دوای شۆڕش و ئیداره‌ی کوردی ، نامۆیی و کۆچ بۆ هه‌نده‌ران!!
هوشیار عوسمان
له‌مێژه کورد بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی، بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی ده‌ست پێ کردووه ، له‌م رێگه‌دا ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی شه‌هید بووه ، ئه‌نفال و کیمیا باران و ڕاگواستن و گۆڕی به کۆمه‌ڵ و سه‌دان نه‌هامه‌تی دیکه‌ی بینی به‌ڵام ناحه‌زان نه‌یانتوانی کورد له کوردستان جیا بکه‌نه‌وه..
سه‌نگه‌ری شاخ و پێشمه‌رگه له هه‌موو کوردستاندا پڕ بوو له لاوی خوێن گه‌رمی خاوه‌ن هه‌ستی ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تی ، خه‌ڵکانی شار‌و گوند به دڵ و گیان پشتیوانی شۆڕشی چه‌کداری نه‌ته‌وه‌که‌یان بوو ، باوک و دایک و که‌س وکاری پێشمه‌رگه له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا سه‌رفراز بوون ، لێ ئه‌مڕۆ دوای ده‌یان نسکۆ‌و به‌رز و نزمی ، له باشووردا ئیداره‌ی کوردی و په‌رله‌مان دامه‌زراوه ، ئاڵای کوردستان ده‌شه‌کێته‌وه ، له هه‌ولێرو سلێمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بنیات نراوه ، چه‌ندین کۆنسۆڵخانه ی ووڵاتان له پایته‌خت کراوه‌ته‌وه ، ڕۆژانه له هه‌موو لایه‌که‌وه وه‌فدی سیاسی و بازرگانی و زانستی ڕوو له کوردستان ده‌که‌ن ، به کورتی به‌ری خه‌بات و قوربانی دانمان که‌م تا زۆر له بواره جیاوازه‌کاندا ده‌بینین . لێ ئه‌وه‌ی ده‌بوایه زیاتر خۆی نیشان بدایه چینی ڕۆشنبیرو ڕووناکبیرو گه‌نجان و لاوانه که موخابن وه‌ک پێویست له مه‌یداندا نین و قه‌ڵه‌م به ده‌ستان زۆربه‌ی کاته‌کانیان له به‌کارهێنانی ووشه‌ی زبر‌و ناووناتۆره له یه‌کتری و ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر له ده‌سه‌ڵات خستوه‌ته گه‌ڕ..! ئه‌وانه خۆیان دووره په‌رێز ده‌گرن له ئیداره‌ی کوردی به‌و بیانووه‌ی که به‌ر پرسان خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ و دوو ڕوو و نه‌زانن ، دام‌و ده‌زگاکان له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاکه که‌س دایه و میلله‌تیان فه‌رامۆش کردووه.!! ئیتر بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه کوردستان موڵکی هه‌موو کورده‌و ده‌ریای خوێن ڕژاوه تاکو ئه‌مڕۆی دروست کردووه.
چینی ڕۆشنبیر ده‌بوایه هه‌رگیز خۆیان به نامۆ نه‌زانن له به‌رامبه‌ر ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییاندا و له نزیکه‌وه ڕووی ئه‌وانه هه‌ڵماڵن که یاری به موققه‌ده‌راتی خه‌ڵک ده‌که‌ن و دووری نه‌گرن له‌و ده‌سه‌ڵاته که سه‌ره‌تایه‌که بۆ بنیات نانی ده‌وڵه‌تی کوردی ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دڵسۆزانی نیشتمان مه‌یدان چۆڵ بکه‌ن بۆ مشتێک گه‌نده‌ڵ و دزو خۆپه‌رست ، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌یان هه‌ڵه‌بجه‌و کاره‌ساتی مه‌رگبار دووباره ده‌بێته‌وه و ئه‌و کاته کێ تاوانباره و چۆن پاساو ده‌هێننه‌وه‌بۆ بێ تاوانیان..؟؟!!
گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌موو خواست و ئاره‌زوویه‌کیان له‌وه‌دایه کوردستان به‌جێ بهێڵن و له تاراوگه‌دا ژیان ببه‌نه سه‌ر.!! لاوه‌کانمان له کوردستاندا خۆیان به غه‌ریب ده‌زانن و گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان له ووڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌بینن . تاکو ئێستا پرۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له ئیداره‌ی کوردی دا گه‌ڵاڵه نه‌کراوه بۆ گه‌نج و لاو ، کار بۆ به‌کارهێنانی ووزه‌و توانای گه‌نج له بواره‌کانی ژیاندا پشت گوێ خراوه ، که‌سایه‌تی گه‌نج په‌روه‌رده‌یه‌کی کوردانه ی نی یه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆی بنه‌و بارگه‌ی هه‌نده‌ران ده‌پێچێته‌وه.!!
ئا لێره‌وه به‌رپرسانی لاوان و په‌روه‌رده و فێرکردن له‌م قه‌یرانه دا به‌رپرسیارن و چیتر نابێت گوێ یان کپ و چاویان بنوقێنن .
ئه‌گه‌ر چینی ڕۆشنبیرو لاو هیممه‌تی بنیات نانه‌وه‌ی ووڵاتێکی تا سه‌ر ئێسقان داڕووخاوی سوتێنراوی کاول کراو نه‌که‌ن و هه‌موو پێکڤه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ کار نه‌که‌ن، به‌دڵنیایی یه‌وه بێگانه بۆ پاکتاو کردن و سڕینه‌وه‌ی کورد له سه‌ر گۆی زه‌وی ساتێک به فیڕۆ نادات ...
hushyarosman@yahoo.de
|