دواکه‌وتنی
پشکنینی نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه له سه‌رتاسه‌ری جیهان
به هۆی ڕاوه‌ستانی
ڕاکتۆری ئه‌تۆمی
یان مفاعل نووی
- Nuclear reactor
technology -

گوڵاڵه پشتده‌ری
راپۆرت: ANP - De volkskrant هۆڵه‌ندی ڕۆژی هه‌ینی
7 دێسه‌مبر -
له‌نده‌ن:
لیستی نۆبه‌ی دوور و درێژ بۆ هه‌زاران نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا مه‌ترسی درووست ده‌کات،چۆنکه ڕاکتۆری ئه‌تۆمی له که‌نه‌دا که
ماده‌ی Radio-isotope درووست ده‌کات و ده‌یخاته به‌رده‌ستی پزیشکان
ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌م کێشه‌یه وڵاتی هۆڵه‌ندا ناگرێته‌وه.
به وته‌ی کاناڵی BBC ڕۆژی هه‌ینی 7 دێسه‌مبر پزیشکه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی
ڕاده‌گه‌یه‌نن که په‌یدابوونی '' که‌می'' ئه‌و ماده‌یه کاتاستڕۆف /کێشه‌ی
گه‌وره درووست ده‌کات بۆ داهاتوو.
راکتۆری ئه‌تۆمی Chalk River که له که‌نه‌دایه و له پارێزگای
Ontario دایه، ڕێژه‌ی 2/3 هی سه‌رجه‌م ماده‌ی Radio isotope که له
نه‌خۆشخانه‌کانی جیهاندا کاری پێده‌که‌ن به‌رهه‌م دێنێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ئه‌م ڕاکتۆره ئه‌تۆمییه دوو حه‌فته له‌مه‌وه‌به‌ر
داخرا بۆ مه‌به‌ستی چاکسازی و پاککرنه‌وه،به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زیاتر ده‌خایه‌نێت
له‌م کاته‌ی دیاری کراو چۆنکه مه‌رجه‌کانی ئه‌منی ده‌سته‌ڵاتی مه‌رکه‌زی
ئاماده نه‌کراون.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوایی نیوه‌ی هه‌یڤی یه‌کی ساڵی داهاتوو(ژانیوه‌ری
2008 ) دا دیسان ئه‌م ڕاکتۆره هه‌لسوڕێته‌وه.
ماده‌ی ڕه‌نگی
ماده‌ی Isotope هه‌روه‌ها بۆ پشکنینی نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه به‌کار
دێت.
به گه‌یاندنی بڕێکی که‌م له‌م ماده‌یه له جه‌سته‌دا،پزیشک ئه‌توانێت
Scan بکات یانی زۆر به ووردی وێنه بگرێت و بچێته ناو دێتایڵه‌کان و
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی بیدۆزێته‌وه.
هه‌زاران تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی ڕاگیراون به هۆی'' که‌می'' یان خوود
نه‌بوونی ماده‌ی Radioactive isotope .
له‌م ماده‌یه مرۆڤ ناتوانێت پاشه‌که‌و‌ت بکات،چۆنکه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی
زۆر که‌م ڕاده‌گیرێت.
ئامستردام - هۆڵه‌ندا
|