٧\٣\٢٠١٥
دیوار.

ستار ئه‌حمه‌د
له ده‌رگای ئه‌و
ماڵه مه‌ڕوانه
ژووره‌كانی قه‌تیسن له ژانا
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بكرێته‌وه
رۆحێك ده‌خرێته چاڵه‌وه
هاوارێك كپ ده‌كرێ
داستانێك بۆ خنكان له‌دایك ده‌بێ
ئه‌م ماڵه سهرابی خۆزگه‌یه
شه‌قامێ راده‌كێشێ
جمه‌یدێ له بازوو
سه‌رچۆپی كووچه‌ی مه‌رگ ده‌گرێ
ده‌بێته كچی شار
تینوو بۆ چرای شه‌وانه
ماندوو به مێژووی چه‌واشه
تامه‌زرۆ به خه‌نده و پێكه‌نین
له ده‌رگای ئه‌و ماڵه مه‌ڕوانه
دیواره‌كان له هزرتا بسڕه‌وه
رێكه‌وه بۆ شوێنێك
له‌جیاتی دیوار
سایه‌ت ئه‌رخه‌وانه
گوڵ چرای شه‌قام و شه‌وانه
دڵ زاری گوزه‌ر و خه‌نده‌یه
خاكێ هه‌ڵبژێره
گوڵدانی ئاو‌و
روانگه‌ی نه‌مام بێ
له ده‌رگای ئه‌و ماڵه مه‌ڕوانه
نه‌وه‌كو گۆڕی لووتكه و
مێژووی ته‌رم و
خه‌رمانی زام بێ
ئێمه گیانێكین له لم و
سه‌حرایه‌ك بۆ ونبوون
مه‌گه‌ر كۆچبار و سنگی چیا
بارخانه‌ی سه‌فه‌رمان هه‌ڵگرێ
ده‌روازه‌یه‌ك دابخه
ده‌بێته ته‌لبه‌ندی كه‌ناری و
نامه‌ی ئه‌وینی تێدا ده‌سووتێ
تۆ كچی تریفه و
عاشقی گزنگی
له ده‌لاقه‌ی زامه‌كان مه‌ڕوانه
له ره‌نگا بزر ده‌بی
له تابلۆی به‌فرا ده‌بیته نیشتمان.
star.ahmad62@ymail.com
|