په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٧\٢٠١٥

درۆی (رووداو) زۆر گچکۆکەیە.. تەنێ یەک خاڵی خستۆتەسەر!!!

 

 

 

وە پێی نووچەکان کە لە لایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەندرا.. لە ئەنجامی هێرشە دڕندەییەکانی ئەو چەند رۆژەی دوایی فڕۆکەکانی حکومەتە داگیرکەرەکەی تورکیا کە زۆر وە چڕیی دار و بەردی هێندەک لە ناوچەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد (٣) گەریلا وە ناوەکانی (زەفەر گەڤەر، دژوار پاسور، ئارگەش كچی) گیانی خۆیان بەخشی، کەچی کەناڵی رووداو (کەناڵە بێ ئابڕووەکەی میت و بارزانییەکان) ئەو ژمارەیەی گەیاندۆتە (٣٠) گەریلا!!! نازانین.. پەیامنێران و کارمەندە بەکرێگیرایەکانی رووداو کە هەر یەکەیان لە پێناو گوژمە پارەیەک - کە لە بودجەی میللەت دەدزرێ - لە لایەکەوە هاتوون و خۆیان هەڕاج کردوە چۆن توانیان ئەو هەواڵە وەدەست بخەن، ئاخەر ئەو پەیامنێر و کارمەندانە ئەگەر تەنانەت لە نێو تەلەفزیۆنەکەی خۆشیان منداڵە بارزانییەک یان سیخوڕێکی میت خۆیان لێ تووڕە بکەن ئەوە خۆیان پیس دەکەن و لووتیان لە زەوی دەخشێ.. چ جای ئەوەی بوێرن لە بنارەکانی قەندیل نێزیک ببنەوە و لە نێو ئەو شاخ و داخە سەختە و لە نێو ئەو بۆردومانە چڕەی فڕۆکەکانی ئۆردۆغان بتوانن گیانلەدەسدانی یەک بە یەکی ئەو گەریلایانە پشتڕاست بکەنەوە! ئەگەر ئەو درۆیە گەورەیە بەکرێگیراویی نەبێ لۆ تورکیای فاشیست و دوژمنداریی نەبێ لە بەرانبەر بزاڤی رزگارییخوازیی نەتەوە ژێردەستەکەی خۆت دەبێ چی بێ!!!؟ ئیدی پێویستە خەڵک بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەربگرن لە بەرانبەر ئەوەی کە بودجە و مووچەکەیان لێ دەدزن و هەواڵی درۆ و دژ وە میللەتەکەیان پێ هەڵدەبەستن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک