نه‌شارێته‌وه، خوا یه شوکرین به به‌شی تۆ، هه‌رچی ڕوبدات له‌م
دنیایه ئه‌ڵێن خوا خۆی باشتر ئه‌زانێ ئه‌مه واته ئینسان بێ
ئیراده‌یه‌و هه‌مو موحه‌ڕیکێکی ئینسان له‌لایه‌ن خواوه‌یه، وه‌رن با
ده‌رس له‌م وڵاتانه وه‌ربگرین، با ده‌رس له‌شۆڕشی فه‌ڕنسی وه‌ر بگرین،
له‌و داهێنانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ به‌چاوی خۆمان ئه‌یبینین، له‌وڵاتی ئێمه‌دا
هه‌زاران مه‌لای ئه‌بو جه‌هل، خه‌ڵکی گێل و نه‌فام کردووه، به‌وه
هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێن که‌بڵێن ملیار‌و نیوێک ئیسلام هه‌یه با گاڵته
به‌شعوریان نه‌که‌ین، ئه‌مانه قسه‌ی بێ مانان، ئه‌گه‌ر دین زۆرینه‌ی
بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکیش بێت ئه‌بێ هه‌ر هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و خورافه‌و
دواکه‌وتویی یه‌ی که‌له‌مێشکی خه‌ڵکدایه بده‌ین.
ئه‌مه دژایه‌تی زۆرینه‌نیه، ئه‌مه‌ڕزگاری
زۆرینه‌یه له‌ده‌ست ئه‌وجه‌هاله‌ته، ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه سومبڵی توند‌و
تیژیه، ئه‌وروپا کاتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌مه‌سیحیه‌ت زۆرتری کرد، کاتێ
مه‌سیحیه‌ت زۆرینه‌ش بون، که‌واته وه‌رن نه‌قدی عه‌قڵ و که‌لتورو
هه‌موشته‌کانیان بکه‌ن، ڕه‌خنه له‌و عه‌قڵیه‌ته بگرن که ئه‌و
شارستانیه‌ته‌ی زه‌لیل و خه‌ساندوه، چه‌نده‌ها ساڵه، هه‌زارو
ئه‌وه‌نده ساڵه ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی کردوه به تاریکستان بۆته
جه‌لاد خانه ئه‌م وڵاتانه، دین و که‌لتور پیاوی جه‌لاد دروست
ئه‌کات، ئه‌م وڵاتانه جه‌لاد خانه‌ن، له‌سایه‌ی ئه‌مانه‌دا، کام
ئینسان ئه‌توانێت قسه بکات به‌ئازادی خۆی،کام ژن ئه‌توانێت
به‌ئاره‌زوی خۆی جل بپۆشێ، کێیان ڕاو نه‌نا، ئه‌م ئینسان کوژانه کێن؟،
سه‌یری ئه‌و شوێنه بکه‌ن که‌ئیسلامی تیا ئه‌ژی، ئه‌و شوێنه‌غه‌رقی
فه‌سادی بوه، ئه‌وان له‌دنیادا جێیان نابێته‌وه، شه‌ڕ ئه‌فرۆشن
ئیفلاس بون، خه‌ڵک سه‌ر ئه‌بڕن، ته‌قینه‌وه ئه‌که‌ن، هه‌ریه‌کێکیان
چه‌ندین کیلۆ تیێنتی پێیه، توڕه‌ن، قێزیان له‌عاله‌م دێته‌وه، که‌چی
له‌ئه‌وروپاش هه‌مویان ده‌ست پان ئه‌که‌نه‌وه به‌هه‌زاران ئیسلامی
ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ ئه‌وروپیه‌ک وه‌کو سواڵکه‌ر ده‌ست پان ئه‌که‌نه‌وه
ده‌ست و پێی ئه‌وروپیه‌ک ماچ ئه‌که‌ن، که‌ڕێگه‌یان بده‌ن
