٥\٣\٢٠١٠
دیسانەوە
دەیڵێینەوە:
بەڵێ، هێزی
پێشمەرگە میلیشیایە و میلیشیایه‌کی عێراقییه.

شه‌ماڵ عه‌لی
له سێ هه‌فته‌ی که‌مپینی هه‌ڵبژاردندا ئەوە ئاشکرا بووه که ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی
پێی ده‌وترێت هه‌ڵبژاردن هیچ لێکه‌وتێک‌و نزیکایه‌تیه‌کی له‌گه‌ڵ
دیموکراسیدا نییه. هێزه ده‌رگیره‌کانی ئه‌م گه‌مه‌یه له جێگای ئه‌وه‌ی
خۆیان به ناچار ببینن که‌مپینی پۆزه‌تیڤ بکه‌ن‌و وه‌عده‌ی -هەر هیچ
نەبێت درۆ- به خه‌ڵک بده‌ن، خه‌ریکن چنگ‌و ددان نیشانی جه‌ماوه‌ر‌و یه‌کتر
ده‌ده‌ن‌و موقه‌ده‌ساتی درۆینه بۆ خه‌ڵک داده‌تاشن‌و ده‌یده‌ن به‌سه‌ر
سه‌ری یه‌کتردا. ئه‌مه نه‌ک لە گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی به‌ڵکو
لە ئۆلۆمپیادی کۆنه‌په‌رستی‌و سه‌رکوت دەچێت. له‌وه ده‌چێت هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ڕێسای گه‌مه‌که ئه‌وه بێت که کێ بتوانێت دڕتر‌و په‌لامه‌رده‌رتر
بێت، کێ کوته‌کی گەورەتر‌و زۆرتر‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت‌و بتوانێت جاده‌و
کۆڵان له خه‌ڵک‌و هێزه‌کانی تر بگرێت، کێ بتوانێت توندترین هه‌ڕه‌شه‌و
چاوسوورکردنه‌وه له جه‌ماوه‌ر‌و له لایه‌نه به‌شداره‌کان بکات، ئه‌و
بیباته‌وه. ئه‌م یاری زۆرانبازی‌و شه‌ڕ‌و ده‌ستبادانه نه‌ک مژده‌ی
هیچ چاکسازی‌و پێشکه‌وتنێک نادات، به‌ڵکو موسیبه‌تێکی تره‌و ده‌چیته
سه‌ر باری قورسی سه‌رشانی خه‌ڵک. ئەم بارودۆخە ئازادیخوازان بۆ
بەرەنگاریی زیاتر بانگەواز دەکات‌و بەناچار دەبێ لە بەرامبەر هەر
پەلامارێک‌و کەمپینێکی سەرکوتدا بە دەنگ بێن‌و بەرپەرچی هەوڵی
داسەپاندنی فەزای ترس‌و تۆقاندن بدەنەوە.
دوو هه‌فته‌یه که‌مپینێکی تۆقاندن ده‌ستی پێکردووه، ناونیشانه‌که‌ی
کافرکردنی عه‌دنان عوسمانه. به بیانووی به‌کارهێنانی وشه‌ی میلیشیاوه،
خه‌ریکن گوفتارێکی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی "گۆڕان" ده‌که‌نه بیانووی پێناسه‌کردنی
چوارچێوه‌ی نوێ بۆ مافی نیشته‌جێبوون له کوردستان. تا ئێستا ڕوون بۆته‌وه
که هه‌رکه‌س بڵێ میلیشیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه‌و سنوورداش
ده‌کرێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین بزانین له ئاینده‌ی مه‌زاجی سه‌رۆکی
فەرماندەی هه‌رێم چی تریش ده‌خاته سه‌ر مه‌رجه‌کانی مانه‌وه‌مان وه‌ک
ڕه‌عیه‌تی ساحب الجلاله‌یان.
