* درێژترین شێعرم بۆ
قووڵترین عەشق کە پڕە لە هیوا *
ئهحمهدی ناسر
بۆ داگیرکەرێک لە
نژادی وەنەوشە
و
کوڕێک لە تەباری
گریان
وتم :
لە وەرزی پڕتەقاڵ
بێزوو بە پرتەقاڵ ئەکەم ،
وتت :
بێزار ئەبی لەپرتەقاڵ.
(وام
ئەزانی لە خوێندنەوەی پەنجەکانت هەموویانم لەبەر کردوون)
کە بەنەوشت لە بەر کردوو
بە دەم گۆرانی شارام وتنەوە هاتی بۆلام،
ئیتر بێزارم لە ( مەمک) ە .
کە لێومت مژی
لە سەر لێوم
گمەی کۆتر و
چڵێک نێرگز رواوە.
( تۆ هیوامی بە سەد مانا
).
هەر وەها بەم ژیانە زهرەمارە
داهاتووم
بڵێی بە دووریت دابێم ؟
نازانم دەرگا بکەمەوە یان پەنجەرە
بۆ بینینت ؟
بە کام تلیاک پەژموردەیی
ئەم باخچەیەم سارێژ بکەم.
لە کوێی رۆحی ئارەق کردووم بتشارمەوە.
///
لە بانیژەی خەیاڵەوە
بۆ درێژایی عەشق ئەڕوانم
چەندە بێچارەێە عەشق
لە پلووسکی شێعرستانەوە
گوێ بۆ هەناسەکانی شاعیرێک هەڵدەخەم
چەندە گوناحە شاعیر.
( دڵەی دێوانەم
هەر تۆش پەسینە )1
چاوم
شەقامێکی پێ خاوسە و
لە دووت هەر دێ.
جیایی
بێ رەحمانەترین ماچە.
باوەشت بێ رەحمانە ئاوەڵایە
بێ رەحمانەش تامەزرۆم ئەکەن بە
بۆنی باران
پارکیش لە خۆڕایی پارک نییە
پارکیش ( شاهیدە )
بۆچی ؟!
پرسیارێک:
لە دوو کۆتری زەخمی
فڕین دەست پێ ئەکا.
ئاها
ئیستە زانیم
رێگا
لە تۆوە دەست پێ ئەکا.
*
ئەز
بۆ پەیژەیەک شەکەتم
تا سەربەرزی ،
بۆ پشوودانێک درێژ
یان ( ئەبەدی ).
قژت
بکە بە ئاڵا
بۆ سەروەریم،
قژت
چادرێکە لە نیشتمان.
کە هاتیەوە
کالیسکە یەکت بۆ ئەکەمە نیشتمان،
شەرابێکت بۆ هەڵدەخەم
دوایی پێکەوە بینۆشین ،
شەرابێک لە شەرەفی شەوبۆکان
هیوام !
عەشقەکەی تۆ کریستاڵە
ئەسپێکی
لە تەباری
غار.
*
غەریبی
غەریبی بێوەژنێکی ماندووە
کچێکە بی تاقەت و یاخی
کەس وەک ئێواران لە غەریبی ناگات
کەس وەکوو « با » بە فیکە گۆرانی بۆ غەریبان ناڵێ،
غەریبی نازناوی فەرامۆشییە2
تۆ هەموو شتێکت بەزاند
غەریبیش بکوژە
ئەی گوڵ .
(هیوا)
تاریکی ئاوەدان ئەکاتەوە
باران لە گەڵ شڤرەی مێخەک
تەفسیرەکات
هیوا هەر خۆی نییە
کچێکە لە فەلسەفەی مێخەک
لە وڵاتی خۆشەویستی
____________________
1- له
فلکلۆریی ههورامییهوه
2- فهرامۆشی
نازناوی مهرگه (بهرۆژ ئاکرهیی)
گوڵان 2007
Rochyar_1@yahoo.com
|