٢٨\٩\٢٠١٨
دوانزە
هایکۆ.

سمکۆ ئهحمهد
رهشید
رووژاوە هەوری
بەهار و
کەوتۆتە سەر گازەرەی پشت
خاتوو زەوی
*
* *
دوورە وڵاتی
ئاوازی غوربەت دەژەنێ
شمشاڵی وجوود
*
* *
زەوی دەکوژێت
بە گەڵا کفن و دفنی دەکات
چەتەی پاییز
*
* *
دەمەو عەسران
لەخۆم ناچێ ، نایناسمەوە
سێبەرەکەم
*
* *
کائینێکە دەچێتەوە سەر سولالەی
رەنگی بەفر و شکۆی چیا
پێشمەرگە
*
* *
هەموو رەنگەکانی قڵپ کرەوە
ناو تابلۆیەکی سپی پێست
بەفر
*
* *
سووک سووک گوێیان هەڵخستووە
بۆ بیستنی تەپەی پێی هاتنی بەفر
شاخەکان
*
* *
بە بەرچاوی هەموانەوە
خۆی لە سمتی درەختە رووتەکان دەخشێنێ
ـ با ـ ی ورووژاو
*
* *
تابلۆکە پڕە لە هەڵە
چون لە تۆ ناچێ
مۆنالیزا
*
* *
دارتووی حەوشەکەمانم بڕییەوە
سێ رۆژ پرسەیان بۆ دانا
چۆلەکەکان
*
* *
جەستەی ئاوە
بارستێک پۆڵایە دڵی
دەریای ئیجە
*
* *
هەواڵی ژنە وەرزشکارەکانی دنیا
پێش هەواڵە نیشتیمانییەکان دەخوێنێتەوە
ژنە بێژەرێک.
smkoahmad3@yahoo.com
|