١٦\١\٢٠١١
دیواری
ترس.

سه‌عید عارف باپیر
{دیواری ترس ، نه‌بووه
به سایه و نوای ئارامی
بۆ هیچ سته‌مگه‌رێک ، هه‌رچه‌ند بڵند
و تۆکمه تربوبێت ، هێنده ئه‌گه‌ری
رووخانی زیاتر بووه}
راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ڕوخاندنی دیواری
ترسی23ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌ری بوو . له مێژوی ئاینده دا هه‌مان
ڕوداو ، واده‌خوێندرێته‌وه که‌یه‌کێک بووه له‌هۆکاره‌کانی ڕوخانی
به‌عس له 35 ساڵی پایانی ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ریه‌که‌ی ، هاوشان به‌هۆیه‌کانی
تر .
به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا ، ڕۆحێکی بوێری و جه‌ساره‌ت
هاته گیانی جه‌ماوه‌رو تاکه‌کانی یه‌وه ، به‌جۆرێک پیرێژنێک به گسکه‌که‌ی
ده‌ستیه‌وه ده‌یتوانی شاڵاو بباته سه‌ر ته‌نوری تانک و زرێپۆشێک .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی هات ؛ سه‌رقاڵی سه‌ندنه‌وه‌ی گیانی بوێری و
کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی دلێری جه‌ماوه‌رو ئه‌و تاکانه‌ی بو ، به زۆر
شێوه ، به دوباره نۆژه‌ن کردنه‌وه و بنیات نانه‌وه‌ی دیواره
ڕوخاوه‌کانی ترس .
ئه‌ڵبه‌ته نیازێکی سته‌مگه‌ری به‌ڕیوه‌یه ، بۆیه وه‌ستاکانی شوره‌و
دیوار ، کار‌و پیشه‌که‌یان باوی سه‌ندووه و مزه‌و پاداشتی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت
.
ئه‌و مه‌نجه‌ڵی خۆراکه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا خراوه‌ته سه‌ر ئاگر ، ئه‌شێ
شامێکی خراپی تێدا بێت ، ده‌کرێت به‌پێگه‌یشتویی له دوو ده‌فری ڕۆژه‌هه‌ڵاتی
و ڕۆژئاوایی دا ، ئاکامه‌کانی بخرێته‌وه سه‌ر سفره‌و خوانێک .
له رۆژهه‌ڵات
دا:
له‌مێژودا ، ئێران ، به ووڵاتی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ ده‌ژمێردرێت ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا به‌شێکی گه‌وره‌ی رۆحی ئیستیبدادی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ناوی
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، ئه‌وه باسێکی دوره و بۆ
بوارێکی تر ده‌مێنێته‌وه ؛ ترس له‌مێژوی ئێران دا بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات
به‌سیستماتیزه په‌یڕه‌و کراوه . له‌وه دورتری ناخه‌ینه‌وه له‌سه‌ر
ده‌می قاجاری هه‌تا سه‌رده‌می ڕه‌زا شا ، بۆ سه‌رکوت کردنی که‌سی بوێر‌و
سه‌رچڵ . ( موته‌جاسر) ناوی تاوانێک بووه له‌ژێر سایه‌ی دا سزای ئه‌و
که‌سانه ده‌درا ، کارێکی بکردایه ، وا ته‌فسیری بۆ بکرایه ، که‌وا
سنوری شکۆی شاهانه‌ی به‌زاندووه (زیاتر له بابه‌تی ( هێڵی سور) به‌زاندنه‌که‌ی
ئێستای لای خۆمانه) .
ئه‌و که‌سانه له‌سه‌رده‌می قاجار یه کاندا ، ( ڕیشه‌کێش) ده‌کران ،
ئه‌وه‌ش پێش داهاتنی ماشێن و ئۆتۆمبیل به‌هۆی به‌کارهێنانی ئه‌سپه‌وه
ده‌کرا ((به‌وه‌ی لاشه‌ی که‌سه‌که له دو به‌ره‌ئه‌سپی پێچه‌وانه به‌یه‌ک
ده‌به‌ستراو به داجوینی ئه‌سپه‌کان ، لاشه‌ی موته‌جاسره‌که له‌سه‌ری
جیا ده‌کرایه‌وه ))یان، له‌سه‌رده‌می ڕه‌زا شادا ، به‌هۆی ماشینه‌وه
هه‌مان سزابه‌ئاسان تر جی به‌جێ ده‌کرا،بۆ پیشاندانی توندی و ترسناکی
سزاکه و به‌عیبره‌ت کردنی که‌سی موته‌جاسر .