باس لەسەر پشتگیری کردن لە پەرلەمانتارێکی "گۆڕان" نییە. بێ ئەوەی
مەبەستمان داکۆکی لە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی کۆنە ئاسایش‌و
ئەشکەنجەگەران‌و ژن‌و دیل‌و کۆمۆنیست کوژان بێت، دەبێ بڵێین کە عەدنان
عوسمان -جا چارەنووسی خۆی بە هەر گروپێکەوە بەسۆتەوە- وەک هاوڵاتیەک
مافی ڕەخنە‌و بەکارهێنانی ئەو وشانەی هەیە کە "سەرۆکی هەرێم"و "سەرۆکی
کۆمار" پێیان ناخۆشە. هیچ کەس بۆی نییە ئەو مافانە نە لەوو نە لە هیچ
هاوڵاتیەکی تر زەوت بکات. داکۆکی لەو مافانەی عەدنانیش، داکۆکی لەوەی
کە وشەی میلیشیا بۆ ناوهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەکاربهێنین،
بەوە ناکرێت کە مانای وشەکە لە فەرهەنگەکان دەربهێنین، یاخود شوێن پێی
وشەکە هەڵگرین‌و لەسەر مێژووەکەی قسە بکەین.
ئەوە ڕاستە وشەی میلیشیا لە مێژوودا‌و تا ئێستاش لە زۆر جێگا بە بارێکی
پۆزەتیڤدا بەکار هاتووە‌و تێرمێکی سەربازیی دیاریکراوە بۆ وەسفکردنی
جۆرێکی تایبەت لە هێزی سەربازیی، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەم وشەیە
لە جێگای وەک عیراق، لوبنان، ئەفغانستان‌و کاولەوڵاتی تردا بۆ
ناوهێنانی دەستە‌و تاقمی چەکداری وا بەکاردێت کە بە هیچ یاسایەک‌و
چوارچێوەیەکی یاساییەوە نەبەستراونەتەوە. هێزی وا کە ملکەچی دام‌و
دەزگاو دەسەڵاتی مەدەنی‌و هەڵبژێردراو نین‌و بە مەیل‌و ئارەزووی
باندێکی خۆسەپێن هەڵدەسوڕێن‌و لە جێگای پارێزگاری لە خەڵک، کوتەکی
دەستی ئەو باندانەن بۆ ستەمکاری‌و زیادەڕۆیی بەسەر خەڵکدا. ئەم مانا "عیراقیە"ی
میلیشیا هیچ پەیوەندیەکی بە مێژووی میلیشیا جەماوەریه‌کان لە سەردەمی
شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا یان له بەرەنگاری نازیزم‌و فاشیزم لە وڵاتەکانی
ئەوروپای کاتی جەنگی جیهانی دووەم نییە. کە دەوترێت هێزی پێشمەرگەی
کوردستان لە ئێستادا میلیشیایە، زۆرتر مەبەست ئەو مانا "عیراقیەی"
میلیشیایە. بارزانی لەو مانایە توڕەیە‌و ئێمەش دەبێ هەر بەو مانایە
بڵێین بەڵێ هێزی پێشمەرگە لەمڕۆی کوردستاندا میلیشیایە. میلیشیایه‌کی "عیراقیه".
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ ئەگەرچی وەک زۆر هێزی سەربازی تری دنیا
لە ڕۆڵەی خەڵکی هەژار‌و دەستکورت پێکهاتووە، بەڵام هیچ پەیوەندیەکی بە
بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەوە نییە‌و تەنانەت بە ڕواڵەتیش لە ژێر
کۆنتڕۆڵی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی خەڵکدا نییە. ئەم هێزە ئامرازی
دەستی دوو تاقم سەرمایەدار‌و بازرگانە بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی
خۆیان‌و هەر کاتیش پێویست بێت دەکرێت لە دژی خەڵک‌و بۆ سەرکوتی
ناڕەزایەتیەکانی ئەوان بەکاربهێنرێت. هیچ ناڕازیەک لە سایەی ئەم هێزە
سەربازیەدا هەست بە ئەمنیەت ناکات، بگرە لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامدایە.
