په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٩

دڕندەیەکی ئیسلامیی فاشیست و بازرگانێکی شێتۆکە.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


ئەکشێتەوەو ناکشێتەوەو لە دواییدا بە بریاری سەرۆکە شێتۆ‌کەکەی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کشایەوەو بە پێی یاساورێسای وڵاتێکی زلھێزو داگیرکەر وەک بڵێێت خاوەنی عێراقە ئەو ھێزانە ‌ بۆ رۆژئاوای عێراق رەوانە ئەکرێت و لە بنکە سەربازییە گەورەکەی ئەمریکا لە پارێزگاری ئەلئەنبار جێگیر ئەبن.

ئەردۆگانی تیرۆریست لە یەکەم رۆژی ھێرشە درندانەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، کەوتە قسەکردن و، ئەو "" ئیسلامە ‌ئیماندارە "" سەر بە بیری بۆکەنی ئیخوان ئەلموسلمین زۆر ناوو ناتۆرەی ناشیرین و نەشیاوی بەرامبەر بە کورد بەکارھێنا و، لە ھەمووی زەقتر ئەوە بوو وتی کورد ئیسلام نییەو، زەردەشتییە و پێویستە لەناو ببرێن.

دۆناڵد ترامپ بازرگانێکی شێتۆکەیەو، بووەتە جێی باس و گاڵتەجاری لە زووربەی وڵاتان و، رەخنەی لێئەگرن .بە تایبەت لە ئەمریکاو، ئەم سەرۆکە شەری کوردو تورکیای بە شەری منداڵان ناوبردووەو، وادیارە لە مناڵیدا لە سەر شەقام و کۆڵنەکان وەک کابرایەکی بەرەڵا ژیانی بە سەر بردووەو، بە یادی جاران حەزی لە شەرە گەرکەو، لە کوێ رەخنەی لێبگیرێت وەک سەگی ھار ئەوەرێت و پەلامار ئەدات.

رژێمی تورکیای رەگەزپەرست لە مێژەوە تا ئەمرۆ بە فەرمانی سوڵتانە ئیسلامییەکەی عوسمانلییەکان رەجەب تەیب ئەردۆگان سوپای تورکیا ئوپراسیۆن لە دووای ئۆپراسیۆن و ھێرش دژ بە کوردو کوردستانیانی باکورو باشورو رۆژئاوا بەرێوە ئەبات و، تاوانی جینوسایدو قەلاچۆکردنی پێکھاتە ئێتنیکییەکان ئەنجام ئەدات و، شارو گوندو ماڵی ھاوڵاتیان وێران و خاپور ئەکات و، لە ‌لایەن جەندەرمەو سەربازانی تورک ماڵ و موڵک وسامانیان بە تاڵان ئەبرێت تەنانەت مریشک ومراوی وپەلەوەریش لە دەستیان قوتاریان نەبووە و، ئەو کوردانەی ‌ لەدەستی سوپای تورک رزگاریان بووە ‌ بوونەتە کۆچبەرو، ژیانێکی تاڵ بەسەر ئەبەن.

رەجەب تەیب ئەردوگان خاوەنی ھێزی چەکدارییە و پەیرەوی سیاسەتی پاکتاوکردنی کورد وپێکھاتەکان ئەکات و، ئەیەوێت خەلافەتی( دەوڵەتی عوسمانی) زیندوو بکاتەوەو، تورکیا وەک وڵاتێکی داگیرکەر ھەلی بۆ رەخساوە درێژە بە داگیرکردنی خاکی وڵاتان بدات و، لە رابووردوودا قوبرسی داگیرکردو، وبارگرژی لە گەڵ یوناندا دروستکردو، بە ھوێ دروستبوونی شەر لە سوریا، تورکیا بە یارمەتی تیرۆریست و چەتەکانی بەناو ئیسلام و شام و سوڵتان توانی بەشێک لە خاکی سوریاو رۆژئاوای کوردستان وەک جرابلوس و ئەلباب و عەفرین و بەشێک لە مەنبج داگیر بکات و، لە ئێستاشدا پەلی ھاویشتووە بۆ لێبیا لە دووری ھەزاران کێلۆمەتر( ١٦٧٥ کیلومەتر دووری سنووری نێوانی ئیستەنبول ـ تورکیا و تەرابلوس ـ لیبیا) یەو، لەوێ { ھەسەدەو شەرڤانانی} لێ نییەو، تورکیا بۆ یارمەتیدانی داعش و گروپە ئیسلامییە روورەشەکان رووزی لەو وڵاتە کردووە..


لە مرۆشدا تورکیا لە سەر خاکی باشوری کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆرە لە بنکەو پێگەی سەربازی و، بەوەش نەوەستاوەو، خواکورکی داگیرکردووەو بەرەو قوڵایی خاکی باشوری کوردستان ئەروات.

