٢٤\٣\٢٠١٣
دیسان هەولێر بە
خوێن سوور هەڵدەگەڕێ!
-
سەروین سەلاح بە چەند گوللەیەک گیان لەدەست دەدا
-

تاڤگە سابیر
رۆژیکی
تاریک و خوێناویی هەولێری گرتەوە ئەوەش کوشتنی (سەروین سەلاح)ە. رۆژ بە
رۆژ قوربانییەکان لە زیادبووندان ئەو بەیانییە کە بیستم سەروین سەلاح
کوژا ئەو بەیانییە بوو گوتم ئەو هەولێرە خوێن دەیبا. سەروین لەدایکبووی
ساڵی ١٩٩٠ لە تەمەنی ١٧ ساڵیی چووەتە ژیانی هاوسەریی لەگەڵ هۆشەنگ
سەلاح حوسێن.. خاوەنی دوو منداڵ بوونە. سەروین لە ژیانی هاوسەریی لەگەڵ
هۆشەنگی هاوسەری ژیانێکی پر لە توندوتیژیی و ئەشکەنجەدانی جەستەیی
بەسەر دەبا.. رۆژ نەبووە رووبەڕووی ئازاری جەستەیی نەبووبێتەوە.
لە بەرواری ١٧\٣\٢٠١٣
سەروین بە دەستی هۆشەنگ سەلاحی هاوسەری خەڵتانی خوێن دەکرێ. چۆنیەتی
کوشتنەکەی سەروین چۆن بوو؟ ئەو ئێوارەیەی هۆشەنگ سەلاح پلانی کوشتنی
سەروین دادەرێژێ.. چەند بوتڵە مەشروبێک لە سەر مێزی ماڵەکی رێز دەکا بۆ
ئەوەی سیناریۆیەکەی سەر بگرێ، کە گوایە مەست بووە و گوللەی لە دەست
دەرچووە!!!
ئەو کاتە بە چەکەکەی دەستڕێژی دەکاتە سەری.. سەروین دوو گیان بووە و
کۆرپەڵەکەی نێو زگی تەمەنی دوو مانگ بووە، بە چەند گوللەیەک سەروین
بریندار دەکا.. لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە دیار سەروینی هاوسەری دادەنیشێ
و هەموو جلکەکانی لەبەر دادەکەنێ بۆ ئەوەی بڵێ لە کاتی سێکسکردن خۆی
گوللەی لە دەست دەرچووە، بێ ویژدانیی و بێ رەوشتیی هۆشەنگ لە وەدا بووە
کە لەسەری دەوەستێ تا سەروین هەموو خوێنی گیانی لەبەر دەڕوا ئەنجا دوای
کاتژمێر ١١ی شەو کە هەست دەکا سەروین گیان لەدەست نادا بەرەو
خەستەخانەی دەبا.. دوای نیو کاتژمێر تەلەفون بۆ دایکی دەکا پێی
رادەگێنێ کە کچاکەیان بریندارە و لە خەستەخانەیە، کە دایکی دەگانە لای
کچەکەی لە خەستەخانە بە داخەوە سەروین لەبەر سەختیی برینەکەی لە قسە
کردن کەوتوە، بەڵام دایکی هەر هومێدی ئەوە بووە کە سەروینی کچی
بگەرێتەوە باوشی ژیان.. هەشت بوتڵ خوێنی پێدەبەخشی بەڵام
هەر بێ سوود دەبێ.. پاشان بە داخێکی گەورەوە سەروین بە هۆی سەختیی
برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدا.
هۆی کوشتنی سەروین چی بوو؟
چەند رۆژێک پێش کوشتنی.. هۆشەنگ ئازاری جەستەی سەروین دەدا و رەوانەی
ماڵی دایکی دەکاتەوە بۆ ئەوە میراتی باوکی بۆ بێنێ و پێی دەڵێ ئەگەر نا
دەتکوژم!!! بەڵام براکەی هۆشەنگ دوای چەند رۆژێک بە شوێنی سەرویندا
دەچێ بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی.. بەڵێن لە هۆشەنگی
هاوسەری وەردەگرێ کە ئازاری نەدەدا و دەست لەو کارە دڕندەییەی هەڵبگرێ
بەڵام دواجار هۆشەنگ بەو شێوەیەی باسمان کرد کۆتایی بە ژیانی سەروین
دەهێنێ.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|