٢٣\٤\٢٠١٣
درێژکردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌راوهوریای ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن!

خه‌سره‌و سایه
به دوای سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسی یەکێتی و پارتی و
کۆبو‌ونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ئاشکرابوونی هه‌واڵی
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و مانه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته
له ده‌ستی مه‌سعود بارزانیدا، هه‌راو هوریایه‌کی ته‌بلیغاتی له
هه‌ردوو لاوه سه‌ری هه‌ڵدا.
سه‌ره‌تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌زمانی به‌رپرسێکیه‌وه، ڕای گه‌یاند که‌ڕازی
نییه به‌پێشنیاره‌که‌ی وه‌فه‌ده هاوبه‌شه‌که و دواتریش له‌کۆنگره‌یه‌کی
ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی
خۆیان سه‌باره‌ت به‌م پرسه ڕاگه‌یاند.. وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کیش
به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن، هه‌م یەکێتی و پارتی و هه‌م
قسه‌که‌رێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌دوو ڕاگه‌یاندنی جیاوازدا، وه‌ڵامی
ئۆپۆزسیۆنیان دایه‌وه وسه‌ره‌نجام به‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌یه‌کی تر له‌نێوان
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنه‌کاندا هاته‌کایه‌وه. به‌ڵام
ئه‌م هه‌راو هوریایه چ ڕاستیه‌کی ئه‌م هێزانه ده‌سه‌لمـێنێ و چ سیاسه‌تێک
له‌پشتی پێشنیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، له‌ده‌ستی مه‌سعود
بارزانیدا ڕاوه‌ستاوه؟
سه‌ره‌تا با له‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌وه ده‌ست پێبکه‌ین:
به جیا له‌و بۆچونه‌ی که‌پێی وایه مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م
پۆسته‌دا، هه‌مان هه‌وڵه له‌ڕاستای ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی
پارتی و ده‌ست ڕۆیشتووی ئه‌و به‌سه‌ر جومگه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ولاتدا،
ئه‌م پرسه له‌پێداویستیه‌کی ستراتیژی پارتی وهه‌وڵه‌کانی یەکێتیه‌وه
بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار وبه‌شی له”حکومه‌تی شه‌راکه‌ت“دا،
سه‌رچاوه‌ی گرتوه. ئاشکرایه پارتی وه‌ک هێزیکی بۆرژوازی ساڵانێکه له‌جێخستنی
ده‌سه‌لاتی تاک حیزبی خۆی وداسه‌پاندنی وه‌ک ئه‌مری واقع به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا
وهه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی تری کوردستاندا، ڕه‌وتێکی به‌رچاوه. ئه‌م
ستراتیژه به‌تایبه‌تی به‌دوای کورت کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کابینه‌ی شه‌ش
وده‌سه‌لاتی یەکێتی نیشتمانیو‌جیگرتنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی وکابینه‌که‌ی،
ته‌وژمێکی خێرای به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی به‌خۆیه‌وه گرتووه. کابینه‌ی
شه‌ش وحکه‌مه‌ته‌کی به‌رهه‌م ساڵح، به‌و هۆیه‌وه که‌نه‌یتوانی له‌فه‌زای
سیاسی کوردستاندا به‌ره‌و حکومه‌تێکی پایه‌دار بڕوا ولانیکه‌م له‌ڕێگای
ڕێکه‌وتنێکی هه‌رچه‌نده کاتیشه‌وه بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کاندا،
”ماڵی کورد یه‌خات“ پشێویه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێو خانه‌وا‌ده‌ی چینی
بۆرژوازی کوردا قوت کرده‌وه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌پۆلی
ناره‌زایه‌تیو خۆپیشاندانه‌کانی ١٧ی شوبات، کابینه‌که‌ی یه‌که‌یه‌تیو
به‌رهه‌م ساڵحی له‌چاوی خه‌ڵکدا بێ ئیعتبار کرد و مانه‌وه‌ی له
مه‌حه‌کدا. پاتی هه‌م بۆزاڵبوون به‌سه‌ر پشێویه ناوخۆیه‌کانی ده‌سته‌ی
فه‌رمان ڕاه‌وای چینی بۆرژوازی کورد وهه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ
حکومه‌ت، یه‌کێ‌تی ناچار کرد به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌کابینه‌ی شه‌ش وبه‌م
جۆره‌ش پارتی فرسه‌تی ئه‌وه‌ی که‌وته‌ده‌ست تاهه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌لات
به‌ده‌سته‌وه بگرێ وبۆ جێهخستنی ستراتیژه‌که‌ی هه‌نگاوی هه‌مه‌لایه‌نه
هه‌ڵگرێ. پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، یاسای پیرۆزیه ئاینیه‌کان،
تا سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک وپه‌لاماردانی باره‌گای
حیزبه‌کان، مانۆرو کێشه له‌گه‌ڵ مالیکی ونزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر له‌تورکیاو
به‌ستنی چه‌ندین پرۆتۆکۆڵی نه‌وتی، تا ده‌خاڵه‌تکردن له‌دۆخی سوریادا..
هه‌موو ئه‌مانه گۆشه سه‌ره‌کیه‌کانی ستراتیژێکه که‌پارتی بۆ
جێگیرکردنی ده‌سه‌لات وحکومه‌تی یه‌ک حیزبی، له‌ماوه‌ی 2ساڵی رابردوودا
به‌ده‌ستیه‌وه بووه. بێگومان به‌شێک له‌م هه‌نگاوانه، هێشتا له‌نیوه‌ی
ڕیگادان، به‌تایبه‌تی که هێشتا کێشه له‌گه‌ڵ مالیکی ومه‌سه‌له‌ی
سوریا وسازان وه‌یا که‌نارخستنی یه‌کجاری ئۆپۆزسیۆن، چه‌ند که‌یسێکی نه‌براوه‌یه
وهێشتا بێده‌نگ کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک به‌ربه‌ستێکه... هه‌موئه‌مانه
مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بۆپارتی ده‌خوازێ، تا ستارتیژی حکومه‌تی
یه‌کحیزبیو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کجێی ئه‌مری واقعی پارتی به سه‌رئه‌نجامی
خۆی بگات.
به‌ڵام یه‌کیتی له‌غیابی تاڵه‌بانیدا، پێشنیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی کردۆته سیاسه‌تێک بۆ مانه‌وه له‌ژێر سیبه‌ری ئه‌م
ستراتیژه‌ی پارتیدا، تا هه‌رچۆن بووه له‌دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتو
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌دا، پێگه‌ی خۆی بپارێزێ و له‌وه
زیاتر ڕوو له‌خوار مل نه‌نێ.
به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌له‌م پێوه‌نده‌دا خۆی دوپات ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه
که‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئاماده‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه
سیاسیه‌کانیان، هه‌موو به‌هاو پێوانه وقانونێک، که‌خۆیان دایان ناوه،
بخه‌ن ژێر پێوه. درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی،
بێقانونیه‌کی ئاشکرایه که‌پارتیو یەکێتی ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت
ژێرپێنانی ئه‌و دیموکراسیه‌شه که‌ڕۆژانه بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن. چونکه
پارتی‌و یه‌کیتی ده‌یانه‌وێت له‌پشتی خه‌ڵکه‌وه به ته‌وافق له‌گه‌ڵ
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کا‌ن ودانی ئیمتیازات، مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی
له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا، بگۆڕنه‌وه. ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئه‌و سیاسه‌تو
به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه که‌له پشتی پێشنیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه
ڕاوه‌ستاوه.
به‌ڵام هه‌راو هوریای ئۆپۆزسیۆن و رازی نه‌بوونی به‌پێشنیاری وه‌فده‌که‌ی
پارتی و یەکێتی، هه‌رگیز ئه‌وان ناخاته به‌رژه‌وه‌دنیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه، چونکه ئه‌م هێزانه به‌پلاتفۆڕمی چاکسازیه‌که‌یانه‌وه
هه‌میشه لایه‌نی دووه‌می یاریه‌کی سیاسی بوون که‌یه‌کیتی و پارتی له‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵک هێناویانه‌ته کایه‌وه. ئۆپۆزسیۆنێک که‌له‌دوو جه‌وله‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا که‌سانێکیان له‌چه‌شنی که‌مال میراوده‌لی
و هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه، نه‌بووه بۆکاندیدکردن له‌به‌رامبه‌ر مه‌سعود
بارزانیدا، به‌کرده‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌ئه‌وان ئه‌م پۆسته‌یان
بۆ پارتی جێهێشتووه وناڕازی بوونی ئه‌مڕۆشیان، نیشانه‌یه له‌وه‌ی که‌ده‌ستکه‌وتێکی
ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه له‌ساتوسه‌وداو مامه‌ڵه‌ی ئه‌مجاره‌دا. خه‌ڵکی
کوردستان نابێ له‌م هه‌راو هوریایه وله‌م یاریه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵاتدا،
هیچ چاوه‌روانیه‌کیان هه‌بێ. چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتو سیسته‌مه به‌مه‌سعود
بارزانیه‌وه وبه‌بی ئه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتو سیسته‌مه‌یه که‌ڕۆژانه
به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی گرانی‌و بێکاری‌و جیاکاری چینایه‌تیو سه‌رکوت و
بێ مافی ده‌بنه‌وه. ڕاوه‌ستانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان
له‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و چینایه‌تیدا، بۆ خواسته‌کانی
باشکردنی ژیان وگۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نها وه‌لامه به‌م هه‌راوهوریایه.
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|