٣٠\١٢\٢٠٢١
دوا دەنگوباسەکانی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە دەریادا.
لەڕێکەوتی ٢٥/١٢/٢٠٢١ لەدوورگەی باروس بەلەمێکی تری پەنابەران
ژێرئاوکەوت.
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکان ژمارەیان ٨٠ هەشتا پەنابەربوون،
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانیش ڕایگەیاند کە ٦٣ شەست و سێ پەنابەریان
ڕزگارکردووە کە پێک هاتبوون لە ٦١ پیاو دوو ژن وە بەداخەوە ١٦
پەنابەریش ژیانیان لەدەستداوە کە پێک هاتبوون لە ١٢ پیاو و ٣سێ ژن و
منداڵێکی ساوا.
پەنابەرە ڕزگارکراوەکەنان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پێشوازی بەهاوکاری
شارەوانی لە دوورگەی باروس بەشێکیشیان بەهۆی خراپی تەندروستیانەوە
ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە کراون،
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەلەمەکە لەتورکیاوە بەڕێکەوتبوو بۆ
مەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا.
هەر لەدوای ڕووداوەکەش بۆ مەبەستی گەڕان و ڕزگارکردن چوار بەلەمی هێزی
دەریایی و ٩ بەلەمی تری تایبەت وە لەگەڵ تیمێکی ژێردەریایی و
هەلیکۆپتەرێک دەستیان بەگەڕان و ڕزگارکردن کردوەو بەردەوامن
( یانیس بلاکیوتاکیس ) وەزیری گواستنەوەی دەریایی یۆنانیش
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا هاوخەمی بۆ ژیان لەدەستدانی پەنابەرەکان
دەربڕی و ڕایگەیاند هۆکاری سەرەکی قاچاخچیەکانن کە بێگوێدانە سەلامەتی
پەنابەرەکان ڕەوانەی نێو دەریایان دەکەن
هەروەها ڕاشی گەیاند کە یۆنان لەسنوری دەریاییدا لەماوەی ئەمساڵدا ٢٠٢١
هەزارو ٤٥٠ چالاکی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەنجامداوە هەروەها هەر لەمساڵدا
٢٩ هەزار پەنابەرمان لەدەریادا ڕزگارکردووە،
گوتیشی تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا ١٦٠ پەنابەرمان ڕزگارکردووە کە
بەلەمەکانیان ژێرئاوکەوتووە، بەردەوام دەبین لەڕزگارکردنی ژیانی پەنابەران.
بەپێی تازەترین ڕاپۆرتیش تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بەهۆی
ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرانەوە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ سی پەنابەر
ژیانیان لەدەستداوە لەسنوری دەریایی یۆناندا.
ڕێکخراوی نەتەوەیە کگرتوەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران لەسەر ئەم
ڕووداوانە ڕایگەیاند پێویستە ڕێڕەو ڕێکاری پارێزراو بۆ پەنابەران لەو
سنورانەوە بگیرێتەبەر
هەروەها ڕاشی گەیاند لەڕێکەوتی ١٩ دیسەمبەری ئەم ساڵەوە زیاتر لە سەدوو
١٦هەزار پەنابەر لەڕێگایی دەریایی سپی ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە
ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەم شێوەیە:
لە ٥٥٪ گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
لە ٣٥٪ گەیشتوونەتە ئیسپانیا
لە ٧٪ گەیشتوونەتە یۆنان
ئەوانی تریش گەیشتوونەتە هەریەک لە ( ماڵتا و قوبرس).
هیوا خدر
- ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
گرتن و
رزگارکردنی سەدان پەنابەر لە تورکیا.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لەناوچەی کوێیچ غیز سەر بەشاری مۆغەڵا لەناو
بەلەمێکی ماسیگردا ١٠٠ پەنابەرو قاچاخچیەک دەستگیرکران لە کاتی
بەڕێکەوتنیان بەرەو یۆنان و ئیتاڵیا لە هەمان شار لەناوچەی بودرومیش
شەش پەنابەر بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکەیان
ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن بونەوە بەڵام خۆش بەختانە دوای پەیوەندیکردنیان
بەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگارکران
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لە ناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی ٤٧ پەنابەر رزگارکران
کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لەگەڵ دەستگیرکردنی ٩ پەنابەر لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو دوورگەکانی
یۆنان
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٤٣ پەنابەر
رووبەڕووی مەرگ بونەوە بەهۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکەیان و ژێر ئاوکەوتنی
بەس خۆسبەختانە دوای داواکردنی هاوکاری و فریاکەوتنیان لەلایەن پۆلیسی
ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران کە لەنیوانیاندا ژن و منداڵیشیان
تیدابوو.
هیوا خدر
- ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لە دوورگەیەکی یۆنان.
درەنگانێکی ئەمشەو ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لە نزیک دوورگەی ڤۆلیگاندروس ی
یۆنانی لەنێو دەریادا بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت.
دوا بەدوای ڕووداوەکە هەڵمەتی ڕزگارکردنیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری
دەریایی یۆنانەوە دەستیپێکردووە بەچەندین بەلەم و باخیرەو یەخت و
هەلیکۆۆتەرەوە لەئەنجامدا تا ئێستا تەنها ١٢ پەنابەریان ڕزگارکراون.
بەرپرسانی دوورگەکە ڕایانگەیاند هۆکاری ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکە بەهۆی
لەکارکەوتنی بزوێنەری ئیشپێکەری بەلەمەکەوە بوە هەروەها ڕاشیانگەیاند
بەپێی لێدوانی دوو پەنابەر لە ڕزگارکراوەکان ژمارەیان ٥٠ پەنابەر بووە.
هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن تا ئێستاش بەردەوامە،
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن
|