دیسان ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه.
فوئاد قه‌ره‌داغی
له ژماره‌کانی ( 427 ، 428 ، 429 ، 430 ، 431 ) ی رۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) دا که رێکه‌وتی رۆژه‌کانی ( 1 ، 4 ، 8 ، 11 و 15 ) ی حوزه‌یرانی 2008 ی کرد ، هاوڕێی دێرینم کاک عارف که‌ریم زنجیره‌یه‌ک وتاری ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی دوو دیمانه‌ی من و کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر نووسیوه که به‌دوای یه‌کدا له ( هاوڵاتی ) ژماره 411 و 412 ی رێکه‌وتی 6 و 9 ی نیسانی 2008 و ( میدیا ) ی ژماره ( 334 ) ی رۆژی 15 ی نیسانی 2008 بڵاوکراونه‌ته‌وه ، تێیاندا هه‌وڵیداوه به‌شداریی له نووسینی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان بکات تا " هه‌ندێک له دیوه شاراوه‌کانی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه و فاکته‌ره جیاجیاکانی رێگه‌خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی ئاشکرا " بکات به‌تایبه‌تی ساڵه‌کانی 970 – 975 . [ به‌شی یه‌که‌م ، هاوڵاتی ، ژماره 427 ی رۆژی 1ی حوزه‌یرانی 2008 ] به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ، به‌ڵکو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 1967 - 1970 و ، دوای ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت : باسی ئه‌و 13 مانگه بکات که له سوریا ( شام ) دا به‌سه‌ریبردووه و هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه‌و وازهێنانی له یه‌کێتی و کۆمه‌ڵه روونبکاته‌وه . [ به‌شی یه‌که‌م ] کاک عارف به پاساوی وه‌ڵامی هه‌ردوو وتاره‌که‌ی من و فه‌ره‌یدون ، به‌ڕێگایه‌ک که دووره له میتۆدی زانستی و بێ په‌یڕه‌ویکردنی رێساکانی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ، کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی ورووژاندووه ، که‌مێکی نه‌بێ ، زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و دوو وتاره‌وه نییه . ئه‌وه‌ی که‌مترین پشکی له‌م پێنج ئه‌ڵقه‌یه‌دا به‌رده‌که‌وێ مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه ، ئه‌و مێژووه‌ی له ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11 ی مارسی 1970 وه ده‌ستپێده‌کات و له مانگی ئابی 1971 دا کۆتایی دێت . ئاماژه‌کردن به‌و زه‌مینه‌یه‌ی له‌پێش به‌یاننامه‌ی مارسدا بۆ پێکهێنانی ئه‌م رێکخراوه ساز‌و ئاماده کراوه‌و ، ئه‌وه‌شی که په‌یوه‌ندی به ساڵه‌کانی دوای 1971 وه هه‌یه ، ده‌شێت ته‌نها بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و روونکردنه‌وه‌ی زێتری مێژووی دامه‌زراندنه‌که به‌کاربهێنرێت که ئێستا بۆته موڵکی مێژووی حزبایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له کوردستانداو که‌سێک نییه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه مابێت و په‌یڕه‌وی ئایدیا‌و شێواز‌و پرنسیپه‌کانی بکات و له‌ڕووی بابه‌تییه‌وه خاوه‌نی بێت . له‌هه‌ردوو چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باس له مێژووی ( دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ) کراوه نه‌ک مێژووی کۆمه‌ڵه که له دامه‌زراندنه‌وه تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌گرێته‌وه . بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌یت و بپرسیت : ئه‌م به‌زاندنه‌ی مێژووی دامه‌زراندن بۆچی و ، بۆ چ ئامانجێک و ، ئایا له‌ڕووی مێژووییه‌وه چ سوودێک ده‌گه‌یه‌نێت ؟ یان چ بۆ نووسه‌ر( کاک عارف ) و چ بۆ هاوڕێ دێرینه‌کانی ئاکامێکی ئه‌رێیانه ده‌گه‌یه‌نێت؟ من له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا که‌مێکم ده‌رباره‌ی میتۆدی نووسینه‌وه‌ی مێژوو نووسی که لێره‌دا به‌پێویستی نازانم دووباره‌ی بکه‌مه‌وه . هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌شدا ئاماژه‌م به‌وه کرد که ته‌نها ئاگاداری به‌شێکم له‌مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ، له‌وه بترازێ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ی نییه‌و ناشێت خۆم بکه‌م به خاوه‌نی و له‌سه‌ری بدوێم له‌به‌ر ئه‌وه له‌م نووسینه‌شمدا به هه‌مان رێچکه‌دا ده‌ڕۆمه‌وه‌و وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه ده‌ده‌مه‌وه که کاک عارف ره‌خنه‌و لێدوانی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ریان هه‌بووه . هه‌روه‌ها له نێوانی وه‌ڵامه‌کانیشمدا ده‌ستنیشانی ئه‌و میتۆد‌و شێوازه نادروستانه ده‌که‌م که به‌گشتی سیمای نووسینی ئه‌و هاوڕێیه‌می شێواندووه . ناونیشان و ناوه‌رۆک. ئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی تێکڕای نووسینه‌که‌دا سه‌رنجڕاده‌کێشێ ، ئه‌و که‌له‌به‌ره گه‌وره‌یه‌ی نێوان ناونیشان و ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌یه . له کاتێکدا ناونیشانه سه‌ره‌کییه‌که‌ی نووسه‌ر " ئاشکراکردنی دیوه شاراوه‌کانی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه " یه ، هه‌ر زوو له نووسینه‌که‌یدا په‌لی بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه بردووه‌و ، ئه‌م ئامانجه سه‌ره‌کییه‌ی نووسینه‌که‌ی له‌بیرچۆته‌وه‌و ، جگه له چه‌ند خاڵێک که ئاڕاسته‌ی کردووین ، سه‌رتاسه‌ری نووسینه‌که‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نه به ناونیشانه‌که‌وه هه‌یه‌و نه به مێژووی ئه‌و ساڵ و چه‌ند مانگه‌ی پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی خایاندی و دوای ئه‌وه قۆناخێکی دیکه‌ی خه‌باتی ده‌ستیپێکرد . کاک عارف له‌به‌شی یه‌که‌مدا باسێکی خه‌باتی گه‌لی کوردی کردووه هه‌ر له رووخاندنی کۆماری کوردستانه‌وه له مه‌هاباد تا ساڵی 1970 که کۆمه‌له دامه‌زراوه . ئه‌و مه‌به‌ستی بووه ئه‌و مێژووه به مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه ببه‌ستێته‌وه ، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوونه‌بووه چونکه رایه‌ڵێکی تێدانییه ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێکه‌وه گرێبدات . له‌و نمایشه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا که نووسه‌ر نیشانیداوه ، ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه ده‌که‌وێته خانه‌ی په‌یوه‌ندی به مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه که ده‌که‌وێته نێوان ساڵانی ( 1967 – 1970 ) وه که هه‌لومه‌رجێک ، یان ئاووهه‌وایه‌کی چه‌پانه لق و ناوچه‌ی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان ( م . س ) و خوێندکارانی کوردی زانکۆی به‌غدای گرتبۆوه . نووسه‌ر که‌ی به‌ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ستبووه؟ کاک عارف ده‌ڵێت :" فوئاد قه‌ره‌داغی و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر دوو براده‌ری نزیکن به من و له نزیکه‌وه یه‌ک ده‌ناسین و پێکه‌وه کارمانکردووه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خودی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد بۆ چوونه ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه " . لێره‌دا نووسه‌ر کاتی چوونی بۆ نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی به ته‌واوی دیارینه‌کردووه ، ئایا له‌ساڵی یه‌که‌می دامه‌زراندنیدا بووه یان له ساڵه‌کانی دواتردا . هه‌ر لێره‌دا ئه‌و پرسیاره روویتێده‌کات : بۆچی فوئاد قه‌ره‌داغی که ئه‌و کاته ( ساڵی 1970 ) نزیکترین هاوڕێی بوو ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی پێوه نه‌کردووه ، وه‌کو زۆر هاوڕێی دیکه‌ی که ئه‌و ساڵه چه‌ند جار له‌به‌غداوه بۆ په‌یوه‌ندیکردن پێیانه‌وه ده‌هاته سلێمانی و سه‌ردانی ده‌کردن ؟ له‌ڕاستیدا دوو یان سێ جار له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ کاک عارفدا بیروڕامان ده‌گۆڕییه‌وه ، باسی ئاسته‌نگیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و رۆڵی بۆرژوازی کورد‌و فه‌شه‌لی هه‌ردوو باڵی پارتیمان ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌و هێشتا به‌دیلی حزبێک یان رێکخراوێکی نوێی له‌لا گه‌ڵاڵه نه‌بوو بوو . بۆیه رێیتێده‌چێت دوای ده‌رچوونمان له کۆمه‌ڵه ( ئابی 1971 ) هه‌ڵمه‌تێکی په‌یوه‌ندیکردن کرابێت و ئه‌ویش یه‌کێک بووبێت له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردووه‌و به رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بووبێت . کاک عارف ، وه‌ک له هه‌ر پێنج به‌شی وتاره‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت ، زانیارییه‌کی وردی له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه نییه‌و ، پتر له‌باره‌ی ساڵانی دواتر تا راوه‌دوونانی و هه‌ڵاتنی بۆ سوریا نووسیویه‌تی و ، ئه‌و ساڵ و چه‌ند مانگه‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ژێر ته‌مومژی زانیاری ساڵانی دواتردا کردووه . شۆڕشی لاوان 1968. کاک عارف ده‌رباره‌ی چه‌مکی " شۆڕشی لاوان " ده‌ڵێت :" به‌بڕوای من ئه‌مه شؤڕشی لاوان نه‌بوو . . . چونکه نه‌یتوانی گۆڕانکاریی له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا بکات . ئه‌مه ته‌نیا چالاکی و هه‌ڵچوونێکی چه‌پ بوو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ، وا بزانم شۆڕش مانایه‌کی فراوانتری هه‌یه . " [به‌شی یه‌که‌م ] سه‌ره‌تا ئه‌وه ناوێک نییه من له‌و بزووتنه‌وانه‌ی ساڵی 1968 م نابێت ، ئه‌وه ناوێکه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌کارده‌هێنرێت و بووه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه . به‌ڵگه‌ی نووسه‌ریش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شۆڕشی له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ین هه‌ڵه‌یه ، چونکه به‌پێی ئه‌و بڕوایه‌ی نووسه‌ر بێت ، سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتن ناسنامه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک دیاریده‌کات که ئایا شۆڕشه یان شۆڕش نییه . واته ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت شۆڕشه‌و ئه‌گه‌ر ژێرکه‌وت شۆڕش نییه ، به‌م پێیه کۆمۆنه‌ی پاریس و شۆڕشی کرێکارانی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1848 دا‌و شۆڕشی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رکردایه‌تی سپارتاکۆسییه‌کان دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و ده‌یان شۆڕشی نیشتمانی و کرێکاری ناچنه خانه‌ی شۆڕشه‌وه . له‌ڕاستیدا شۆڕش گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌ییه له سیستمی سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی – رۆشنبیریی . . . هتد دا . به مانایه‌کی فراوانتریش شۆڕش گواستنه‌وه‌یه له پێکهاته‌یه‌کی مێژوویی ئابووریی – سیاسییه‌وه بۆ پێکهاته‌یه‌کی دیکه ، وه‌کو گواستنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و حوکمی خانه‌دانه‌کان و ئیکلیڕوسه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسای دیموکراتیی بۆرژوازیی ، ئه‌و وه‌رچه‌رخاندنه‌ی له مێژوودا به‌شؤڕشی بۆرژوازی ده‌ناسرێت ؛ یان گواستنه‌وه‌ی روسیا له حوکمی ئیستیبدادیی تزارییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی سۆڤیه‌تی که به شۆڕشی سۆسیالیستی ئۆکتۆبه‌ر ناسرا ، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی چین له سیستمی نیمچه کۆلۆنی – نیمچه ده‌ره‌به‌گییه‌وه بۆ سیستمێکی دیموکراتیی میللی که خۆیان ناوی شۆڕشی دیموکراتیی نوێیان لێناوه . ئه‌م پێناسه‌یه بۆ شۆڕش ، هه‌وڵه‌کانی شۆڕش بۆ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ش ده‌گرێته‌وه جا هه‌وڵه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت یان سه‌رکه‌وتوو نبێت . ئه‌و شۆڕشه‌ی ئه‌و کاته‌و هه‌تا ئێستاش له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا ناوی " شۆڕشی لاوان " ی لێنراوه ، ئامانجی گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی بوو له جیهاندا . سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا بووه مه‌یدانی جه‌نگێکی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوان خوێندکاران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ، دو‌اتریش کرێکاران به بزووتنه‌وه‌که‌ی خوێندکارانه‌وه په‌یوه‌ستبوون ، ئامانجی هه‌مووانیش یاخیبوون له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و سه‌رکه‌وتنی سۆسیالیزم بوو . ده‌زگاکانی سیستمی سه‌رمایه به‌ڕاستی که‌وتنه به‌ر مه‌ترسی رووخاندنه‌وه ، له‌وانه سیستمی خێزان پێینایه قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لاوان خێزانه‌کانیان به‌جێده‌هێشت ؛ هه‌روه‌ها یاخیبوونێکی بێوێنه مێژوویی له زانکۆکان و به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌کانی خوێندنیان روویدا . زانکۆکان به بونیاد‌و به‌رنامه‌کانیانه‌وه به‌ر هێرشی خوێندکاران که‌وتن ، خوێندن له زانکۆکان‌دا راگیرا . خوێندکاران ده‌ستیان به‌سه‌ر زانکۆکان‌دا گرت و مامۆستایانی سه‌ر به حزب و رێکخراوه چه‌په‌کانیش پشتگیرییانکردن . کرێکاران و خوێندکارانی راپه‌ڕیو سه‌ر به حزب و رێکخراوه ( ماوییه‌کان ، گیڤاریسته‌کان ، ترۆتسکییه‌کان ، ستالینییه‌کان ، چه‌پی نوێ و مارکۆزییه‌کان ، گرووپ و ده‌سته‌ی سه‌ر به ولهلم رایخ و شۆڕشی سێکسی و .. هتد ) بوون . ئه‌م شۆڕشه‌ی لاوان په‌ره‌یسه‌ندوو سیستمی سه‌رمایه‌ی هێنایه له‌رزین به تایبه‌تی له فه‌ڕه‌نسا که ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رگرتن له رووخاندنی په‌نای برده به‌ر سوپا‌و تانکه‌کانی دابه‌زانده سه‌ر شه‌قامه‌کان و شۆڕشه‌که‌ی سه‌رکوتکرد ؛ له‌ولاشه‌وه‌و پێشتریش له شۆڕشه‌که‌ی ئه‌وروپا ، ( شۆڕشی گه‌وره‌ی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریا) له چین به‌رپابووبوو ، ملیۆنه‌ها لاوی کرێکار‌و جووتیار‌و خوێندکار رۆژانه ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له بست به بستی چیندا لێپرسراوه حکومی و حزبییه گه‌نده‌ڵه‌کانیان داده‌گرته خواره‌وه‌و جه‌ماوه‌ر و پاسه‌وانه سووره‌کان و کۆمیته شۆڕشگێڕییه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرت . ئه‌و شۆڕشه له‌ژێر سایه‌ی دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریادا کراو نموونه‌یه‌کی په‌سه‌ندکراوی لاوانی جیهان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا . له کوردستانیشدا ، ئه‌و شۆڕشه‌ی ساڵی 1968 ی لاوانی ئه‌وروپاو پێشتریش چین ، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی وه‌رچه‌رخاندنی گه‌نجانی کورد بوو به‌ره‌و رێبازی چه‌پ به گشتی و ، مارکسیزم – لینینیزم به تایبه‌تی ؛ ئه‌و رێبازه‌ی چاویکردنه‌وه‌و به‌ره به‌ره‌و رۆژ له دوای رۆژ گۆڕانکاریی به‌سه‌ر فیکریاندا ده‌هێنا . ئێمه‌ی گه‌نجانی ئه‌و کاته‌ی نێو ریزه‌کانی پارتی به‌ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ریی ئه‌و شۆڕشه جیهانییه‌مان له‌سه‌ربوو که خۆمان له‌نێو حزبدا به نامۆ ده‌زانی ، تا ئاکام توانیمان بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌ونه‌کانمان له کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینیدا بهێنینه‌دی . فاکته‌ره‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی فیکر‌و رێبازی نوێ. کاک عارف له زۆر شوێنی نووسینه‌که‌یدا " به‌بڕوای من " یان " پێموایه " به‌کارده‌هێنێت که‌ده‌شیت بۆ ده‌ربڕینی رای شه‌خسی له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی و دیاریکراودا به‌کاربهێنرێن ، به‌ڵام میتۆدی لێکۆڵینه‌وه له زۆر بواری زانسته‌کاندا به زانسته مرۆییه‌کانیشه‌وه ، مه‌رجی ( بۆ ) یان هه‌یه‌و به‌بێ مه‌رج سه‌ره‌نجامه‌کان هه‌ڵه ده‌رده‌چن و وه‌رناگیرێن . ده‌بێت تۆژیار له‌به‌ر تیشکی واقیع و زانیاری و لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکی و راستییه زانستییه‌کاندا سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێک بڕیاری خۆی بدات و قه‌ناعه‌ته‌کانی بونیادبنێت . ئه‌و ده‌ڵێت :" به بڕوای من فاکته‌ری سه‌ره‌کیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماویزم له کوردستانداده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاتنی گرووپه‌که‌ی سازمانی ئیقیلابی " [به‌شی یه‌که‌م ] شێوه‌ی ئه‌م بڕوایه له لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، جگه له‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌و زانستانه‌یه ، چونکه هۆکارێک وه‌رده‌گرێت به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو فاکته‌ره جیاجیاکان ؛ حوکمێکی خودیانه به‌ره‌نجامی ده‌بێت و ، له‌ڕووی میتۆدیشه‌وه په‌یڕه‌وی میتافیزیک ده‌کات و لێکدانه‌وه‌ی دیالێکتیکی ده‌سڕێته‌وه . کاک عارف چه‌ند جار‌و له سیی ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بابه‌تی ( فاکته‌ری ناوه‌وه‌و فاکته‌ری ده‌ره‌وه ) و ( ناکۆکی سه‌ره‌کی و ناکۆکی لاوه‌کی ) له دیالێکتیکدا خوێندووه‌و ده‌بوایه نه‌که‌وێته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که فاکته‌رێکی ده‌ره‌کی بۆ گۆڕانکارییه‌کی فیکریی ریشه‌یی له کوردستاندا به بنچینه‌یی دابنێت ؛ هه‌روه‌ها نه‌ده‌بوو رۆڵی ناکۆکیی سه‌ره‌کیی ( سیاسی – رێکخراوه‌یی ) ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گه‌نجه‌کانی کوردستانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حزبیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورددا فه‌رامۆش بکردایه . له کوردستاندا زه‌مینه‌ی سیاسی ته‌واو له‌باربوو تا کارلێکی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر گۆڕانکاریی فیکریی لێبڕسکێ ، هه‌روه‌ک ئه‌م زه‌مینه ناوخۆییه فاکته‌ری کاریگه‌رێتی هۆکاره ده‌ره‌کییه‌که بوو که بریتی‌بوو له هاتنی هاوڕێیانی ( سازمان انقلابی حزب توده ) بۆ کوردستان و مانه‌وه‌یان له‌نێوماندا بۆ ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵ ؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌و به‌و لۆژیکه ، گۆڕانه چه‌ندایه‌تییه‌کان که‌ڵه‌که‌ده‌بوون و چۆنایه‌تییه‌کی نوێی له‌نێو نه‌وه گه‌نجه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌هێنایه‌کایه‌وه که بۆ ئێمه‌ی " ده‌روێشانی " سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه له‌و ساڵانه‌دا هه‌وێنی فیکرێکی نوێ بوون . لێره‌دا نازانم کاک عارف به‌ڵگه‌ی چییه که فاکته‌ره‌کانی ( شه‌هیدبوونی گیڤارا ، شۆڕشی گه‌وره‌ی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریا له‌چین ، ناکۆکی سیاسیی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ چین و ئه‌لبانیا وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی و به‌رچاوی ته‌ییاری دژه ریڤیژنیزمی خرۆچۆڤی ، ناکۆکی مه‌کته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حزبی شیوعی عێراقدا . . . هتد ) ، " هه‌مووی لاوه‌کین و به‌بڕوای ( ئه‌و ) هۆی سه‌ره‌کی نه‌بوون " [ هاوڵاتی ، ژماره ( 428 ، رۆژی 4 ی حوزه‌یرانی 2008 ، به‌شی دووه‌م ] دیسان ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دیالێکتیک و به‌بیری کاک عارفی ده‌هێنمه‌وه که فاکته‌ره‌کان ، ناکۆکییه‌کان هه‌میشه له جووڵاندان و به‌بارودۆخی ئابووری ، سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه گرێیانخواردووه . هه‌میشه له‌نێوانیانداو له کات و شوێنێکی دیاریکراودا فاکته‌رێک سه‌ره‌کییه‌و ئه‌وانیدیکه لاوه‌کین ، ناکۆکییه سه‌ره‌کییه‌که‌ش دوو لایه‌ن له خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌و له‌نێویاندا لایه‌نێکیان بنچینه‌یی و بڕیارده‌ره .ئه‌م فاکته‌رانه جێگۆڕکێ ده‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌یان رۆڵی خۆی له کاتی خۆیدا ده‌بینێت . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌لیکدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌دا ریزمکردبوون و زه‌مینه‌ی بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی مارکسی لێنینی خۆشکرد ، هه‌ر یه‌که‌یان که‌م و زۆر کاریگه‌رێتییان له‌سه‌رمان به‌مشێوه‌یه هه‌بووه : - رێبازی گیڤاریستی ، تیۆریی ناوه‌کیی شۆڕشگێڕانه ( البؤرة الثورية ) ئه‌لف و بێی رووکردنه خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی چریکی لێوه‌فێربووین . سه‌رکه‌وتنی گه‌لێکی بچووکی وه‌ک گه‌لی کوبا و چه‌ند چه‌کدارێک به‌سه‌ر دیکتاتۆرێکی وه‌ک پاتێستادا له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئیمپریالیستی وه‌ک ئه‌مریکادا ، ئیلهامی شۆڕشگێڕیی پێده‌به‌خشین . بانگه‌وازی گیڤارا بۆ پیاده‌کردنی چه‌ند ڤێتنامێک دژی ئه‌مریکا مانیفێستێک بوو بۆ هه‌موو گه‌نجه‌کانی جیهان به ئێمه‌ی گه‌نجانی ئه‌م گۆشه له‌بیرکراوه‌ی ئه‌وسای جیهانه‌وه که ناوی کوردستانه . - کاریگه‌ریی شۆڕشی گه‌وره‌ی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریای چین له‌سه‌ر جیهان ، به تایبه‌تی جیهانی سۆسیالیستی و هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له جیهاندا ، ناتوانرێت نکوولی لێبکرێت . به‌شیک له ئێمه‌ی گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه له ساڵی ( 1965 و 1966 ) وه سۆراخی ئه‌و شۆڕشه‌و ره‌وتی چینییه‌کانمان ده‌کرد ، هه‌ر له گوێگرتن له به‌شی عه‌ره‌بی رادیۆی ( په‌کین ) ه‌وه تا کڕین و موتابه‌عه‌ی گۆڤاری ( بنا‌ء الصین ) و ( الصین المصورة ) و بڵاوکراوه‌کانی ( ناوه‌ندی رۆشنبیریی چین ) له به‌غدا به‌ر له‌وه‌ی هاوڕێیانی ( سازمان انقلابی ) له‌ناوماندا بن. - خه‌باتی حزب و رێکخراوه گیڤاریستی و ماوییه‌کان دژی ئیتیجاهی ریڤیژنیستی ( ئۆرۆشیوعی ) که له سێ کوچکه‌ی حزبه شیوعییه‌کانی ( فه‌ڕه‌نسا ، ئیتالیا ، ئیسپانیا ) پێکهاتبوو ، دیسان کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر چه‌سپاندنی فیکری دژه ریڤیژنیستی خرۆچۆڤی هه‌بوو . به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌لبانیاو حزبی کاری ئه‌لبانی فاکته‌رێکی دیکه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی مه‌یلی دژه ریڤیژنیستی سۆڤیه‌ت و لادان به‌لای هێڵی چینییه‌کاندا بوو له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی جیهانیدا . - ناکۆکی نێوان پارتی ( باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ) و حزبی شیوعی به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه ، فاکته‌رێکی دیکه بوو بۆ زێتر ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمیی ئه‌و دوو حزبه که ئه‌و کاته هه‌ردوولایان پابه‌ندی سیاسه‌ته‌کانی سۆڤیه‌ت بوون . ئه‌م فاکته‌ره ورده ورده بیرۆکه‌ی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ له‌و دوو حزبه‌ی ده‌هێنایه گۆڕێ به‌تایبه‌تی دوای توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه شاراوه‌کانی نێوان مه‌کته‌بی سیاسی و ئیتیجاهه ماویستییه‌که‌ی نێو لق و ناوچه‌ی سلێمانی له ساڵه‌کانی 1968 – 1970 دا .
ئه‌م فاکته‌رانه ، هیچیان لاوه‌کی نه‌بوون . هه‌ر یه‌که‌یان له ماوه‌یه‌کدا فاکته‌ری سه‌ره‌کی بووه و ، له ئه‌نجامی ئاوێته‌بوونی کاریگه‌رێتی و به‌ره‌نجامه‌کانی هه‌موویان ده‌سته‌یه‌ک له نێو ریزه‌کانی پارتی ( م . س ) پێگه‌یشت که رێکخستنێکی نوێ دابمه‌زرێنێ و هه‌نگاو هه‌نگاو خۆی له حزبه ته‌قلیدییه‌که بپچڕێنێت . ناکرێت بێ دۆکیۆمێنت مێژوو بنووسیته‌وه. کاک عارف ده‌رباره‌ی پشتبه‌ستن به دۆکیۆمێنت بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان ده‌ڵێت : " به‌ڵام ده‌رباره‌ی نووسین و دۆکیۆمێنت ، فوئاد ده‌زانێ کۆمه‌ڵه له‌و کاته‌دا رێکخستنێکی زۆر نهێنی بوو ، خاوه‌نی ده‌ستوورێکی به‌رگ سوور بوو که من دانه‌یه‌کیم لابوو له سلێمانی ، دو‌اتریش بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌بوو به‌ناوی ئاڵای شۆڕش . . . ململانێکانیش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه به‌شێک بوو له چالاکییه‌کان . . .ئیتر نازانم فوئاد قه‌ره‌داخی مه‌به‌ستی چییه له دۆکیۆمێنت و نوسراو " [ به‌شی دووه‌م ] ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له نێوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانی مێژوودا باوه‌و ، به‌گشتی میتۆدی نووسینه‌وه‌ی مێژوو جه‌ختی له‌سه‌رده‌کات ، ده‌ربازکردنی مێژووه له حیکایه‌تخوانی و گێڕانه‌وه‌ی شه‌فه‌وی و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی شه‌خسی . ئه‌وه‌نده‌ی بلوێت و بکرێت مێژوونووسه‌کان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شێوازی پشتبه‌ستن به دۆکیۆمێنت وه‌ک شێوازێکی سه‌ره‌کی ؛ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌ستنه‌که‌وت ، ئینجا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دۆکیۆمێنتی شه‌فه‌وی و یاده‌وه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداریی رووداوه مێژووییه‌کانیان کردووه دوای ئه‌وانیش ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌مه‌که‌دا ژیاون ، شاهیدی رووداوه‌کان بوون یان له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا بیستوویانه . واته زنجیره‌یه‌ک هه‌یه که پاش و پێشی تێدایه له‌ڕووی موتمانه‌و پله‌ی ئیعتیبارکردنی راستگۆیی له گێڕانه‌وه‌دا . له‌م دۆکیۆمێنتانه‌دا که پشت به‌یاده‌وه‌ریی که‌سه‌کان ده‌به‌سترێت توانای بیرهاتنه‌وه‌و کات و رۆژ و ساڵ و دوورونزیکی له رووداوی سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و شوێن و راده‌ی په‌یوه‌ندی که‌سه‌کان به رووداوه‌کانه‌وه حسابی بۆ ده‌کرێت ، هه‌روه‌ک رابردووی شه‌خسی و پرنسیپه ئه‌خلاقییه‌کانی وه‌ک راستگۆیی ره‌چاوده‌کرێت . دۆکیۆمێنته‌کان به‌هه‌ردوو شیوه‌که‌یه‌وه چ نووسراوو چ ئه‌وانه‌ی ده‌ماوده‌م ، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ، وه‌رده‌گیرێن ، به‌ر ئه‌زموونی میتۆدی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌درێن ، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ناوه‌کی و ده‌ره‌کییان بۆ ده‌کرێت تا ساخبکرێنه‌وه‌و راستییه‌کان تۆماربکرێن . پاساودانی نه‌بوونی دۆکیۆمێنت خه‌وشێکی کاری رێکخراوه‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌و هه‌موومان لێی به‌رپرسیارین . راسته بارودۆخی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی به‌عس ، هۆیه‌کی راسته‌و بگره هۆی سه‌ره‌کییه ، به‌ڵام له تۆژینه‌وه ئه‌کادیمییه‌کاندا به هۆکارێکی لاواز داده‌نرێت ، چونکه تۆژیاران چه‌ند ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌میدا داده‌نێن ، گریمانه‌کانی بۆ ریزده‌که‌ن به‌وه‌ی که بۆچی بیر له پاراستنی دۆکیۆمێنته‌کان ، وه‌ک یه‌کێک له کاره نهێنییه‌کان ، نه‌کراوه‌ته‌وه ، یان بیریان بۆ ئه‌وه ده‌چێت که بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی شاردرابێتنه‌وه یان له‌ناوبرابن ، یان سیاسه‌ت و ململانێیه‌کی نوێ هاتبێته‌کایه‌وه پێویستی به‌وه کردبێت دۆکیۆمێنتی دروستکراو بخرێته جێگه‌ی دۆکیۆمێنته ئه‌سڵییه‌کان و ئیستیغلالی بێئاگایی زۆربه‌ی خه‌ڵکیی له‌و باره‌یه‌وه بکرێت و ... هتد . ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی باسمانکرد ده‌بێته مایه‌ی جیاوازی له گێرانه‌وه‌داو ، هه‌ڵبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی یان رێکخراوه‌یی ( ماددی و مه‌عنه‌وی ) ده‌خاله‌ت ده‌کات و رۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا ده‌گێڕێت . به‌ڵام به‌هۆی پێشکه‌وتنی شیوازه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ده‌قه‌کان و رووداوه‌کاندا ، ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه له ده‌ستی تۆژیارانی مێژوو ده‌رناچێت . شێوازی ساخکردنه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دۆکیۆمێنته‌کان و په‌نابردنه به‌ر شێوازی به‌راوردکاری ، راستییه‌کان یه‌کلاییده‌کاته‌وه . بۆ نموونه کاک عارف دێت و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ر ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان ) بوو ، داش عێراقی له‌سه‌ر نه‌بوو وه‌ک فوئاد له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا " ئیددیعاده‌کات " . دیاره ده‌توانرێت بۆ ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیددیعایه میتۆدی مێژوویی په‌یڕه‌وبکرێت ، به‌پێی ئه‌م میتۆده چه‌ند گریمانێک ( فرضیات ) دابنرێت وه‌ک : أ - فوئاد هه‌ر له‌سه‌ر باوه‌ڕی " عێراقچێتی " ماوه‌و ، له‌وه‌دا راست ناکات که ( داش عێراق ) به پاشکۆی ناوی کۆمه‌ڵه‌وه بووبێت . ب - فوئاد به حوکمی ته‌مه‌ن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و مێژووه که بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێت مێشکی لاوازبووه‌و کۆنترۆڵی یاده‌کانی له‌ده‌ستداوه . ج - دوای ناکۆکی نێو کۆمه‌ڵه‌و ده‌رچوونی " عێراقچی " یه‌کان و مانه‌وه‌ی " کوردستانی " یه‌کان ، ده‌ستکاریکراوه‌و ( داش عێراق ) ه‌که‌ی لێکراوه‌ته‌وه‌و جارێکی دیکه چاپکراوه‌ته‌وه . د - فوئاد سه‌باره‌ت به‌وه راستده‌کات که په‌یڕه‌وه‌که خۆی نووسیویه‌تی و به‌و هۆیه‌وه که‌سێک له‌و له‌پێشتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌م باره‌یه‌وه وه‌ک دۆکیۆمێنت لێوه‌ربگیرێت .
له نێو ئه‌م خاڵانه‌دا ( ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که بهێنێ و کارگه‌رێتییه‌کی چاره‌نووسسازی هه‌بێت ) ، ده‌کرێت خاڵی ( ب ) له‌ڕێی ئه‌زموونی تایبه‌تی نێو تاقیگاکانی سایکۆلۆژیی فیسیۆلۆژییه‌وه ، یان له‌ڕێی کلینیکه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی ده‌روونییه‌وه ساخبکرێته‌وه ، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌رێیانه بوو ، ئه‌وا ئه‌م خاڵه وه‌رناگیرێت و ده‌بێت خاڵێکی دیکه بهێنرێته پێشه‌وه ، بۆ نموونه : شێوازی داڕشتنی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وه‌که له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری ساخکردنه‌وه‌ی ده‌ق و دۆکیۆمێنته‌کان به نووسینه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فوئاد به‌راوردده‌کرێت و ، به‌مه حه‌قیقه‌ته‌که ده‌که‌وێته‌ڕوو و ئه‌وه یه‌کلاییده‌بێته‌وه که ( داش عێراق ) به‌ناوه‌که‌وه بووه له‌یه‌که‌م چاپدا ، وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت ، یان پێوه‌ینه‌بووه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی دواتر خراوه‌ته به‌ر ده‌می ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌وه . هه‌ر ئه‌م شیکاره بۆ دۆکیۆمێنته‌که ( به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ ) یان ئه‌نجامه‌که‌ی ( ئه‌رێیانه بێت یان نه‌رێیانه ) ده‌شێت به‌کاربهێنرێت بۆ ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدون له رۆژنامه‌ی ( میدیا ) دا له ده‌ڵێت : " من و خاڵه شه‌هاب و فازیلی مه‌لا مه‌حمود کۆمه‌ڵه‌مان دروستکرد " ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانرێت له لۆژیکی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی رێکخراوه‌یی پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک رێکخراوی جیاجیا بکۆڵرێته‌وه تا بزانرێت : ئایا راسته به سێ که‌س ئه‌م رێکخراوه دروستکراوه ؟! هه‌روه‌ها ده‌توانرێت زانیاری له هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ربگیرێت ، هه‌رکه‌سه په‌یوه‌ندی به‌کێوه کردووه ؟ کێی رێکخستووه ؟ له رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌دا به‌رپرسی کێ و کێ بووه‌و کێش به‌رپرسی ئه‌و بووه؟ خۆ ئه‌گه‌ر تۆژیارێک بیه‌وێت تۆژینه‌وه‌که‌ی تۆکمه‌تر بێت ، ئه‌وا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هه‌ر دۆکیۆمێنتێکی نووسراو یان کۆڕێک که کاک فه‌ره‌یدون له دوای راپه‌ڕینه‌وه تێیاندا ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه دوابێت وه‌ک ئه‌و کۆڕه‌ی ده بۆ دوازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سلێمانیی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان به‌ستی و به ده‌یان کادیرو ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئاماده‌یبوون و تیادا ئاماژه‌ی به رۆڵی فوئاد قه‌ره‌داغی کرد له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا و دو‌اتریش هه‌ر له‌وسه‌روبه‌نده‌دا له رۆژنامه‌ی ( کوردستانی نوێ ) دا بڵاوکرایه‌وه ؛ یان تۆژیار ده‌توانێت زێتر به دوایدا بچێت و له‌و ئیددیعایه‌ی قه‌ره‌داغی بکۆڵێته‌وه که ( گوایا ) چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کاک فه‌ره‌یدون ویستوویه‌تی شتێک ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه بنووسێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش میواندارییه‌کی فوئادی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه لێوه‌رگرێت یان به‌بیریبهێنێته‌وه . . . هتد . ئه‌وه‌ی له جیهانی سیاسه‌ت و حزبایه‌تیدا باوه ، دامه‌زراندنی ره‌سمیی رێکخستنێک له‌و دانیشتنه ره‌سمییه‌وه ده‌ستپێده‌کات که بڕیاری ده‌ستبه‌کاربوون ده‌درێت و به‌رنامه‌و پێره‌وی رێکخستنه‌که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و کۆمیته‌یه‌کی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت و کار له‌نێوانیاندا دابه‌شده‌کرێ ، جا ئه‌و دانیشتنه کۆنفرانسێک یان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بێت ، یان له‌به‌ر بارودۆخێکی تایبه‌تی ، دانیشتنی ده‌سته‌یه‌ک بێت له‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که ده‌که‌ن . دیاره ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ره‌تناکرێته‌وه ، به‌ڵکو پڕۆسه‌که هه‌رده‌بێت وه‌ها بچێته پێشه‌وه ، که به‌ر له بڕیاری رێکخستن ، گرووپ گرووپ ، دوو دوو ، سێ سێ ، ئه‌م کوتله‌و ئه‌و کوتله سه‌ریان به‌یه‌که‌وه نابێت و یه‌کێکیان پێشتر‌و ئه‌ویدییان دواتر جووڵابێت ؛ به‌ڵام کاتێک ئاماده‌کارییه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌ن و کاری تیۆری ده‌چێته قۆناغی پراکتیکه‌وه ، ئه‌و کاته رۆژی دامه‌زراندن و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسیارێتی ره‌سمی ده‌چه‌سپێ و شێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت . پرنسیپی شیکردنه‌وه‌ی دیاریکراو بۆ بارودۆخی دیاریکراو. له ره‌خنه‌یه‌کی دیکه‌دا کاک عارف ده‌ڵێت : " فوئاد قه‌ره‌داخی حه‌زی به دامه‌زراندنی به‌دیلێک کردووه وه‌کو کۆمه‌ڵه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی له باڵی ( م . س ) بپچڕێنێ ... له‌گه‌ڵ رێزمدا چۆنچۆنی فوئاد قه‌ره‌داخی که خۆی به چه‌پ و مارکسی ده‌زانێ ، خۆی له دوو حزبدا ، یه‌کێکیان بۆرژوازی و ئه‌وی تریان مارکسی کۆده‌کاته‌وه . " [به‌شی دووه‌م ] سه‌رده‌مێک من و کاک عارف که خۆمان به مارکسی ده‌زانی بڕوامان به‌وه هه‌بوو که سیاسه‌ت هونه‌ری مومکیناته‌و ، پرنسیپێکی لێنینی بۆ کاری سیاسی هه‌بوو ده‌قه‌که‌یمان له‌به‌ربوو که ده‌ڵێت : " شیکردنه‌وه‌ی دیاریکراو بۆ بارودۆخی دیاریکراو " . دیاره کارکردن بۆ پێکهێنانی رێکخراوێک یان حزبێکی نوێ بۆ که‌سێک که په‌یوه‌ندی رێکخراوه‌یی نه‌بێت ئاسانتره‌و زۆر جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ کارکردنی که‌سێک که به‌رپرسیارێتی له حزبێکدا هه‌بێت ، به‌ڵام باوه‌ڕی پێنه‌مابێت و هه‌وڵبدات به‌شێوه‌یه‌ک لێی داببڕی که زیان به هاوبیرو هاوڕێکانی له‌و حزبه‌دا نه‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌وپه‌ڕی نهێنی بخوازێت . ئه‌مه ئه‌و واقیعه‌یه که به‌ره‌وڕووی هه‌موو ئه‌ندامه چه‌پ و ماوییه‌کانی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی بووبووه‌وه و ناچار بوون بۆ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیدا بڕۆن . خۆ ئه‌گه‌ر کاک عارف میتافیزیکیانه بۆ مه‌سه‌له‌که‌ی نه‌ڕوانیایه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له جووڵاندندا ببینیایه ئه‌و گله‌ییه‌ی نه‌ده‌کرد چونکه سه‌ره‌نجام هه‌موو هاوڕێیانمان له کۆمه‌ڵه‌دا ، به کاک عارف خۆشیه‌وه ، له پارتی پچڕان و به خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ستبوون ؛ دو‌اتریش ئه‌و هه‌ڵوێسته کاتییه به‌په‌سه‌ند زانرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ کوردستان و کارکردن له ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ، ئه‌گه‌رچی به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و کاره دووسه‌ره‌ییه ئازاری ویژدانی ده‌دام و وه‌ک بڕیارێکی رێکخستن و به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌ڵابوونی ئاووهه‌وای کار له‌به‌رده‌می هاوڕێیانماندا قبووڵمکردو پاشان هه‌ر ئه‌و مانگه‌ی ئیلتیزامم به کۆمه‌ڵه‌وه نه‌ما له پارتیش وازمهێنا . کاک عارف له‌وه‌ش ئاگاداره که ئه‌م شێوازه دووسه‌ره‌ییه پێشینه‌ی له چین و له کوردستانیشدا هه‌بوو . له‌ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حزبی کۆمۆنیستی چین له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌پێی رێنماییه‌کانی ستالین و کۆمێنترن حزبی کۆمۆنیستی چین چووه نێو حزبی کۆمینتانگه‌وه بۆیه ده‌توانین پرسیاره‌که‌ی کاک عارف له ستالین و کۆمێنترن و ماوتسیتۆنگ و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و کاته‌ی حزبی کۆمۆنیستی چین بکه‌ین و بلێێن : ئایا ده‌شێت حزبێکی شیوعی بچێته نێو حزبێکی بۆرژوازییه‌وه ؟ دیاره هه‌رگیز نابێت به‌ڵام بارودۆخی دیاریکراو‌و تایبه‌ت له سیاسه‌تدا به‌پێی سه‌رده‌م و کات و شوێنی خۆی حوکمێکی دیکه ده‌دات . له کوردستانیشدا ساڵی 1965 و تا دوای ماوه‌یه‌کی زۆریش له هه‌ڵاتنی چه‌ند ئه‌ندامێکی پارتی ( م . س ) له ( دۆڵه‌ڕه‌قه ) وه بۆ به‌غدا ، له زۆر ناوچه‌ی کوردستاندا که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ( باڵی بارزانی ) دا بوو ، لیژنه‌کانی ناوچه‌و رێکخستنه‌کانی پارتی دووسه‌ره بوون ، واته بۆ هه‌ردوو باڵی پارتی کاریان ده‌کرد . ( ئایا ده‌بێت و ده‌شێت یه‌ک لیژنه له هه‌مان کاتدا یه‌ک کاری رێکخستن و سیاسی بۆ دوو حزبی نه‌یار به‌یه‌کتری بکات ؟! ) وه‌ڵامی لۆژیکی ئه‌وه‌یه که نه‌خێر ناشێت و ئه‌مه ناشیرین‌ترین شێوه‌ی کاری سیاسی و حیزبییه ، به‌ڵام له ململانێی حزبیی ئه‌و کاته‌دا کراوه . هه‌ڵبه‌ت به هێنانه‌وه‌و بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نموونه‌یه مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه پاساو‌بهێنمه‌وه ، چونکه هه‌میشه ئه‌وه به کارێکی ناڕه‌واو نامه‌بده‌ئی ده‌زانم ؛ بۆ ئاگاداری کاک عارف و ئه‌و به‌ڕیزانه‌ش که وتاره‌که‌ی ئه‌ویان خوێندۆته‌وه ، ساڵی 1966 به مامۆستایی چووم بۆ قه‌ڵادزێ . ئه‌ندامێکی ئه‌و کاته‌ی لقی سلێمانی پارتی ( م . س ) داوایلێکردم له‌وێ په‌یوه‌ندیم به لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێوه هه‌بێت ، که زانیم لیژنه‌یه‌کی دووسه‌ره‌یه داواکه‌یمره‌تکرده‌وه‌و ، دوایی له قه‌ڵادزێ لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نهێنیم پێکهێنا بۆ کاری حزبی و کاری یه‌کێتیی مامۆستایانیش . ئه‌وه‌ی له‌بیرم مابێ شه‌هید جه‌زا عه‌بدولقادر ره‌شید و مامۆستا محه‌مه‌د سابیر ناسراو به حه‌مه‌ی عه‌تێ و مامۆستا ره‌سول ده‌روێش ئه‌ندامی لیژنه‌که بوون ، دواتر که هێزه‌کانی حزب به فه‌رمانده‌یی ره‌ئیس حه‌مه ئه‌مین مه‌لا فه‌ره‌ج گه‌یشتنه قه‌ڵادزێ و ، لیژنه‌ی ناوچه که ئه‌و کاته میرزا باپیری میرزا سه‌عید لێپرسراوی بوو ، خۆیان ئاشکراکرد ، پێیانه‌وه په‌یوه‌ستبووین . کاک عارف دواتر دێت لایه‌نه ئیجابییه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ریزده‌کات و ده‌ڵێت : " من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی ناوبراوم به چاکده‌زانی ... " [ به‌شی دووه‌م ] من نازانم کاتی تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی ئه‌و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بووه یان نه ؟ به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی ره‌سمی کۆمه‌ڵه بوو که کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان ( پارتی – م . س ) بکه‌ین . ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیدا جه‌ختمان له‌سه‌رکرده‌وه ، ته‌بلیغاتمان بۆ کرد‌و چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه که له کۆنگره‌دا بوون و به‌نده یه‌کێکیان بوو ، قسه‌یان له‌سه‌رکردو ده‌ستیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رزکرده‌وه . ئیتر نازانم کاک عارف له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌مه‌ی هه‌ڵهێنجاوه که رووی ده‌میم تێده‌کات و ده‌ڵێت : " ئایا ئه‌مه پابه‌ندبوون ناگه‌یه‌نێت به پارتی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه؟!! " [ به‌شی دووه‌م ] کاک عارف ئه‌م پرسیاره‌ی له په‌ره‌گرافێکی دواتردا نووسیوه ، ره‌نگه له چاپکردندا تێکه‌ڵ بووبێت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌یه‌کی دیکه‌یدا که‌لێیگرتووم و له‌گه‌ڵ مه‌نتیقی په‌ره‌گرافه‌که‌دا ده‌گونجێ ، به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌نتیقی په‌ره‌گرافی پێشوودا گونجاوه .[به‌شی دووه‌م ] رێکخستنی نوێ و پێویستیی ره‌خنه‌گرتن له رابردوو. کاک عارف له ره‌خنه‌یه‌کی دیکه‌دا که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ کرد ده‌ڵێت : " جگه له‌وه کاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا یه‌کێک له ره‌خنه‌کانی لای من ئه‌وه‌بوو که گوایا مام جه‌لال ئاماده نییه ره‌خنه له رابردووی خۆی بگرێت ! ئایا ئه‌مه‌ی فوئاد ده‌یڵێت لێدان نییه له ته‌لی عاتیفه ؟ " [ به‌شی دووه‌م ] له‌ڕاستیدا نازانم ئه‌و ره‌خنه‌یه‌م لای کاک عارف گرتووه یان نه ؟ که‌ی گرتوومه‌و ساڵی چه‌ند ؟ به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ها هاتبێته پێشه‌وه دوای ده‌ستکێشانه‌وه‌م له‌کۆمه‌ڵه بووه ، چونکه ئه‌وه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌مبوو ، له‌سه‌رێکی دیکه‌وه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی پرنسیپێکی رێکخستنه که ره‌خنه له نێو رێکخستندا ده‌گیرێت و له ده‌ره‌وه‌ی رێکخستندا باس ناکرێت ، ئه‌وه پرنسیپێکه هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاریان له‌گه‌ڵ کردووم چ له کۆمه‌ڵه‌دا و چ له پارتیدا ده‌زانن چۆن مه‌بده‌ئیانه پابه‌ندی بووم ، پاشان من له سه‌ره‌تای پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌دا تا دوای ده‌رچوونم و له‌و چه‌ند جاره‌ی چاوم به کاک عارف که‌وتووه هیچ باسێکی کۆمه‌ڵه له نێوانماندا نه‌بووه چونکه کاک عارف ئه‌و کاته هێشتا " به‌دیل " ێکی نوێی پێنه‌بوو . دواییش که ململانێی " عێراقی " و " کوردستانی " هاته کایه‌وه ره‌خنه‌گرتنمان له یه‌کتری زۆر ئاسایی بوو . ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موومان یه‌کتری و خه‌ڵکیمان زۆر ده‌بینی . مشتومڕی سیاسی چ به توندی یان به میانڕه‌وی له نێوانماندا روویده‌دا ، ده‌شێت قسه‌ی رێک و هێمن و ژیرانه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردبێت و ده‌شێت قسه‌ی ره‌ق و نه‌کڵۆک و به‌رزو نزم و هه‌ڵه‌شمان کردبێت ، ره‌نگه پاشمله‌ش له‌یه‌کتریمان خوێندبێ و په‌ندی کوردی له مێژه ده‌ڵێت کورد له پاشمله سه‌ری شا ده‌بڕێت ! به‌ڵام بیروڕاو ناکۆکی و بۆچوون و تێکڕای قسه ئیجابی و سه‌لبییه‌کانمان له‌سه‌ر یه‌کتری نه‌ده‌کرد به ماڵ وه‌ک ئه‌وه‌ی کاک عارف دوای نزیکه‌ی چل ساڵ له‌بیری ماوه‌و به‌ڕوومیدا ده‌داته‌وه . ئه‌و سه‌رده‌مه‌و تائێستاش له‌نێوان خه‌ڵکی به پرنسیپدا ، پرنسیپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه‌و هه‌یه که عه‌ره‌به‌کان پێی ده‌ڵێن : " المجالس أمانات " . ئه‌گه‌ر تێکۆشه‌رانی سیاسی به‌م شێوه‌یه قسه‌ی یه‌کتری هه‌ڵبگرن و ئه‌مه بکه‌نه شێوازی کارکردن و په‌یوه‌ندییان ، ئه‌وا هه‌ر یه‌که ده‌توانێت له توێی یاده‌کانیدا سه‌دان قسه له‌وانه تۆمار بکات که به درێژایی ژیانیان خاڵی گرژی و ناکۆکی بن و نه‌توانن له هیچ پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ کۆن و نوێیه‌کانیاندا یه‌کبگرن . به‌هه‌ر حاڵ من گریمان ( فرضية ) ی ئه‌وه داده‌نێم که ئه‌و ره‌خنه‌یه‌م گرتووه ، ره‌خنه‌ش هێڵی سووری بۆ نییه‌و له هه‌موو که‌س ده‌گیرێت . سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌له‌خۆگرتن ، لای ئێمه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ، بایه‌خێکی گرنگی هه‌بوو ، بۆیه چه‌ند جار دانیشتنی ره‌خنه‌و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن له‌نێوان هه‌ندێ له هاوڕێیاندا ده‌کرا تیادا هه‌ر یه‌که ره‌خنه‌ی له هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاره بۆرژوازییه‌کانی خۆی ده‌گرت یان هاوڕێکه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرت . من بۆخۆم چه‌ند جار وه‌ک شێوازێک بۆ خۆپاککردنه‌وه له ئه‌خلاقی بۆرژوازییانه ، ره‌خنه‌کانم له‌سه‌ر خۆم ده‌نووسییه‌وه‌و ناو به ناو پێداده‌چوومه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ره‌فتاری رۆژانه‌مدا به‌راوردم ده‌کرد . ئه‌م شێوازه له خۆبیناکردنه‌وه ، ئه‌گه‌رچی کارێکی زۆر رۆمانسییانه بوو به‌ڵام به‌ڵگه‌ی گیانێکی نوێی کاری سیاسی بوو . ئێمه به گیانێکی شۆڕشگێڕانه‌و به هیوایه‌کی گه‌شه‌وه ده‌مانویست گه‌شه‌بکه‌ین و که‌موکووڕییه‌کانمان نه‌هێڵین ، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی واقیع بووینه‌وه‌و ، پێداگرتنمان له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن گه‌یشته راده‌ی ره‌خنه‌گرتن له کاری زۆرشه‌خسی که ساردی و زویربوونی تێده‌که‌وت و ده‌رکه‌وت زێده‌ڕۆییمان تێدا کردووه‌و ئه‌وه‌مان ره‌چاونه‌کردووه که هێشتا زووه بۆ په‌یڕه‌ویکردنی ئه‌م شیوازه‌و هێشتا ئه‌وه‌نده نییه پێمان له شوێنی راوه‌ستانی حزبێکی بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ترازاوه . کاتێک حزبێک یان رێکخراوێکی نوێ داده‌مه‌زرێ ، به‌رنامه‌ی نوێ و ئامانجی نوێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و ، ده‌بێت ئه‌ندامه‌کانی بۆ خه‌باتکردن له‌پێناوی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌و ئامانجه نوێیه‌کاندا په‌روه‌رده بکات . مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌کردنێکی نوێی ئه‌ندامان گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه . ئه‌م گرنگییه بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کاته چه‌ند جاره گرنگ بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کۆمه‌ڵه خۆی به رێکخراوێکی کۆمۆنیستی پێناسه‌کردبوو ، به‌ڵام ئه‌ندامه‌کانی له حزبێکی بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتبوون که له‌سه‌رێکه‌وه هه‌موو داب و نه‌رێت و خوو و ره‌فتاره‌کانی بۆرژوازییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوو ، له‌سه‌رێکی تره‌وه ئه‌و حزبه‌ی لێوه‌یهاتبوون رابردووی شه‌ڕێکی ناوخۆی شه‌ش ساڵه‌ی هه‌بوو ، تانه‌ی هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتێکی شۆڤێنیستی و فاشستیی به‌عسیشی به‌دواوه‌بوو ، بۆیه له‌م باری سه‌رنجه‌وه ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بۆ هه‌موومان ، له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه زه‌رووره‌ت بوو ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته هه‌ڵمه‌تێکی له‌و جۆره بکرایه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ی مارکسییانه له‌سه‌ر ئه‌و رابردووه بنووسرایه‌و جله چڵکنه‌کانی رابردوومان له‌به‌رده‌می خۆمان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و مێژوودا هه‌ڵبخستایه ، ململانێکان خاوده‌بوونه‌وه ، یان لانی که‌م به ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌ڕۆیشتن که یه‌کگرتوویی رێکخستن بهێڵنه‌وه‌و ، جیاوازی لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌ییش راست و چه‌پی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات و نه‌ده‌کرایه ده‌ره‌وه‌و ، ئێستا " ره‌نگه " ئه‌زموونی وه‌رچه‌رخانی حزبێکی بۆرژوازیی نه‌ته‌وه‌یی به حزبێکی مارکسی لێنینی له‌به‌رده‌ستماندا بووایه !! عێراقچی و کوردستانی ... کێشه‌یه‌کی کۆنی هه‌میشه نوێ. کاک عارف خاڵێکی دیکه‌ی هه‌ستیار ده‌وروژێنێ ئه‌ویش ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینییه‌و ده‌ڵێت : " خاڵێکی تر که قه‌ره‌داخی ده‌یوروژێنێ ، ناسنامه‌ی رێکخراوه‌که‌و سنووری کارکردنی بوو . ئایا رێکخستنه‌که ناسنامه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی ده‌بێت یان ناسنامه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیستی ؟ ئایا ستراتیژی رێکخراوه‌که کارکردن ده‌بێت بۆ دروستکردنی حزبێکی عێراقی یاخود کوردستانی ، رزگاری هه‌موو کوردستانه یان کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ؟ "[ به‌شی دووه‌م] کێشه‌ی رێکخستنی حزبێکی شیوعی ( کۆمۆنیستی ) له وڵاته فره‌نه‌ته‌وه‌کاندا زۆر کۆنه . ململانێ له‌سه‌ر شێوه‌ی رێکخستنی کۆمۆنیسته‌کان به‌هۆی جیاوازی زمان و نه‌ته‌وه‌وه ، مێژوویه‌کی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی جیهانیدا هه‌یه‌و ، ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵه‌شدا روویدا دیارده‌یه‌کی نوێ نه‌بوو به‌ڵکو جۆرێک له تێگه‌یشتنی جیاواز‌و بیروڕای جیاواز بوو که ئاساییه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌ر حزب یان رێکخراوێکی کۆمۆنیستی له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌دا رووبدات . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌ده‌بیاتێکی سیاسی زۆری له‌سه‌ر نووسراوه‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌دوایدا بگه‌ڕێت په‌کی ناکه‌وێت ، من زۆر به کورتی به‌سه‌ریدا راده‌بوورم . کاک عارف به حه‌ماسه‌تێکی کوردستانیانه‌ی نزیک به چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ، شه‌هید ئارام گوته‌نی وه‌ک " کۆمه‌ڵه‌ی عه‌هدی بائید " له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێت، له کاتێکدا من له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ، وه‌کو خۆی سروشتی ململانێکه‌م به‌یانکردووه ، به‌ڵام ئه‌و به حوکمی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌نگه‌ری فیکر‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گواستویه‌ته‌وه ، له کێشه کۆنه‌که‌دا بێلایه‌ن نییه . فیکری ئینته‌رناسیۆنالیستی له بواری رێکخستنی حزبێکی شیوعیدا له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه به " عێراقچی " ناوده‌بات ، لانی که‌م ته‌نها یای نه‌سه‌ب به‌کارناهێنێ و بڵێ " عێراقی " وه‌کو چۆن ده‌ڵێت " کوردستانی " که لۆژیکی نووسین وا ده‌خوازێت بڵێت " عێراقچی ، کوردستانچی " یان بڵێت " عێراقی ، کوردستانی " . کاک عارف رۆشنبیرێکه له خوێندنه‌وه‌و نووسین دانه‌بڕاوه ، بۆیه ده‌بوایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌ستلێنه‌دایه چونکه له‌لایه‌ک ئێمه که‌سمان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته نین و له مێژه کۆمه‌ڵه‌ییه‌کانی سه‌ره‌تا ( ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ) به‌لای راستدا وه‌رچه‌رخاون و پشتیان له مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ کردووه‌و ئیتر بۆ ئه‌مڕۆ هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌خولقاندووه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که چه‌مکه‌کانی " عێراقچی " و " کوردستانی " جێگۆڕکێیانکردووه ، یان باشتر بڵێین جێی خۆیان گۆڕیوه‌و ده‌گۆڕن به‌وه‌ی جاران نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به کۆمۆنیسته کورده‌کانیان ده‌گوت " عێراقچی " که‌چی ئیمڕۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی به که‌سانێک ده‌ڵێن " عێراقچی " که به‌شداریبکه‌ن له بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ره‌سهاتووی عێراق و سه‌ری سه‌لماندن بۆ ده‌ستووره هه‌میشه‌ییه‌که‌ی عێراق بله‌قێنن و کاتی خۆی ده‌نگیان بۆ دابێ . هه‌روه‌ها " کۆمۆنیسته " کوردستانییه‌کانی جاران بۆ پێکهێنانی حزبێکی شیوعی مارکسی لێنینی خه‌باتیان ده‌کرد ، که‌چی کوردستانییه‌کانی سه‌رده‌م له پێناوی جیابوونه‌وه له عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشووری کوردستاندا خه‌بات ده‌که‌ن و داواکاری به‌رپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازادن که تیادا گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد له باشووری کوردستاندا ، ئازادانه ، خۆی بڕیاری چاره‌نووسی سیاسی خۆی بدات . زمانی زبر بۆ نووسینی فیکری و سیاسی ناشێت. له سه‌ره‌تای به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که‌یدا ، کاک عارف ده‌ڵێت : " مێژوو نووسینه‌وه . . . ده‌بێت راستگۆیی له‌گه‌ڵدا بێت . . . به ئه‌مانه‌ت و ویژدانه‌وه باسیان لێوه بکه‌یت . . . ته‌واو بێلایه‌ن بیت . . . خۆت دوور راگریت له ئیجتیهاداتی شه‌خسی . . . " پاشان ده‌ڵێت : " پێموایه نووسه‌رو ره‌و‌شه‌نبیرو ، توێژه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌توانن ژیرانه خه‌تی سوور تێپه‌ڕێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی زوبانی زبر به‌کاربهێنن و که‌رامه‌تی ئه‌وانیتر بڕووشێنن " . یان ده‌ڵێت : " دیسان نایشمه‌وێ له نووسین و لێکدانه‌وه‌کانمدا که‌سێک بریندار بکه‌م " [ به‌شی یه‌که‌م ] کاک عارف راسته‌و‌ڕاست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپه چاکانه‌ی ئاماژه‌ی پێداون ، سه‌رانسه‌ری نووسینه‌که‌ی به زمانێکی زۆر زبر نووسیوه . نه‌یتوانیوه ته‌واو بێلایه‌ن بێت . له هه‌ندێ زانیاری‌دا که له دوو شوێندا دووباره بوونه‌ته‌وه ناکۆکی هه‌یه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌که‌مدا ده‌ڵێت :" فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد بۆ چوونه ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه " و دواتر له به‌شی سێیه‌مدا ده‌ڵێت : " یه‌که‌م دوو که‌س که ناسیمن و چاوم پێیانکه‌وت ، کاک ئاوات زه‌کی عه‌بدولغه‌فورو شه‌هاب شێخ نوری بوو له شاری سلێمانی . له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌هاب باسی پێداویستییه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وه‌هاو سروشتی قۆناخه‌که‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وساو داهاتوومان کرد " . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئیجتیهادی شه‌خسی زۆری تێدایه ، ته‌نانه‌ت هه‌ستده‌که‌م سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ( به‌تایبه‌تی له شام ) له‌ژێر کاریگه‌رێتی جۆرێک له موعانات و وه‌همدابووبێت. هه‌ڵبه‌ت شه‌رم و موجامه‌له‌شی نه‌کردووه‌و هه‌رکه‌سێکی به‌دڵ نه‌بووه دایپڵۆسیوه تا راده‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی ساردوسڕو ، نه‌ک رووشاندن به‌ڵکو بریندارکردن . کاک عارف له‌سه‌ر ئه‌م رێڕه‌وه که گرژی باڵی به‌سه‌رداکێشاوه‌و که‌ڵه‌که‌بوونی موعاناتێکی زۆر‌و کۆن و نوێی پێوه‌دیاره . هێرشێکی بێ‌پاساو ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک له هاوڕێ دێرینه‌کانی و هه‌ڵوێستێکی ره‌قیان لێوه‌رده‌گرێت و ، به‌رامبه‌ریان به زوبانێکی بان زبره‌وه ده‌دوێت . له‌ڕاستیدا ئه‌م ره‌قی و توندییه یه‌کێکه له خه‌وشه‌کانی نووسینه‌که‌ی کاک عارف و به‌وه له نرخی نووسینه‌که‌ی خۆی که‌مکردۆته‌وه . دیاره بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه ، به‌تایبه‌تی نووسه‌رانی سیاسی له ئه‌لفه‌وه هه‌تا یێ فیکر‌و بوچوونی سیاسی ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارو ئه‌و سه‌رکرده ، ئه‌م حزب و ئه‌و رێکخراو ، ئه‌م سیاسه‌ت و ئه‌و سیاسه‌ت ، ئه‌م تاکتیک و ئه‌و ستراتیژی ره‌فزبکه‌ن ، ئازادن له‌سه‌ریان بنووسن و ململانێی فیکری و سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، به‌ڵام ناشێت " زوبانی زبر " وه‌ک کاک عارف خۆی ده‌ڵێت به‌کاربهێنن . ده‌بێت هه‌میشه نووسه‌رانی مولته‌زیم به رێساکان و پرنسیپه‌کانی ئه‌ده‌بی نووسینی سیاسییه‌وه بابه‌تییانه بنووسن و خود تێکه‌ڵ به وشه‌کانیان نه‌که‌ن . ده‌بێت بابه‌تیانه‌ش خه‌ڵکی هه‌ڵسه‌نگێنن . ناکرێ تۆ ( نووسه‌ر ) قسه له‌سه‌ر لایه‌نی سه‌لبی بکه‌یت به‌ڵام لایه‌نه چاکه‌کان فه‌رامۆش بکه‌یت . ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤ له‌سه‌ر لایه‌نی چاک‌و لایه‌نی خراپ بکرێت ، نه‌ک بته‌وێت له‌ڕێی زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌لبییه‌کانه‌وه بیانسڕیته‌وه . پاشان ئه‌و هه‌موو هێرشه بۆ سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئه‌سڵی نووسینه‌که‌وه هه‌یه که ئاڕاسته‌ی من و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر کراوه‌و وه‌ڵامه به چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دووانه !! دیسان هێرش بۆ سه‌ر " عێراقچی " یه‌کان. هه‌رچه‌نده کاک عارف له یه‌ک دوو شوێنی وتاره‌که‌یدا به‌باشی ناوی بردووم و هه‌ڵیسه‌نگاندووم ، به‌ڵام به هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێکه‌وه له کۆمه‌ڵه جیابووینه‌وه ، پرژێکی هێرشه‌که‌یم به‌رکه‌وتووه ، بۆیه به‌گشتی وه‌ڵامێکی ده‌ده‌مه‌وه‌و ، ئه‌و هاوڕێیانه‌ش ئازادن له‌وه‌ی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن . کاک عارف ده‌ڵێت : " ناکۆکی و ململانێکانی ترمان له‌گه‌ڵ عێراقچییه‌کان بوو که پێکهاتبوون له : فوئاد قه‌ره‌داغی ، فازیل مه‌لا مه‌حمود ، ئه‌شره‌ف شه‌ره‌ف تاڵه‌بانی ، ئه‌وره‌حمانی حاجی مه‌لا صدیق ، حه‌سه‌ن حه‌مه خان ، ئه‌کبه‌ر عه‌لی ( زاوای ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی ) له‌ناو ئه‌وانه‌دا ته‌نها فوئاد قه‌ره‌داغی که‌سێکی له‌سه‌رخۆو رۆشنبیر بوو خۆی دوورده‌گرت له موهاته‌رات و قسه‌ی بێتام . . . هتد " پاشان دێته سه‌ر باسی دکتۆر عه‌بدوڵلا ده‌باغ و ده‌ڵێت : " ئه‌میش که‌سێکی رۆشنبیر بوو عێراقچێتی ده‌کرد ، به‌ڵام براده‌ره‌کانی تر قسه‌ی بێتامیان ده‌کردو هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی مام جه‌لالیان کردبوو به‌چه‌ک و له‌ئێمه‌یان پێده‌دا ، هه‌ندێکیان ده‌یانووت مام جه‌لال ئاماده نییه ره‌خنه له‌خۆی بگرێت ، بۆرژوازییه‌و بڕوای به مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ما‌و نییه ، له ماڵه‌وه سه‌گ راده‌گرێ و به‌خێوی ده‌کات ، ئاماده نییه لاڕوومه‌تی منداڵێکی باوک هه‌ژار ماچ بکات " هه‌روه‌ها به‌ده‌م فازیلی مه‌لا مه‌حموده‌وه ده‌ڵێت : " من به‌زۆر مام جه‌لال سواری تروحه‌کان ده‌که‌م له به‌غدا ، تاکسی نه‌بێ ئه‌و سواری نابێت ، چێشتخانه‌ی ناودار نه‌بێت نانی لێناخوات ، مام جه‌لال قه‌ت نابێته چه‌پ . . و زۆریتر " [ هاوڵاتی ، ژماره 429 ، 8 ی حوزه‌یرانی 2008 ، به‌شی سێیه‌م] به سه‌رنجدانێکی وردی ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه ، ئه‌م بۆچوونانه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه بوو :
1 ) کاک عارف له ئیمڕۆدا ( ساڵی 2008 ) باس له کێشه‌یه‌کی کۆن ده‌کات به هه‌ناسه‌ی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه‌و به‌هه‌مان لۆژیک و هه‌مان زاراوه‌و هه‌مان هه‌ڵوێسته‌وه . 2 ) ئه‌گه‌رچی کاک عارف ویستوویه‌تی وه‌ها خۆی نیشانبدات که زانیارییه‌کی زۆری سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه‌و چه‌ند ناوێکی گرووپی " عێراقچی " یه‌کانی نووسیوه ، به‌ڵام له واقیعدا هه‌ر ئه‌وانه‌ی نووسیوه که ناسیونی و له زانکۆ پێکه‌وه فه‌رمانبه‌ر بوون وه‌ک کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن حه‌مه‌خان . به‌نیسبه‌ت ناوی من و فازیلیشه‌وه ، ئه‌وه ئێمه وه‌ک دوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه که جیابووینه‌وه ، بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ناسراوبووین و ئاساییه که ئه‌ویش بزانێت ئیتیجاهی ئێمه چی بووه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ناوهێنانی ئه‌کبه‌ری زاوای کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانیدا ، له‌لایه‌ک به هه‌ڵه ناوی باوکی نووسیوه که ( عه‌لی ) نییه ( مه‌حمود ) ه‌و ، له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌کبه‌ر نه کۆمه‌ڵه بوو نه سه‌ر به هیچ گرووپ و حزبێکی سیاسی بوو ، ئه‌و که‌سێکی سیاسی نه‌بوو . 3 ) ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته ئه‌و قسانه‌ی خۆی وته‌نی " موهاته‌رات و بێتام " ه راست ده‌کات و ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو ده‌بینین له قسه‌ی منداڵ ده‌چێت و فڕیان به‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕاو شێوازی گفتوگۆ‌و مشتومڕی سیاسییانه‌وه نییه . من کاک عارف به که‌سێکی راستگۆ ده‌زانم ، بۆیه ناتوانم سه‌داسه‌د بڵێم هه‌ندێ له‌و قسانه نه‌کراوه ، چونکه ده‌شێت تاک و ته‌رایه‌ک له ناو ئه‌م گرووپه‌دا هه‌بووبن به‌و شێوازه دوابن ، به‌ڵام به‌گشتی و به‌پێچه‌وانه‌ی رای کاک عارفه‌وه که گوایا جگه له‌من که‌سیان رۆشنبیر نه‌بوون ، هه‌ر هه‌موویان که‌سانێکی سیاسی و رۆشنبیر‌و تێکۆشه‌رو خاوه‌ن فیکر‌و هه‌ڵوێست بوون که له نێویاندا ، بۆ نموونه ، که‌سێکی وه‌ک فازیلی مه‌لا مه‌حمودی تێدا بوو که تێکۆشه‌رێکی جه‌ربه‌زه‌و شاعیر‌و رۆشنبیرێکی به توانا‌و که‌سێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر چالاک بوو ؛ بۆخۆشی ئاگاداره که چه‌ند ساڵێک و تا یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و پاشان سکرتێری یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان بوو . 4 ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی کاک عارف به‌پاڵ هاوڕێکانمی داوه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر منداڵانه‌ن و له که‌سانێکی سیاسی ناوه‌شنه‌وه ، زێتر بۆ ئه‌وه ده‌چم تاکه که‌سێک یان دووان که سوعبه‌تیان له‌گه‌ڵ کاک عارفدا هه‌بووبێت ، له‌و میانه‌یه‌ی براده‌رایه‌تیدا ، وه‌ک سوعبه‌ت هه‌ندێ له‌و قسانه‌یان کردبێت . 5 ) سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌شی داویه‌ته پاڵ فازیلی مه‌لا مه‌حمود ، ئه‌وا خۆی نه‌ماوه تا راستییه‌کان ساخببێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من فازیلم ناسیبێ له‌و قسه‌وقسه‌ڵۆکانه دوور بووه‌و ، ئه‌و کاته له قیاده‌ی مه‌رکه‌زیدا کاریده‌کرد و هیچ پێویستییه‌کی به‌وه نه‌بووه ئه‌و قسه بێتام و منداڵانانه بکات ، بۆیه به‌دووری نازانم نه‌یارانی فازیل ئه‌وه‌یان هه‌ڵبه‌ستبێ و ناڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی ته‌بلیغاتی دژه فازیل به کاک عارفیان گه‌یاندبێ .
فۆبیای قیاده‌ی مه‌رکه‌زی. کاک عارف له په‌ره‌گرافێکی دواتردا ده‌ڵێت : " هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وان ئه‌وه‌بوو ئێمه که‌سپ بکه‌ن و به‌ره‌و قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقمان به‌رن که بڕوامان پێیان نه‌بوو چونکه له‌و کاته‌دا حزب و رێکخراویتر ناوی نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر وانییه ناوه‌که‌ی چی‌بوو ؟ کوانێ به‌یانی دامه‌زراندنه‌که‌ی ؟ کوانێ به‌یانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ؟ کوانێ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزب و رێکخراوه ؟ " . لێره‌شدا زۆر به‌ڕوونی دیاره که کاک عارف ئاگاداری هیچ نه‌بووه‌و ، ته‌نها پشتی به‌و قسانه به‌ستووه که به شێواوی بۆیگوێزراوه‌ته‌وه ،ئه‌گینا وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باسمکردووه ، له‌نێو ئێمه‌دا ته‌نها فازیل به قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بوو ، ئه‌وانی دیکه دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی نؤ مانگ به‌سه‌ر وازهێنانیاندا له کۆمه‌ڵه و خۆئاماده‌کردن بۆ کارێکی نوێ له رۆژانی یه‌ک و دووی ئایاری ساڵی 1972 داکۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا که ناوی ( کۆنفرانس ) یان لێناو تیادا رێکخراوێکی مارکسی لێنینی ماویستییان پێکهێنا . ئێمه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌ی کاک عارفه‌وه بۆ یه‌کجاریش هه‌وڵمان نه‌دا ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی بۆ ریزه‌کانی خۆمان که‌سپ بکه‌ین ، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراو پابه‌ندی رێنماییه‌کی ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی رێکخراوه‌که بوون که به‌دوور بن له‌و کاره‌وه . ئه‌گه‌ر به ویژدانیشه‌وه هاوڕێیانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه بدوێن شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن که دۆستیان بووین و هه‌رگیز هه‌وڵمان نه‌داوه په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌کانی نێوانمان به‌هۆی ناکۆکییه فیکری و سیاسییه‌کانه‌وه ئاڵۆزبکه‌ین . لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که هاوڕێیانی ئێمه هه‌رگیز سه‌رچاوه‌ی موهاته‌رات نه‌بوون به‌ڵکو هه‌ندێ جار دووچاری فشار‌و چاودێری و . . . هتد ده‌بوون که به‌سه‌رچوون و پێویست به زیندووکردنه‌وه‌یان ناکات . کۆمه‌ڵه وایانده‌زانی له‌گه‌ڵ قیاده‌ی مه‌رکه‌زیدا کار ده‌که‌ین ، بۆیه ئه‌وه بوو بووه تۆمه‌تێکی گه‌وره‌و ته‌بلیغاتیان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت به نووسینیش که باسی یه‌که‌م ناکۆکی نێو کۆمه‌ڵه‌یان ده‌کرد جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و ناکۆکییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بووبێت . به‌م جۆره قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بوو بووه بابه‌تی فۆبیایه‌ک له نێو ئاووهه‌وای سیاسی ئه‌و کاته‌دا . له ڕاستیدا یه‌کێک له ناکۆکییه‌کانی ئێمه‌و هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندنی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بوو ، دو‌اتریش که ده‌ستمان له‌کارکێشایه‌وه دۆستی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بووین . قیاده نزیکترین رێکخستن بوو له فیکری ئێمه‌وه ، دواییش که رێکخراوه‌که‌ی ئێمه تووشی بنبه‌ستبوو و هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، زۆربه‌ی دانیشت و چه‌ند هاوڕییه‌کیش به‌و رێکخستنه‌وه په‌یوه‌ستبوون که به ناوی ( وحدة القاعدة ) وه کاریانده‌کرد . پڕکردنه‌وه‌ی که‌موکورتی هه‌ندێک زانیاری. کاک عارف له وتاره‌که‌یدا هه‌ندێ زانیاری به هه‌ڵه گه‌یاندووه یان که‌موکورتییان تێدایه ، لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم له‌سه‌ریان هه‌بێت پشتڕاستیانده‌که‌مه‌وه : 1 ) ناوی ته‌واوی ( سازمان انقلابی ایران ) به‌م جۆره بوو : " سازمان انقلابی حزب توده ایران در خارج از کشور " . 2 ) ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ( سازمان انقلابی ) که ساڵی 1968 هاتن بۆ کوردستان و له به‌کره‌جۆ بوون ، جگه له‌وانه‌ی که کاک عارف ناویهێناون ، دکتۆر جه‌واد ( سیاوش پارسانژاد ) ودکتۆر ئیبراهیم ( عه‌لی صادقی ) یشی تێدابوو . ( لاشایی ) ش له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت : ئه‌وانه‌ی هاتینه به‌کره‌جۆ" من و علی صادقی ، سیامک مؤیدزاده ، عطا کشکولی ، ایرج کشکولی ، سیاوش پارسانژاد ، خسرو صفایی ، محسن خاتمی " بووین . [ حمید شوکت ، نگاهی از درون به جنبش چپ ایران – گفت‌وگو با کورش لاشایی ، ل 145 ] 3 ) ره‌هبه‌ری گه‌وره‌ی ( سازمان انقلابی ) محسن رضوانی بوو . مهدی خان بابا تهرانی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تییان بوو که بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی به‌شی فارسی رادیۆی په‌کین بوو . 4 ) لاشایی به نهێنی له‌ڕێی خه‌لیجه‌وه بۆ ئێران گه‌ڕایه‌وه . ئه‌و کاته سکرتێری ( سازمان انقلابی ) بوو . دوای ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن (ساواک ) ه‌وه ده‌ستگیرکراو ، هێنده‌ی نه‌برد رووخا‌و هێنایانه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی تاران . ( سازمان انقلابی ) به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر ده‌رکرد و به خائین له‌قه‌ڵه‌میان دا . دواتر لاشایی بووه یه‌کێک له کاربه‌ده‌سته نزیکه‌کانی ده‌ربارو ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشاهی له ئێران‌دا. دوای شۆڕشی ساڵی 1979 و رووخاندنی حوکمی حه‌مه ره‌زا شا ، خۆی شارده‌وه‌و له ئێران هه‌ڵات و گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌وێ به کاری پزیشکییه‌وه خه‌ریک بوو تا له ئۆکتۆبه‌ری 2002 دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مرد. 5) نامیلکه‌که‌ی ( لین پیاو ) له‌سه‌ر شه‌ڕی پارتیزانی و ستراتیژی شۆڕشی جیهانی دژی ئیمپریالیزمی جیهانی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بوو . ناوی نامیلکه‌که " بژی سه‌رکه‌وتنی جه‌نگی گه‌ل " بوو . کاک نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی و دوای به‌یاننامه‌ی 11 ی مارسی 1970 له به‌غدا چاپ‌کرا ، فازیلی مه‌لامه‌حمود سه‌رپه‌رشتی چاپکردنی ده‌کرد و منیش بۆ هه‌ڵه‌بڕی یارمه‌تیم ده‌دا . 6 ) شازاد صائب خاوه‌نی ئیمتیازی (رزگاری) نه‌بوو به‌ڵکو سه‌رنووسه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رنووسه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو خاوه‌ن ئیمتیاز بوو . 7) ئه‌و کوتله‌یه‌ی لقی سلێمانی که له به‌شی دووه‌مدا باسکراوه ، کاک ره‌فعه‌تی مه‌لای تێدا نه‌بوو . له‌م باره‌یه‌وه کاک ره‌فعه‌ت ده‌ڵێت : " زۆربه‌ی هاوڕێیانی حه‌له‌قه‌ی رۆشنبیری له به‌غدا بووین به‌به‌رده‌وامی قسه‌مان ده‌رباره‌ی دروستکردنی پارتییه‌کی مارکسی لێنینی کوردستانی ئه‌کرد و دابه‌ش بووین به دوو گروپه‌وه ، گروپی یه‌که‌م : نه‌وشیروان مسته‌فا ، مه‌حموی مه‌لا عیززه‌ت ، شازاد صائب . من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان زۆر چاک بوو به‌ڵام هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌کردن " [ ره‌فعه‌تی مه‌لا ، رۆژه ته‌ماوییه‌کان ، ل 26 ] 8 ) نووسینگه‌که‌ی ( شارع فه‌له‌ستین – به‌غدا ) باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو که دوایی بوو به پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان . 9 ) هه‌ر له به‌شی دووه‌مدا باسی کتێبخانه‌ی ( الفکر الجدید ) ده‌کات که گوایا هی ( سازمان انقلابی ) بووه ، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شه‌هید شه‌هاب خاوه‌نی بوو . 10 ) کاک عارف له په‌ره‌گرافێکی به‌شی دووه‌مدا ده‌ڵێت : " . . . که کۆمه‌ڵه چووه‌ته شاخ و داش عێراقیان خستۆته سه‌ر ناوه‌که‌ی و په‌یڕه‌وی مارکسیزم – لێنینزم و بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ نه‌کراوه ، ئه‌مه‌یان راسته‌و من و کاک فوئاد لێره‌دا یه‌کده‌گرینه‌وه " نازانم کاک عارف ئه‌مه‌ی له کوێوه هێناوه ؟ من به‌و شێوه‌یه باسی شاخم نه‌کردووه . کوا له‌شاخ داش عێراق خراوه‌ته سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه ! ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم سه‌ره‌تا رادیۆکه‌یان له شاخ ناوی " ده‌نگی شۆڕشی عێراق " بوو و ، ناوی کۆمه‌ڵه‌شیان گۆڕی به " کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان " .
له کۆتاییدا ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه کاک عارف ده‌ناسن ، ده‌زانن له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری و لاوی‌دا تێکۆشه‌رێکی راست و پاک و خۆنه‌ویست و دڵسۆز بوو ، قسه‌له‌ڕوو و بێ غه‌ل و غه‌ش بوو ، هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر دڵساف و خۆشباوه‌ڕ بوو . زۆربه‌ی ئه‌م سیفه‌تانه که پێچه‌وانه‌ی سیفاتی باوی که‌سایه‌تیی تاکه‌که‌سه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گیی خێڵه‌کی موتوربه به ئه‌خلاقی بۆرژوازییدا ، بۆ مرۆڤه سه‌رڕاست و دڵپاکه‌کان گرفت دروست ده‌که‌ن . سه‌رباری ئه‌وه موعاناتی خۆی و خێزانه‌که‌یان که چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی پێداوه‌و من له نزیکه‌وه ئاگاداریانم، کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر بێزاری و تووڕه‌بوونی هه‌بووه ، بۆیه هۆکارێکی سه‌ره‌کی گرفتی کاک عارف له‌گه‌ڵ هاوڕیکان و رێکخستندا چ له ناوه‌وه‌و چ له سوریا بۆ ئه‌م هۆکارو کاریگه‌رێتییه ده‌گێڕمه‌وه که نه‌یتوانیوه له‌و په‌یوه‌ندییانه‌یدا به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات ، له‌به‌ر ئه‌وه کاتی خۆی ناچار به سه‌فه‌رو به‌جێهێشتنی کۆمه‌ڵه‌و شۆڕش بووه‌و ، ئه‌مڕۆش دوای چه‌ند ده‌ساڵێک ئه‌و موعاناته‌ی رابردوو کاریگه‌رێتییان له شێوازی نووسینه‌که‌ی کردووه‌و ، نه‌یتوانیوه به تیری ره‌خنه‌کانی ئه‌و نیشانه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه بپێکێ .
|