
یۆتۆبۆری
9-4-2008:
دیپۆرتی
پەنابەرێک لەسوید لەبەرامبەر نارەزایەتی جەماوەری پەنابەراندا ڕاگیرا.
ناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری یۆتۆبۆری سکرتارێتی
فێدراسیۆنی ئاگادار کردەوە کە لە هەڵمەتێکی بەهیزدا بە هاوبەشی و
پیشتیوانی چەند رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان لە سوید کە پێک
هاتبوون لە( شەبەکەی پەنابەرانی 2008 ،رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی
ئێرانی _بێمەرز،کۆمیتەی یۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و چەند
رێکخراوی سویدی) بەر دەگرن بە دیپۆتکردنەوەی پەنابەر (محمەمەد حەمەد)
کە وابریار بوو پێچەوانە بەخواستی خۆی دیپۆرتی بکرێتەوە بۆ بەغدا و
پاشان لەوێشەوە بۆ کوردستان .
پاش ئەوەی فیدراسیۆن لە ناردنەوەی بەزۆری ئەم پەنابەرە ئاگادار
دەکرێتەوە سەرلەبەیانی رۆژی 8-4 بۆ پێشگرتن بەم بریارە خۆپیشاندانێکی
گەورەی جەماوەری دەباتە بەردەم دائیرەی کۆچی سویدی ، هەروەها
خۆپیشاندەران دەچنە بەردەم ئەو سەیارەیەی بریاڕە (محمەمەد حەمەدی )بەکەلەپچەکراوی
پێ بگۆیزنەوە فرۆکەخانە ، بەهێزی یەکگرتوانەی پەنابەران ڕێگای لێ دەگرن
و سەرئەنجام حکومەتی سویدی ناچار دەکرێت لەژیر گوشاری ئەم نارەزایەتیە
جەماوەریەدا دیپۆرتی ئەم پەنابەرە ڕابگرن و جارێکی تر بیگەڕِێننەوە
زیندان .
بۆ بینینی هەواڵەکانی ئەم خۆپیشاندان شکۆدارە دەتوانن فلیمەکانی
وهەواڵەکانی لە میدیاو دەزگاکانی راگەیاندنی سویدی و ماڵپەری هاوپشتی و
فیدراسیۆن تەماشاکەن.
بۆ پەیوەندی بە بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
یۆتۆبۆری پەیوەندی بکەن بە (ڕێبوار حسین) بە ژمارەی: (0736197474)
http://www.gt.se/webb-tv/index.html?serialid=9709
http://www.hawpshti.com/text/2008/04/09/Muhamad_muhsin_utvisning.jpg
http://www.hawpshti.com
http://www.federasion.org/kurdish.htm
___________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|