دواجار که مامم به زیندوویی بینی. جهانگیر هیدایهت
وهرگێڕانی له فارسیهوه: نهبهز ئهحمهد مهلهفێک دهربارهی سادقی هیدایهت
له قوتابخانه ی سه ره تایدا بووم که منیان بۆ ماوه یه ک نارد بۆ ماڵی باوه گه وره م. ئه م ماڵه ئێستاش ماوه. ماڵه کوۆنه یه که له شه قامی کۆشک که قه رار بوو ببێته مۆزه ی سادقی هیدایه ت له ژێر چاودێرییه... فه رهه نگیه کانی سه رانی بنه ماڵه دا ئێستاکه بووه ته باخچه ی ساوایانی سادقییه! هێشتا باشیشه!
له هه موو جێگایه کی دونیادا ماڵی ناوداران وه کو پاشماوه ی فه رهه نگی و گه نجینه ی فه رهه نگی ده هێڵنه وه که چی ئێمه ش پشت گوێی ده خه ین له م ماڵه دا که مه نزڵێکی کۆن و بایه خێکی گه وره ی تێدا بوو من ڕۆژانی هه ینی دوای گه ڕانه وه م له قوتابخانه گه مه و فڕکان و گۆڵمه زم ده کرد. ئه م ماڵه یه ک باڵکۆنی هه بوو ژووره که ی سادق هیدایه ت که وتبوویه به شی چه پی ڕاڕه وه که وه. من ڕۆژێک له ناو باڵکۆنه که دا گه شتم به مامم. کاتێک بینیم له جێی خۆمدا وه ک مێخ داکوترام و سه لامم کرد. له و زه مانه دا فێریان کردبووین له به رامبه ر گه وره تر له خۆماندا به ئه ده ب و ئارام و فه رمان به ر بین، به سه ر سوڕمانه وه ته ماشای منی کرد، ئه و پێکه نینه ناسراوو شاراوه و زۆر خۆشه ویستانه و پڕ له ڕاست گۆییه ی خۆی بۆ من ده ربڕی و وتی:
سه لام لێره چی ده که ی! - من هاتووم بۆ ئێره - که وابێ لێره ده مێنی یه وه؟ - وتم به ڵێ لای دایه خانم - عیسا خان که ی دێت به دوات دا - نازانم - خوات له گه ڵ - سادق هیدایه ت خوداحافیزی کردو ڕۆیشت.
هه ر له م ڕۆژانه دا که من تاق و ته نها له ماڵی باوه گه وره م بووم ته مه نم هه شت نۆ ساڵ بوو. بێگومان سه رگه رمی هه ڵبه زو دابه ز بووم دایه گه وره م چاودێری من بوو. به ر ڕه حمه تی خودا که وێت. ناوی (زیورللملوک) بوو ژنێک نوسه رێکی وه ک سادقی هیدایه تی له دامێندا په روه رده کردبوو، غه مخۆری هه موو که سێک بوو، هۆکه ی ده گه ڕیته وه بۆ چه ند فاکته رێک. بۆ نمونه من وه چه ی کوڕی خێزان بووم، واته کوڕی یه که می مناڵی کوڕی یه که می خاتوو زێور للملوک، له و سه رده مانه دا به پێی بنچینه داب و نه ریت و بیروباوه ڕی خێزانه کۆنه کان مه و قعیه تی کوڕێکی وه ک من ڕه چاو ده کرا. به هه رحاڵ منیش دایه خانمم زۆر خۆش ده ویست ژنێکی به ڕێزو چاره ساز بوو. ڕۆحی شاد.
ڕۆژێک سه رگه رمی یاری بووم باوه گه وره م هاته ناو هه یوانی سه رتاسه ری ماڵه که له حاڵێکدا که تفه نگێکی به ده سته وه بوو وه ستا. کای من سامی گه وره ی هه بوو له گه ڵ ئه وه ش دا ڕووی گرژو زۆر جدی بوو. منی بانگ کرد جوومه پێشه وه یه کسه ره ئه و تفه نگه که ی دا به من و وتی: وه ره به م تفه نگه یاری بکه. ئه مه یه کێک له خۆشترین بیره وه ریه کانی مناڵی منه که بوومه خاوه نی تفه نگێکی کۆن، ڕۆژێکی تر که هه ر به و تفه نگه خه ریک بووم له ناو... باڵه کۆنه که دا گه مه م ده کرد له ته ک سادقی هیدایه ت ڕوو به ڕوو بوومه وه. به نیشانه ی ترس ده ستی ڕاوه شاندوو وتی گولله شی تێدا یه؟
وه ڵامم دایه وه: نا تێیدا نی یه. دیسان به و بزه له بیره وه نه چووه و به خۆشه ویستی یه وه وتی خه یاڵم ئاسوده بوو. مه ترسی نی یه! جاری دووه م که من له ته ک سادقی هیدایه ت بومه هاوماڵ له دواناوه ندی ده رسم ده خوێند بۆ خۆم لاوێکی تازه پێگه یشتوو بووم. ئه مجاره یان له ماڵێکدا بووین که وتبوویه کۆڵانێکی پشتی خانه ی مامۆستایانی ئه وکاته وه ( کۆلێجی پێگه یاندنی مامۆستایان). ئه م ماڵه کرێ گرته بوو، له م کاته دا ڕه حمه تی اعتفاد الملک ماڵه که ی شه قامی کۆشکی فرۆشت بوو سه رگه رمی دروست کردنی ئاپارتمانێک بوو له شه قامی ( سریا - سمیه ی ئێستا) که له ماوه ی دروست کردنی ئه و ئاپارتمانه دا به کرێ نیشته جێی ئه و خانووه بووبوو. ئه م ماڵه دوو به ره بوو یه کێکیان ده رگای هاتنه ژووره وه ی له سه ر بوو ئه وی دیکه ش ده که وته باکوری خانووه که وه. ژوور ی سادقی هیدایه ت که وتبووه نهۆمی یه که می ماڵه گچکه که ی که ڵێوه ی ده چوونه ژوره وه که تا ڕاده یه ک سه ربه خۆ بوو. حه وشه ی ماڵه که باخچه یه کی تێدا بوو که حه وزێکی بازنه ی له ناوه ڕاستی دا بوو، شه وانی هاوین من حه زم ده کرد له زه ونێکی ئازادا له حه وشه که بخه وم. له سه ر قه ره وێڵه ی ته خته ی ساده ی ئه و کاتانه په رده کولله مان هه ڵ ده دا شه وانه له هه وای فێنکی هاوینی تاران دا ده نووستین، قه ره وێڵه
که ی سادقی هیدایه ت له پاڵ قه ره وێڵه که ی من دا بوو، که ئه ویش له تاو گه رمای ژووره که ی په نای به م حه وشه هێنابوو له ناو په رده کولله له حه وشه دا ده نووست گڵۆپێک به سه ر سه رمانه وه هه ڵواسرا بوو شه وانه ڕۆشنیان ده کرد که دانیشتوان له کاتی هاتوو چۆ کردن به باخچه و که نار حه وزه که دا دوچاری گرفت نه بن، شه وێک من خه وم زڕابوو سادقی هیدایه ت له ده ره وه هاته وه. کاتی نوستن بیجامه خه ت خه تیه که ی له پێ ده کرد زۆر ئارام و بێ چرپه و ورته ده هات و ده نوست. ئه و شه وه گلۆپه که خامۆش نه کرا بوو. کاتێک هه ستی کرد که ڕۆشنای گڵۆپه که نایه ڵێت بنوێت. هێواش له په رده کولله که وه هاته ده ره وه ده ستی کرد به گه ڕان به دوای سویچی کوژانه وه ی گڵۆپه که دا بۆ ئه وه ی خامۆشی بکات، وه لێ هه رچی گه ڕا په یدای نه کرد، ئیدی داری یه کێک له په رده کولله کانی ده رهێناو، دای لێی گڵۆپه که ی شکاند پاشان گه ڕایه وه ناو جێگاکه ی و ڕه حه ت لێی خه وت له حاڵێک دا منیش سه رم کردبوو به ژێر سه رینه که م داو
پێده که نیم! بیره وه ری دواتر په یوه ندی به ماڵی باوکی سادقی هیدایه ته وه یه، له شه قامی (سیمه) ی ئێستادا. باوکم ڕۆستبوو بۆ ماڵی باوکی منیش ڕۆشتم باوکم ببینم و پێکه وه بێینه وه بۆ ماڵی خۆمان، کاتێک چوومه ماڵی باوه گه وره م ووتیان باوکم له ژوره که ی سادق خان دایه! چوومه ژووره که ی سادق خانه وه. ئه وسا من لاوێک بووم خۆم بۆ زانکۆ ئاماده ده کرد، سادق هیدایه ت کتێبێکی به ده سته وه بوو. له سه ر به رگی کتێبه که به ئینگلیزی نووسرابوو: ستالین له به رده م باوکم دا که له سه ر مۆبیله یه ک دانیشتبوو وه ستابوو به توڕه ییه وه په ڕه کانی کتێبه که هه ڵده دایه وه و ده یووت: هه مووی درۆیه. ئه م کابرایه له جه نگیز و ته یمور و هیتله ریش خوێن ڕێژ تره. کام کۆمۆنیست؟ کام کرێکار؟ کام به ش کردنی ماڵ و سامان و دارای؟ تا توانیویه تی خه ڵکی کوشتووه و ئه شکه نجه ی داوه و زینده به چاڵی کردووه ژه نه ڕاڵه
ڕوسیه کان شمشێری ده سک ئه ڵماس و به مرواری ڕازاوه ده به ستن و کرێکاری ڕوسیش هه نووکه ڕادیۆیه ک شک نابات گوێ له ئاوازی ڕووسی بگرێت ئابڕووی ئازادیان بردووه، بۆ که رکردن و فریودانی خه ڵکی عه وامه، بێگومان یه که م ڕۆژی جه ژنی نه ورۆز سادقی هیدایه ت .. له گه ڵ کازێوه دا به جلی ڕێک و پێکه وه له ژووری میوانخانه ی ماڵی باوکی دا ده نیشت، چونکه ده یزانی برکانی و خوشکه کانی و مناڵه کانیان و مامه کانی و هتد...دێن بۆ لای باوکی و ئه ویش حه زی ده کرد له م ڕۆژه دا دیداری که سوو کاری بکات، جگه ره ی زۆر ده کێشا به شێوه یه کی درووست و به شه رم و بێ خۆ به زل زانین. له گفتوگۆکاندا به ژداری نه ده کرد. ئه گه ر سه باره ت به نوسینه کانی... قسه یان بکردبایه به پێی توانا هه وڵی ده دا به و بزه میهره بانه یه وه له که ناری باسه که وه ڕه ت ببێت وه ئه گه ر زۆر پێیان دابگرتایه به زیره کیه کی تایبه تی که له به رێکی بۆ خۆی ده کرده وه و خۆی له و گێچه ڵه نه ده گلاند! به داخه وه له کاتی سه فه رکردنی دا بۆ پاریس که بۆ
خوداحافیزی بۆ ماڵی ئێمه هاتبوو، من له ماڵه وه نه بووم، وه لێ چه ند ڕۆژێکی دوای ئه وه، به رله وه که بۆ دوا سه فه ری پاریس بڕوات، من له ماڵی خاڵم بووم! عبدا..هیدایه ت له شه قامی شه میران، له ته ک پوورم دا-تاجماه هیدایه ت - له ماڵی خاڵم هاتینه ده روه که بڕۆین بۆ ماڵی ئێمه. له پیاده ڕه وه که دا گه یشتین به سادقی هیدایه ت ئه ویش هاتبوو خودا حافیزی له عبدا ..هیدایه ت بکات! هه ندێک قسه ی بوو، به پورمی وت: سه فه رێکم له ڕێدایه ده ڕۆم بزانم چی ده بێت. ئه وه بۆ دواجار بوو مامم به زیندوویی ببینم! زیندوو به و مانایه ی زانستی.. پزیشکی پێناسه ی ده کات، وه تا ئێستا هه موو ساتێک ئه وم زیندووتر، ناودارترو به رزتر دیوه، وه ناوی ئه و هه رگیز له نوسینه کاندا. له تابلۆکاندا له کۆبوونه وه کاندا له کۆڕه کاندا وه له ناو دڵه کان دا ون نابێت یادی به رزو به ڕێز بێت.
|