ئەردۆگان و مەلا بەدناو و بێفەرەکانی لە ٩٨ لە مزگەوتەکانی تورکیا لە ڕۆژی ھەینی ڕابردوودا بەم شیوەیە ئاماژە و پاساو بۆ کوشتن و لە ناوبردنی کورد ئەکەن.

( کورد نەتەوەیەکی بێ خودایە و کافرە ، کوردەکان زەردەشتین ، ئەم نەتەوەیە جیاوازن لە شوێن کەوتوانی دین و بەھاکانی ئێمە بۆیە ئەبێ لە ناو ببرێن).

ئەردۆگانی تیرۆریست وفاشیست و خوێنرێژ بیرە ئیسلامییە بۆگەنەکەی، بیری ئیخوان ئەلموسلمینی چەپەڵ پاڵی پیوە ئەنێت یارمەتیدەری توندرەو تیرۆریستەکان بێت، بۆ لە ناوبردنی کوردو پاکتاو کردنی پێکھاتە ئاینی و ئیتنییەکان.

بە گوێرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رێکەوتنەکەی جێگری سەرۆک دۆناڵد ترامپ مایک پێنس و ئەردۆگان، رێکەوتنێکی پر لە شەرمەزارییەو، زوربەی وڵاتان و گەلان بە چاوی سووک سەیری وڵاتەکەمان ئەکەن و، لە ھەمان کاتدا رێکەوتنێکی فریودەرانەیەو ، ئێدارەی ترامپ زۆر لاواز دەرکەوتووەو، ھەموو شتێکی رادەست تورکیا کردووە.

ئەوەی پێویستە بووترێت : ترامپ وەک بازرگانێکی سەرمایەداری خیانەتی لە کوردو پێکھاتەکانی تر کرد.

تورکیا بەبێ شەر گەیشتە ئامانجەکانی کە چەند ساڵە بیری لێئەکاتەوەو پلان و نەخشنەی بۆ دارشتووەو، دەستیگرت بە سەر پانتایەکی گەورە لە خاکی کوردستان.

ئەردۆگانی تیرۆریست لەلایەن ھێزی خیرخوازو پێشکەوتنخواز ناوی وەک : دیکتاتۆر، تێرۆریست، فاشیست وگومرا ناوی دەرکرد، ( خوێ ھەر وابووە) حەزی لە کوشتن و خوێنرشتنە.

زۆر لە وڵاتانی ئەوروپاو، حزبەکان لە چەپەوە بۆ راسترەوەکان دژی ئەردۆگان و، دەستدرێژی تورکیان بۆ سەر خاکی وڵاتانی ترو، داوا ئەکەن تورکیا لە پەیمانی ناتۆ دەربکرێت.

ئەردۆگان ئەیەوێت ببێت بە پێشەنگی ئێسلامیەکان و ئیخوانە سەرکیشەکان و، بە ناوی خواو ئەڵلاھو ئەکبەر مرۆڤی بێ تاوان و مناڵ و پیری پەککەوتە ئەکوژێت.

خۆبەدەستەودان دۆراندنە و، راستە شەر بەرامبەر بە وڵاتێکی گەورە لە بلۆکی ناتۆو، خاوەن سوپایەکی گەورەو تانک و توپ و فرۆکەی جەنگی و چەکی مۆدێرنە، ئاسان نییە بەڵام مردنمان لە ژیانی ژێردەستەی دوژمن باشترە، کە وابوو پێویستە ھێزی شەرڤانان بگەرێن بە دوای چارەسەرو، قەت متمانە بە ئەمریکا نەکەن.

حکومەتی سوریا لاوازەو، رۆسیا لە بەرژەوەندی ئەو حکومەتە کار ئەکات، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی دانوستان لە گەڵ سوریا و روسیا ئەکەن زۆر وریا و ھوشیار بن.

ئەوەی گرنگە بۆ باشوری کوردستان.

جێی خۆشحاڵییە زوربەی حزب و کەساییەتییەکان پشتگیری خۆیان لە رێی سەتەلایت و تەلەفزیۆن و راگەیاندن وبەیان دەرکردن بۆ رۆژائاوا دەربری و، ھەروا تاقمێک دوورە پەرێز بوون و، لەرزو تاو ترس دایانیگرتبوو نقەیان لێوە نەھات.

لە کۆتاییدا پێویستە حکومەتی کوردستان بە پشتبەستن بە توانای ھێزی پێشمەرگەی دلێرو خەڵکی خۆراگری کوردستان ھەننگاو بنێت بۆ دەرکردنی بنکە ومۆڵگاکانی تورکیا لە ناو خاکی باشوری کوردستان.

دوور نییە رەجەب تەیب ئەردۆگان بە کودەتای سەربازی یان بە رابوونی جەماوەر لەناو ببرێت.


٢١\١٠\٢٠١٩
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک