٣\۴\٢٠١٠
دیسان
بۆردومانی کوردستان له رۆژانی سه‌رداندا!

جه‌لال ده‌باغ
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌زۆر لاوه رایان
گه‌یاند که فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیای دراوسێ، له رۆژی پێنچ شه‌مه‌ی
1ی نیسان‌دا، ده‌ستیان کردۆته‌وه بۆمبۆردومانی چیا‌و دێهاته‌کانی
ده‌وروپشتی قه‌ندیل. ئه‌مه‌ش دیسان ده‌ستدرێژییه‌کی تازه‌یه بۆ سه‌ر
سه‌روه‌ریی کوردستان و عێراق. من به‌شبه‌حاڵی خۆم تا ئێستاکه نوزه‌یکم
نه‌بیستووه نه له حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و نه له حکومه‌تی فیدراڵی
عێراقه‌وه! " درۆی نیسانیش نییه!"
ئه‌م بوردومانه هه‌ر له‌و رۆژانه‌دابوو که به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی
به‌سه‌ردانێکی دۆستانه گه‌یشته ئه‌نقه‌راو له‌سه‌ر ئاستێکی باڵا
پێشوازیی لێ‌کرا. له‌راستیدا ئه‌م بۆردومانه زۆر دووربوو له هه‌ستی
دۆستانه‌و له ئه‌تیکێتی دیبلۆماسییانه له‌لایه‌ن تورکیاوه.
لێره‌دا لاریم له‌سه‌ردان و هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان
نییه‌و، ده‌مه‌وێ ره‌خنه‌یه‌کی دۆستانه‌و برایانه له به‌ڕێز کاک
نێچیرڤان بگرم و بڵێم که‌زانی کوردستان دراوه‌ته به‌ر بۆردومانی
فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانه‌که‌ی به‌کۆتابێنێ
و بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
پێموایه ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی سوپای تورکیا به‌رێکه‌وت نییه‌و به
مه‌به‌ستێکی ئاشکرایه‌و نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه که هاوکاتبێ له‌گه‌ڵ
سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێزیاندا..!
ئه‌رکی جه‌ماوه‌ری گه‌ل و هێزو حیزب و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانێتی که
شێڵگیرانه بێزاری و پڕۆتێستیان له‌دژی هه‌موو چه‌شنه بۆمبۆردومانێکی
ناوچه‌کانی کوردستان ده‌رببڕن و، رای گشتیی جیهانیش بخه‌نه جوڵه‌و،
به‌رگری له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و،
حکۆمه‌تی به‌غداش وریابکه‌نه‌وه که له‌م چه‌شنه سنوور به‌زاندن و
رێزنه‌گرتنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه بێده‌نگ نه‌بن. جا تۆ بڵێی
هه‌روا بێده‌نگبن؟!
|