دیسان به یاساکانی ''چاخی به‌ردین'' کیژێکی دی به به‌ردبارانکردن دادگایی ده‌کرێ.
له شارۆچکه‌ی (کۆیێ)وه / تایبه‌ت به ئه‌مڕۆ '' کوردستان عه‌زیز ''ی ته‌مه‌ن (١٦ساڵ) ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوڕێکی خۆشویستووه له‌ژێر فه‌رهه‌نگی دڕندانه‌ی ( دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه‌ی کورده‌واری و شه‌رعی ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کیی و نه‌دیوبدی کوردی) به (لۆژیکی به‌رد) و به دڕندانه‌ترین شێوه به‌ردباران ده‌کرێ تا گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. ئه‌م کیژه که خه‌ڵکی گوندی (کۆلکه‌ڕه‌ش)ی شارۆچکه‌ی (سکتان)ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری (کۆیێ)ه پاش دروستکردنی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ کوڕێک به ناوی (رزگار عه‌زیز)که خه‌ڵکی گوندی (کامووسه‌ک)ی سه‌ر به هه‌مان شارۆچکه و ده‌ڤه‌ره ، چه‌ند جار ویستوویانه خێزان به‌یه‌که‌وه‌بنێن به‌ڵام ماڵی باوکی کیژه‌که رێگه‌یان لێ گرتوون ، هه‌ر بۆیه چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه روو له شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن و خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست پۆلیس و ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی ). به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراویش که سه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته ژنکوژه‌ی کوردیه زۆر به ئاسانی و به (که‌فاله‌ت)ێکی بێ مانای سه‌ر به (لۆژیکی به‌رد) که گوایه له باوکی کیژه‌که‌یان وه‌رگرتووه (کوردستان) ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست باوک و که‌سوکاره‌که‌ی، ئه‌وانیش رۆژی( ١٧-١٨\۵\٢٠٠٨ ) کیژه‌که ده‌به‌نه چیای هه‌ورێ و به‌ردبارانی ده‌که‌ن تا گیانی پڕ له خۆشه‌ویستیی ده‌رده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که جگه له‌وه‌ی که باوکی کیژه‌که به به‌رتیل کیژه‌که‌ی له پۆلیس وه‌رگرتۆته‌وه که بۆ کوشتنیشیان بردووه هه‌ندێک به‌رپرسی ناوچه‌که ئاگادار بوونه و به نهێنییش پشتگیریی خۆیان پێشانداوه بۆ ئه‌و کاره بێزه‌وه‌ر و دڕندانه‌یه، هه‌روا به‌پێی سه‌رچاوه‌کی باوه‌ڕپێکراو که نه‌یویست ناوه‌که‌ی خۆی بڵێ گوتی : (مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانی هیران ) پێش به‌ردبارانکردنی (کوردستان)لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیداری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سلێمانیان له مه‌ترسی کوشتنه‌که ئاگادار کردۆته‌وه که‌چی ئه‌وان پێیان گوتوون:( ئێمه هیچمان پێ ناکرێ له‌گه‌ڵ عه‌شایر.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوشتیان زوو وێنه‌که‌یمان بۆ بهێنن)! ٢٩\۵\٢٠٠٨
|