٨\٦\٢٠١٣
دین چیه؟
نووسینی: مینا
موسوڵمانزاده

وەرگێڕانی: عوسمان رەحمانی
دین ئه‌مرێکی سه‌پێندراو و ناچاریه. هیچ که‌سێک
دینی خۆی هه‌ڵنابژێرێ و هه‌ڵینه‌بژاردوه. هه‌مو ئینسانێک که دێته
دونیا، دینی پێ ده‌درێ و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت. دایک و باوک و
کۆمەڵگا و سیستەمی پەروەردە دینی بۆ دیاری دەکەن. له راستیدا مرۆڤ له‌گه‌ڵ
دینی دایک و باوکی له دایک نابێ. یانی بە موسوڵمان و یان مەسیحی و
جولکە و ... لە دایک نابێت. بۆ نمونه من له بنه ماڵه‌ێه‌کی موسوڵمان
هاتومه‌ته دونیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بنه‌ماڵه‌ێکی مه‌سیحی له دایک
بواێه‌م بێگومان و لەسەداسەد ده‌بومه مه‌سیحی.
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه که منداڵ له دایک ده‌بێ، مێشک پڕ کردنەوەی دینی
ده‌ست پێده‌کا. نەریت و ئایینی دینی، پارانه‌وه و کتێبی دینی، په‌روه‌رده‌ی
دینی، ئه‌سڵ و فه‌رعی دین، پێغه‌مبه‌ر، ئیمام، گوناه، خێر و شه‌ر، جه‌هه‌نم،
به‌هه‌شت، خودا، ره‌سوڵ، زیاره‌ت، نوێژ و رۆژو، وه به هه‌زاران وشه‌ی
دیکە له‌م چه‌شنانه ده‌بارێنن به گوێی ئه‌و منداڵه‌دا. مێشک و زه‌ینی
پاک و بێ خەوشی منداڵ ده‌ئاخنن به کۆمه‌ڵێک خورافات و ورێنه‌ی دینی و
پێدا هه‌ڵدان به دینی خۆ و نه‌فره‌ت له دینه‌کانیتر. بۆ نمونه
موسوڵمانه‌کان ده‌ڵێن، ئیسلام دوایین و گوره‌ترین و پێشکه‌وتوترین دینی
خوداێه. هه‌رکه‌سێک که ئه‌م دینه‌ی نیه کافره، له خودا بێ خه‌به‌ره،
نه‌جس و جه‌هه‌ننه‌میه. به‌م شێوه‌ێه هه‌ر له رۆژه‌کانی له دایک
بونه‌وه تۆوی دوژمناێه‌تی، شه‌ڕ و دوبه‌ره‌کێ له نێوان دینداره
ئیسلامیه‌کان و غەیری ئیسلامیه‌کاندا ده‌چێنن. له بیرمه داێه گه‌وره‌م
به ده‌راوسێه سونیه‌کانمانی ده‌وت که، ئه‌م هیچ و پوچانه کاتێک
نوێژ ده‌که‌ن هه‌ردوک ده‌ستیان به به‌ر ورگیانه‌وه ده‌به‌ستن، وه له
بانگدانیشدا ناڵێن (اشهد ان علی وه‌لی الله). ئه‌م قسانه‌ی به شێوه‌ێه‌ک
ده‌کرد وه‌ک بڵیی ئه‌گه‌ر بکه‌ونه به‌ر ده‌ستی له‌وانه‌ێه له‌ت و په‌تیان
بکا. یان کاتێک که قوماش فرۆشێکی جوله‌که به کۆڵانەکاندا ده‌گه‌ڕا و
داوای ئاوی ده‌کرد، په‌رداخێک ئاومان ده‌داێه، به‌ڵام دایکم ده‌یوت،
ده‌بێ 7 جار ئه‌و په‌رداخه ئاوی بکێشرێت، چونکه وه‌ک ئه‌وه واێه که
سه‌گێک ئاوی تێدا خواردبێته‌وه.
له‌بیرمه له ساڵیادی وه‌فاتی عومه‌ری خه‌تابدا ته‌نیا ژنه‌کان به‌شداریان
ده‌کرد. بۆ سوکاێه‌تی به عومه‌ر ژنێک له سه‌ر شه‌رمگای خۆی وێنه‌ی
عومه‌ری ده‌کێشا و له ناو ژنه‌کاندا سه‌مای ده‌کرد. ئه‌و ده‌مه من
منداڵ بوم و که‌س بۆی نه‌بو بچێته ژوره‌وه، به‌ڵام به دزیه‌وه سەر‌م
ده‌کێشا و سه‌یرم ده‌کرد. ئه‌مه له حاڵێکداێه که عومه‌ر خه‌لیفه و
جێگری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه و به میلیونان په‌یره‌وی هه‌ێه، به‌ڵام
شیعه‌کان ئه‌م په‌یره‌وانه‌ی عومه‌ر به عومه‌ری و ته‌نانه‌ت گڵاو و نه‌جس
ناو ده‌به‌ن. ئه‌م رق و دوژمناێه‌تیانه ئێستاش به‌رده‌وامه و له‌بری
ئه‌وه‌یکه له ناو بچێ، رۆژ له دوای رۆژ ئاگره‌که‌ی سوتێنەرتر و به‌تینتر
ده‌بێ. شیعه‌کان چاوی بینینی سونیه‌کانیان نییه و سونییه‌کانیش به هه‌مان
شێوه. له شاری کرمان له ئێران گوروپێک هه‌ێه به ناوی "شێخیه" که
موسوڵمانی شیعه‌ن و گوروپێکی دیکەش هه‌ێه به ناوی "بالاسەری" که ئه‌وانیش
شێعه‌ن. ئه‌م دوو گوروپه له سه‌رده‌مانی کۆنه‌وه پێکه‌وه دوژمناێه‌تیان
هێه و به خوێنی یه‌کتر تینون. دوژمناێه‌تیه‌که‌ێان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ێه
که شێخیه‌کان زیندو بونەوەی ئینسانیان قه‌بوڵ نیه. یانی ده‌ڵێن که
له رۆژی قیامه‌تدا ته‌نیا رۆحی ئینسانه‌کانه که به‌ره‌وروی عه‌داله‌تی
الله ده‌بنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ێان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. بالاسریه‌کان ده‌ڵین،
له رۆژی قیامه‌تدا ئینسانه‌کان هه‌ر به‌م شکڵ و شێوه که مردون دیسان
زیندو ده‌بنه‌وه. له راستیدا ئه‌م شه‌ڕ و دۆژمناێه‌تیه بێجگه له
بێ عه‌قڵی هێچیتر نیه و له‌سه‌ر هیچ و پوچه.
ئه‌مه ته‌نیا بچوکترین و به‌سیت ترین ناکۆکێه‌که که باوه‌رداره
دینداره‌کان پێکه‌وه هه‌ێانه. دین به درێژایی مێژوی هاتنه ئاراێان،
هۆکاری هه‌زاران شه‌ری گه‌وره و بچوکی خوێناویی بون و هەن. خراپ نیه
چه‌ند نمونه‌ێه‌کی په‌ند ئامێز، گاڵته‌جاری، بێ مانا و بێ ئامانج له
ئیسلامتان به کورتی بۆ باس بکه‌ین.
ئه‌ساسی دینی ئیسلام یەک خودایی، پێغەمبەرایەتی، قیامەت، عه‌دل و
ئیمامه‌ته.
