٢١\٧\٢٠١٠
دواى
بیست و حه‌فت ساڵ!
کێ ڕاستییه‌کانی
کارەساتەکەى پشتئاشان ده‌شێوێنێ؟

قادر ره‌شید (ئه‌بو
شوان)
- به‌شی
یه‌که‌م -
جه‌لال ده‌باغ له 02-05-2010 دا ، نووسینێکی
به ناونیشانى "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه ناڕه‌واکانى ئه‌بوشوان" ، له
هه‌ندێک له سایته‌کاندا بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه تێبینى یه‌کێک لەو سایتانەیە که ئه‌و نوسینه‌یان بۆ بڵاوکردووه‌ته‌وه
، ئه‌ویش سایتى پارتى چه‌پى کوردستانه p-c-k.org :
"تێبینی بۆ خوێنه‌ران: ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی که له‌گه‌ڵ سایته‌که‌ماندا
ناگونجێن ، لابراون و سێ خاڵ له‌برییان دانراون.".
ئه‌م سایته ئیلتزامێکى سیاسى ، فیکریى ، چینایه‌تی ، ڕه‌وشتیى و
ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه ، چونکه سایتی پارتی چه‌پی کوردستانه ، هه‌موو
نوسینێک بڵاوناکاته‌وه ، به‌تایبه‌تیی سوکایه‌تیپێکردن و لادان له نه‌ریت
و ڕەوشتى ئەدەبیى و به ڕاشکاوانه و ڕاستەوخۆ نوسه‌رى بابه‌ت
ئاگادارئه‌کات و پێشانى خوێنه‌رانیشى ئه‌دات. ئه‌م تێبینییه خۆی له
خۆیدا ڕه‌خنه‌یه‌کى ئه‌ده‌بییانەیه له نوسینه‌که‌ی جه‌لال ده‌باغ.
جه‌لال بەوەشەوە نەوەستاوە ، له هه‌مان ڕۆژدا ، بابەتێکى تری بە
ناوى"ڕه‌خنه نه‌ک کوته‌ک" له سایته‌کاندا بڵاوکردووه‌تەوە ، وەک
وەڵامێک بۆ نامیلکه‌ى "ڕخنە! یان کوتەک؟"ى من که "ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر"
نوسراوه و ئه‌م ئێستا بێدارئه‌بێته‌وه و ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی بیرئه‌که‌وێته‌وه!
بە خەیاڵى خۆى ، ئەم ڕۆژەى بە هەل زانیوە که گرفتە سەرگەردانییەکانى
خۆی لە بیرى خەڵک بباتەوە و وا لە خوێنەر بگەیەنێت که ئەوە هەڵوێستى
میللەت و حیزبەکەى نیە کە لە ناخەوە ئازاریان داوە! ئەوە قادر ڕەشید
بووە توشی ئەو شکستە سیاسى و فیکریى و دەرونییەى کردووه و ئازاریداوە
و "دە ساڵە" پێوەى ئەناڵێنێت!
بۆ زانیاریى خوێنه‌ران ، "ڕەخنە نەک کوتەک"ـه‌که‌ى له سایتی پارتی
چەپى کوردستان دا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه! چونکه ئه‌زانێت که ئه‌و هه‌موو
وشە ناشیاو و زبرانه‌ى ناو نوسینه‌که‌ی لائه‌به‌ن و له‌برییان سێ خاڵ
دائه‌نێن! بۆیه له‌وه ئه‌چێت بۆ ئه‌وانی نه‌ناردبێت!
بۆچى له دواى "ده دانه ساڵ" ، به‌و هه‌ڵچوونه پڕ له ڕق و قین و
داخ لە دڵییەوه وەڵامى "ڕەخنە! یان کوتەک؟" ئەداتەوە؟ کە وەڵامێک بوو
بۆ جەلال دەباغ لە شێواندنى ناوه‌ڕۆکی کتێبى "پشتئاشان لە نێوان ئازار
و بێدەنگییدا" ، له‌و نامیلکه‌یه‌ی که بە ناوى (خوێندنەوەیەکى
ڕەخنەگرانەى پشتئاشان لە نێوان ئازار و بێدەنگییدا و*** یه‌کێتی
نوسەرانى کورد و هێرشەکەى د. مارف خەزنەدار) که تیایدا د. خەزنەداریش
وەک ئەدیبێک و کەسایەتییەکى ناودار و دۆستى دێرینى حیزبى شیوعى ، بە
ناڕەوا به "دز" تاوانبارئەکات! سه‌یریش له‌وه‌دایه که له‌م نوسینه‌ی
دواییدا ، نیوه‌ی دووه‌می ناوی ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی خۆی په‌ڕاندووه و وا
پێشانیئه‌دات که نامیلکه‌که‌ی ته‌نیا ده‌رباره‌ی کتێبی پشتئاشان بووه!
تۆ بڵێیت ئه‌م شکسته یه‌ک له دواى یه‌کانەى به‌م دوادواییه‌ى ته‌مه‌نی
، جەلالى توشى نه‌خۆشیى ده‌رونیى و که‌ئابە نەکردبێت؟ یان له‌وانه‌یه
ئەم نەخۆشییەى موزمینە و پێشتریش هه‌ر هەیبووە!
بۆ نمونە: بێ ئاگادارکردنى حیزبه‌که‌ى (بێ ئیلتزامى) سیاسى و حیزبیى ،
خۆکاندیدکردنى بۆ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ، بۆ چ مەبەستێک بووە؟ پێى
نەگەیشت و توشى شکست بوو!
دووباره به‌جێهێشتنى حیزب و هاوڕێکانى و به‌ره‌و هه‌وارگەى "حیزبى زه‌حمه‌تکێشان"
باڵى قادر عه‌زیز! و سنگ کوتاندنەکەى بۆ کورسیى و پول و پاره‌ى
نائبییەکەى به‌غدا ، کارێکى سەرلێشێواویى تر بوو!
میللەت دەنگى پێنەدا و توشى نەهامەتیی بوو ، ئەمە خۆی لە خۆیدا سزایەک
بوو بۆى! پاشان ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى "حیزبەکەى!" حیزبى شیوعى
کوردستان به ڕه‌سمیى له‌سه‌ر ئه‌و لادەرییەى کە حیزب و هاوڕێیانى
بەجێهێشت بۆ موچەى دەیان هەزار دۆلار و حیمایە و ئه‌وتۆمۆبیلى زرێپۆش و
ڤیللاى ئامادەکراوى ناو ناوچەى سەوز! ئه‌وه بە ڕه‌سمیى نەمانى
پەیوەندیى بە حیزبى شیوعى کوردستانییەوە ، چەند بارە ، سزا و ئازار بوو
بۆى!
لەو دواییانه‌دا له سلێمانیى ، کاتێک هاوڕێ جەلال هات بۆ لام ، "پێمى
نەوت" تۆ لە کتێبەکەى پشتئاشاندا "پێش 13 ساڵ!" تاوان بە حیزب و
هاوڕێیان ئەکەیت!
پێمى نەوت ئەوە بزانە که "لەمەودوا!" داکۆکیى لە حیزب ئەکەم!
نه‌یوت تۆ ڕەخنە لە مەرجەعەکان ئەگریت! بەڵکوو سکاڵا و ڕەخنەى زۆرى له
سەرکردەکانى حیزبى شیوعى کوردستانیى گرت و وتى بۆ نائبییەکەى پارلەمانى
هەرێمى کوردستان ، حیزب ڕێزى لێ نەگرتم و کاندیدمیان نه‌کرد! بەڵام ،
کچێکى ته‌مه‌ن (پێنج ساڵى حیزبیی)یان هێنا و گه‌یاندیانە پارله‌مانى
کوردستان!
بۆ نائبییەکەى بەغداش کاندیدمیان نەکرد و بە چاوێکى سوک تەماشام ئەکەن!
... هاوڕێى تیکۆشەر قادر عەزیز ڕێزى لێمگرت و بۆ نائبییەکەى بەغدا بە
ڕێزەوە کاندیدمیان کرد ، لە ناو لیستى هاوپەیمانییشدا ناوم هەیە و
دەنگم پێئەدەن! ... ئەمەش کۆمەڵێک کارتى خۆمت ئەدەمێ ئەبێ دەنگم پێبدەن.
لە گەڕانەوەمدا بۆ سوید ، ئیمه‌یلێکى بۆم نارد و نوسیبووى لە بیرت
نەچێت لەگەڵ هاوڕێیان دەنگم پێبدەن! چەند ڕۆژێکى نەخایاند ، سزاى حیزب
و سزاى میللەت ، دەنگى پێنەدرا!
هاوڕێ جەلال زۆر بە ناڕەوا کەوتە هێرشکردن بۆ سه‌ر من و گوایە تاوان بە
حیزب و هاوڕێیان ئەکه‌م!
وا لێرەدا وەڵامى ئەدەمەوە ، ئەگەرچى زۆرینەى دۆست و هاوڕێیان پێیان وا
بوو که وەڵامى نەدەمەوە ، لەبەرئەوەى کاریگه‌ریی ئەو شکستانەى ،
نەخۆشیى "دا‌ء العڤمە" که‌ی تەشەنەى کردووە و ئازاریداوە ، با ئەوەندەى
تر بە ناڕەحەتیى نەژى!
هاوڕێ جەلال له مانگى شه‌شى 2000 دا نامیلکه‌یه‌کى 45 لاپه‌ڕه‌یى قه‌واره
A5ی بڵاوکردبووه‌وە بە ناونیشانى (خوێندنه‌وه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى
پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگیدا*** یه‌کێتى نوسه‌رانى کورد و
هێرشه‌که‌ى د. مارف خه‌زنه‌دار..!) ، دژ بە کتێبەکەى "پشتئاشان لە
نێوان ئازار و بێدەنگییدا".
لەبەرچى ئۆریجیناڵی ئەو نامیلکە‌یه‌ی پێش ده ساڵی ، وه‌ک کتێبى
پشتئاشان و نامیلکەى "ڕه‌خنه! یان کوته‌ک؟" ى قادر ڕه‌شید ، لە سایته‌کاندا
دانه‌ناوه؟ تا خوێنه‌ران بیخوێننه‌وه و له جیاوازیى نێوانمان تێبگه‌ن
که کێشه‌ى ئێمه کێشەى شه‌خسیى نیه. جیاوازییمان ، جیاوازیى هه‌ڵوێسته
، ئیلتزامه ، بۆچوونه ، ڕاستگۆیی و بوێرییه و.. تد.
جێى سه‌رنجه له دواى ده ساڵ به ناوى (ڕه‌خنه نه‌ک کوته‌ک) ـه‌وه
وه‌ڵامى نامیلکه‌ی "ڕه‌خنه! یان کوته‌ک؟" ى من ئه‌داته‌وه و بە
ئاوەژووکردنى بۆچوونه‌کانی ناو نامیلکەکەى پێشووى خۆی و شێواندنى باسه‌کان
، بەپێى بەرژەوەندەکانى ئەمڕۆى خۆی!
ئایا له‌م دنیایه‌دا نوسه‌رێک هه‌یه که به نوسینى خۆى بڵیت ، من وام
نه‌نوسیوه؟ وا دیاره بەرلە دە ساڵ ، "ڕەخنه! یان کوته‌ک؟" ، کاک جه‌لالى
لە ناخەوە هه‌ژاندووه! زۆر به ڕوونیى له‌م وه‌ڵامەى دواییدا پێوه‌ى
دیاره!
کتێبى پشتئاشان له سایتى " ینابیع العراق"ى حیزبى شیوعى عێراق و سایته‌کانى
تردا دانراوه و ئه‌خوێنرێته‌وه. هاوڕێیان له کادێران و ئه‌ندامانى هه‌ردوو
حیزبه شیوعییه‌که ، خوێندوویانه‌ته‌وه. لە بەغدا لە دەزگاى چاپەمەنى
"متنبی" لەچاپدراوەتەوە و بێ ڕه‌زامه‌ندیی و ئاگاداریى خۆم ، لە کاناڵى
تێلێڤیزیۆنی "البغدادیە" دا ، بە سێ زنجیرە بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆ چ مه‌به‌ستێک جه‌لال ده‌باغ قه‌وانى سواوى ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
دووبارە لێئه‌داته‌وه؟ ئەگەر وا بزانێت دواى دە ساڵ ئیتر ڕۆژیه‌تى و
هەل و فرسەتە و بۆى ڕەخساوە! پێم وایە بە هەڵەدا چووە.
جیاوازیى نێوان هەردووکمانى کردووه بە جیاوازیى نێوان ئەبو شوان و
حیزب و خۆشى کردووه بە خاوەنى حیزب و هێرش ئه‌کاته سه‌ر ئەبو شوان!
بۆ هەر مەبەستێک بێت و بیەوێت کێشەى گرێکوێرەى شارراوەى خۆى له‌گه‌ڵ
حیزب بکات بە ئامرازێک بۆ ڕزگاربوونى لەو قەیرانەى بەسەرى هاتووە!
سەرکەوتوو نابێت و ئەوەندەى تر دەستى ئەکەوێتە ڕوو.
ئەبووایه جه‌لال ده‌باغ پێش بڵاوکردنه‌وه‌ى نوسینه‌که‌ى دژ به کتێبى
پشتئاشان و"ڕه‌خنه! یان کوته‌ک؟" و دژ بە ئەبو شوان ، پرسیارى لە ئەبو
سەرباز و عومەرى مامە شێخە (ئەندامى پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی و سکرتێرى
مەکتەبى عەسکەریى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کاره‌ساته‌کانی پشتئاشان) و هاوڕێ
که‌ریم ئەحمەد جێگرى سکرتێرى گشتیى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیزب ، بکردایە ،
بۆ ئەوەى نوسینه‌کەى لاى خوێنەر جێى متمانە بووایە! چونکه ئەوان لە
ڕووداوەکەدا بوون ، پێیانى بوتایە "ئایا ئەمەى نوسیومە ڕاستە؟" ئەوسا
بڵاویبکردایه‌تەوە.
ئەوان سەرچاوەن و لێپرسراون ، شاهیدن ، خەڵک گوێیان لێ ئەگرن ، نەک لە
جەلال دەباغى بێ‌ئاگا و بێ بەڵگە! هەروەها لەسەر ڕاکردنەکەى نەوشیروان
مستەفاى دیلکراو لە لایەن پێشمەرگەکانى حسکەوە کە لە کتێبەکەى
پشتئاشاندا باسی هاتووە ، لە نامیلکه‌ی "ڕەخنە! یان کوتەک؟" دا بە
وردەکاریى زیادترەوە باسکراوه ، ئه‌بووایه جه‌لال ده‌باغ بۆ ڕاستیى
قسه‌کانى ، ئاماژه‌ی بۆ سه‌رچاوە بکردایە ، نه‌ک داکۆکیی ناڕەوا لە
ڕاکردنى نەوشیروان بکات لە لای کەفیلەکەى کە حیزبى شیوعى عێراق بوو! لە
بارەگاى هێزى پێشمەرگەى هەڵەبجەی حیزبی شیوعی لە سورێن لە ئەشکەوتى
هەزار ئەستون.
جەلال دەباغ بۆ چ مەبەستێکى تر لە دواى دە ساڵ
خۆى ماندووکردووە؟
لە نامیلکەى "ڕەخنە! یان کوتەک؟"ى ئەبو شوان‌دا نوسراوە چۆن جەلال دەباغ
دەستى کەوتووه‌تە ڕوو ، که‌چی دووباره خۆی له‌و ڕووداوه ئاڵاندووه‌ته‌وه!
لەجیاتى ئه‌وه‌ی ئیدانەى ئەو قەسابخانەیە بکات کە یه‌کیه‌تی بە
سەرکردایەتى نەوشیروان مستەفا کردی ، یان باسى کەمترخەمیى و ناهۆشیاریى
سەرکردە عەسکەرییە بێ ئەزمونەکانى حیزبی شیوعی بکات لە ئاستى پەلامارى
یه‌کیه‌تی کە بە پلان و نەخشەى ڕ‌ژێمى بەعس کرابوو! بە ئاگاداریى د. عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو سکرتێرى "حدکا" کرا بوو! بە داخەوە هاوڕێ جەلال داکۆکیى لە
نەوشیروانی بکوژى هاوڕێکانى و لە ڕەفتارى "حدکا" ئەکات و تا ئێستاش
بێدەنگە لە یه‌کیه‌تی؟ خۆشى وەک شیوعییەکى مولتەزیم لە قەڵەم ئەدات!
بەڵام هێرش ئه‌کاته سه‌ر ئه‌بو شوان لە ئاشکراکردنى ڕاستیى ڕووداوى
پشتئاشاندا که وەک شاهیدێک تیایدا ژیاوه.
هاوڕێ جەلال دەباغ بە "وەکالە عامە" ، تۆڵە لە
ئەبو شوان ئەسه‌نێت!
تۆ بڵێیت داکۆکییە داتاشراوەکانى ئەم دواییه‌ى به ناو لە حیزب! جێى
باوەڕ و متمانەى خوێنەران و هاوڕێیان بن!
جه‌لال لێزانە له چه‌واشه‌کردندا! بە خەیاڵ و بیرکردنەوەى خۆى! وا
ئەزانێت عەزیز محه‌مه‌دە و سکتێرى حیزبە و هەر وا بۆى لواوە! چۆنى
ئەوێت بنوسێت و خۆى حیزبە و خۆى سەرچاوەیە و قائدە و ڕائدە! بۆى هەیە
وەڵامبداتەوە! قه‌واعید و کادێر بە ڕه‌شکه کا لە قەڵەم ئەدات و لای
وایه ئه‌وان "پیاو" نین!
جەلالى زڕئەندامی مزەوەر و هەڵنەبژێرراو و ناڕه‌واى ناو کۆنگرەى دوو ،
سێ و چوار که هەڵنەبژێررابێت و ناوى له کۆنگره و لیستی هه‌ڵبژاردندا
نەبێت ، که‌چی ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندییش بێت! ئه‌م براله‌یه به‌و
عه‌قڵیه‌ته‌وه ڕه‌فتار ئه‌کات که وەک کەسێکى توشبوو بە نەخۆشى "دا‌ء
العڤمە" ، وەک سەدام حوسه‌ین ، پۆڵپۆت ، هیتلێر ، ستالین ، فرانکۆ ،
مۆسۆلینی ، کیم ئیل سونگ ، چاوچێسکۆ ، کاسترۆ و ئەوانەى که ئه‌یانه‌وێت
تا مردن حوکمڕانیى بکەن ، جا حیزبیی بێت ، یان دەسەڵاتداریى و
حوکمڕانیى ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وا کەس لە خوار خۆیانەوە بە لێوەشاوەتر نازانن!
له لاپه‌ڕه 8 ى "ڕه‌خنه نه‌ک کوته‌ک"دا ئه‌ڵێت: (پاشان هاوڕێ ئه‌بو
شوان ده‌بێته مامۆستا‌و تیئۆریزانى مێژو و ده‌ڵێ: "مـێژو ئاڵو‌گۆڕى
پێناکرێ" له کاتێکدا ئه‌وه‌نده‌ى ئاڵوگۆڕ له مێژودا کراوه وده‌کرێ
له هیچ بوارێکى تردا ئه‌وه‌نده نه‌کراوه).
بێگومانە ، دیارده‌ى "گۆڕینى مێژوو" لە هۆش و بیر و فەرهەنگى جەلال
دەباغدا ، چەسپاوە و کاریگه‌ریى لە سه‌رى هه‌بووه! چۆن بیه‌وێت ، مێژوو
ئه‌گۆڕێت و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌یشێوێنێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
قسه و نوسینی پێشووتری خۆشی بێت! هه‌ر بۆیه له لاپه‌ڕه 5 ى نامیلکه‌که‌یدا
(خوێندنەوەیەکى ڕەخنەگرانەى پشتئاشان لە نێوان ئازار و بێدەنگییدا و***
یه‌کێتی نوسەرانى کورد و هێرشەکەى د. مارف خەزنەدار) لە ساڵى2000 دا ،
واته بەر لە دە ساڵ له نوسینی ئه‌مڕۆی ، بەم ده‌قه نوسیبووى: (ده‌بێ
سه‌رنجى ئه‌وه‌ش بدرێ که دواى 15 – 16 ساڵ ناکرێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ى
پێش‌و بنوسرێ به تایبه‌تى که له نێوانى شیوعى و یه‌کێتیدا ئه‌و لاپه‌ڕه
داخراوانه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌و له خه‌باتى ئاینده‌یاندا پێکه‌وه له
دژى دوژمن خوێنیان ڕژاوه‌و لاپه‌ڕه‌ى نوێى هاوکارى و ته‌بایى کراونه‌ته‌وه
و گه‌یشتوینه‌ته قۆناغێکى تر‌و، ڕاست نیه برینه‌کان بێنینه‌وه سوێ
و..).
کاتى خۆى من لە نامیلکەى "ڕەخنە! یان کوتەک؟" دا پێش دە ساڵ ، پڕ بە
پێستى خۆی وەڵامى ئەو بۆچوونەیم داوه‌ته‌وه که شێوازێکه له
تەسلیمبوون بە یه‌کیه‌تی! وا دیارە بۆى نەبووە بە عیبرەت که جارێکى تر
داوا لە کەس نەکات مێژوو بەپێى بارودۆخ و کاتى پێشووی خۆی نەنوسرێتەوە
، به‌ڵکوو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی "ئەمڕۆ" بنوسرێتەوە!
لێره‌دا دووباره ئه‌ڵێم کاک جه‌لال .. ئه‌م ئینتهازییه‌ت و درۆکردنە
به من ناکرێت ، لەبەر خاترى یه‌کیه‌تى "خاوەن لاپەڕەى نوێ لەگەڵ سه‌رکرده‌کانی
حیزبى شیوعى" (وه‌ک تۆ ئه‌فه‌رموویت!) ، من ناتوانم مێژوو بگۆڕم! مێژوو
لە هەموو بارودۆخێکدا وەک خۆى ئەنوسرێتەوە ، مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات.
به بڕواى ئه‌و ، ئه‌بووایه نو‌سینه‌که‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا بڵاونه‌کردایه‌ته‌وه
، کاتێکیش که بڵاومکرده‌وه ، حسابى بارودۆخى ئه‌م سه‌رده‌مه‌م
بکردایه! هه‌موو که‌سێکیش ئه‌زانێت که مه‌به‌ستی له‌وه ئه‌وه‌یه که
یان مێژوو بشێوێنم! یان بێدەنگ ببم!
بڕوانن چۆن دواى دە ساڵ له‌و نوسینه‌ی خۆی ، پێچه‌وانه و به شێوازێکی
تر ، دژی هه‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشووی خۆی ئه‌نوسێت!
لە لاپه‌ڕه 21 ی ڕه‌خنه نه‌ک کوته‌که‌که‌یدا ، نوسینەکەى پێشووى
گۆڕیوە و نوسیویه‌تى: (... کات و شوێن زۆر گرنگە بۆ نوسین و
لێکۆڵینەوەى ڕووداوەکان مرۆڤ دەبێ لە بەرچاویان بگرێت. بۆ نمونە ئەگەر
بمانەوێ باسى شۆڕشەکانى شێخ محمودى حەفید بکەین، دەبێ ئەو کات وشوێنە
بخەنە بەرچاویان و نابێ بە پێوانەو کات و ساتى ئەمڕۆ ئەو ڕووداوانە
هەڵبسەنگێندرێن...).
بزانن ئەمەیان چەند جیاوازیى هەیە لەگه‌ڵ نوسینەکەى پێش دە ساڵى! ئه‌وسا
ئه‌یوت لاپه‌ڕه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و پێویسته به‌پێی "ئه‌م سه‌رده‌مه"
مێژووه‌که بنوسرێته‌وه! ئه‌مڕۆش پێمان ئه‌ڵێت ئه‌بێت مێژوو وه‌ک "سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆی" بنوسرێته‌وه!
من ڕووداوى پشتئاشانم پێوانە نەکردووە ، وه‌ک ئه‌و ئه‌ڵێت! بەڵکوو وەک
خۆى بە واقیعییانە ، بابه‌تییانه و بوێرانە بۆ قەواعیدى حیزب و
جەماوەر و حیزبە کوردییە تێوەگلاوەکانى شەڕى لەناوبردنى یەکتر ، وەک
شاهیدێک ، وەک بەشدارێک لە بەسەرهاته‌کاندا نوسیومە ، تا ببێت بە
دەرسێک بۆ هەموو لایەکمان و نەفرەت لە شەڕى یەکترکوژیى بکەین. داوام لە
حیزبی شیوعی کردووە که هەڵوێست و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی هەبێت و لە
هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی سەرکردە بەرپرسەکان ، لێپرسینه‌وه بکات ، نەک
هەڵسەنگاندن و بەس!
به‌پێی نه‌ریت و یاساش ، ئه‌وه بەرپرس و سەرکردەکانى ناو ڕووداوەکەن
که بۆیان هه‌یه وەڵامبده‌نه‌وه و بێتاوانیی خۆیان له‌و خوێنڕشتنانه
ده‌رببڕن ، نه‌ک کاکه‌ی ده‌باغ که له ناو کاره‌ساته‌کاندا نه‌بووه و
له‌بری ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له کوشتنى پێشمه‌رگه شیوعییه‌کاندا هه‌بوووه
، هێرش بکاته سه‌ر کتێبی پشتئاشان و بۆچوونه‌کان و نوسه‌ره‌که‌ی!
پرسیار لە جەلال ئەکەم:
کام لاپەڕەى داخراو لەگەڵ یەکیه‌تیدا هەڵدراوەتەوە؟
لاپەڕەى تەرمى 65 پێشمەرگەى شیوعى که زۆرینەیان بە دیلیى شه‌هیدکران؟
کوشتنى ئەو پێشمەرگە شیوعییانە لە شەڕى پشتئاشاندا و بە دیلیى ، بە
بڕیارى نەوشیروان مستەفا ئەمین بوو کە لە ڕادیۆکەیانەوە هاوارى لە
چەکدارەکانى ئەکرد ، من دیلم ناوێت! پەرێزتان پاک بێت! واته "دیل
بکوژن" کە زۆرینەیان بە ڕەگەز عەرەب بوون ، لە لاپەڕەکانى مێژوودا
تۆمارکراوە! جا ئه‌گه‌ر تۆ و سه‌رکرده به‌رپرسه‌کانى شه‌ڕى پشتئاشان ،
بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت ، ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژوو ، به خوێنی دیله
شیوعییه‌کان نوسراون و به که‌س ناشێوێنرێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه
که تۆ ئه‌ڵێیت ، ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ناکرێت.
بۆ زانیاریى جەلال دەباغ ، تا یەکیه‌تى وەک حیزب و نەوشیروان مستەفا
وەک سەرکردەى ئه‌و ڕووداوە خوێناوییە لە ژیاندا بمێنن و سه‌رکرده بێده‌نگه‌کانی
خۆشمان هه‌ر لێی بێده‌نگ ببن ، ئەو لاپەڕانە هەر ئەمێنن و دوای نه‌مانی
ئه‌وانیش ، هه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه خوێناوییانه له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا
ئه‌مێنن ، ئه‌وانه دیلیان کوشتووه ، ئافره‌تی دیلیان کوشتووه و په‌نجه‌ی
ده‌ستیان بڕیوه‌ته‌وه بۆ دزینی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رییه‌که‌ی که ته‌نیا
چه‌ند ڕۆژێک بوو شووی کردبوو ، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا و له ئاینده‌شدا ،
هیچ یاسا و ڕێسایه‌کی مرۆڤایه‌تی نیه و نابێت که نه‌فره‌ت له‌و کرده‌وه
جانه‌وه‌رییانه نه‌کات ، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تییش ، زوو یان دره‌نگ
، ئه‌گه‌ر له گۆڕیشدا بن ، ئه‌وانه هه‌ر سزائه‌درێن و ناویان ئه‌چێته
ناو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی مێژووه‌وه.
ئەوانەش که ئەڵێن ئەم لاپەڕە داخراوانە هەڵدراونەتەوە! ئەوە بازرگانیی
ئه‌که‌ن بە گیان و بیروباوەڕى ئەو شەهیدانەوە ، ئەوەش شەرمەزاریى و
تاوانە ، تا سەر ئێسک ، به‌رامبه‌ر به کەسوکارى شەهیدان و مێژوو ،
خۆبەدەستەوەدانە! بەرتیلى سیاسییە! جەلال وه‌ک خاوه‌نی ئه‌و بۆچوونه و
ئه‌وانه‌ش که له‌و کرده‌وانه بێده‌نگن ، پێشکەش بە یەکیه‌تى و مه‌ولود
مستەفا ئەمینى ئەکه‌ن!
لە زۆرینەى لاپەڕەکانى (خوێندنەوەیەکى ڕەخنەگرانە...) و (ڕەخنە نەک
کوتەک) ـه‌که‌ى کاک جەلالدا ، ئەو تۆمەتەى چەند بارە کردووه‌تەوە که
گوایە ئەبو شوان ، تاوان بە حیزب و هاوڕێیان ئەکات!
13 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەى کتێبى پشتئاشاندا تێپەڕیوە ، هەردوو حیزبە
شیوعییەکە بە ڕه‌سمیی و ناڕه‌سمیی دژ بەو کتێبەى پشتئاشان تاکە
وشەیەکیان ڕانەگەیاندووە. ته‌نیا هاوڕێ که‌ریم ئه‌حمه‌د سکرتێرى پێشووی
"حیزبی شیوعی کوردستانیی" نەبێت که زۆر بە ڕاستگۆیانە لە سوید لە
کۆبوونەوەیەکى حیزبییدا کە ئەبو تارا پرسیارى ده‌رباره‌ی هەڵوێستى حیزب
لەسه‌ر کتێبى پشتئاشان و نامیلکەکه‌ى جەلال دەباغ کرد ، وه‌ک سکرتێری
حیزب هەڵوێستى حیزبى ڕاگەیاند و وتی ئێمه وه‌ک حیزب هیچمان نیه
بیڵێین و ڕێمان نه‌داوه له "ڕێگای کوردستان" دا له‌سه‌ر کتێبى
پشتئاشان نوسین بڵاوبکرێته‌وه ، هه‌روه‌ها به جه‌لال ده‌باغمان وتووه
ڕێگاى کوردستان له‌و باره‌یه‌وه هیچ نوسینێکى تۆ بڵاوناکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر
بته‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى حیزب بنوسیت ، ئه‌وا خۆت به‌رپرسیاریت!
ئه‌وه هەزاران لە دۆستانى حیزب و خوێنەران و هاوڕێیان نین که ئەبو
شوان تاوانبار ئه‌که‌ن ، ئه‌وه به‌رپرسانى هێڵى عه‌سکه‌ریى پشتئاشان و
جه‌لالن که ئەبو شوان تاوانبارئه‌کەن.
ئایا ئه‌و کادێر و قه‌واعیده دڵسۆزانه‌ى که ئەمڕۆ ڕه‌خنه له سیاسه‌تى
حیزب ئه‌گرن! به بۆچوونى تۆ ، ئه‌وانه‌ش تاوان به حیزب و هاوڕێیان و
مەرجەعەکان ئەکەن و له دوره‌وه به‌ردیان تێئه‌گرن؟ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
به من ئه‌ڵێیت.
ئەى بۆ پەنات بۆ هاوڕێیانى پارتی چەپى کوردستان بردووە؟ کاتێک کە ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی کوردستانیی بوویت ، بە لادەرت لە قەڵەم
ئەدان و هیچ هه‌ڵوێستێکی "نهێنی" و ئاشکرات نه‌بوو! ئەتەوێت ئەمڕۆ
فریات بکەون؟
نا .. کاک جه‌لال ، بڕوا بکه ئه‌وان له ڕه‌وشتبه‌رزیی خۆیانه‌وه ده‌ست
به ڕووته‌وه نانێن و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی که له حیزب دورکه‌وته‌وه
، له بزوتنه‌وه‌ی چه‌پیش دوربکه‌وێته‌وه ، به‌ڵام دڵنیابه و وه‌ک
زۆربه‌ی هاوڕێیان و خوێنه‌رانیش ئاگادارن ، ئه‌وان کاتێک به تۆیان ئه‌وت
ستالین و دیکتاتۆر و گاڵته‌که‌ر به چه‌پی کوردستانیی و ده‌روێشی
ستالینیزم و "مه‌رکه‌زیی دیموکراتیی" و سۆڤیه‌ت و عێراقچی و له
ڕۆژنامه‌کاندا بڵاویان ئه‌کرده‌وه ، ئه‌و کاته تۆ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن
و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی کوردستانیی بوویت!
ئەمە دوا هەنگاوى گومڕابوونە و بە گوشارى ئەزانیت بۆ سەر حیزب؟ ئەمە
ئەگەر سەرگەردانیى نەبێت ، پێم ناڵێیت چى ناولێبنێین؟
خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆچوونه‌کانی بگۆڕێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت ، هیچ نه‌نگیی
نیه ، به‌ڵام تۆ تا ئێستاش وه‌ک له هێرشه‌که‌تدا بۆ سه‌ر من نوسیوته
، خه‌و به (شۆره‌وی) مه‌زنه‌وه ئه‌بینیت! (تێبینی: شۆر به "گه‌رمیانیی"
مانای سوێر ، به‌ڵام کاک جه‌لال به فارسییه‌کی سه‌قه‌ت له‌بری سۆڤیه‌ت
وای نوسیوه). ئاخر برام تۆ له کوێ و پارتی چه‌پی کوردستان له کوێ!
ئه‌وان زۆر ده‌مێکه ئه‌و قۆناغه‌یان به‌جێهێشتووه که تۆ تا ئێستاش
خه‌وی پێوه ئه‌بینیت! ئه‌وان واقیعیین و تۆش له خه‌یاڵی "شۆره‌وی!"
مه‌زن ، ستالینیزم ، دیکتاتۆریی پرولیتاریی و "مه‌رکه‌زی دیموکراتی" دا
ئه‌ژیت! هه‌یهوو .. هه‌یهوو.
هاوڕێ جەلال لە (بەرپەچدانەوەى هێرشە ناڕەواکانى ئەبو شوان) دا ئەڵێت:
(ئاخر ئەو برادەرە=ئاخرئاخرئ "مه‌به‌ستی منه - ق.ڕ" ، ئه‌و ئاسته‌شى
نیه ڕه‌خنه‌ى فکرى و سیاسى له حیزب بگرێت ، تەنیا لە دورەوە بەرد بۆ
سەر حیزب و هاوڕێکانى ئەهاوێژێت.).
کاک جەلال.. خۆ ئەو ئاستەم هەیە ئینتهازیى و بەرژەوەندپەرست لە
هاوڕێیەکى بوێر و خۆبەختکەر جیابکەمەوە!
هاوڕێیەکى ڕاستگۆ و خۆنەویست لە هاوڕێیەکى ماستاوساردکەرەوە جیابکەمەوە!
هاوڕێیەکى گەندەڵ و نامولتەزیم لە هاوڕێیەکى بیریار و مەبدەئیى و بوێر
و خاوەن شەهامەت و ڕەخنەگرێکى دڵسۆز جیابکەمەوە!
گوایە من لە دورەوە بەرد بۆ حیزب و هاوڕێکانم ئەهاوێژم! ئه‌رێ به ڕاست
، ئەوە تۆ نه‌بوویت لە کاناڵى KNN ـەوە چەپکە گوڵت بۆ نەوشیروان
مستەفاى بکوژى شیوعییە دیلە بێچەکەکان هەڵئەدا و سەرکەوتنت بە ئاوات بۆ
ئەخواست! ئاخر ئەوە دۆکیومێنتە و حاشاى لێ ناکرێت!
سه‌روبنى ئه‌و نوسینانه‌ى کاک جه‌لالم خوار و ژور کرد ، نه‌مدى
لێدوانێکى سیاسى ، فیکریى و تیۆریى تیادا بێت! له سوکایه‌تی و بوهتان
و درۆوده‌له‌سه و فشە و مەدح و سەناى خۆى زیادتر! تکایه جارێکى تریش
تێبینییه‌که‌ى سایتى پارتى چه‌پى کوردستان بخوێنه‌ره‌وه و عیبره‌تى
لێوه وه‌ر‌بگره! ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژه ناشیرینانه‌ی له‌و نوسینه‌تدا
به‌کارتهێناون ، هی که‌سێک نیه که خۆى به شیوعى ، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت
، به خوێنه‌وار بزانێت!
لێره‌دا ناچارم به‌م په‌نده‌ی مه‌وله‌وى شاعیر و زانا ، وه‌ڵامت بده‌مه‌وه
که لە نوسینەکەى02-05-2010 دا ئه‌ڵێیت: (ئه‌بو شوان ئه‌وه‌نده‌ى به
به‌ره‌وه نه‌ماوه!) ، بێگومان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که له پاییزی ته‌مه‌ندام
و به‌م زووانه ئه‌مرم!
ئه‌گێڕنه‌وه که مه‌وله‌وى مه‌زن ، له پاییزی ته‌مه‌نیدا نابین ئه‌بێت
و ئه‌یەوێت بچێت بۆ حه‌ج. چاوساغێک له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ڕێنمایى و
یارمەتى له‌گه‌ڵ خۆى ئه‌بات. پارەوپول لاى چاوساغ ئەبێت. له مه‌زارى
شێخ عه‌بدولقادر (غەوس) له به‌غدا ئه‌بن ، تا بکه‌ونه ڕێ به‌ره‌و حه‌ج.
له دواى چه‌ند ڕۆژێک چاوساغ ئه‌و ئه‌رکه‌ى به لاوه گران ئه‌بێت و
بیرئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت ئه‌م نابینه "ئه‌وه‌نده‌ى به به‌ره‌وه نه‌ماوه
و ئه‌مرێت"! باشتر وایه به‌جێیبهێڵم و بڕۆمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه! ئیتر
بە دزییەوە مه‌وله‌وى به‌جێئه‌هێڵێت و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
خەڵکى شار ئەبینن چاوساغەکەى مەولەوى بە ته‌نیا هاتەوە! پێى ئەڵێن کوا
مەوله‌وى؟ کەتنکەر ئەڵێت مه‌وله‌وى له به‌غدا مرد و بە خاکم سپارد!
ئه‌وانه‌ى له شێخ عه‌بدولقادر ئه‌بن ، ئه‌بینن ئه‌م نابینه که‌سێکى
زانا و ڕۆشنبیره و بە تەنیایە و چاوساغه‌که‌ی دیارنه‌ماوه. له‌گه‌ڵ
خۆیان ئه‌یبه‌ن بۆ حه‌ج و ئه‌یهێننه‌وه. کاتێک که خه‌ڵکى شار ئه‌بینن
مه‌وله‌وى زیندوو بووه‌ته‌وه! پۆل پۆل ئەچن بۆ لای. کابراى که‌تنکه‌ر
له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا دزە ئەکات و خۆى ئەگەیەنێتە لاى مەولەوى. ئه‌چرپێنێت
به گوێی مه‌وله‌ویدا و ئه‌ڵێت من فڵان که‌سم ، خه‌جاڵه‌ت خۆم ، ئه‌و
کاره‌م کرد! لێم ببوره!
مه‌وله‌وى مەزن و خاوەن شەهامەت پێى ئه‌ڵێت: خۆزگه من بمردمایه و تۆ
خه‌جاڵه‌تبار نه‌بوویتایه!
ئه‌بووایه تۆش ئەو هێرشه قێزاوییانەت لە دواى ده ساڵ ، نه‌کردایه‌ته
سەر هاوڕێى خۆت! مردنى هاوڕێکەت پێخۆش نەبووایە! ئه‌بووایه وەک ئەو
کەتنکەرە داواى لێبوردنت بکردایە ، به‌ڵام منیش وه‌ک مه‌وله‌وى خاوه‌ن
شه‌هامه‌ت و گه‌وره ، ئه‌ڵێم:
خۆزگه له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریى شێرپه‌نجه‌که‌مدا ده‌رنه‌چوومایه و به‌ڕێزتم
به‌م لاوازیى و شکست و په‌نابردن بۆ ئه‌م لیست و ئه‌و حیزب ،
نه‌بینیایە!
جەلال دەباغ و ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی!
لە لاپه‌ڕه 15 دا ئەڵێت (من لە یەکەم کۆبوونەوەى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
دواى یەکەم کۆنگرەى حیزبى شیوعى کوردستان بە ئەندامى مه‌کته‌بی سیاسی
هەڵبژێردرام دواتریش لە کۆنگرەى سێیەمدا بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى.).
من لەم نوسینەى تێناگەم! ئەم برادەرە کۆنگرەکانى حیزبی شیوعی عێراقیى و
حیزبی شیوعی کوردستانیی تێکەڵ ئەکات! ئەوه تۆیت لە لاپەڕە 19 دا
ئەڵێیت: خۆم زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەمدا ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى
بووم ، بەڵام تا کۆبوونەوەکەى ک.ن 1987 لە دۆڵە کۆگا ئاشکرا نەکرابووم.
باشە بۆ لەوەوپێش ئاشکرا نەکراوە؟ ئەى مه‌گه‌ر عائدە یاسین ئەندامى ڕه‌وای
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نه‌بوو! سەدام حوسەینیش ئەیزانى ئەندامى کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حیزبی شیوعییه و لە ناوەوەش سەرکردایەتى ڕێکخراوەکانى ئەکرد
، تا لە سلێمانیى درا بەدەستەوە و گیرا و بێسەروشوێن کرا!
تۆ لە ژیانێکى نەرم و نیانى کارى ئاشکراى حیزبییدا ڕۆژانت لە ئەوروپا و
شام ئەبردە سەر ، ئیتر بۆ وا پێشانئەدەیت که کارى نهێنیت کردووە و
نابێت ئاشکرا بیت؟
لەوانەیە براده‌ر جەلال لە کۆنگرەى چواریشدا ئامادە نەبووبێت ،
لەبەرئەوەى نازانێت کۆنگرەى چوار لە کوێ بەستراوە! ئەم برادەرە لەو
کۆنگرانەى که باسیان ئەکات ، ناوى لە هیچ کۆنگرەیەکدا نەبووە که
نوێنه‌ر ، یان ئەندامى ئاسایی و ڕه‌وای کۆنگرەکان بووبێت! ئەم ئەندامیه‌تى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌ی زۆر بە خه‌ستیی گرتووە!
زڕئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی!
زۆر لە مێژە چۆنیه‌تى گه‌یشتن به ئه‌ندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ،
لاى زۆرینەمان لە حیزبیى و غه‌یرى حیزبیى ، شاراوه نیه ، له
ڕابوردوودا و ئێستاش ، له ئاوخواردنه‌وه ئاسانتره!
سه‌رکردایه‌تى باڵاى حیزب پێوه‌رى خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که کێ بگات
به کۆنگره و بگات به پله‌ى ئه‌ندامیه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی! جه‌لال
ده‌باغ ئه‌و قۆناغه‌ى تاقیکردووه‌ته‌وه و پیایدا تێپه‌ڕیوه و لە
هەمووان شارەزاترە!
لە لاپه‌ڕه‌ی 19 ى "ڕەخنە نەک کوتەک" دا پاساو بۆ کارى ناڕه‌وا
ئەهێنێتەوە و ئەڵێت: (ئەم "عەشەرەى موبشیرەیە" ئەمەیە: لەکۆنگرەى
چواردا کە ئەبو شوان ئامادەى نەبووە) کۆنگرە بڕیارى دا کە بایەخێکى
گرنگ بدرێ بە مەسەلەى کارى نهێنى و پاراستن تا ئەندامانى کۆمیتەى
ناوەندى هەموویان لاى دەزگا داپڵۆسێنەرەکانى رژێمى دکتاتۆر و فاشستى
سەدام ئاشکرا نەبن، وەک کۆنگرەى دووەم (کە خۆم تێیدابەشدار بووم) و
کۆنگرەى سێیەم کە بە نیمچە ئاشکرا لە بەغدا پێکهات (کە من تێیدا بەشدار
بووم و بە بڕیارى حیزب ڕستپناء کرابووم – واتا بواردراوبووم). بە
داخەوە لە دواى کۆنگرەى دووەم لە ئایارى 1970 چەند هاوڕێیەک گیران
یەکدوویەکیان گیران و یەکدوویه‌کیان ڕاستیان گوت ، بەو هۆیەوە ڕ‌ژێمى
تاوانکار توانى بگاتە ناوەکانیان زۆر لە ئەندامانى کۆنگرەو نزیکى 40%
لە ئەندامانى کۆنگرە بە جۆرەها شێوە تیرۆر بکات. ئەمەش زیانێکى یەجگار
گەورەبوو. هەر لە بەر ئەوەبوو. کۆنگرەى چوارەمى حیزب لە بنارى چیاى
کاروخ بڕیارى دا دە ئەندام بکرێنە پاڵێوراوى کۆمیتەى ناوەندى و جگە لە
هاوڕێ عەزیز کە ئەو کاتە سکرتێرى یەکەمى حیزب بوو هیچ کەسێک بۆى نەبێ
بیانناسێت. بۆیە هاورێ عەزیز بە بێ ناوئاشکراکردن لاى خۆیەوە دە کەس
دیارى دەکات و بە بریارى کۆنگرە کە باوەڕى تەواوى بە هاورێ عەزیز دابوو
بوونە پاڵێوراو بۆ ئەندامێتى کۆمیتەى ناوەندى جا ئەم کارە راستبێ یان
هەڵە بە شێوەیەکى شەرعى لە لایەن کۆنگرەى حیزبەوەبڕیار درا.(بۆ
ئاگادارى هەموان وەک لەسەرەوە باسم کرد من یەکێک نەبووم لەو دە کەسە به‌ڵکو
خۆم زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەمدا ئەندامى کۆمیتەى ناوه‌ندى بووم بەڵام
تا کۆبوونەوەکەى ک.ن 1987 لە دۆڵە کۆگا ئاشکرا نەکرا بووم...).
له ڕاستییدا له کۆنگره‌ى چواردا من ئه‌ندام بووم و به کامێرای حیزبه‌وه
وێنه‌ى کۆنگره‌که‌شم ئه‌گرت ، نازانم چۆن جه‌لال وا ئه‌ڵێت!
جەلال دەباغ ڕاست ناکات! کۆنگرەى چوار لە بنارى کاروخ ، واته لە
باڵەکایه‌تى نەبەستراوە! بەڵکوو له 10-11-1985 له "گوندى ڕاگوێزراوى
مه‌رگه‌وه‌ڕى سه‌روو (سنورى ده‌ستکردی نێوان ئێران - عێراق - تورکیا)
بەسترا.
ئەو شانۆگەرییەى نوسیویه‌تى که بەشداربووانى کۆنگرەى دوو گیراون و لە
40% ى بەشداربووانى کۆنگرەکە تێرۆرکراون! ئەوه سەد له سەد درۆیەکى
شاخدارە و تا ئێستا شتی وا نه‌بیستراوه!
ڕاستەوخۆ لە سویدەوە قسەم لەگەڵ هاوڕێ بەهادین نورى کرد ، وتى نازانم
جەلال بەشداربووە لە کۆنگرەى دوو ، یان نا! به‌ڵام ئەو قسەیه‌ى جەلال
لە گرتنى 40% ى ئەندامانى کۆنگرەى دوو ، ڕاست نیە و تاکە کەسێکمان له
سه‌روبه‌ندی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا نەگیراوە و تێرۆرنەکراوە!
له ڕاستییدا من به‌رپرسى گەیاندنى هاوڕێیان بووم ، لە بەغداوە بۆ
کۆنفرانسى سێی حیزبی شیوعی لە ساڵی 1967 دا که لە گوندى داربەسەر لە
ماڵى هاوڕێ عەلى مەولود بەسترا. هەروەها لە ساڵى 1970 دا گەیاندنى
هاوڕێیان لە بەغداوە بۆ کۆنگرەى دوو ، گەڕاندنەوەشیان بۆ بەغدا.
من بەرپرس بووم لە هەردوو ئه‌و ئەرکە نهێنییە پڕ مەترسییەدا و زیانمان
نەبووە و سەرکەوتووبووین.
لەو سەرده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مدا چاپەمەنى نهێنى حیزبمان لە
بەغدا ئەبردبەڕێوە. ئه‌و سه‌رده‌مانه چاپەمەنى شاده‌ماری حیزب بوو ،
به‌تایبه‌تیی له بارودۆخى نهێنیدا. ئەو هاوڕێیەی که لەو بوارەدا ئەو
ئەرکەى پێئەسپێررێت ، بێگومان ئه‌بێت سەد له سەد لە هەموو بوارە نهێنى
و کارە سەختەکاندا تاقیکرابێتەوە و جێی متمانه‌بێت.
لە ساڵانى 1965 تا 1971 هاوڕێ بەهادین نورى لە بەغدا لە ئەرکى چاپەمەنى
حیزب‌دا بەرپرسم بووە و دوای ئەو ، زەکى خەیرى و پاشان عەزیز محه‌مه‌د
لەو ساڵانەی دواییدا.
ئەندامى کۆنفرانسى سێ و کۆنگره‌ى دوو بووم ، لە هەموو ئەندامان زیادتر
لە بەرچاو بووم ، ئەى بۆچی نه‌گیرام ، یان نەکوژرام!
هاوڕێ جەلال ئه‌و کاته لە کوێ بوو؟ ڕاست ناڵێت که گوایه دواى
کۆنگرەى دوو ، زیان بە هاوڕێیانى کۆنگرە کەوتووە ، ئه‌وه ته‌نیا له
خه‌یاڵی خۆیدا هه‌یه! لەو سەردەمە مەترسیدارەدا جەلال لە بەغدا
نەژیاوە و ئەم ڕووداوانەى لە چ سەرچاوەیەکەوە بیستووە؟ ئەوە پیشەیەتى و
پێى شەرمە ناوى سەرچاوە بهێنێت!
بۆ زانیاریى هاوڕێیان ، بۆ مێژوو ، لە گەیاندنى هاوڕێیانى بەغدا و خوار
بەغدا بۆ کۆنفرانسى سێ و بۆ کۆنگرەى دوو ، زیانمان نەبوو ، بەڵام لە
هاتن و گەڕاندنەوەدا ، دوو جار گیراین ، لە ڕێگاى بەغدا ـ که‌رکوک و هه‌ولێر
ـ موسڵ ، ئەمانەم لەگەڵ بوو: هاوڕێیان (عەزیز محه‌مەد ، زەکى خەیرى ،
عامر عبداللە ، به‌هادین نورى و عائدە یاسین) ، چۆن ڕزگاریشمان بوو!
ئەوە چیرۆکێکە ، ناکرێت لێرەدا ئەو چیرۆکە بنوسمەوە ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت
به خۆهه‌ڵکێشان ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که جه‌لال ده‌رباره‌ی خۆی نوسیویه‌تی
، بەڵام بەهادین نورى لە یاداشتەکانیدا باسیکردووە و خوێنه‌ر ئه‌توانێت
له‌وێدا بیخوێنێته‌وه.
جەلال ئەڵێت : کۆنگرەى سێ نیمچە ئاشکرا بوو!
وا نیە! کۆنگره‌یەکى ئاشکرابوو ، لەژێر چادرێکى گەورەدا لە باخچەى ناو
بارەگاى حیزبى شیوعى عێراق له به‌غدا بە ئاگاداریى حیزبى بەعس کرا ،
من ئەندامى کۆنگرە بووم.
جەلال دەباغ لە کۆنگرەى سێ‌دا نەبووە و بۆ ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی!
ئەو ئیدیعایانەى کە ئەڵێت "ئیستسنا" کراوم و لە هاوڕێ عەزیز محه‌مه‌د
بپرسن! ئەوا کەسایەتى هاوڕێ عەزیز ئاشکرائه‌کات که وەک کەسێکى بێ
دیسپلین ، وه‌ک دیکتاتۆرێک ، پلەى بەرزى حیزبیى دابەشکردووە و دور لە
ڕه‌وایه‌تی کۆنگرەکانه‌وه!
لە چ حیزبێکى غەیرى شیوعیشدا ڕوویداوه که لە نێوان سێ کۆنگرەدا ،
مرۆڤ هەر ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بێت و کەسیش پێى نەزانیبێت ، لە
عەزیز محه‌مه‌د زیادتر!
جەلال کەسێکى شاراوە و نهێنى نەبوو. ئەوە نه‌ریته لە هەموو
کۆنگرەیەکدا که ئەندامانى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوو ، ڕه‌واییان
نامێنیت و ئەبێت دووبارە کۆنگرە ئەندامانى نوێ بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
هەڵببژێرێتەوە ، ئەوە ئەلف و بێى کارى کۆنگرەیە که ئه‌بێت جه‌لال له
هه‌موو که‌سێک زیادتر بیزانێت!
لە لاپه‌ڕه 19 دا ئەڵێت: من زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەوە ئەندامى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووم!
واته لە کۆنگرەى دوو ، سێ و چوار ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووە و
کەس نەیزانیوە و ئێکسپایەریش نەبووە! لە هیچ کۆنگرەیەکیشدا
هەڵنەبژێرراوە و ناوى لە لیستدا نەبووە و هەر ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندییش
بووە!
لە هەمان لاپەڕەدا ئەڵێت: (لە 1987 دا هاوڕێ عەزیز لە کۆبوونەوەى دۆڵە
کۆگا ئاشکراى کردم.)!
خوێنەران .. هاوڕێیان .. ئایا ئەمە مەتەڵە؟ ئەفسانەیە؟ خەوە یان خەیاڵە؟
جەلال دەباغ بە سەرکردە و قەواعیدى حیزبى ئەفرۆشێت! یان ئه‌وه
ئاشکراکردنی ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی شێوازی حیزبایه‌تییه که سه‌رکرده
عه‌بقه‌رییه‌کانمان ساڵه‌های ساڵ په‌یڕه‌ویانکردووه و حاڵی حیزبیان به‌م
ڕۆژه گه‌یاندووه!
گریمان بە ڕه‌واش ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووبیت ، دڵنیات ئەکەم
هاوڕێیانمان هەیە ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نەبوون و مێژووى
تێکۆشانیان زۆر درەوشاوەتر بووە لە مێژووی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی ئه‌ندامیه‌تی
ئەندامێک و دووانى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و مه‌کته‌بی سیاسی که وه‌ک
کاسترۆ ، تا ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی چۆکیان پێ دانه‌دان ، هه‌ر سه‌رکرده
بوون و ئێستاش هه‌ر دڵیان بۆی لێئه‌دات!
کۆنگره‌ى چوار.
سکرتێرى گشتیى حیزبی شیوعی لە ناو کۆنگرەکەدا فه‌رمووى: ئه‌بێت ده
هاوڕێ ببن به ئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و
نابێت بخرێنه ده‌نگدانه‌وه!
نابێت بپرسن ئه‌وانه کێن!
ناویان چییه!
پله‌ى حیزبی‌یان چییه!
مێژووى تێکۆشانیان چۆنه!
بارى چینایه‌تییان چۆنه!
مه‌رج نیه هه‌ڵبژێرابن بۆ نوێنه‌رایه‌تی بۆ کۆنگره!
مه‌رج نیه له کۆنگره‌که‌شماندا بن!
ئه‌وانه له ناو شاره‌کاندا کارى نهێنى حیزبیى ئه‌که‌ن!
نابێت بناسرێن!
ئه‌م داوایه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به چه‌ند ده‌نگێکى که‌م به به‌ڵێ
و له چاوتروکاندنێکدا ئه‌و ده که‌سه به‌پێى ئه‌و داوایه ، بوون به
زڕئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی! لام وایه ئه‌مه له کۆنگره‌ى هیچ
حیزبێکدا له‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا ، وا نادرو‌ست ، نادیموکراتیى ،
ناڕه‌وا و نادادپه‌روه‌رانه ڕووینه‌داوه!
له دواى کۆنگره ، ده‌رکه‌وت ئه‌و ده که‌سه کێ بوون! یه‌کێک له‌وانه
جه‌لال ده‌باغ بوو! ئیتر بوو به هه‌ڵا ، به‌ڵام کار له کار ترازابوو
، هه‌رچى وترا بێ‌سود بوو. ئه‌مانه هه‌ندێکیان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات
بوون و هه‌یان بوو له ناو کۆنگره‌شدا بوون ، بێ ئەوەى خۆیان به‌و که‌ینوبه‌ینه
ئاگاداربن!
"ئەبو لینا" یەکێک بوو لەو دە کەسە و له ناو کۆنگره‌که‌شدا بوو! به‌ڵام
"نەیزانیبوو"! که لەو دە کەسە مزەوەرەیە! بۆیه لە کۆنگرەکەدا خۆى
کاندیدکرد بۆ ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ، لە دەرەوەى لیستى حیزب!
بێگومان مه‌حاڵه به ڕاده‌یه‌ک دەنگ به که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی لیستی
حیزب بدرێت که سه‌رکه‌وتووبن! ئه‌وه له ناو حیزبه‌کانی ناوچه‌که‌ی
ئێمه‌دا باوه!
لەبەرئەوەى که "تەحەداى" لیستى حیزبى کردبوو! وەک بزنەکەى نانى شوانى
خواردبێت ، لێهات.
پێشتر هاوڕێ عه‌زیز ئاگادارى هه‌موو دە کەسەکەی نەکردبوو! واته به هه‌موویانی
نەوتبوو! بۆیه ئه‌بو لینا "ته‌حه‌دا"ی لیستی حیزبی کرد.
پێنەوتنەکەشیان بەو مەبەستە بوو که لە دواییدا هاوڕێ عەزیز "خاوەنى
نەخشەکە!" ، به ئاره‌زووی خۆی ئه‌و که‌سانه هه‌ڵببژێرێت و ته‌ته‌ڵه‌یان
بکات که سه‌ربه خۆی بن ، گوێڕایه‌ڵی بن ، نزیکبن لێیه‌وه ، یان
ڕاستتر ، "حاشیه"ی بن.
به‌و ده که‌سه ، هاوڕێ عه‌زیز کۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر کۆمیته‌ی
ناوه‌ندییه‌وه ئه‌بوو!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوانه ئاشکرا بکرانایه ، بێگومان ئه‌بوو به
مشتومڕی کۆنگره ، چونکه هه‌ندێکیان (له ئه‌زه‌له‌وه!) و به "نهێنی"!
هه‌ر حاشییه بوون و مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی کادێران نه‌بوون و ناسراوبوون
و له لای زۆرینه ، وه‌ک به عه‌ره‌بیی ئه‌وترا (مه‌نبوز) بوون! (کاکه
جه‌لالی زمان‌زان ، دوایی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه ئه‌گرێت و وه‌ک ناوی
شه‌هید خوشکه (عه‌زبی) که له کتێبی پشتئاشاندا ناوی هاتووه و به
کوردیی نوسراوه ، ئه‌ڵێت ئه‌وه به (ژ) ئه‌نوسرێت نه‌ک به (ز)! له‌وانه‌یه
ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش بۆ خوێنه‌ران بکێشێت و ئه‌و پیته‌شمان بۆ ڕاستبکاته‌وه!).
هاوڕێ عه‌زیز و لایه‌نگرانی ، ئه‌و ڕاستییه‌یان باش ئه‌زانى که ئه‌و
کرده‌وه‌یه به ناوى کارى نهێنى ناوخۆوه! کارێکى ناڕه‌وا و
نادیموکراتیى و لادان بوو له په‌یڕه‌وى ناوخۆى حیزب و پێشێلکردنى
پیرۆزیی کۆنگره!
هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د ده‌رباره‌ی به‌رپرسیاریى خۆى و ئه‌ندامانى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له په‌یمانی به‌ره‌ى به‌عس له ساڵی 1973 دا وتى:
(زیانێکى گه‌وره و گرانمان به گه‌لى عێراق و حیزبمان گه‌یاند ، لە
سەروو بەرپرسیاریى مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندییەوە ، من به‌رپرسى
سەرەکییم له‌و نه‌هامه‌تییه!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتى دەنگم پێبدەنەوە! هەر هەموو بەرپرسانى خەتابار
لەو نەهامەتییە ، ناویان له لیسته‌که‌ی حیزب‌دا دابه‌زێنرا و
کاندیدکرانه‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تى حیزب و ده‌نگیان پێدرایه‌وه! ئایا
ئه‌وه ڕاست بوو؟
ئەمەیە حەسەناتى کۆنگرەى داتاشراو! هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د پێویستى به
ده هاوڕێى مسۆگه‌رى "ئه‌شهه‌دوبیلا" هه‌بوو که له کۆبوونه‌وه‌ى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندییدا ده‌نگى پێبده‌نه‌وه بۆ سکرتێرییه‌که‌ى! له
کتێبى پشتئاشاندا ناوم لێناون (عه‌شه‌ره‌ى موبه‌شیرە) ، جه‌لال ده‌باغ
تا ئێستاش شانازیى به‌و ناڕه‌واییه‌وه ئه‌کات! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
زڕئه‌ندامێکى بێ ده‌نگدان و ناڕه‌وای کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بوو ، به
فێڵ و چاوبه‌ستنی ئه‌ندامانی کۆنگره ، سه‌پێنران به‌سه‌ر کۆنگره‌که‌دا
و بێ هیچ شه‌رمکردنێکیش ، ئه‌ڵێت به "نهێنی!" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
بووه!
ماڵپه‌ڕی قادر
ره‌شید
|