له‌وڵاته‌که‌یاندا بژین و ئیقامه‌یان بده‌نێ ،هه‌زارو یه‌ک درۆ‌و فڕو
فێڵ ئه‌که‌ن بۆ ئیقامه‌یه‌ک، پاره‌ی سۆسیال وه‌ر ئه‌گرن وه‌کو گه‌زۆو
مازو به‌خۆیان حه‌ڵاڵی ئه‌که‌ن، مناڵه‌کانیان ئه‌چێته مه‌کته‌بی
کافران، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌کان زه‌واج ئه‌که‌ن، هه‌موشتێک بۆ خۆیان
حه‌ڵاڵ ئه‌که‌ن، دنیاشیان له‌خه‌ڵک ته‌نیوه، به‌ڵام کاتێک ئه‌وروپیه‌ک
قسه‌یان له‌گه‌ڵ دا ئه‌کات قێزیان لێی دێته‌وه له‌ژن و مناڵیان
له‌که‌لتوریان له‌جۆری خواردنیان، له‌ئه‌خلاقیان، له‌هه‌موشتێکیان،
له‌بیرو باوه‌ڕه‌که‌یان له‌و هه‌موو عیلم ومه‌عریفه‌یه‌ی که
له‌ئه‌وروپا به‌ده‌ست هاتوه پێیان ئه‌ڵێن له‌قورئاندا دزیوتانه،
پێیان ئه‌ڵێن ئێوه کافرن پیسن ئه‌خلاقتان ناشیرینه، ئه‌مه ئه‌و
په‌ڕی بێ شه‌رمیه، ئینتهازیه‌ته، ئه‌مانه له‌کوێوه‌هاتون؟ ئه‌مه
له‌و دین وکه‌لتوره‌وه هاتوه له‌و ئه‌خلاقیه‌ته‌وه‌هاتوه.
بۆیه له‌خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو
شته‌کان فاشلن، سیاسه‌ت فاشله، سیسته‌م سیاسی فاشله، ئه‌خلاق فاشله،
قوتابخانه فاشله، زانکۆ فاشله، مزگه‌وت شوێنی دروست کردنی تیرۆریست
و ته‌قاندنه‌وه‌یه، جاده‌کانی خوارو خێچ و خراپن ،ئاوی خواردنه‌وه‌ی
پیسه ، لادێکانی که‌س تێیدا ناتوانێت بژی،کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی درۆزن،
شه‌ڕه‌نگێز، برا له‌گه‌ڵ برا ناگونجێت، کۆمه‌ڵگه هه‌موی فێڵباز
کراوه، ئه‌مانه کێ دروستی کردون ئه‌مه کێ هێناویه‌تی، ئایا ئه‌مه
ته‌کنه‌لۆجیا هێنای به‌دیاری بۆمان؟، مه‌ده‌نیه‌ت و سکۆلاریزم
هێنایان؟، یابانیه‌کان هێنایان،مارکس هێنای ؟،شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی هێنای
ڕۆزا لۆکسه‌م بۆرگ هێنای؟؟؟؟؟؟، ئه‌مانه هێنایان، ئیمامی علی
هێنای،خه‌لیفه‌کانی ئیسلام هێنایان،ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت کۆمه‌ڵگه‌به‌ره‌و
پێشه‌وه‌به‌ریت، ئه‌گه‌ر خوازیاری یه‌کسانی ژن و پیاوایت، ئه‌گه‌ر پێت
خۆش مۆسیقا‌و گۆرانی و وه‌رزش و هونه‌ر پێش بکه‌وێت، ئه‌بێ له‌م
شه‌ڕه‌دا به‌شداری بکه‌یت و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی و
علمانی به‌ریت،هیوا دارم ئه‌م ململانییه له‌به‌ینی ئه‌م دوو
جه‌مسه‌ره‌دا تیایدا مژده‌ی له‌دایکبوونی کۆمه‌لگه‌یه‌کی ئینسانی
ومه‌ده‌نی بیت.
wsta_kamal33@yahoo.com
|