٩\٩\٢٠١٠
کەژاڵ
ئادەمی:
دنیای ئێمه
پێویستی به هه‌زاران هه‌زار چرایه.

گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: که‌ژاڵ، شیعر‌و
مۆسیقا‌و، گوتن، ده‌یه‌وێ چیتر بخاته سه‌ر کۆی خه‌رمه‌نی ئه‌و خزمه‌ته‌ی
به میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات؟ له ئێستادا مژوڵی چین؟ چی ده‌خوێنن؟ ئایا
هاوسه‌نگی نیوان ( مۆسیقا، گۆرانی، نوسنی شیعر، چۆن ده‌پارێزران؟
کامیان زیاتر کاتی ئێوه‌ی بۆخۆی بردووه؟ پێتان وایه دواجار له‌کامیاندا
سه‌رکه‌وتتر بێنه ده‌ر؟
کەژاڵ
ئادەمی: هه‌رده‌م هه‌وڵم ئه‌وه بوه که شیعره‌کانم زایه‌ڵه‌ی هه‌ست
و ئاوات و هاوار و ئه‌وینی ژنی کۆمه‌ڵگاکه‌م بێت. ده‌نگم هاژه‌ی ڕوباری
خۆشه‌ویستی و
عه‌شق به نه‌ته‌وه‌که‌م بێت و مۆسیقاکه‌م چرۆیێک بێت له
باخی به‌رینی مۆسیقای کوردی‌دا.
له ئێستادا له پاڵ چالاکیه هونه‌ریه‌کانمدا له زانکۆ سه‌رقاڵی خوێندنم
له بواری مێژوی مۆسیقا و هه‌روه‌ها ئیشیش ده‌که‌م.
مۆسیقا و شیعر و گۆرانی سێ کۆڵه‌که‌ی ژیانی منن و ده‌ست له‌ملانی یه‌کتر
ده‌بنه هۆی هیوای من به داهاتو و ئۆقره‌ده‌ری ڕۆحی ئاڵۆزی من و هاورێی
شه‌وگاری ته‌نیایی منن.
زۆربه‌ی کاته‌کانم له قۆناغی ئێستامدا ته‌رخانی گۆرانی کردوه. هه‌رده‌م
تێکۆشانم ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌مه داهاتوه‌کانم دوپات کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه
پێشوه‌کانم نه‌بێت. بێ‌وچان تێده‌کۆشم ته‌کنیکی ده‌نگم به‌رمه ئاستێکی
به‌رزتره‌وه و به‌رهه‌مه‌کانم خاوه‌نی ئاستێکی به‌رزی هونه‌ری بن.
کات و زه‌مه‌ن ده‌بێت وڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه که له داهاتودا له
کام بواردا سه‌رکه‌وتو ده‌بم به‌ڵام ئه‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم که
شیعر تا دوایین هه‌ناسه‌کانم هاورێم ده‌بێت و له‌گه‌ڵم ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: زۆر مناڵ بوویت که
( سه‌قز )ـی شوێنی له‌داکبوونتان جێهشتووه، 11 ساڵیشه له‌وڵاتی سوید
ده‌ژی، که‌چی له‌هه‌ست و سۆزێکی نزیک و به‌رزیشه‌وه گۆرانی ده‌چڕن، ئه‌و
هۆکارو کاریگه‌ریانه چین که‌ژاڵ له‌م ئاسته‌دا ببینین؟
کەژاڵ ئادەمی: کاتێک دڵ قسه‌ی زۆری پێ
بێت بۆ وتن به هه‌مو شێوازێک تێده‌کۆشی به‌یانی بکات. منیش هه‌مو هه‌ست
و خه‌فه‌ت و شادیه‌کانم به باشترین شێوه له ئامێزی شیعر و گۆرانیدا ده‌توانم
بدرکێنم. دیاره من دور له وڵاته‌که‌م ده‌ژیم به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌م فه‌رامۆش
نه‌کردوه که کێم و له کوێوه هاتوم. شیعر و گۆرانی و مۆسیقا ده‌بێته هۆی
به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان من و ڕابردوی من و نیشتمانی من. ڕابردو و
نیشتمانێک که خۆشم ده‌وێت و شانازی پێوه ده‌که‌م.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: که وابوو، با
بزانین که‌ژاڵ چۆنبوو بواری گۆرانی گوتنی هه‌ڵبژارد، له‌کوێیه‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد، ئایا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵکشانێکی له‌و چه‌شنه بوون هه‌ر چه‌ن له‌سه‌ره‌تادان
که‌چی قۆناغێکی باشیشتان بریووه؟
کەژاڵ ئادەمی: من هه‌ر له ته‌مه‌نی
منداڵیه‌وه به نوسینی شیعر یه‌که‌م هه‌نگاوم نابوه ناو دنیای هونه‌ر.
