٢٨\٨\٢٠١٢
دوا
پێک.

بورهان جۆڵا
زۆر حه‌یفه گوڵم...
که‌سێ نه‌هات و
سیما سپێده و کزه‌بای به‌یانم
بناسێ،
ئه‌وه‌تا.. دڵی من
له ئازاری چاوه‌ڕوانییدا
له هه‌گبه‌ی قه‌رجێکی گه‌ڕۆکدا
ده‌تاسێ،
به‌ڵام زۆر حه‌یفه گوڵم
که‌سێ نه‌هات.
ئه‌و کاته‌ی هه‌تاویش چاوداده‌خات...
خۆر له
ئاسۆدا پێده‌که‌نێ و
زه‌رده‌خه‌نه به
شه‌و ده‌سپێرێ،
شیعره‌کانی خه‌یاڵم
ده‌خزێنه نێو دوا
پێکی ته‌نیایی و
روخساری ده‌روونیشم
هه‌ر گه‌شتر ده‌نوێنێ
به‌ڵام زۆر حه‌یفه گوڵم
که‌سێ نه‌هات.
٢٠١٢
burhan60jola@yahoo.com
|