له یەک خودایی موسوڵماناندا، هیچ خوداێه‌کیتر بێجگه له یه‌ک خودا
که ئه‌ویش "الله"ێه،بونی نیه. ئه‌م خوداێه هه‌رچیه‌کی پێخۆش بێ به‌رانبه‌ر
به به‌نده‌ی خۆی ده‌یکا. به‌نده‌کانی ئه‌م خوداێه هه‌ر به‌دبه‌ختی و
گرفتاێه‌ک که هه‌ێانبێ، کاری هه‌ر ئه‌م خوداێه‌ێه و ده‌بێ شاکر و
ڕازی بن. به میلیونان ئینسانی برسی و نه‌خۆش و ناته‌واو له ئه‌فریقا
و ئاسیادا هه‌ێه که ئه‌م خوداێه لێان ناپرسێ و ده‌بێ رازی و شوکرانە
بژێر بن.
له دوای یەک خودایی، پێغەمبەراێەتیە؛ که ئه‌میش شاکاری دین سازان و
دوکاندارانی دینه. نه‌بوه‌ت، پێغه‌مبه‌ر، موحه‌ممه‌دی کوری عه‌بدۆڵا
به جێگری خودا ده‌زانێ له سه‌ر زه‌ویدا. ئه‌م خوداێه ده‌بێ ئاوا
پێغه‌مبه‌رێکیشی هه‌بێ. له به‌شی پێغه‌مبه‌راێه‌تیدا جێگره‌کانی پێغه‌مبه‌ر
خەلیفەکان و ئیمامه‌کانن که پاش پێغه‌مبه‌ر ده‌بنه جێگری خودا، وه
ده‌بێ ئینسانه‌کان ملکه‌جی ئه‌مره‌کانی ئه‌وانیش بن هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێ: "اگیع
الله و اگیع الرسول واولی الامر منکم". به‌م شیوه‌ێه موسوڵمانه‌کان ده‌بێ
له خودا، ناردراوی خودا و خاوه‌ن ئه‌مره‌کانیتر ئیتاعه‌ت بکه‌ن. خاوه‌ن
ئه‌مره‌کان پاش خەلیفەکان و ئیمامه‌کان، ئاێه‌تۆڵاکان و مه‌لاکان و فه‌قیه‌کانن.
ئه‌م جێگرانه‌ی خودا به‌وپه‌ری دیکتاتۆریه‌وه هه‌رشتێکیان پێخۆش بێ ده‌یکه‌ن،
بڕست له خەڵک ده‌بڕن و ده‌یکه‌نه قۆربانی خۆشگوزرانی خۆێان له ژێر
ئالای خودادا.
به‌شی دواتر زیندو بونەوەیە پاش مردن، که له هه‌مو به‌شکان و ئه‌سڵه‌کانیتر
گاڵته‌جاریتر و بێ ماناتره. به پێی ئه‌م ئه‌سڵه موسوڵمانان له رۆژی
قیامه‌تدا که شوێنه‌که‌شی نادیارە، دیسان زیندو ده‌بنه‌وه تا
لێپرسینه‌وه‌ێان له‌گه‌ڵ بکرێ. پاش شه‌فاعه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و ئیمام
و مه‌لاێانه که له‌و رۆژه‌دا خه‌ریکی ده‌ڵاڵی و واسته‌گه‌رین، ژماره‌ێه‌ک
ده‌چنه به‌هه‌شت و ژماره‌ێه‌کیش بۆ جه‌هه‌نم. بۆ ئه‌م رۆژه
دوکاندارانی دین بۆ ترساندنی خه‌ڵک و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانیان شانۆگه‌ریی
ره‌نگاوره‌نگیان ساز کردوه که به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێکی عه‌وام و ته‌نانه‌ت
به‌ناو روناکبیریش فریویان خواردوه و به بێ پرسیار و وڵام، به‌رێوه‌ی
ده‌به‌ن.
عه‌دل، هه‌مان عه‌داله‌ت، چواره‌مین ئه‌سڵی ئیسلامه، که ئه‌سڵێکی بێ
سه‌ر و بن و ماناێه. به‌راستی کام عه‌دل، له چی بارێکه‌وه، که‌ی و
له کوێ؟
ئه‌م خوداێه که باسی عه‌دل ده‌کا و جارچیان و راوێژکارانی ئیسلامی
پێناسه‌ی ده‌که‌ن، به ته‌واو مانا دیکتاتورێکی غه‌داره. دیکتاتۆرێک
راست هه‌روه‌ک دیکتاتۆره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی. خودا زوڵم و سته‌می
گیانده‌وه‌ته دوایین ئاست و پله‌ی خۆی. ئاێا به‌راستی خودا عادله که
هه‌مو شتێک بدا به که‌سێک و هیچ شتێک نه‌دا به هه‌زاران که‌سی دیکە؟
ئاێا ئه‌مه عه‌داله‌ته که یه‌کێک لاواز بێ و یه‌کێک به‌هێز، یه‌کێک
هوشیار بێ و یه‌کێک گه‌مژه، یه‌کێک جوان بێ و یه‌کێک ناحه‌ز؟ یەکێک لە
برسا بمرێت و یەکێک بە ملیاردی هەبێت؟ یەکێک ژنێکی نەبێت و یەکێک وەک
محمد ٥٠ ژنی هەبێت؟ یەکێک منداڵی نەبێت و یەکێک ٧ کوڕ و دەرزەنیک کچی
هەبێت؟
په‌نجه‌مین ئه‌سڵی ئیسلام ئیمامه‌ته. ئیمامه‌ت یانی ئه‌وه‌یکه پاش
پێغه‌مبه‌ر که ناردراوی خوداێه، که‌سانێکیتر وه‌ک ئیمام ده‌بنه
جێگری پێغه‌مبه‌ر. له به‌شی پێغەمبەراێەتیدا باسمان کرد که به کورتی
یانی، ١٢ که‌س له‌م ئیمامانه له بنه‌ماڵه‌ێه‌ک به شێوه‌ی ئیرسی بونه‌ته
جێگری پێغه‌مبه‌ر. دیاره دوازده‌ێه‌میان رۆشتوه و نه‌گه‌راوه‌ته‌وه.
هێشتا ده‌ڵێن رۆژێک ده‌گه‌رێته‌وه. تا ئێستا له ١١ ئیمامی
پێش‌و هیچ موعجزه‌ێه‌ک روی نه‌داوه. هیچ که‌سێکیش نازانێ و نه‌یبینیوه
که ئه‌م ئیمامانه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی چی گوڵێکیان داوه له‌سه‌ری
موسوڵمانان که ئه‌م هه‌موه رێز و قیمه‌ته‌ێان هه‌ێه و گومه‌زی و
مناره‌ی زێر و ئاڵتون له‌سه‌ر قه‌بره‌کانیان دروست ده‌که‌ن؟
شێعه‌کانی ئێران له‌و باوه‌ره‌دان ئیمامی دوازده‌ێه‌م هه‌مان خومه‌ینیی
نابه‌کار و قاتڵ بو که هات و چو، وه له دوای خۆی دێارده‌ێه‌کی شومی
به ناوی تیرۆریزم بۆ جیهان به‌دیاری هێنا. جیهانی توشی نائه‌منی و
خوێنرشتن کرد. ئێستاش جێگره‌کانی به‌دوای دروست کردنی چه‌کی ئه‌تومه‌وه‌ن
تا به یه‌کجاری جیهان له‌ناو به‌رن و ئاخر زه‌مان که ئیسلام باسی ده‌کا
بسه‌لمێنن.
به کورتی ئه‌مه‌ێه ئوسول و ئه‌ساسی پێنجینه‌ی ئیسلام که هه‌موی عه‌وام
فریوی و سوئیستفاده‌ێه له دڵ‌پاکی و ساویلکه‌یی جه‌هاله‌تی خه‌ڵکی
دواکه‌وتو.
ماڵپەڕی عوسمان رەحمانی

|