په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٠\٢٠١٠

    دراوسێکەم غەمبارە.

فەرهاد کەریم

ژوورەکەم بە تەنیشت نیشتمانەوەیە
نیگەرانم لە تەنیایی
تۆراو لە سێبەری ئەو
دابڕان لە هزر
ماندوو لە مەراقی
فەرامۆش دیدم
نان نییە، تروسکە و خۆرە نیشتمان...
ئەستێرە قدیلۆکانێی زستان
چەتر شەقامێکی چۆل
تەنیایی لە باران روونتر
لە وون بوون بێهوودەتر
نان نزیکمان دەکاتەوە لە ئاوابوون .....
بە نیشتمانەوە هەیت
گەر نیشتمان بپژمێت
دەستەسرەکەت ئامادەکە و تژیکە لە رەنگ و لە ترووسکە، لە مەراق و لە هەڵبوون لە ئارامیی و لە هەڵچوون........
لە هەر شوێنێکبم، ژوورەکەم بە تەنیشت نیشتمانەوەیە
تێر تێر تەماشای شارەکەم دەکەم،
تا نەنوێ من هەر بە پێوەم
ئای کە شارەکەم دوورە و، نیشتمانیش نزیک
دووری نێوانیان هەناسەیە و دڵ
فرمێسکم بووە تارمایی و خوێن لە بەرم دەڕوا
لە دووریتا نزیک بوومەوە نزیکم لێت...
نیشتمان بە تەنیشت ژوورەکەمەوەیە
دڵم لایەتی و لەوێیە دڵ...

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم