په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٢\٢٠١٦

درەنگ یا زوو لە رۆژھەڵات رۆژھەڵدێ.

شەماڵ عادل سەلیم  


بەداخەوە شەوی ٢٠ لە سەر ٢١ی کانوونی یەکەم ، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی لەدایک بوونی دکتۆر قاسملۆی شەھید دا دوو ھێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری حاجی قادرو دڵدزارو ئایشەگوڵ ی شەھید ڕووی دا و بووە ھۆی شەھیدبوونی پۆڵێک پێشمەرەگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کادیرێکی ئاسایش، ھەروەھا ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
 


وەک بۆ ھەموو لایەک روون ئاشکرایە ، حیزبی دیموکراتی ئێران لەمێژووی خەبات و تێکۆشانیدا بەھەزاران شەھیدو قوربانی پێشکەش کردووە لەپێناو ئازادی و مافی ڕەوای گەلە ستەمدیدەکەمان و دوژمنانیش ھەمیشە لەپلان و پیلانی ناحەزانەیان بۆ لەناوبردن و تێرۆرکردنی کادیروسەرکرەکانمان و لەباربردنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان سڵیان نەکردۆتەوە و بەبەردەوامی ھەوڵی لەناوبردنیان داوین، نەک تەنھا لە ڕووبەڕووبوونەوەو داستانی قارەمانیەتی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان و لەسەنگەرەکانی شەر ، بەڵکو بەفێڵ و زۆر نامەردانە ھەتا لەکاتی دانوستان و گفتووگۆشدا گورزی کوشندەی خۆیان وەشاندەووە.


ھەر کۆماری سێدارە بوو ڕێبەر دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆی، لە ١٣/٧/١٩٨٩، لە شاری "ڤییەننا"ی پایتەختی نەمسا و لەپێش چاوی وڵآتانی بەناو ( مرۆڤ دۆست ) بەدڕندەترین شێوە تیرۆر کرد ، لە و کاتەی کە شەھید ( قاسملۆ ) لە سەر مێزی گفتوگۆدا بوو لەگەڵ حکوومەتی کۆماری سێدارە سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد.


بۆیە ئەم کارە تیرۆریستیەی شەوی رابردووش لەکاتی رێوڕەسمی لەدایک بوونی (قاسملۆ) ی شەھید دژ بە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبە تێکۆشەرەکەی قاسملۆ درێژەپێدەری ھەمان ئەوکارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی دوژمنەکانمانە کە خەون بە نەمان و لەباربردنی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان دەبینن و ھەموو ھەولێکیشی بۆدەدەن ، بەڵام نازانن ئەوکارە قێزەوەنانە دەبنە ھاندەرو ھۆکارێک بۆ بەردەوامبوونمان لەپێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانج و وەدەستھێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان لەرۆژھەڵات ، ئەوئاوات و ئامانجەی کە پێشەوا قازی محمەد و ئەبولقاسمی سەدری قازی و محەمەد حوسێنی سەیفی قازی ودکتۆر قاسملۆ وعەلی قۆیتاسی و وەھاب میر خزری و سالار باقری و ئەرسەلان عەباس و ناسری کەریمی و ھەزاران تێکۆشەری نازداری دیکە خۆیان بۆ فیدا کرد..


دووژمن پێێ خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت ، دەرەنگ یا زوو حوکمەو دەبێت لەرۆژھەڵات ، رۆژھەڵبێت و جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی چوارچرا بانگی حەق ومارشی ئەی ڕەقیب لێدەدرێت و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش بەرز ، بەرز ، بەرز دەشەکێتەوە.

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک