٢٩\٤\٢٠١٥
دیسان مەم و لێوـ!

دارا
خونچە
کە لێوەکان.. کە
گۆی مەمکان
تا ئەوپەڕی مەستییم دەبەن
ئیدی
ئەمن
شیلە
و (شەراب)ی دەنکە ترێم گەرەک نیە..
* * *
تا دامەنی باخچەکانی بوژانەوەش
خۆم رانەگرت؛
هێڤی و هومێد؛
هێشوو..
هێشوو
وە چڵە هەرە بەرزەکانی سەرمەستییم
شۆڕ
ببوونەوە
ئەوەی
وە کۆست و رەشبینیی ناودێر دەکران
نەک لە مەژییم
لە خەونیشم شوونبزر بوون..
کەچی؛
چش لە ئاسۆ و پۆپەی سینگی
بەژنوباڵای وێردەکانم
چش لە خواستی تەڕوبڕی
پەیڤ و پاچڤەی*
پێنووسی
نێو دەستوپلانم...
نە یەک داری شەنگەبییم دیت
تا تێیگەینم؛
چیدی نازم وەسەر نەکا
چون قژی وی*
رێک لاسایی قژی شۆڕی یارۆی منە و
نەوەک وەپێچەوانەوە..
نە یەک بنە دارمێویشم لەو ناوە دی
تا پێی بێژم:
کە لێوەکان.. کە
گۆی مەمکان
تا ئەوپەڕی مەستییم دەبەن
ئیدی
ئەمن
شیلە
و (شەراب)ی دەنکە ترێم گەرەک نیە..
تکا
دەکەم
وە
دار سێو و
هەرمی و هەنار و هەلووژە و
هەرچی تۆرمەی* دار و درەختی
بەر
و بەرهەم خڕوخۆڵ و پڕ وەدەستە
رابسپێرە:
''ئیدی ئەمن تەنیا و تەنیا
مەمم بەسە''!
____________________________
*
پاچڤە:
وەرگێڕان و هەڵگێڕانەوە، لێرە مەبەست لە وەرگێڕان و راڤە و لێکدانەوەیە
وە نووسین.
*
وی:
ئەو، ئەڤ.
*
تۆرمە:
توخم، رەگەز، رەسەن.
کۆتاییەکانی نیسانی
٢٠١٥ - لەندەن
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|