تاله‌سه‌ر ده‌می ( محه‌مه‌د په‌هله‌وی) کوڕی ڕه‌زا شادا ، باری سزاکه
؛ له‌و شێوازه‌به‌رایی و پریمیتیڤیه دڕنده‌یی که‌یه‌وه گۆڕرا به‌ده‌زگایه‌کی
مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ی تۆکمه‌تری وه‌کو ( ده‌زگای ساڤاك) که پێنج
ملیۆن کارمه‌ندو بودجه‌یه‌کی گه و‌ره‌ی بۆ ته‌رخان کرابوو له ڕۆژه
دواینه‌کانی ڕژێمی شاهنشاهی دا ، ئه‌مانه هه‌ڵنانی دیواری ترس بون بۆ
ساختمانی ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی سته‌مگه‌ری شاهانه ، بۆ مسۆگه‌ر کردنی
مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و پاراستنی ئارامی تیای دا .
به‌جۆرێک ( جیمی کارته‌ر) سه‌رۆکی ئامریکا له‌و کاتانه‌دا ، ئێرانی به
دورگه‌یه‌کی ئارام له‌سایه‌ی ڕژێمی شاهنشاهی دا وه‌سف کردبو(*)
.
ئه‌مانه به‌رزترین شوره‌و دیواری ترس بون ، که ناگه‌هان له22 به‌همه‌ن
مانگی 1979دا ، به هۆی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ئێرانه‌وه ڕژێمه‌که ڕوخاو
شاهنشای تیا سه‌رگه‌ردان بوو ، ته‌نها سادت له‌میسردا گرتیه خۆی .
ڕوداوی دواتری بابه‌تێکی تره ؛ ناچینه سه‌ر دوباره بنیات نانه‌وه‌ی
دیواری ترس له کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌کو ڕژێمی داهاتوو ، هه‌نوکه
ئه‌وان پایه‌دارن له‌ده‌سه‌ڵاتێک دا ، له‌و ڕووه‌ی له‌نمونه
ڕۆژئاواییه‌که‌دا به‌رونتر ده‌یبینینه‌وه.
له رۆژئاوادا:
له مێژویه‌کی تر ، له بارێکی پێگه‌یشتو تردا ، ڕوخانی بنه‌ماڵه‌ی
بۆڕبۆنی پاشایه‌تی فه‌ره‌نسی ، ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌سه‌رزه‌وی به سێبه‌ری
خواده‌زانی ،له گوته‌به‌ناوبانگه‌که‌ی لویسی چوارده :
((، من ده‌وڵه‌تم و ، ده‌وڵه‌تیش منه)) ڕه‌نگی دابوه‌وه .
له‌وێدا له 14 ته‌موزی 1789دا به‌ڕوخانی شوره‌کانی زیندانی (باستیل)
له ژێر باری ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری سته‌مده‌و به‌شخوراوی فه‌ره‌نسی
دا پایه‌دارترین دیواری ترس و تۆقاندنی مێژویی ڕوخا.
(شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی) وه‌کو سیمبۆلێک ، ده‌توانرێت نمونه‌ی به‌کام گه‌یشتوی
ڕوخانی دیواره‌کانی ترسی تێدا ببینینه‌وه له‌دوو قۆناغی جیادا ، له‌هه‌ردو
دیوی تراژیدی و کۆمیدیه‌که‌یدا ؛ وه‌کو ده‌سته‌واژه گوتراوه‌که‌ی:
مێژوو له‌یه‌ک جاردا به‌تراژیدی کاره‌ساتی خۆی ده‌گوزه‌رێنێ له دوباره‌کردنه‌وه‌ی
دا به‌کۆمیدیانه دوپات ده‌بێته‌وه .
ئه‌ویش له‌م سه‌ربورده‌دا خۆی به‌رجه‌سته‌کوردووه که مایه‌ی ئیلهامی
نوسینه وێژه‌یه‌ی و شانۆنامه‌هونه‌ریه نه‌مره کانه ، واله‌دامێن دا
نوێشکێکی لێ ده‌خه‌ینه ڕوو :
له‌ژێر تێزی دروشمه‌کانی (ئازادی و برایه‌تی و یه‌کسانی) شۆڕش دا
کۆتایی به ڕژێمی پاشایه‌تی فیودالی و ئه‌نگیزه ئاینی سته‌مگه‌ریانه‌ی
لویسی شانزه هێنرا .
به‌دورله‌دیوی گه‌ردونیی دروشمه لایکی یه‌کانی شۆڕش ، ته‌نهابۆ چه‌سپاندنی
له‌ناو فه‌ڕه‌نساد ا ، به گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندو بونه‌وه‌ی بوێری له
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا ، دوو دیده‌گای خوڵقاند بوو ؛ که له دووکه‌سایه‌تی
( دانتۆن) و ( رۆبسپێر)دا به‌رجه‌سته بون .
(جۆرج دانتۆن) که‌سێکی که‌ته‌ی فه‌لامه‌رزو ده‌م به‌قاقای پێکه‌نین و
جاوه‌کانیشی خه‌نده‌یان لێ ده‌باری ، پڕ له‌جۆشی ژیان و حه‌زه سه‌رکردوه‌کانی
ئازادی و ئاره‌زوی ڕه‌فاهیه‌ت بوو ؛ سه‌رگه‌رمی بۆ سه‌رخستنی شۆڕش وای
لێ کردبوو ،خۆی ( دادگای شۆڕش)ی دامه‌زراند ، ده‌مه‌زه‌ردی ته‌وری (گیوتین)
ی کرده‌وه بۆ مل په‌ڕاندی ناحه‌زو دژه شۆڕشی یه‌کان ، به‌ڵام کاتێک
به‌هه‌ڵه‌ی خۆی زانی ، که‌وته هه‌وڵدان بۆ لیک هه‌لوه‌شاندی یاسا
تونده‌کان و ده‌زگا نه‌فره‌تیه که‌ی ملپه‌ڕاندن ، هه‌وڵی زۆری دا بۆ
ڕه‌نگاو ره‌نگ کردنه‌وه‌ی ژیان و هێمن کردنه‌وه‌ی توند ڕه‌وی یه‌کان .
وه‌لی کات به‌سه‌ر چوبو ، ئه‌و توندیه‌ی سه‌ره‌تا ببوه هۆی هه‌لتۆقینی
که‌سایه‌تیه‌کی تر ، په‌تاوپه‌ت پێچه‌وانه به که‌سایه‌تی خۆی .
ئه‌ویش ( ماکسمیلان رۆبسپێر) بو ؛ ته‌واو جیاواز له (دانتۆن ) له‌به‌ر
نزمی باڵای ، پێڵاوی پانی به‌رزی له‌پێده‌کردو ، دولێوی داخراوی دور له‌خه‌نده
و چاوانی زیت وکراوه ، یان له تروکه‌ی کورت و خێرای ترسی خۆئاماده‌کردن
. تێکشکاویه‌کانی خۆی له‌پشت دروشمه‌کان و توندی دادگای شۆڕشه‌وه ده‌شارده‌وه
، باوه‌ڕی وابوو :
(( خراپه‌کار ی ده‌بێت سزابدرێت و چاکه‌خوازیش له‌ڕی ترس و تۆقاندنه‌وه
بچه‌سپێنرێت)) (**)
ده‌گه‌ڕا بۆ دۆزینه‌وه‌ی پنته‌کانی ماکت و ده‌سه‌ڵات ، متمانه‌ی به‌که‌س
نه‌بوو ، خه‌ونه‌کانی بۆ کۆنترۆڵ و تاکڕه‌وی له ڕێگه‌ی ترس و تۆقاندنه‌وه
ده‌هێنایه‌دی ، به‌جۆرێک ئامێره نه‌فره‌تی یه که‌ی ( گیۆتین) ی به‌گه‌ڕ
خست بوو ، خوێنی به‌ره‌دمی ووشک نه‌ده‌بۆوه و کرابوه ڕه‌مزو پێناسه‌ی
سه‌رده‌مه‌که‌ی .
وه‌لێ(دانتۆن) بۆ (رۆبسپێر)وه‌کو تای پارسه‌نگی ته‌رازوویه‌ک بو ، وه‌کو
سایه‌و نوایه‌ک بوو بۆ نابه‌دڵ و ناڕازی یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ( رۆبسپێر)
یانه ، که به لێکدانه‌وه‌ی ساکارو ڕوی سارده‌وه بڕیاری مه‌رگی به‌ڕاست
و چه‌پ دا ، به‌سه‌ر ناحه‌زانی خۆی دا ده‌به‌خشیه‌وه به‌تۆمه‌تی دژه
شۆڕش ، دوای سه‌رچونی کاری ( ڕۆبسپێریانه) و پاش قورس بونی تای ته‌رازوی
؛ سه‌ری ( دانتۆن) یشی کرد به‌خۆراکی ( گیۆتین).
کوشتنی دانتۆن کوشتنی نیوه‌که‌ی تری خۆی بوو . ئیتر نه‌دیمێکی نه‌مایه‌وه
بیکاته ئاوێنه‌ی بینینه‌وه‌ی خۆی .
دوای مه‌رگی ( دانتۆن ) گوتار‌و خوتبه‌کانی ڕۆحێکیان تیا نه‌مابوو ،وه‌کو
هه‌مبانه‌ی پوت ناواخنی به‌تاڵ بوبونه‌وه له‌هه‌ر مانایه‌ک ؛ له‌کاتێک
دا به پێڵاوه پانی به‌رزه‌کانیه‌وه له‌به‌ر سه‌کۆی گوتارخوێنیه‌که‌ی
دا ، له‌سه‌ر نوکه پێی خۆی هه‌لده‌زناند ،تاکو به‌شێوه‌ی دانتۆن فه‌لامه‌رز
بنوێنێت و خۆی گوژم ده‌دا ،تا کاریگه‌ری بخاته ووشه‌کانیه‌وه ؛ له‌کا‌تی
زۆر له‌خۆکردنێکی وه‌هادا ، ووشه‌یه‌ک له‌قوڕگی گیرا بو ، ده‌نگی به‌دواد
نه‌هاتبۆوه ، زمانگیری و لێوه له‌ره ی توش هات بوو .
له‌و کاته‌دا له‌نزیک سه‌کۆکه‌یه‌وه ، ببوه جێی تێبینی گوێگرێکی ساده
.ناخود ئاگا گوێگره‌که ،به‌هاوارێکی خۆڕسک گوت بووی :
((بڕاونن چۆن خوێن گه‌رووی گرتووه ، قسه‌ی بۆ قوت ناچێت))
ئیتر ئه‌وه سه‌ره‌تای گلۆربونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مگه‌ره بوو ، ئه‌ستێره‌ی
به‌خت وده‌سه‌ڵاتی کشا به‌ڕوی ئاوابون دا ، ملی گه‌یانده به‌ر ته‌وری
( گیۆتین) و خوێنی تێکه‌ڵ بو به‌خوێنی و قو‌ربانیه هه‌مه‌جۆرو زۆر‌و زه‌به‌نده‌کانی
خۆی ، مه‌رگێکی کۆمیدیانه بوو وه‌کو به‌راورد به‌مه‌رگی تراژیدیانه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی شا( لویس) ی دژه‌شۆڕش و (دانتۆن)ی هاوخه‌باتی خۆی(***)
.
{دیواری ترس ، بۆ خۆپاراستن له توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر ، یان مسۆگه‌رکردنی
به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات ، بنیاتێکی ناچاری ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ره‌کانه
،
چه‌ندبه‌رز و پته‌وتر بکرێته‌وه ، ئه‌گه‌ری ڕوخاندنی زو تر و نزیک تر
ده‌بێته‌وه }.
____________________________________
سه‌رچاوه:
* محه‌مه‌د
حه‌سه‌ن هه‌یکه‌ل ، له‌نوسینی (دروس منسیة من تخت الطاوس).
***
http://www.elaph.com/Web/Culture/2010/7/582753.html
***
ویبسایتی ویکیپیدیا
http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%86%D9%82%D9%84%D8%A7%D8%A8_%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%B3%D9%87
10\01\2011
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|