له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا بۆ فێر بونی ئامێری که‌مان چومه خزمه‌ت مامۆستا
عه‌لی شه‌کوری. کاتێک مامۆستا ئاگادار بو شیعر ده‌نوسم داوای لێکردم که
گوێبیستی ده‌نگم بێت. به‌بیستنی ده‌نگم هه‌ستی به‌وه کرد که ئه‌م ده‌نگه
بۆ ئه‌وه ده‌بێت په‌روه‌رده بکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که بۆ
مۆسیقا بوم و به ڕینوێنی مامۆستا بڕیارم دا که شیعره‌کانم ئاوێته‌ی
مۆسیقا بکه‌م و له ئامێزی گۆرانیدا بیگه‌یێنمه گوێی خه‌ڵکه‌که‌م. ساڵی
2006 ئه‌که‌م ئاڵبۆمی گۆرانیم به ناوی جوانترین وشه که سه‌رجه‌م
گۆرانیه‌کانی هۆنراوه‌ی خۆم بون پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر کرا. من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
به دڵێکی پاکه‌وه که خۆشه‌ویستی به هونه‌ر تێیدا شه‌پۆلی ئه‌دا ده‌ستم
دایه گۆرانی وتن و ئیمان و بڕوام بو به‌و ئیشه‌ی که ده‌یکه‌م. هه‌ر وته‌یێکیش
که له دڵه‌وه بێته ده‌ر بێگومان ده‌نیشێته سه‌ر دڵی خه‌ڵکیش. به خۆشیه‌وه
له به‌رهه‌مه‌کانم پێشوازی کراوه و ئه‌مه به‌و مانا نیه که ئیدی من به
مه‌به‌سته‌که‌ی خۆم گه‌یشتوم و پێویست ناکات درێژه به تێکۆشانم بده‌م.
ئه‌م پێشوازیه هانده‌رمه که زۆرتر له ڕابردو هه‌وڵ بده‌م بۆ پێشکه‌ش
کردنی به‌رهه‌می ڕازاوه‌تر تا به‌م شێوه وڵامده‌ری ئه‌و هه‌مو عه‌شق و
خۆشه‌ویستیه بم که خه‌ڵکه ئازیزه‌که‌م ده‌رحه‌ق به من هه‌یانه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: که‌ژاڵ، چۆن له
ئاستی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی پارچه‌کانی کوردستان ده‌روانێ؟ به‌رزو
نزمی یان با بڵین سه‌ره‌ڕای وێک‌چوویی دۆخه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوریه‌کان لاوازی و به‌هێزییه‌ک ئه‌بینرێ، ئه‌وه بۆ؟ هۆکاره‌کان
ژینگه‌یی، یا په‌یوه‌ستی چ ده‌رهاویشته‌یه‌کن؟
کەژاڵ ئادەمی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستان
پێک هاتوه له چوارپارچه و هه‌ر پارچه‌یێکیش چه‌ندین زاراوه‌ی تێدا به‌دی
ده‌کرێت ده‌توانم بڵێم که مۆسیقای کوردی ئه‌و ڕێگای بۆ خۆش کراوه که په‌ره‌ی
پێبدرێت و زۆر له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه باشتر و به هێزتر بێت. به داخه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان به درێژایی مێژو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناتوانین
له کاریگه‌ری مۆسیقای ئه‌م نه‌ته‌وه چه‌وسێنه‌رانه له سه‌ر مۆسیقای
کوردی حاشا بکه‌ین. ئێسته زه‌مه‌نی ئه‌وه هاتوه که پێش به تێرۆری
مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌مان بگیردرێ. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام که هونه‌ر
سنوری نیه. که‌واته ئێمه ده‌بێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له خاڵه به‌هێزه‌کانی
مۆسیقای کوردی و به‌کار هێنانی ئازمونی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له
چوارچیوی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و بۆ په‌ره‌پێدانی
تێ‌بکۆشین.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: جیاوازی به‌رهه‌مهێنانی
کارێکی هونه‌ری، یا پێشکه‌شکردنی کۆنسێرتێک، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
باری ته‌کنیک و ده‌ربرینه‌وه، کامیان له پێش و پاش و به‌چێژ ترن؟
بۆچی؟
کەژاڵ ئادەمی: به‌داخه‌وه من هه‌رگیز له
ناوخۆی کوردستاندا کاری هونه‌ریم به‌رهه‌م نه‌هێناوه هه‌ر بۆیه زۆر
شاره‌زای بارودۆخی ئه‌وێ نیم و ناتوانم ولامێکی ڕوون بده‌مه‌وه به‌م
پرسیاره به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی که بیستومه چه‌ند که‌سانێک هه‌ستاون به
سازکردنی ستۆدیۆی مۆدێرن و پێشکه‌وتو له کوردستان و که من هیوای به‌رده‌وامی
و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازم.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: حکومه‌تی هه‌رێم، چ
رۆڵێک له پێشخستنی کاری هونه‌ریدا ده‌گێڕێ؟ ئه‌گه‌ر وڵامتان
ئه‌رێنبێ، سه‌ره‌ڕای موزیسیانێکی زۆر به‌توانا له‌م هه‌رێمه، که‌چی
هێشتا ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌کانتان، وڵاتانی
بیانی، هه‌ڵده‌بژێن، بۆچی؟
کەژاڵ ئادەمی: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌ک
هێزێکی حکومه‌تی، ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌زنی له سه‌ر هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و
مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی هونه‌رمه‌ندی
ڕاسته‌قینه بکه‌ن بێگومان هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌یش ده‌خولقێ و گه‌شه
ده‌کات. ده‌بێت گرینگی بدرێت به‌وه‌ی که هه‌مو کاربه‌ده‌ستانی به‌شی
هونه‌ری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
که‌سانێک بن پسپۆر که زانیاریان له بواری هونه‌ریدا ببێت و دڵسۆزی
هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بن. من دژی ئه‌وه‌م له بواره هونه‌ریه‌کاندا
تاکه‌که‌س بڕیارده‌ر بێت. ده‌بێ بڕیاره‌کان له لایه‌ن لێژنه‌یێکی
زانیار و شار‌ه‌زا و بێ‌لایه‌نه‌وه بدرێت. هیوادارم ئه‌م خاڵه گرینگه
له داهاتودا به‌هێزتر له ئێستا بێت.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: بۆ به‌رهه‌مهێنانی
کارێکی هونه‌ری پرۆفیشناڵ، هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌چی هه‌یه،
ئه‌رکی کۆمپانیاو سه‌رمایه‌گوزاره نێوخۆیی و بیانیه‌کان ده‌بێ چیبێت،
له‌باری پێشخستنی ئه‌و بواره‌دا ده‌بێ کێبێ ئه‌وه‌ی رۆڵی
پێشه‌نگایه‌تی بکه‌وێته سه‌ر شان؟
کەژاڵ ئادەمی: به بۆچونی من دروستترین
کار ئه‌وه‌یه که هه‌مو به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان له ژیر چاودێری
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا تۆمار و بڵاو ببێته‌وه. هه‌ر کۆمپانیێکیش که
بیه‌وێت به‌رهه‌مێک بڵاو بکاته‌وه ده‌بێت ڕا و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی
له‌سه‌ر بێت. به‌م شیوازه سانسۆرێک ساز ده‌کرێت که پێش به
بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناشیاو ده‌گرێت. ڵیره‌دا خاڵی زۆرگرینگ
ئه‌وه‌یه که کاربه‌ده‌ستانێک که له به‌شی مۆسیقای وه‌زاره‌تدان کاسانێک
بن که بۆخۆیان مامۆستا و زانیار بن له بواری مۆسیقای کوردی‌دا. ئه‌ونده
زانا و پسپۆر بن که بزانن چ به‌رهه‌مێک خزمه‌ت به مۆسیقای گه‌لی کورد
ده‌کات و چ به‌رهه‌مێک ڕوخێنه‌ره و هه‌روه‌ها بڕیاره‌کان ده‌بێ بێ
لایه‌ن بێت. خاڵیکی گرینگی دیکه ته‌رخان کردنی پاره‌یێکی دیاریکراوه له
لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه بۆ به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان. کاتێک پاره‌ی
باشمان ببێت و له ژیر چاودێری مامۆستایانی لێهاتووی مۆسیقادا بین به
دڵنیایه‌وه به‌رهه‌مه‌کانیشمان له ئاستێکی به‌رزتردا ده‌بن.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: کۆنتاکتی که‌ژاڵ
له‌گه‌ل گۆرانیبێژو شاعیران له‌چ ئاستێکدایه، هه‌ستناکه‌ی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه لاوازن؟ ئایا مه‌ودا دوری نێوانتان نابێته مایه‌ی
زیاتر مافخوراوی هونه‌رمه‌ندا؟
کەژاڵ ئادەمی: من خۆم به هاوڕێی هه‌مو
هونه‌رمه‌ندێکی هۆشیار و زانا و دڵسۆز ده‌زانم و به گه‌شه‌یان
ده‌گه‌شێمه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هونه‌رمه‌نده‌کانیش په‌یوه‌ندیم
هه‌یه به‌ڵام ئه‌و وته‌ی ئێوه ڕاسته که ده‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان
هونه‌رمه‌ندان به‌هێزتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌نگ بۆ مافه ڕه‌واکانی
خۆمان تێ‌بکۆشین. من یه‌ک وته‌م هه‌یه بۆ هه‌مو هونه‌رمه‌ندان. هه‌رگیز
له دره‌وشانه‌وه‌ی چرایێک جگه له خۆمان نه‌ترسین چونکو دنیای ئێمه
پێویسی به هه‌زاران هه‌زار چرایه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وه‌ی که تا
ئێستا به‌رهه‌متان هێناوه، خه‌رجیه‌که‌ی له‌سه‌ر کێ بووه؟ ده‌کرێ
راشکاوانه که‌مێک زیاتر باسی ئه‌رک و خه‌رجیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی
به‌رهه‌مێکی هونه‌ریمان بۆ بکه‌ی؟
کەژاڵ ئادەمی: خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی
گۆرانیێک به‌ڕاستی قورسه. له پاره‌ی ئاوازدانه‌ر، مۆسیقاژه‌ن، ستۆدیۆ
حه‌تا ئه‌گاته کلیپ و ریکلام ئه‌گه‌ر کۆمپانیایێک پشتیوانی نه‌کات
هه‌موی دێته‌وه سه‌رشانی گۆرانیبێژ. هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من له
گۆرانی و کلیپ تا به ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئه‌رک و ماندوبونی خۆم بوه و
پشتیوانی ماڵیم له هیچ که‌س و لایه‌نێک پێ نه‌گه‌یشتوه. هه‌مو
به‌رهه‌مه‌کانیشم له پێناو خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵک و نیشتمان و هونه‌ری
نه‌ته‌وه‌که‌مدا خۆلقاندوه. ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌که‌مه که هه‌مو
ماندوییم ده‌حه‌سێنێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: که‌ژاڵ، خاوه‌ن
سه‌لیقه‌و توانایه‌کی به‌رز، که‌چی که‌م ده‌رده‌که‌وێ، بۆ؟
کەژاڵ ئادەمی: له ڕاستیدا من هه‌رگیز بۆ
خۆده‌رخستن ئیش ناکه‌م. رێگای هونه‌ریم به نه‌رم و نیانی گرتوه‌ته
به‌ر. ئه‌رکی سه‌ر شانی من ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می هونه‌ری بخولقێنم و
ئامانجم ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌کانم خاوه‌نی بایه‌خی به‌رزی هونه‌ری بن.
من له مێژو که‌ڵک وه‌رده‌گرم و بۆ داهاتو ئیش ده‌که‌م. هیوادارم
به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانم بتوانم بگه‌یێنمه ئه‌و ئاسته‌ی که نه‌وه‌ی
داهاتویش بتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. هه‌ر کاناڵ و ده‌زگایێکی
ڕاگه‌یاندنیش که بانگهێشتی منی کردبێت له هیچ یارمه‌تیێک درێغم
نه‌کردوه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: گوێ
له‌گۆرانیه‌کانی خۆت ده‌گری؟ وا هه‌ست ناکه‌ی له‌کاتی ئه‌دا کردنا،
جوڵه‌ت که‌مه؟ به بڕوای تۆ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ تا چه‌ند ده‌بێ
له‌گه‌ڵ ریتمی گوتندا له‌ش و لاری جوڵاوو وروژێنه‌ر بێ؟
کەژاڵ ئادەمی: من به‌رهه‌مه‌کانمم خۆش
ده‌وێت وه‌ک چۆن دایکێک ڕۆڵه‌کانی. هه‌ندێک جاریش گوێیان لێ ده‌گرم. به
بڕوای من گۆرانیبێژ ئازاده هه‌ر چۆن حه‌ز ده‌کات له‌ش و لاری بجوڵێنێ
و بێگومان ئه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌ریش ده‌بێت. هۆی ئه‌وه‌ی که من
زۆر جوڵه‌ی له‌ش به‌کار ناهێنم ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی
گۆرانیه‌کانم ریتمێکی هێمنیان هه‌یه و جوڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ ڕیتمی
گۆرانیه‌کانمدا ناگونجێت. هۆیێکی دیکه‌یشی ئه‌وه‌یه که من بۆخۆم
که‌سایه‌تیێکی ئارام و هێمنم هه‌یه و بێگومان ئه‌مه له شێوازی
ده‌ربڕینی گۆرانیه‌کانیشمدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
ڕیز و سپاسی فراوان بۆ جه‌نابت که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان پێدام له
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی هێژا بدوێم.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|