٢٩\٤\٢٠١٣
دوای دیدارەکەی
سەرۆکی پارتی ژینگەی سوێد ئایا کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)
داوای لێبوردن دەکا؟

قادر نادر
لەم نیشتمانەی ئێمەدا هەموی داوادەکات و رەخنە دەگرێ! بەڵام کە سەیری
ڕەفتار و کردارەکانی دەکەی ، بەدەگمەن ئەوەی خۆی داوای دەکات ، پەیڕەو
و کاری بۆ دەکات. بە نموونە، کەم نین لەو
جۆرە "ڕۆژنامەنوس و ڕٶشنبیرانەی " تیۆری دیموکراسی بەخەلک دەفرۆشن،
کەچی بچوکترین رەخنە یان لێ بگری، تورە دەبن و جوێن دەدەن...
کەم نین لەو بەرپرسانەی (ئۆپزسیۆن ، رۆژنامەنوس وخاوەن مالپەرە
ئەهلیانەی)، رۆژانە دەیان بابەت و هەوال و لێدوان لەسەر شەفافیەت لە
دژی دەسەلات دەنوسن وداوا دەکەن ،بەڵام خۆیان بوێریان نیە ، داهات و
مولک و مالی خۆیان و مالپەرەکانیان ئاشکرا بکەن ؟
کەم نین ئەوانەی دەلێن دەبێ دەسەلات داوای لێبوردن لەسەر رەفتارو هە
ڵەو تاوانەکانی بکات . بەلام خۆیان هەرچی هەلە و چەواشەی خەلک بکەن
بوێریان نیە داوای لێبوردن لەخەلک بکەن.
لەم خالەدا دەمەوێ ئەوە بلێم دوای دیداری کەناڵی NRT
لەگەل هاوسەرۆکی پارتی ژینگەی سوێد ( گۆستاف فریدۆلین ) کە لەسەر
مینبەرەکەی خۆیان بەراشکاوانە وتی : ((ئێمە لەپەرلەمانی سوید کۆی
پەرلەمانتارو پارتەکانی سوێد ئەنفالمان بە جینۆساید ناسیوە)) . بۆیە
داوا لەکەنالی NRT دەکەم ئەو بوێری و
جوانیەیان هەبێ ، بەفەرمی بەناوی کەناڵەکەیانەوە داوای لێبوردن لەخەلکی
کوردستان بەگشتی و بنەمالەی قوربانیانی گەلکوژی کورد و پەرلەمانتار و
چالاکوانانی بواری جینۆساید بەتایبەتی بکەن ،لە بلاوکردنەوەی جەندین
هەوال و ڕاپۆرتیان لەسەر ئەوەی ." نەخێر مەسەلەی ئەنفال لەپەرلەمانی
سوێد نەهاتۆتە ناسین بە جینۆساید " کەئامانجەکە یان ،لەتەک دەسەلات
گومناوی نیشاندانی ئەو دەنگانە بوو کەدەسەلات لێیان نارازی بوو ، بۆیە
هەولیان دا بە ناشیرین نیشاندانی کەسێتیان لەبەرچاوی کۆمەلگای کوردی
نیشانی بدەن ؟ بەتایبەتی کە دەسەڵات خۆی هیچ ڕۆڵی لەو دەستکەوتە
نەتەوەیە نەبوو ، وە ئەو دەستکەوتە بەئیرادەی زاتی خۆمان بەدەست هات .
بەڵام کەناڵی NRT لەتەک بەناوکەنالی ""
گەلی کوردستان"" لەگەرمەی خۆشی و بلاوبونەوەی یەکەمین هەنگاوی
سەرکەوتنی ناسینی ئەنفال بە جینۆساید لەلاتی سوێد ، کەخۆشیەکی زۆری
بۆخەلک دروست کرد ،چونکە یەکەمین سەرکەوتنی ناسا ینی ئەوکەیسە و
دیبلۆماسیەتێکی کوردی بوو لەناوەندێکی سیاسی نێودەولەتی . ئاساییی بوو
کەنالێکی وەک گەلی کوردستان و بەرپرسانی وەک ((ئازد جوندیانی و نەوزاد
لاوەند )) دژی ئەو سەرکەوتنە بن . چونکە ئەوان مناڵ و قوتابی ئەو
تالەبانیەن کە خاوەنی داکۆکی و پارێزەر و راوێژکاری گەورەجەلادانی
ئەنفال ( نزار خەزرەجی و سولتان هاشم و تارق رەمەزان و وەفیق سامەرائیە
هەولدان بۆ داخستنی ٢٥٦ سەرۆک جاشی تاوانباری ئەنفالە ) بەلا م بۆ
کەنالیکی وەک NRT وە خاوەنی ئەو کەناڵە (
شاسوار عەبدولواحید ) کەلەبابەتێکدا نوسیبوی گوایە(( لەسەردەمی
NRT هیج لایەن و کەسێ ناتوانێ فێل لەجەماوەر
بکات ) ئەم رەفتارە بۆ زۆرمان جێگای تیرامان و پرسیارگەلێکی زۆری
بەدوای خۆیدا هێنا ! کەبۆچ کەناڵێ لافی مینبەری ئازاد و دەنگی خەلکە
ئازادیخوازەکان لێ دەدات ، کەچی هاوتەریب لەگەل دەسەلات دژی دەنگە
نارازیەکانی دەسەلات دەوەستێ !! ئیستاس دوای ئەو دیدارەتان لەگەل
گوستاف ، لێتان دەپرسین ، ئایا کاتی ئەوەدانەهاتوە ، وەک پیشە و
ئەخلاقی رۆژنامەنوسیتان داوای لێ بوردن بکەن . یان ئێوەش وەک دەسەلات
هەرچی بکەن ، پێتان شەرمە داوای لێ بوردن لەخەڵک بکەن !؟
دەقی هەواڵێکی کەناڵی NRT
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=24074
دەقی دیدارەکەی سەرۆکی پارتی ژینگەی سویدی لەکەناڵی NRT
http://www.youtube.com/watch?v=tBfO1qfsSZU&sns=fb
بابەتێکمان کەلەگەرمەی هەوالەکە بەبەلگەوەراستیەکانمان بۆ دەرخستون
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d328e733
ماڵپهڕی قادر نادر
|