١٣\٢\٢٠١٩
دوا گاڵتەجاڕترین
دەقی جیهان.

سەلام نەجیبە
ئێستا ئەم دەقەی بەختیار عەلی لە فێیسبوکی ھاوڕیکم بەرچاو کەوت: (کۆچ
یاخیبوونێکی ڕەمزیی بێئامانجە، جۆرە شۆڕشێکی ناوەکییە کە تاکی ئێمە
بەرپایدەکات، نەوەک بەرامبەر چینێک یان توێژێک یان دەسەڵاتێک بەڵکو
بەرابەر ھەموو کۆمەڵگا. نائومێدیی نییە لە سیاسەت بە تەنیا بەڵکو
نائومێدییە لە کۆی ژیانی کۆمەڵایەتی، نائومێدیی نییە لە ئێستای ژیانی
کۆمەڵایەتی ئێمە، بەڵکو لە داھاتووشی. بەڵام نائومێدییەکی بێزمانە،
نائومێدییەکە کە لە شێوەی ڕقێکی نەپاڵێوراو و نەسازێنراودا دێتەدەرێ.
کۆچ بە شێوەیەک لە شێوەکان تەعبیرە لەو بێزمانییەی مرۆڤی ئێمە، لەو
ئاستە نزمەی تەعبیرکردن. مرۆڤی ئێمە بەردەوام لە شتێک توڕەیە، دەیەوێت
خۆی لە شتێک ڕاپسکێنێت، بەڵام ھەرگیز ناتوانێت ئەو ڕقە بخاتە سەر
زمانێکی ڕوونی قسەکردن، ناتوانێت بە ڕوونی پاڵنەر و مۆتیڤەکانی
دیاریبکات... کۆچ تێکستێکە مرۆڤی ئێمە لەبری دەست بە قاچ دەینوسێت).
"بەختیار عەلی" لە کتێبی فیکریی «ناشوێن»ەوە، لە پەیجی
Negative وەرگیراوە.
لێرەدا"عەبقریەتی"رستە بە رستەی خاوەن پەیگەرەکە پیشاندەدەم:
١ ـ (کۆچ یاخیبوونێکی رەمزی بێئامانجە).
لە راستیدا کۆچ دیاردەیەکی زۆر کۆنە و ھەموو گەلانی دونیای گردۆتەوە و
لەکاتی جەنگە جۆراوجۆرەکان و ھەژاری و بڵاوبوونی پەتا یان کەم ئاوی یان
رەگەزپەرەستی یان ...ھتد روودەدات و ئامانجی زۆر زەق و دیاری پر ِ
ئامانجی ھەیە، بۆ نموونە وەک: پاراستنی ژیان، ئازادی، دابینکردنی بژێوی.
ھەروا بۆ نموونە کۆچکردنی ناو و ڵات ھەیە لە شارێکەوە یان ھەرێمێکەوە
بۆ شار و ھەرێمێکی تر.
٢ ـ (جۆرە شۆرشێکی ناوەکییە کە تاکی ئێمە بەرپایدەکات ، جۆرە شۆڕشێکی
ناوەکییە کە تاکی ئێمە بەرپایدەکات، نەوەک بەرامبەر چینێک یان توێژێک
یان دەسەڵاتێک بەڵکو بەرابەر ھەموو کۆمەڵگا.).
ھەندێ جار پرسیارکردن پاشترین وڵامە و لێرە پرسیاردەکەم: لە کوێی دنیا
کۆچکردن بە شۆڕِش شوبھێنراوە؟ بۆچی ھەر تاکی ئێمە کۆچ دەکات؟. ھۆکاری
پەنابردن بۆ کۆچکردن لە وڵات دیسان فرە لایەنە و ھەیە لە بەرامبەر
چینێک یان توێژێک و ھەیشە لە بەرامبەر دەسەڵاتێک و کەسانی وایش ھەن
شێوە ژیانی ئێرەیان پێقبووڵ نیە، بۆیە لە بەرامبەر ھەموو کۆمەڵگا رێگای
کۆچکردن دەگرنەبەر.
٣ ـ (بەڵام نائومێدییەکی بێزمانە، نائومێدییەکە کە لە شێوەی ڕقێکی
نەپاڵێوراو و نەسازێنراودا دێتەدەرێ).
دیاردەی کۆچکردن پەیوەندی نیە بە ئومێد و نائومێد و،(کەم تەختەییە)
یەکێک ھۆکار جیوپۆلەتیک و کۆمەڵایەتییەکانی پشتگوێ بخات. زۆربە بە
خۆیان دەرفەتی ھەڵبژاردنیان لەبەردەست نیە، بەڵکو ھێزێک لە دەرەوەی
ئیرادەی تاکەکان خۆی دەسەپێنێت، بۆ نموونە داعش موسلی داگیرکرد و لە
ئەنجامیدا، دەیان ھەزار کەس پەنایان برد بۆ کۆچکردن بەرەو شار یان
وڵاتەکانی تر. زۆرێک لە دانیشتوانی باشووری ئیتالیا یان وڵاتانی
ئەمریکای لاتین بە هۆی بێکاریی کۆچیان کرد بۆ و لاتانی تر.
٤ ـ (کۆچ بە شێوەیەک لە شێوەکان تەعبیرە لەو بێزمانییەی مرۆڤی).
نەخێر کۆچکردن تەعبیرە لە ھیوای مرۆڤ بۆ خۆدەربازکردن لە مەرگ، برسێتی،
(سەبی)کردن، بێکاری، وێرانی ژینگە و قڕکردن و ھەیشە لە پێناو ھەلێکی
باشتر بۆ بەدەستھێنانی بڕوانامە یان پاش(خۆشەویستی بە رێگای تۆرە
کۆمەڵایەتییەکان)وە بۆ گەیشتن بە خۆشەویست یان لە پێناو سەرمایەگوزاری.
٥ ـ (.مرۆڤی ئێمە بەردەوام لە شتێک توڕِەیە، دەیەوێت خۆی لە شتێک
ڕاپسکێنێت).
رستەیەکی زۆر پێکەنیناویە... پەیوەندی نێوان کۆچکردنی ئێزدیەک و توڕەیی
چییە؟ پەیوەندی نێوان تورەیی و کۆچکردنی سریلانکییەکان چییە؟ پەیوەندی
نێوان توڕەیی و کۆچکردنی زۆرێک لە گەنجە بەدبەختەکانی خانەقین یان
خورماتو و کەرکوک چییە؟
مرۆڤی ئێمە یەعنی چی؟ ئاخر ھەزاران جۆری مرۆڤی مرۆڤ ھەیە بە تێڕوانینی
جۆربەجۆر کە ھەر یەکەیان مۆتیڤی تایبەتی ھەس، ئاخر بە چ پێوەرێکی
زانستی ھەرھەمووی بە یەک چاو سەیر دەکرێت؟
٦ ـ (ناتوانێت بە ڕوونی پاڵنەر و مۆتیڤەکانی دیاریبکات).
مناڵیکیش ئەم قسەیە ناکات و خۆی بەدرۆ دەخاتەوە. خۆی نووسیویەتی(کۆچ
یاخیبوونێکی ڕەمزیی بێئامانجە، جۆرە شۆڕشێکی ناوەکییە کە تاکی ئێمە
بەرپایدەکات)..پرسیار لە ھەر کۆچبەرێک بکەیت ھەزار یەک پاڵنەرت بۆ
دەھۆنێتەوە. بۆ ئاگاداریتان (پاڵنەر واتە مۆتیڤ) بەڵام بلیمەتەکە
ھەردووکی بەکارھێناوە وەک بڵێی مانای جیاوازیان ھەیە!.. کاتی خۆی زۆر
زۆر وشەی بیانی بەکاردەھێنا بەڵام زۆربەیان بە ھەڵە، لە وتارێکدا بەسەر
یەک بە یەکیان چوومەتەوە.
٧ ـ (کۆچ تێکستێکە مرۆڤی ئێمە لەبری دەست بە قاچ دەینووسێت).
وەک دەبینن، بەختیار بەخی تێکستەکەی بە قاچ نووسیوە و سەلماندی شایانی
زۆرترین پەیگەرە و بەخێر بمێنن!
ماڵپهڕی سهلام
نەجیبە
|