دڕکێ له‌نه‌سلی گوڵه‌کانی وه‌فا.
به‌ندی عه‌لی ئه‌و ده‌مه‌ی هات شۆڕه‌بیه‌کی ڕووت وقووتی بێ گه‌ڵا بوو له‌به‌ر ده‌م باڕه‌شی حوزنا مات و مه‌لوول هه‌ڵکوڕما بوو چرۆم به‌چڵه‌کانی گرت و په‌ڕی روحم کرده‌به‌ری وه‌ختێ که‌ڕۆی بیابانێک له‌حه‌سره‌ت و قومێک ژه‌هری په‌شیمانی و سه‌قه‌رێکی بێ سێبه‌ری بۆ جێ هێشتم
ئه‌و ده‌مه‌ی هات نۆته‌کانی پێکه‌نینی نه‌ئه‌زانی و ئاره‌زووشی پیانۆیه‌کی تۆز لێ نیشتووی بێ نه‌وا بوو خۆم فێری حه‌یرانی قاقاو مه‌قاماتی تریقه‌م کرد وه‌ختێ که‌ڕۆی ئه‌شکه‌وتێکی له‌بێده‌نگی و که‌لاوه‌ی عه‌رشێکی مه‌نگی و قه‌ڵایه‌کی له‌دڵته‌نگی بۆ جێ هێشتم
ئه‌و ده‌مه‌ی هات وه‌ک به‌ختی ڕه‌ش وه‌ک عه‌بای قه‌قنه‌سیی به‌ری وه‌ک قژی ئاڵۆزی سیا ترێ ڕه‌شکه‌ی چاوه‌کانی شه‌وی ده‌یجوور هه‌ر خه‌وی قه‌ترانی ئه‌دی به‌په‌پووله‌و به‌ڕه‌نگاڵه‌و گوڵم ناسان په‌لکه‌زێڕینه‌شم کرده چه‌تری سه‌ری وه‌ختێ که‌ڕۆی له‌کفنێکی ڕه‌شی نام و جاجمێکی دابه‌سه‌رما له‌کلکی ئه‌سپێکی ڕه‌ش و گۆڕستانێ ڕه‌نگی ڕه‌شی بۆ جێ هێشتم
ئه‌و ده‌مه‌ی هات سرک و نامۆ هه‌ر سێبه‌ری خۆی ئه‌ناسی و ته‌ره‌و ته‌نیاش له‌په‌نجه‌ره‌ی ئاوێنه‌یا له‌گه‌ڵ ڕوخساری خۆی ئه‌دوا کردم به‌پاڵه‌وانێکی چیرۆکه ئاپۆڕه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن ڕۆژی هه‌زار چاوی په‌رۆش به‌نێو دێڕو په‌ڕه‌کانیا ئه‌گه‌ڕان و سه‌دان دڵیش له‌مۆمدانی نازی ئه‌وا ئه‌توانه‌وه وه‌ختێ که‌ڕۆی سه‌رابێکی له‌گومان و کێوه پووشێ له‌ته‌نیایی و ته‌م تومانێکی له‌وه‌فا .. بۆ جێ هێشتم
ئه‌و ده‌مه‌ی هات دوو جنۆکه‌ی ترس وشه‌رم له‌سه‌ر شانی ڕاست وچه‌پی دانیشتبوون بازنگه‌کانی دوودڵی و پاوانه‌کانی ڕاڕه‌ییش وه‌ک چاوه‌شانی ده‌سه‌ڵات سانسۆری له‌نجه‌یان ئه‌کرد که‌له‌بچه‌کانی نه‌ریتم بۆ شکان و بته بێ ڕوخساره‌کانی وه‌همی شه‌رمم بۆ ڕمان و په‌نجه‌ره‌ی زیندانی هۆشیم به‌ڕووی سه‌مای ڕه‌هابوونا بۆ کرده‌وه ، تاکو بفڕێ وه‌ختێ فڕی زه‌رفێکی به‌تاڵی نامه‌و سنووقێکی پڕ له‌هیچ و بوخچه‌یه‌کی چۆڵ و هۆڵی له‌یادگاری بۆ جێ هێشتم.
دواهه‌مین ڕۆژی2007
|