
به‌ندی
عه‌لی
ئه‌مشه‌و له‌ئامێزی
به‌فراو
له‌ژێر بارینی پوله‌که‌ی بریسکاویی
ئه‌ستیره‌دا
له‌گه‌ڵ نزا‌و .. تکاو ڕجاو
پاڕانه‌وه‌ی ملیۆنه‌هاو
له‌گه‌ڵ خورپه‌ی ملیۆنه‌ها سێوه دڵی
ساغ و کرمێ
دیسان ئه‌ی ژین ، واخه‌ریکه
سالێکی که‌ی شه‌که‌ت ئه‌نوێ
ساڵێکی پڕ
له‌کورته چیرۆکی عه‌شقی
نغرۆ له‌ئۆقیانووسی خوێنا
ساڵێکی پڕ له‌گوشینی
لیمۆ سه‌وزه‌کانی حوزن و
هه‌ڵوه‌رینی ئێسک و پروسکی خه‌ونه‌کان
ساڵێک له‌ڕێژنه‌ی فوغان و
تێر بوونی چاو
سالێک له‌تۆفانی ناڵه‌و
پڕ بوونی گوێ
ساڵێکی گێژ
به‌تلیاکی واده‌و به‌ڵێن
ساڵێکی وون
له‌نێو خشته‌ی پێته یه‌کتر بڕه‌کانا
ئه‌گه‌ر .. ئه‌وجا
ئه‌کرێ .. ئه‌ڵێن
به‌ڵام ئه‌ی ژین
له‌پێشوازی ساڵێکی نوێ و
له‌کاروانی عومرێکی هه‌میشه له‌ڕێ و
له‌ژێر باری هه‌گبه‌ی خه‌ما
ئه‌وه‌ش منم
هیوادارم ساڵی تازه
بۆ مناڵه برسیه‌کانی هه‌موو دنیا
ببێت به‌ده‌ریایه شیر‌و
جێگه‌خه‌وێک له‌حه‌ریرو
ده‌شتی بێپایانی گه‌نم.
کۆتایی
2008
|