دراماى
چیرۆكى خۆشه‌ویستیه‌كى خه‌مناكى كۆرى و
خه‌ج و
سیامه‌نده‌كه‌ى ئیَمه‌ش!!! .......

ئارام یاسین
له ریَگاى په‌یوه‌ندى كردنم به كوردستانه‌وه, ده‌زانم كه خه‌لكه‌كى
زۆر سه‌یرى دراماى " چیرۆكى خۆشه‌ویستیه‌كى خه‌مناك " ى كۆرى ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ى كه له‌م درامایه و درامایه‌كه‌ى پیَشووش " ویته‌ر
سۆناتا" به‌شداریان كردووه, كه‌سانى زۆر به ناوبانگى كۆرین, هه‌ر
كاتیَك ئه‌و ئه‌كته‌رانه گه‌شت ده‌كه‌ن ئه‌وا زوومى كامیره‌ى رۆژنامه‌كان
به‌دوایانا ویَلن. له‌كاتى گه‌یشتنیان به هوتیَل ئه‌وا گه‌نجانى كۆرى,
به كور و كچیانه‌وه, له‌به‌رده‌م ده‌رگاى هوتیَل كۆده‌بنه‌وه, بۆ
تۆماركردنى یادگارى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌رانه. خۆشه‌ویستى گه‌نجانى
كۆرى بۆ ئه‌و ئه‌كته‌رانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریَته‌وه, كه ئه‌و ئه‌كته‌رانه
سه‌ركه‌وتوانه توانیوویانه گوزارشت له گیر‌و گرفته‌كانى لاوان بكه‌ن,
و كیَشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان بخه‌نه روو, وه باس له گرانى ژیانى
گه‌نجانى كۆرى بكه‌ن. گه‌نجانى كۆرى زۆر ماندوون, ژیانیان زۆر سه‌خت و
گرانه, به شیَوه‌یه‌ك وو‌ڵاتى كۆریاى باشوو به تایبه‌تى سیئۆلى پایته‌خت
كه گه‌وره‌ترین شارى كۆریاى باشووره, ژماره‌ى دانیشتوانى دوانزده
ملیۆن كه‌سه و به سیَهه‌مین شارى دنیا ئه‌ژمار ده‌كریَت بۆ گرانى ,
ئه‌و گرانیه‌ش واى كردووه هه‌موو تاكیَكى كۆرى له سه‌روور 18 ساڵ
رۆژانه له كاتژمیَر 9 ى به‌یانى تا كاتژمیَر 6 ى ئیَواره كار بكه‌ن.
ئه‌و درامایانه‌ى كه ده‌رده‌هیَنرین شتیَكى ده‌ست كرد و دروست كرا‌و
نیه, به‌لكو ئه‌مه ژیانى ساده‌ى رۆژانه‌ى هه‌ر تاكیَكى كۆریه. گه‌نجانى
كۆرى به خۆراكى عشق و خۆشه‌ویستى ده‌ژین, شتیَك نیه ریَگر بیَت له
به‌رده‌م خۆشه‌ویستى, هه‌ر گه‌نجیَك كه ته‌مه‌نى گه‌یشته 18 ساڵ له
ژیَر كۆنترۆلى هیچ كه‌سیَك ناژیت و چاوى هیچ كه‌سیَك كامیرا نیه به‌سه‌ریا,
ئازاده له‌وه‌ى چى ده‌ویَت و چى ده‌كات, كىَ هه‌ڵده‌بژیَریَت وه‌كو
دۆست و هه‌ڤالى خۆى, وه ئاسایه لایان له‌گه‌ڵ كوىَ راده‌بوویَرن یان
نا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه شوویان كرد ئه‌وا ئه‌و په‌رى ریَز و
خۆشه‌ویستیان لایان دروست ده‌بیَت و وه ئه‌و خۆسه‌ویستیه ده‌پاریَزن
تا دواساته‌كانى ژیانیان.
ئه‌مه‌یه راستى و دروستى ئه‌و درامایانه, هه‌میشه ده‌رهینه‌رانى ئه‌م
درامایانه هه‌وڵده‌ده‌ن له به‌رهه‌مه‌كانیان باس له كیَشه‌ى هه‌نووكه‌یه‌كانى
گه‌نجان بكه‌ن, نه‌وه‌ك باس له رووداوه رابردووه‌كان بكه‌ن. ریَك وه‌كو
دراما كوردیه‌كانى خۆمان به‌ڵام به پیَچه‌وانه‌وه. له كوردستانه‌كه‌ى
خۆمان رۆژانه چه‌ندین كور و كچى لاو به ده‌ردى دوعا به‌رد باران ده‌كریَن,
به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش كه‌ناله‌كانى تى ڤى و ده‌رهینه‌ره بىَ ئاگاكانمان
له شویَن ئه‌وه‌ى له دراماكانیان باس له‌و ره‌وشه دژوواره‌ى گه‌نجانمان
بكه‌ن ده‌چن چه‌ند كه‌سانیَك ده‌هیَنن به ناوى ئه‌كته‌ر, ده‌رپیَى ره‌نگاو
ره‌نگیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن,ئه‌وه چیه؟!! دراماى مه‌م و زین و خه‌ج و
سیامه‌ندو نازانم كىَ و كىَ ده‌رده‌هیَنن. ئه‌مه‌یه بىَ ئاگاى و هه‌ست
نه كردنى ده‌رهینه‌ره‌كامانه به‌رامبه‌ر به كاره پیرۆزه‌كه‌یان.
كوردستانه‌كه‌ى خۆمان به یه‌كیَك له ووڵات و هه‌ریَم و گه‌لى دواكه‌وتوو
داده‌نریَت به‌رامبه‌ر به مافى گه‌نجانمان, ئه‌وه‌ى شتیَك بیَت به
ناوى خۆشه‌ویستى ئیَمه نیمانه. تۆ كه‌سیَكى مرۆڤ كوژ به, به ئازا و
ره‌شید و چاو نه‌ترسن ناوت ده‌هیَنن!!! تۆ كه‌سیَك به له شویَنه‌كه‌ى
خۆت به راست و چه‌پ دزى بكه, ئه‌وا به كه‌سیَكى زیندوو بۆ حالى خۆت
ناوت ده‌هیَنن!!! تۆ كه‌سیَكى درۆزن به ئه‌وا به كه‌سیَكى لیَزان
ناوت ده‌هیَنن!!! به‌ڵام تۆ كه‌سیَكى عاشق به, ئه‌وا تۆ به‌كافر و به
مه‌لعون و به داویَن پیس و به دژى خوا و پیَغه‌مبه‌ر و دین و ملله‌ت
و خاك ونه‌ته‌وه ناوت ده‌هیَنن, بۆ پاك بوونه‌وشت له كوناحى خۆشه‌ویستى
ئه‌وا پیَویست ده‌كات دوعا ئاسا به‌ردباران و بلۆك باران بكریَت تاوه‌كو
مردن. به‌ڵىَ ئه‌مه‌یه راستى ره‌وشى گه‌نجانمان, تاوه‌كو ئیَستا چ
درامایه‌كى كوردى هه‌یه ئه‌م راستیانه روون بكاته‌وه, بۆیه حه‌قى
گه‌نجانمانه سه‌یرى دراما كوردیه‌كان نه‌كه‌ن و به‌دیار دراماى كۆرى
ئه‌شكى بىَ ده‌سته‌لاتى بباریَنن. هه‌وڵدانى خۆكوشتنى گه‌نجانیشمان
باشترین و چاكترین ویَنه‌یه كه پیَشان ده‌دات كۆمه‌لگای ئیَمه چه‌نده
دواكه‌وتووه و چۆن ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كانى گه‌مجانمان له خاچ ده‌ده‌ن,
گه‌كجانمان ئه‌مه به ته‌نیا ریَگه ده‌زانن بۆ ده‌رخستنى مه‌ینه‌تیه‌كانیان.
من له نزیكه‌وه براده‌رایه‌تى گه‌نجانى كۆرى ده‌كه‌م و ئه‌زانم ئه‌وانه
چه‌نده به‌رائه‌تیان لىَ ده‌بارىَ, چه‌نده حه‌ز له جوانى ژیان ده‌كه‌ن.
گه‌نجانى ووڵاته‌كه‌م هیچیان كه‌متر نیه له گه‌نجانى كۆرى, ته‌نیا
جیاوازیمان گه‌نجانى كۆرى ئاماده‌نین جگه له خۆشه‌ویستیه‌كانیان هیچ
بتیَكى تر بپه‌رستن.
سیئۆل /
کۆریای باشوور
Aram_yaseen@yahoo.com
|