په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٨\٢٠١١

دیسان دەیڵێینەنەوە بە ئاشتى بە ئاشتى.


عومه‌ر حوسێن قادر 


بە‌رەو یەکخستنى هەموو تواناکان بۆ چاکسازیى و بەدیهێنانى داخوازیى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، دیارە خۆپیشاندانى حه‌ڤده‌ی شوبات وەرچەرکانێکى گرینگ و نوێ بوو و دەسەڵاتى هەرێمى کوردستانى کەمێک وەهۆش خۆ هێنایەوە، جە‌ماوەرى خۆپێشاندەر رەوشى سیاسى ناوچەکە و هەنگاوەکانى هەرێمى کوردستانى خستە ژێر پرسیارەوە ئایا بۆچى حیزبە دەسەڵاتداراکانى ناو حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەر سێ سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و پەرلەمان بە جدى بەپیل داخوازەیەکانى خۆ پیشاندەرانەوە نەهاتوون تاکو ئێستا بکوژانى شەهیدەکانى خۆپیشاندانەکانى حه‌ڤده‌ی شوبات کە یەکێکە لە داواکارییه‌کان تاکو ئێستا نەگیراون و نەچوونەتە بەردەم دادگا و یاسا، تاکو ئێستا چاکسازیی تەواو لە سیستەمى حوکمرانیی نەکراوە و نایکەن.. ئایە لە بێ توانایی خۆیانە یان گوێنەدانە بە ناڕەزایی خەڵکى کوردستان یان بێ ئاگان لەو باهۆزی وەرچەرخانە گەورەیەی کە لە ناوچەکە و خۆرهەلاتى ناوەراست و ولاتانى عەره‌بى دا هاتۆتە ئاراوەو دەسەلاتى چه‌ندین دیکتاتۆرى کۆتایى پێهێنا تاکو ئێستاش بەردەوامەو وردە وردە شەپۆلى نارەزایەتیەکان پەنگ ده‌خۆنەوە و لە تەقینەوەدان بە تایبەتى لە سوریا و لیبیا و یەمەن بۆیە ده‌بێت دەسەلاتى هەرێمى کوردستان ئەم راستیانە بزانن و لێى تێبگەن پێش ئەم تەقینەوانە و کۆتایى هاتنى ئەم دەسەلاتە دیکتاتۆرانە دەست بکەن بە جاکسازیی ریشەیی و جێبەجێکردنى داوارەواکانى خەڵکى کوردستان و سییستەمى حکومڕانیی و دادپەروەریی و هه‌موو ئەو داواکارییانەى خۆپیشاندەرانى حه‌ڤده‌ی شوبات کە لە رێگەى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى کوردستان گەیەندرایە بەرێز کاک مه‌سعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کە بەرزترین دەسەلاتى هەریمى کوردستانە.

 

بۆیە دیسان دەیڵێنه‌وە بە ئاشتى بە ئاشتى بەڵى َ بۆ ئاشتى و دیموکراسى بۆیە دەسەلاتداران ده‌بێت رێز لە سەبر و ئیرادەى گەل بگرن ئەوراستیەش ئەبێت تێبگەن کێشەکان ئەگەر بەتەواوى چارە سەرنەکرێن دوبارە نارەزایەتى خەڵک سەرهەڵدەداتەوە رازى نابن بڕواشیان بە قسەو وعدەکانى دەسەلات نامێنێت بۆ شایەکى گەورە لەنێوان جەماوەرو دەسەڵات دروست دەبێت بۆیە تا کار لە کار نەترازاوەو کات ماوەپێویستە دەستوبرد بکرێت لە جێبەجێ کردنى داواکریەکانى خەڵک چونکە خەڵک نارازیەو بێزارەو توڕەیەلێتان خۆش نابێت ئەمجارە خۆپێشاندەرەکان و خەڵکى نارازى وتورە ئەم جارە خۆ یان چاک سازى ریشەى دەکەن، وەرچەرخانێکى گەورە دەهێنە ئاراوە،وەکو ئەوەى بینیمان پێشتر لە ولاتانى تونسو میسرەوە دەستى پێکرد ئەو وەرچەرخانانە وەرچەرخانى نوێ و گەورەبون کە لەسەر کار لابردنى چەند رژێمێکى دیکتاتۆرى لێکەوتەوە فشارى جیدیشیان بۆسەر چەندین رژێمى ولاتانى دیکە دروست کردوە کە کەوتونەتە خۆو بەزویى جاک سازى سیا سى و کۆمەڵایەتى و ئابورى ئیداری وبەرفراوانکردنى ئازادى بیروراو ئازادى سیاسى و هیدد کردویانەو ئێستاش بەردەوامن وەکو ولاتانى ئوردن سعودیە و مه‌غریبى عه‌رەبى و جەزائیر و بەحرێن و ... هتد. کە لەراستیدا ئەم خۆ پیشاندانانە و راپەرینانە مۆرکێکى کۆ مەلایەتیان لەخۆگرتوە کە گەڵان لەپێناو چاکسازى و دادپەروەرى کۆمەلایەتى و بژێوى ژیانى رۆژانەیان راپەرینیان بەرپاکردوە وە هەر درێژەى ئەم چالاکیانەو نارەزایەتیانەش بونە هاندەرێک کە دواجار هەرێمى کوردستانیشى گرتەوە وەک لە سەرەوەئاماژەمان پێدا.

 

لە خۆپیشاندانەکانى حه‌ڤده‌ی شوبات دا بینیمان خۆپیشاندەران بۆماوەى شه‌ست رۆژ زیاتر بەردەوام بون لە خۆپیشاندان لە بەردەرکى سەراىمەیدانى ئازادى سلیمانى وەک نارەزایەک لەبەرانبەر گەندەڵى و شیوازى بەریوەبردنى ولات و سیستمى سیاسى وپیادەنەکردنى یەکسانى و بەرتەسک کردنەوەى دیموکراسى و بەرتەسک کردنەوەى ئازادیە گشتیەکان و خراپى ئاستى خزمەت گوزاریەکان بەلام بەداخەوە لەبرى گوێگرتن و بەپیل داخوازیە کانى جەماوەرو خۆپیشاندەرانەوەبچن داوا رەواکانیان جێبەجێبکەن کەوتەنە هەرەشەو لێدانو گرتنوو بەکارهینانى هێزى سەربازى بۆ بلاوە پیکردنى خۆپیشاندەران ئێستا ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى کەدریژەپێدەرى ئەنجومەنى سەراى ئازادیە وە بەردەوامە لەکارو چالاکیە کانى هەرکاتێک بیەوێت داوا لە کۆمەلانى خەڵکى کوردستان دەکات بێنەوە سەرشەقام بەلام چاوەریى ئەم پرۆژانەیە کە لە چەند لەیەکەوە خراونەتە روەوە چ داواکاریە کانى خۆپیشاندەران بۆ چاکسازى و چ برۆژەى ئۆپۆزسیۆن و چ پرۆژەى دەسەڵات. خۆى گرینگ لێرەدا ئەوەیە چاک سازى بکرێت جا چ لاینێک دەیکات جێگاى دەستخۆشیە بۆیە ئێمە بەوردى خویندنەوەمان بۆ دۆخى کوردستان کردوەو بەلام سەرەراى ئەمە خۆپیشاندان و نارەزایی دژیى گەندەڵیی و داواکردنى چاکسازى مافێکى سروشتى هه‌موو هاولاتیانە و لەگەڵ بنەماکانى دیموکرا سى و مافى مرۆڤ و دەستورو یاساو رێسا و دەقە نیودەوڵەتیەکان دێتەوە کە تایبەتن بەئازادى ڕادەربڕین و مافى مرۆڤ و داواکارى و خواستى ڕەوان و هه‌موو رێکخراو چالاکوانانى مەدەنی و چاودێرە نێونەتەوەیەکان بە جدى چاودێری و پشتیوانى و پاڵپشتى لەتەواوى ئەوداواکاریانەدەکەن ئەم داواکاریانە داواکارى کەڵەکەبوى زیاتر لە شازده‌ سالى رابردوە کە هه‌موو جۆرە کارێکى خراپ بەکارهێنانى دەسەلاتى تیادا بەکارهاتوە دەرئەنجامیش ئەوەى لێکەوتۆتەوە کە نادادپەروەریی و گەندەڵى بە هه‌موو شێوەکانیەوە خەریکە هه‌موو شتیک کۆتاى پێبهێنێت بۆیە چاوپۆشى لێکردن هەندەى دیکە ئەرکەکەمان قورسدەکات بۆیە داواکارین لە دەسەڵاتدارانى هەریم هەرچى زوترە پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنى داوارەواکانى خۆپیشاندانەکانى حه‌ڤده‌ی شوبات. خەمساردیى و دان نەنان بە داخوازیەکانى خەڵک چیدى چاوپۆشى لێناکرێت .

 

ئەوا ئەم جارە کەس ناتوانێت رێگرى بکات لە خۆپیشاندانى جەماوەرى گەورەو بەرفراوان بۆیە بێدەنگى و چاوەروانى کۆمەلانى خەڵکى کوردستان چیدى به‌کار مه‌هێنن وا مەزانن هەموو شتێکتان کۆنترۆل کردوە خەلک نەخەوتووەو ئاگادارە بەلام ئەمەش وا دەخوازێت وەک ئەرکیکى نەتەوەى یو نیشتمانى دیالۆک هەبێت لەنێوان ئەنجومەنى مەیدانى ئازایی و هەموو لایەنە سیاسەکانى کوردستان بەمەبەستى چارە سەرى کێشە ناو خۆیەکان و روبەروبونەوەى هەرەشەو مەترسیە دەرەکیەکان چونکەبەدیهێنانى ئەم ئەرکەش پێویستى بە گیانى بەرپرسیارى هه‌موو لایەک هەیە، چاکسازیى و جێبەجێکردنى داواکاریەکانى خۆپیشاندەران ریکخستنەوەى نێومالى کوردستانى و فاکتەرى سەرەکیە بۆ تەبایى و یەکخستنى ئیرادەى گەلو هێزوتواناکان لەروبەرو بونەوەى هەرمەترسێکى دەرەکى بەتایبەتى وەک ئەمرۆ کە کۆماری ئیسلامى ئیران و تورکیا کەوتۆنەتە هێرشو تۆپبارانکردنى ناوچەسنوریەکانى هەرێمى کوردستان بۆیە ئێمە دەلێن تاکو ئێستا دەسەلاتدارانى هەرێمى کوردستان هیچ هەنگاوێکى واگرینگ نەچونەتە پێشەوە هەندێک چاک سازى وەکو مسەکین کراوە بەلام بەداخەوە تاکو ئێستا هیچ چاکسازیەکى ریشەیى نەکراوە چونکە حیزب کۆنترۆلى هه‌موو دەسەلاتەکانى کردوە ئەمە قەڵه‌مڕەوى حیزبە سەیترەى بەسەر هه‌موو کارەکانى حکومەتدا کردوە بۆیە پێویستە هەنگاوبنرێت بۆ دەربازکردنى دەسەلات لەژێر رکێفى حیزب جیاکردنەوەى حیزب لەحکومەت ، پێویستە قەڵەمرەوى و هێزو بریارەکان بۆ حکومەت بگێردرێنەوە لەسەرتاسەرى کوردستان وەک هەنگاوێک بۆ دەربازکردنى حکومەت لەژیررکێفى حیزب چاکسازیى و جێبەجێکردنى داواکاریەکانى خۆپیشاندەران ئەگەر جێبەجێنەکرێن ئەوە بەدڵنیایەوە خۆ پیشاندان دەستپێدەکاتەوەو لەهەر کارێکیش کەروبدات ئەوە دەسەلات دارانى ئەمرۆى هەرێم بەرپرسیارى یەکەم دەبن.

 

ماڵپه‌ڕی عومه‌ر حوسێن قادر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک