٢١\٨\٢٠٢٠
دیرۆک.

ستار ئه‌حمه‌د
به شنه گوڵ بوویت و
له‌گه‌ڵ با ده‌جه‌نگای
كاتێك بارێزه هه‌ژانتی
بوویته ئێسكی چڵێكی رووته‌ڵه
نه قومێك شه‌ونمی به‌یانیان
وه‌ك نه‌وبووك گه‌ردنی جوانكردی
نه بایه‌ك به‌سه‌ما...
بۆرۆخی رووباری حه‌سره‌تی بردی
ئه‌مێستا دارێكی..
تینوو بۆ باخی ره‌نگاوڕه‌نگ
شه‌وانه ده‌هه‌ژێی ...
له ده‌نگی راوكه‌ر و
دیرۆكی زه‌بروزه‌نگ
رووخانی چه‌ند هه‌وار
چاوانتی داڕووشان
كام كۆچبار...؟
له ناختا ره‌نگیدایه‌وه
ئه‌وه‌تا وه‌ك كوانووی بێمیوان
پشكۆیه‌ك تینێكت ناداتێ
به‌هارێك له عومرت ناپرسێ
وه‌ڕسبووی له ده‌ستی جوودایی
خه‌می نیشتمان به‌زانتی
بۆیه كز و مات
ده‌گری به‌سه‌ر ره‌گ و چیمه‌نا
نه خاك ده‌توانێ...
چرایه‌ك بۆ قه‌دی سووتاوت هه‌ڵكا
نه بارانێك به ئامان
بۆ زامی هه‌ناوت دائه‌كا
ئه‌م كسپه‌ی مردنه
هه‌تاكه‌ی به باڵای چیادا ده‌كێشێ
تۆش عه‌وداڵ
له به‌ژنی ره‌ز و گوڵاڵه ده‌ڕوانی
كێ‌و نه‌بێ ببێته سێبه‌ری كه‌مه‌رت
چڵ نه‌بێ گوڵێ ئاڵ هه‌ڵگرێ
به‌هاران بیكاته هاوڕازی سه‌رت
ناتوانی به‌م شێوه ..
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌دگار و
به‌رواری پیرۆزان هه‌ڵگری
به‌ده‌م خه‌زانی خۆزگه‌وه
بۆ نیگای دڵۆپێك باران و
مشتێ خۆڵی ته‌ڕ ده‌مری.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|