لە لایەکی ترەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دامەزراوەیەکە لەسەر بنەمای
بێبەشی‌و هەژاری‌و بێکاری‌و نەخوێندەواری ڕۆڵەی کرێکاران‌و
زەحمەتکێشانی کوردستان دامەزراوە. قەڵەوکردنی ئەم دامەزراوە‌و زۆرکردنی
ژمارەی ئەندامەکانی پێویستیەکی هەمیشەیی بە هەژاری‌و بێ دەرەتانی‌و
بێ‌کاری ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کوردستان هەیە. ئەوە هەر نوکتەیەکی
تاڵە کە سەرانی پارتی‌و یەکێتی، ئەم هێزەی ئێستا بەوەی ٣٠ ساڵ‌و زۆرتر
لەمەوبەر بەراورد بکەن‌و بە درێژکراوە‌و بێچووی ئەوەی بزانن. ئەم هێزەی
ئێستا لەو پێشمەرگانە پێک نایەت کە بۆ ڕزگاری کوردستان ئامادەی
خۆبەختکردن بوون، بەڵکو لە ڕۆڵەی خێزانە هەژارەکانی کوردستان پێک دێت
کە لەبەر نەبوونی‌و بێ‌کاری مل بە "پیشەی" چەکداری دەدەن. هەر بۆیە
تەقدیسکردنی ئەم هێزە بە دیوێکی تردا بە مانای تەقدیسکردنی بەرهەمی
هەژاری‌و بێ دەرەتانی خەڵکە. هیچ ڕوون نییە کە ئەگەر دەستە‌و تاقمێک
مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بە قەرزاری هێزێکی لەم بابەتە بزانن، دەبێ چ
بەرژەوەندیەکیان لە کۆتایی هێنان بە بێکاریی‌و پەرەدان بە خوێندن‌و
بردنەسەری ئاستی گوزەرانی جەماوەری کوردستاندا هەبێت.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆکە، لە عیراقی بن دەست ئەمریکادا، بۆ
پارێزگاری لە خەڵک‌و تەنانەت خاکی کوردستانیش نییە. هێزی چەکداری
میلیشیایی حزبەکانی کوردستان تەنانەت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ئەو حزبانە
لە بەرامبەر هەڕەشەی دەوڵەتەکانی ناوچەکەشدا نییە. مانەوەی دەسەڵاتی
پارتی‌و یەکێتی لەم ناوچەیەدا، چ ئەمڕۆ‌و چ لە داهاتووشدا قەرزاری
ئینتیگرێتە بوونی ئەوە لەگەڵ ستراکچەری دەسەڵاتی سیاسی‌و ئابووری
سەرمایەداریی ناوچەکە‌و پشتی بە هێزەکانی پێشمەرگە‌و زێڕەڤانی نەبەستووە.
ئەو هێزە بە پلەی یەکەم لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان‌و توڕەیی ئەوان لە
تاڵان‌و بڕۆی باندێک کۆنە پێشمەرگە‌و تازە سەرمایەدار‌و بازرگاندا
وەستاوە. هەر بۆیە ئەم هێزە لە ڕێڕەوی خەباتی جەماوەری کوردستان بۆ
بەدیهێنانی خواستەکانی خۆی‌و بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیبوون دەبێ
هەڵوەشێتەوە‌و هێزێکی چەکداری جەماوەریی جێگای بگرێتەوە. هێزێک کە نەک
بەرگری لە دەستە‌و تاقمی مافیایی بەڵکو بەرگری لە ئازادیەکانی خەڵک
بنەمای پێکهێنانێتی.
چەندە نایەکسانی‌و هەژاری‌و بێ دەرەتانی چەند ملیۆن ئینسان کە لەسەر
گەنجینەیەک لە سەروەت‌و سامان بەم هەموو نەهامەتیەوە گوزەران دەکەن
سەرچاوەی ئازار‌و هەستکردن بە چەوسانەوەیە، دە هێندەی ئەوە ئەم هەڕەشە‌و
خۆگیڤکردنەوەو هەیوەی شێرەو لاڵانەوە موزەیەفە بۆ ڕابردووی پڕ قوربانی
خەڵکی ستەم دیتوی هەرگیز خێرنەدیو، مایەی ئەشکەنجە‌یە. "کەمپینی داکۆکی
لە پیرۆزی پێشمەرگە"، دەرهێنانی ئێسکی ناو گۆڕەکان‌و پارچە گۆشتی
تورەکەی بەردەستی پیرە دایکەکان‌و بەرۆک دادڕین بۆ ڕابردووی پێشمەرگە،
زۆرتر لە فریو دەبێ هەڵخڕێنەری توڕەیی‌و بێزاری بێت لە لایەن خەڵکەوە.
خەڵکێک کە ساڵەها لە مەینەت‌و ڕۆژڕەشییان، لەدەستدانی جگەرگۆشە‌و
ئازیزیان بۆتە مایەی ژێرچەپۆکەیی‌و هەژاری‌و دواکەوتوویی خۆیان‌و
باڵادەستی کەمایەتیەکی کەم لە بازرگان‌و سەرۆک خیڵ‌و سەرمایەدار.
2010-03-04
shemalali@yahoo.com
|