په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٨\٢٠١١

  دوا گۆڕ و مه‌رگی چه‌قۆکان.

هه‌ردی قادر

1

 له ناخم دا خوا ده بارێ و
 له قه ڵه مه که شم ئه هریمه ن؟!
 له نیشتمانم ژێر ده سته یی و
 له کاتژ مێره که شم ته مه ن؟!


2

 له نێو دڵی هه موو منداڵێک
 پاڵه وانێک لێده دا
 له نێو دڵی نیشتمانی من گه ندهڵی!
 

3

 من تۆ دوو جیهانی جوداین؟!
 چونکه هه میشه
 یه کمان به نده و
 یه کمان خوداین؟!
 

4

 له پێڵاوه کانم
 مرۆڤێک ده بینم
 مرۆڤێکی خه وتوو
 مرۆڤێک
 مرۆڤێکی مردوو
 مرۆڤێک
 جه سته و رۆحی بابردوو
 مرۆڤێک
 نه ک له ئێستا
 له رابردوو!
 

5

 خودا
 بوونه
 نه بوونه ؟!
 خودا چاره نووسێکی
 نا روونه؟!
 

6

 مرؤڤ
 خوداوه ندێکی
 تێک شکاوه؟!
 نه که س ده په رستێ و
 نه که س ده‌یپه‌‌ رستێ
 ته نها بتێکی وه ستاوه؟!
 

7

''سێرگی یه سنین''
 شاعیرێک
 به خوێنی خۆی نووسی نیشتمان
 به ڵام تا مردیش
 نه یزانی خوێنی چ ره نگه!
 

8

 درێژترین نامه

بۆ نه ته وه ی کورد
 گه لی هیچ
 نابێ به هیچ
 له به ر هیچ!
 

9

 ئاو؛
 نه به فره
 نه بارانه...؟!
 ئاو
 نهێنی ئاسمانه...؟!
 

10

 رۆچوون؛
 په ندێ ده ڵێ
 ئاوه کان
 به رده وام
 به ره و قوڵایی ده چن؟!
 منیش ده ڵێم
 مرؤڤه کانیش وان
 ئه ی ئه وان
 بۆکوێ ده چن؟
 

11

 بۆ قاسم ئه مین؛
 تۆ ده ڵێی
 دایک میلله ت دروسته کا
 منیش ده ڵێم گه مژه پاڵه وان؟1
 شۆرشگێڕی راسته قینه
 ئازادی
 شاعیری گه وره ش نیشتمان؟!


12

 مرۆڤ هه میشه
 کۆیله ی بیری خۆیه تی...؟!
 بۆیه
 له وه ته ی هه یه
 هه ر خۆیه تی...؟!


13

 مردن
 واته له گه ڵ خودابوون؟!
 خوداش
 واته بوون؟!


14
 مه سه له ی بوون
 هێنده قووڵه؟!
 وه ک په یوه ندی
 نێوان گۆشت و ئێسک
 خوێن و جوڵه؟!


15

 من دواین
 مرۆڤی دونیام...؟!
 بۆیه تاهه تایه
 هه ر به ته نیام...؟!


16

 مرۆڤ نایه وێ
 وه ک خۆی بژی...؟!
 بۆیه ...هه میشه
 وه ک خۆی ده ژی...؟!


17

 ژیان گۆمێکه
 پیس...؟!
 هه ر مرۆڤێک بێته ناوی
 چرۆ ده کا وه ک گوڵی سیس...؟!


18

 منداڵ
 که مه مکی دایکی ون ده کا
 ده ست به قژی کۆڵان دادێنێ
 ئایا کۆڵان
 به شاری ده ناسێنێ؟


19

 گرینگترین شت
 له ژیاندا
 که من هه مه...؟!
 ئه وه یه
 که من هه مه...؟!


20

 ژیان
 گوندێکه  ئاوه دان...؟!
 مرۆڤایه تی درۆیکه کوژراو
 مرۆڤیش
 که لاوه یه که وێران...؟!


21

 مرۆڤ
 هه میشه
 له بیری خۆیه تی...؟!
 بۆیه تا ئێستاش
 مرۆڤ
 نازانێ
 که سێکی تره یا خۆیه تی...؟!


22

 به فر و باران
 ده بن به هه ڵم و له باڵه ده ن
 چه شنی ته رزه و کڕێوه و زریان
 به ڵام ئاوی راسته قینه
 بۆ هه میشه
 له زه وی دا
 ده مێنێته وه...؟!
 چونکه جگه له زه وی
 هیچ خاکێکی تر ناناسێ
 تا خۆی بۆ بچه مێنێته وه...؟!


23

 ئه وه ی مرۆڤ
 ده ترسێنێ
 ته نها خۆیه تی...؟!
 ئه وه ی مرۆڤ
 له ناو ده بات
 ته نها خۆیه تی...؟!
 به ڵام
 ئایا مرۆڤ خۆیه تی...؟


24

 به نده کان؛
 مرۆڤ
 که ی ده گا به مرۆڤایه تی؟
 که له ئه زه له وه
 دروستکه ر خودایه
 مرۆڤ به نده
 بونه وه ریش جیهانێکی
 بێ سه روبه ر و
 بێ دادوه‌ر و به ڕه ڵایه
 تا ئاسمانیش
 که وتۆته نێو ته ڵه ی چینایهتی...؟!


25

 کلک؛
 له پشتی هه موو سه گێکه وه
 سه گێک هه یه
 ئایا ژماره ی
 سه گه کان چه نده؟
 هه میشه له ناخی مندا
 مرۆڤێکی په نهان هه یه
 به ڵام ههرگیزاو ههرگیز
 من ئه و مرۆڤه نابینم
 ئایا ئه و مرۆڤه منم
 یا ئه و مرۆڤه چاره نووسی
 به منه وه به نده؟

hardiqadir@yahoo.co.uk

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک