دوای ئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌م پارچه‌پارچه بوو.. ئه‌وا
وازم له‌و كوردایه‌تیه‌ش هێنا..!
نووسینی
: موحسین جوامێر
و.له
عه‌ره‌بیه‌وه:حه‌مه
ره‌شید
په‌یامێک بۆ رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
وێنه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كان:
مام جه‌لال
عه‌دنان موفتی
نێچیرڤان بارزانی
زمانزانی میسری، دكتۆر عه‌لی عه‌بدولواحید وافی له كتێبه
به‌ناوبانگه‌كه‌ی (فیقهی زمان ـ ل152)دا ده‌ڵێت:
"زمانی خه‌ڵكی ره‌مه‌كی به‌قه‌ده‌ر جیاوازی گه‌لانی عه‌ره‌ب جیاوازی
هه‌یه‌و له‌نێو تاكه میلله‌تێكیشدا، به‌پێی جیاوازی ناوچه‌كان،
جیاوازی هه‌یه. زمانی خه‌ڵكی عێراق به‌زه‌حمه‌ت میسری یا
مه‌غریبییه‌كان لێی تێده‌گه‌ن‌و به‌زه‌حمه‌ت عێراقی‌و مه‌غریبییه‌كان
له زمانی عامیی میسرییه‌كان تێده‌گه‌ن‌و عێراقی‌و میسرییه‌كانیش
هه‌مان حاڵه‌تیان بۆ عامی عێراقی‌و مه‌غریبییه‌كان هه‌یه. له‌تاكه
وڵاتێكیشدا زاراوه‌ی گشتی، به‌پێی جیاوازی گروپ‌و ناوچه‌كان،
جیاوازییان هه‌یه. عامی ئه‌لمنیا له عامی جورجا ناچێت. به‌ڵكو تاكه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك كه زۆرێك له‌ناوچه‌ی زمانه‌وانی هه‌بێت،
ئه‌وه‌نده جیاوازییان هه‌یه كه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. له‌ناوبردنی
ئه‌و دوالیزمه ته‌نها به‌وه ده‌بێت، كه نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ر
ناوچه‌یه‌ك، به‌ڵكو له هه‌موو شار‌و گوندێك، زمانێكی نوسین دابهێنرێت
له‌گه‌ڵ زمانی ئاخاوتنیاندا بگونجێت، به‌وه‌ش له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا
به ئه‌ندازه‌ی شار‌و ناوچه‌و گونده‌كانی، هه‌زاران زمانی نوسین
په‌یداده‌بێت.. پێموایه هیچ كه‌سێكی عاقڵ ئه‌وجۆره
بێسه‌روبه‌ره‌ییه په‌سه‌ند ناكات". لێره‌دا وته‌كه‌ی وافی زانا‌و
پسپۆر كۆتایی دێت.
هێشتا له‌یادمه كه چۆن رۆحی كوردایه‌تی له‌ناخمدا چه‌كه‌ره‌ی كرد،
كاتێك باوكی به‌ڕێزتان‌و سه‌ركرده‌ی كۆچكردو مسته‌فا بارزانی، دوای
شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موزی ساڵی 1958و پاشئه‌وه‌ی له قاهیره چاوی
به جه‌مال عه‌بدولناسری سه‌رۆكی میسر كه‌وت، گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه فێرخوازی سه‌ره‌تایی بوین، بۆ یه‌كه‌مجار
له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ئیبن خه‌له‌كاندا بینیم. كاتێك خوێندنگه‌ی
موزه‌فه‌رییه‌ی سه‌ره‌تایی، كه من فێرخوازی بووم، بۆ
به‌خێرهێنانه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی كۆیكردینه‌وه.. له‌ناخه‌وه
خۆشه‌ویستیم بۆی زیادیده‌كرد، كاتێك ئێمه‌ی منداڵ دوای چه‌ند رۆژێك
گوێبیستی ئه‌وه بووین كه به‌ڕێزیان له پاریزگاوه دێته ده‌ره‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ولێر، خوالێخۆش
بوو عه‌لائه‌دین مه‌حمود-ه‌وه پێشوازی كرابوو. له‌ماوه‌ی چه‌ند
رۆژێكدا ئه‌وه دوه‌م بینینم بوو. ئێمه‌ی منداڵ سه‌رۆكی گه‌ڕاوه‌ی
سه‌ركه‌وتومان ده‌بینی كه جلوبه‌رگێكی خاكی پۆشیبوو، هه‌روه‌ها هێشتا
ئه‌وه‌شم له‌یادنه‌چۆته‌وه كه كاتێك جه‌ماوه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌یوانی
پارێزگادا بینی، ره‌تیكرده‌وه چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن، ئه‌و سروشته‌ی
كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی، له‌ناخیدا چێنرا بوو.
كاتێك ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای كورد ده‌خوێنمه‌وه، كه له‌سایه‌ی
حوكمڕانی به‌رێزتاندا رێگه‌ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
زاراوه‌یی‌و زمانه‌وانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گرتۆته‌به‌ر‌و له‌گه‌ڵ رۆژانی
بارزانی باوكدا به‌راوردی ده‌كه‌م، كه ده‌ستبه‌رداری دوو
مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری نه‌بوو (زمانی ستانداردی كوردی‌و كه‌ركوك)..
پێموایه بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه ته‌نانه‌ت شایانی
به‌راوردكردنیش نییه. ئه‌م وێنایه‌ش كاتێك له‌كنم ره‌گی داكوتا، كه
پار ساڵ راتانگه‌یاند زمانی ستانداردی كوردی نییه، به‌ڵكو
زاراوه‌یه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شتاندا كه ئه‌وپه‌ڕی گرنگی به‌م
مه‌سه‌له ترسناكه بده‌ن‌و بیكه‌نه پێشه‌نگی پرۆژه‌كه‌تان‌و ئیمه‌ش
به‌وریاییه‌وه نوقڵانه‌ی خێرمان بۆ لێدا.. به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی
ده‌ستوبرد له‌سه‌ر رێسای "نان بۆ نانه‌وا" له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه
به‌جیدی كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بكرێ، هه‌روه‌كو له مه‌سه‌له
گرنگه‌كاندا پێڕه‌و ده‌كرێ، كه‌چی ئه‌و زمانه‌ی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی
نه‌وه‌د ساڵ ده‌بێت، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ش بۆ ئه‌و
كه‌سانه به‌جێهێڵرا كه سۆز‌و عاتیفه هانیانده‌دا‌و له
مه‌ترسییه‌كانی تێناگه‌ن، كه پاشان بووه مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی
زاراوه‌یه‌كی دی ــ یا راستتر زمانێكی دی ــ له خوێندندا، ئه‌مه‌ش
خه‌ڵكانی زاراوه‌كانی دی والێكرد ـ كه زیاتر له شۆڕشی توڕه‌بوون
ده‌چێت ـ داوا بكه‌ن وه‌ك ئه‌وانی دی مافی خوێندنیان به زاراوه‌كه‌ی
خۆیان هه‌بێت.. ئه‌مه له كاتێكدا بارزانی باوك به‌هۆی
مه‌ترسییه‌كه‌یه‌وه رێگه‌ی به‌مجۆره بانگه‌وازو قسه‌و قسه‌ڵۆكانه
نه‌ده‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته بێوێنه‌یه‌شی له كۆنگره‌ی مامۆستایان‌و
نوسه‌رانی كورد له 1959و 1972 له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه
به‌دیاركه‌وت، كه شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان یه‌كێكیان بوو. بارزانی
له‌و هه‌ڵوێسته‌یدا سور بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیعێك كه
خۆی له بوونی زمانێكدا به‌رجه‌سته ده‌كرد‌و له‌كاتی دروستبوونی
ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه، به‌تایبه‌تی له ئێران‌و عێراق، كوردی
كۆكردۆته‌وه‌و شوێن ئه‌و سۆزه نه‌كه‌وت كه ته‌نها كاره‌ساتی
دیالیكتی لێده‌بێته‌وه‌و پشتی كورد نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌شكێنێ،
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بوونیشی، به‌بێ زمانێكی یه‌كگرتوو، روبه‌ڕوی مه‌ترسی
ده‌كاته‌وه.
هه‌موومان له‌و ته‌وژمه به‌ئاگاین كه زۆر به‌خێرایی بڵاوبووه‌وه،
هه‌مومان ئاگاداری ئه‌و یاداشتنامانه‌یشین كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك
پێشكه‌ش به پارله‌مان ده‌كرێ‌و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زاراوه‌ی
خۆیان بخوێنن، وه‌كئه‌وه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌و زاراوه
كوردییه‌كان له كوردستاندا" هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شێوازی
"كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك"، كه له‌رێگه‌ی
زمانێكی بیانییه‌وه نه‌بێت، كه‌س له‌وی دی تێنه‌گات‌و دونیاشیان پڕ
له‌هات‌و هاوار كردوه به‌وه‌ی كه به‌شخوراون‌و ده‌یانه‌وێت له
جیاتی ئه‌و زمانه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه یه‌كیخستوون، به زاراوه‌ی
خۆیان بخوێنن.. له ئه‌نجامی ئه‌م خه‌مساردی‌و شل‌و شێواوییه‌ی
سه‌رۆكی هه‌رێم له یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا،
ده‌نگۆیه‌ك له‌لايه‌ن کۆمه‌ڵانێک په‌یدابووه كه جه‌خت له‌سه‌ر
سه‌ربه‌خۆییبوون ده‌كات‌و گومان له كوردبوونی خۆيان ده‌کا، هه‌تا
بوونه‌ته خو‌دان سرودی نیشتمانی. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و پشێویی‌و
بێسه‌روبه‌رییه گه‌وره‌یه ناكه‌م كه باڵی به‌سه‌ر رێنوسی كوردیدا
كێشاوه، ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه تاكه وشه‌یه‌ك له یه‌ك لاپه‌ڕه‌دا
به چه‌ند رێنوسێك ده‌نوسرێ.. هه‌ر چ شتێك په‌یوه‌ندی به‌زمانه‌وه
هه‌بێت، بۆ لاقرتێ ده‌گۆڕێت، ئه‌و منداڵه به‌سزمانه‌ی ئازاری ئه‌م
دواكه‌وتنه ده‌چێژێت، ده‌بێته قوربانی ئه‌م خوێندنه ئاستنزم‌و
خراپه، ئه‌مه له كاتێكدا هیچ كام له‌م دیاردانه له‌و سه‌رده‌مه
عه‌ره‌بیه‌دا بوونی نه‌بوو كه ئێمه به بێسه‌روبه‌ره‌یی‌و پشێوی
وه‌سفیده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یعه‌تان بۆكرا، دوو نامه‌م
ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان كرد (له‌گه‌ڵ زیاد له ده‌یان وتار به‌زمانی
عه‌ره‌بی‌و كوردی) كه تێیدا به‌وپه‌ڕی بایه‌خه‌وه داوام لێ‌كردبوون
ته‌به‌نی تاكه زاراوه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ
زمانی خوێندن‌و كاروباری ره‌سمی وڵات‌و باقی زاراوه‌كانی دی ببنه
سه‌رچاوه، ئیدی له‌وكاته‌دا نیعمه‌تی خوداوه‌ند به‌سه‌ر كورددا
ده‌بارێت.. هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به‌وه‌ش داوه كه ئێمه
به‌لانیكه‌مه‌وه له كوردستانی عێراق‌و ئێران‌دا، ماوه‌ی نزیكه
سه‌ده‌یه‌كه زمانێكمان بۆ دروست بووه كه گومان له به‌ستانداردبوونی
ناكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌كردن‌و نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆرینه
به‌و زمانه‌یه، به‌ڵكو هه‌مووشمان لێیتێده‌گه‌ین. ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌و باره یاسایی‌و ده‌ستورییه‌ی كه زمانی كوردی له عێراقدا
هه‌یه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی دی كه كوردیان تیایه،
كه مافیان له‌نێوان قه‌ده‌غه‌كردن‌و رێگه‌پێدان جۆلانێ ده‌كات.
به‌یه‌ك وشه‌ش جه‌ختم له‌سه‌ر رۆڵی بڕیاری یه‌ك لایه‌نه‌تان
كردۆته‌وه‌و وتوومه ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرییه‌ت له هه‌موو شتێك‌دا
ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا له مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی زاراوه‌یه‌كی
دیاریكراو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بناغه‌ی زمانی كوردی، قبوڵ ده‌كرێ‌و
لوتكه‌ی دیموكراسییه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی زامنی ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژووی تێكۆشانی هاوبه‌شی نه‌دۆڕێنێت‌و به چه‌كوشی
زاراوه وردوخاش نه‌بێت، كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست
ده‌كات. ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌كو چۆن یه‌زدان دوو دڵی بۆ
مرۆڤ دروست نه‌كردوه، به‌و شێوه‌یه‌ش ناكرێ میلله‌تێك كه خۆی به
یه‌ك نه‌ته‌وه بزانێت، به دوو زاراوه بخوێنێت. ره‌زامه‌ندیم
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كۆتایی هێنانی خوێندن به‌زمانی ئێستاش ده‌ربڕی‌و
هه‌ر زاراوه‌یه‌كی دی بۆ خوێندن بگشتێندرێ -ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه
دوای ئه‌و كاروانه دوور‌و درێژه‌ی ئه‌م زمانه دێرینه واقعی بێت،
ئه‌و زاراوه نوێیه، چه‌ند بچوكیش بێت- بكرێته زمانی یه‌كگرتوی
كوردستان، به‌سود وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م زاراوه‌كانی دی، چونكه
ئه‌مه‌يه ئێستایه‌كی یه‌ك‌و ئاینده‌یه‌كی روناك زامنده‌كات ئه‌گینا.
ئه‌گه‌ر نا، به هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه له‌سایه‌ی حیزبه عه‌لمانی‌و
ئیسلامییه‌كان‌و كه‌مته‌رخه‌می په‌یمانگه زمانه‌وانی‌و فیكرییه‌كانی
كوردستان، ده‌بین به میلله‌تی سۆرانی، بادینی، كرمانجی‌و زازاكی..هتد.
زۆرێك له نوسه‌رو مامۆستایان جه‌ختیان له مه‌ترسی خوێندن به دوو
زاراوه -واته به دوو زمان- كردۆته‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێویست
زانیوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن 52
مامۆستای پسپۆر له‌م بواره‌دا واژوی له‌سه‌ر كراوه‌و پێشكه‌ش
به‌جه‌نابی سه‌رۆك كراوه.
له‌حاڵه‌تی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و فره زاراوه كوردییه كه‌مه‌رشكێنه له
خوێندن‌و راگه‌یاندندا، به‌ته‌نها كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له
كوردستان نابێت، به‌ڵكو عێراق ده‌خاته به‌رده‌م حاڵه‌ت‌و واقعێكی
تازه‌وه، كه واده‌كات بیر له هه‌مواركردنی ده‌ستور بكرێته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی لۆجیكی ده‌ستوری فیدراڵی ره‌تیده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌رزه له‌گه‌ڵ ده‌قی ده‌ستورییدا ناكۆكه كه ده‌ڵێت (زمانی
عه‌ره‌بی‌و زمانی كوردی دوو زمانی ره‌سمی عێراقن)، واته هاوئاهه‌نگی
نییه له‌نێوان ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتووه له‌سه‌ر یه‌كبوونی
زمان‌و له نێوان وه‌رگێڕانی ئه‌و ده‌قه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
له‌ڕێگه‌ی ـ بۆ نمونه ـ خوێندن به‌دوو زاراوه. ئه‌وه‌ش له‌وه
ده‌چێت رێگه‌ی به‌خه‌ڵكی موسڵ یا شاره‌كانی دی بدرێ، ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێت به‌زاراوه‌ی خۆیان بخوێنن، به‌خاتری ئه‌وه‌ی
عه‌ره‌بییه‌و رێزگرتنه له زمانی دایك. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت له ئه‌فریقیاش نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌دیناكه‌ین به زاراوه‌ی
جودا جودا بخوێنێت، چجای میلله‌تانی پێشكه‌وتوو.
هێندێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی خوێندن به‌زاراوه‌كان ده‌كه‌ن، سڵ
له‌وه ناكه‌نه‌وه به‌ساخته‌یی نه‌ك له نه‌زانییه‌وه، راستی
په‌رده‌پۆش بكه‌ن‌و به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌بكه‌ن، بۆ نمونه كاتێك
ده‌ڵێن میلله‌تی سویسری به چه‌ند زاراوه‌یه‌ك ده‌خوێنێت، ئه‌وه
بوختان‌و قسه هه‌ڵبه‌ستنه، چونكه زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی‌و فه‌ره‌نسی‌و
ئیتاڵی‌و رۆمانیش، زاراوه‌نین، به‌ڵكو زمانن‌و له وڵاتانی دراوسێیدا
ره‌گوریشه‌یان هه‌یه. شتێكی نامۆ نییه له زمانی فلاماندی له
به‌لجیكا زاراوه هه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی دووری زمانه‌كان
له‌یه‌كترییه‌وه له زمانی ره‌سمییه‌وه دووره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هیچ كه‌سێك به‌بیانووی ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، بانگه‌شه‌ی
خوێندن به‌زاراوه‌ی دایك ناكات، هه‌روه‌كو هه‌نوكه له كوردستاندا
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، به‌جۆرێك كه رۆژێك دێت له‌وه نزیك بێته‌وه
كه ببێته بازاڕی زاراوه‌كان، له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك،
وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا كۆڕێكی زمانه‌وانی بۆ ئه‌م یا ئه‌و
زاراوه كوردییه هه‌ر له زاخۆوه تا مه‌نده‌لی بكرێته‌وه،
بێئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌یه‌كتری تێبگه‌ن، مه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی زمانی
عه‌ره‌بی یا ئینگلیزی یا ته‌نانه‌ت توركییه‌وه له‌یه‌ك حاڵی بن. ئه‌و
پرۆپاگه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر فره‌یی ستاندارد له زمانی فارسی یا توركی
ده‌یخوێنینه‌وه، زیاده‌ڕه‌وی زۆر زۆری تیا ده‌كرێ. ئه‌وه‌ی
شاره‌زایی له‌سه‌ر سیستمی زمانی داری فارسی له ئه‌فغانستان ـ بۆ
نمونه ـ هه‌بێت، هیچ جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌نێوان فارسی له
ئێران‌و ئه‌فغانستاندا نابینێت، جگه له وشه‌و زاراوه نه‌بێت، بگره
جیاوازییان له جیاوازی نێوان عه‌ره‌بی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا ده‌چێت
(كاره‌كانی كۆنگره له عێراقدا ده‌بێته ئیشه‌كانی كۆنگره له
مه‌غریبدا). هه‌روه‌ها هه‌مان شتیش سه‌باره‌ت به زمانی توركی له
وڵاته جیاوازه‌كاندا راسته. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
كه به‌ده‌یان زار و بنزاری نامۆ له‌هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا نه‌بێت،
به‌ڵام خودا ره‌حم به‌و میلله‌ته بكات كه زمانی خۆی رێك‌و
یه‌كخستووه، جڵه‌وی گرتووه‌و پیرۆزی راگرتووه‌و پایته‌ختی وه‌ك
تاران‌و ئه‌سته‌نبوڵی بۆ دامه‌زراندوه، ئیدی به‌ده‌ر له زۆری‌و
كه‌می ئه‌وانه‌ی به‌م یا ئه‌و زاراوه‌یه قسه‌ده‌كه‌ن، كه
سه‌رئه‌نجام روبه‌روی پارچه پارچه‌كردنی نه‌كردۆته‌وه، هه‌روه‌كو
ئه‌مڕۆ كورد به زمانه‌كه‌ی خۆیانی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی
پایته‌ختێکیشی بۆ په‌یدا بوو، که هه‌ولێره. هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی چونیه‌ك نییه، سودیان له
ئه‌زمونی ئه‌م میلله‌تانه وه‌رنه‌گرتووه که له هیچه‌وه بوون به
شت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی میلله‌تانی زیندو به ده‌وری زمانه‌كه‌یاندا
ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن حاجی به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا
ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م لێچواندنه دروستبێت، ئه‌مه‌ش مانای
نه‌مانی زاراوه ناگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زاراوه هه‌رگیز
نامرێت، به‌ڵكو زیاد ده‌كات‌و لق‌و پۆی لێده‌بێته‌وه و له‌دێر
زه‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌شێك بووه له ژیانی مرۆڤایه‌تی. به‌م
دواییانه وتارێكم خوێنده‌وه كه تێیدا هاتووه، هێندێك ناوچه‌ی
سوید كه به‌زۆری بیانییه‌كانی تیا كۆده‌بنه‌وه، خه‌ریكه شێوه‌زاری
نوێی سویدی تیا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌وشه‌گه‌لێكی باوی نێوان
جالییه‌كان موتوربه كراوه، بۆ نمونه وشه‌ی "هه‌بیبی ـ حه‌بیبی" یا
"ئه‌ڵڵا"و..هتد، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رباری فره‌یی زاراوه‌كان،
زمانێكی ستاندارد له سویددا هه‌یه كه هه‌موان كۆده‌كاته‌وه.
زنجیره‌ی دۆبلاجكراوی توركی (ساڵانی به‌فیڕۆچوو)و ( نور)ی سه‌ر
شاشه‌ی كه‌ناڵی (ئێم.بی.سی) كه به زاراوه‌ی لوبنانی پێشكه‌ش
ده‌كرێن، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر نییه‌و په‌رچه‌كردارێكی زۆریشی
لێنه‌كه‌وته‌وه، چونكه زمانێكی ستانداردی عه‌ره‌بی هه‌یه‌و چاودێری
ده‌كات. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ فیلمی میسریش دروسته كه تاكو ئێستا به
زاراوه‌ی میسری پێشكه‌ش ده‌كرێ. هه‌روه‌ها زۆرێك فیلمی توركیش هه‌ر
به‌و شێوه‌یه نمایش ده‌كرێ. ئه‌م حاڵه‌ته ـ بێ هه‌ڵبواردن ـ بۆ گشت
زمانه‌كانی جیهان دروسته.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانێكی یه‌كگرتوت نه‌بێ،
دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێده‌سێنیته‌وه‌و بانگه‌شه بۆ زاراوه
بكه‌یت، هه‌روه‌كو حاڵه‌تی ئێستای كورد، ئیدی مه‌ترسییه‌كه لێره‌دا
خۆی متكردوه‌و ئاینده‌ش نادیاره، ئه‌م كاره نوقڵانه‌ی هاتنی
بروسكه‌یه‌كی بكوژ له‌شێوه‌ی بروسكه‌كه‌ی (عادو سه‌موود) ده‌دات،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ سه‌ر زمانی كوردی. ئیدی هه‌رچه‌ند
بانگه‌شه‌كاران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه هه‌ستی ئینتماكردن بۆ
كورد‌و كوردستان گرنگتره، ئه‌مه پیلانێكی مه‌به‌ستدارو ته‌گبیر بۆ
كراوه، بۆئه‌وه‌ی باز به‌سه‌ر راستیه‌كاندا بدرێ‌و ئامانجه‌كان
بهێنێته‌دی‌و زۆریش ترسناكه. ئه‌و پیلانه ـ به‌تایبه‌تی ـ له
هێندێك نوسه‌ری ناو كوردستانه‌وه دێت، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ژێی
زاراوه ئاواز ده‌ژه‌نن. هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌شه‌وه دێت كه
نێشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ن‌و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی كوردستانی فیدراڵ نین‌و جگه
له وێرانكردنی بونیادی زمانی كوردی‌و دژایه‌تی كردنی هه‌موو شتێكی
كوردی‌و كوردستانی، خه‌مێكی دییان نییه، ئه‌وه‌ش به‌ناوی
به‌رگریكردن له زاراوه‌ی دایك یا به‌ناوی دوالیزمی زمانی
ستاندارده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو
عاقڵی سه‌ر گوێ زه‌وی شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه‌و هیچ
ناوه‌ڕۆكێكیشی نییه.
به‌هۆی ئاڵۆزی نمونه‌ی كورد له كوردستانی فیدراڵ‌دا، ده‌بینی زمانی
كورد له ئه‌وروپادا به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو زمانه‌كانه‌وه، بۆ
كۆرنیشی زاراوه‌كان گۆڕاوه، ئه‌وه‌ش ده‌زگا پسپۆره‌كانی سویدی
والێكرد، ئه‌و زاراوانه ـ بۆ نمونه ـ به زمان ناوبه‌رن، زمانی
سۆرانی، بادینی، كرمانجی، زمانی فه‌یلی‌و زازایی..هتد، خه‌ریكه كوردی
ـ وه‌ك زمان ـ ده‌بێته حه‌كایه‌ت‌و ئه‌فسانه، خوێندكاران له
زمانی یه‌كتری حاڵی نابن‌و هه‌موانیش بانگه‌شه‌ی كوردبوون‌و
چه‌وساوه‌یی‌و بێبه‌شبوونی ده‌كه‌ن. هه‌ڤاڵێكی كورد باسی گه‌شتێكی خۆی
له‌گه‌ڵ سۆماڵییه‌كاندا بۆ كردم، له‌كاتی ئاهه‌نگی یه‌كترناسیندا
لێیان پرسیوه زمانه‌كه‌ی كرمانجییه یا سۆرانی. شایانی باسه كه
سۆماڵییه‌كان سه‌رباری فره‌یی زاراوه‌و ناوچه زاراوه‌كان، له‌سه‌ر
تاكه زمانێكی ره‌سمی كۆك‌و هاوڕان.. ئه‌وان ره‌سه‌نن، پابه‌ندبوونیان
به‌زمانه ستاندارده‌كه‌یانه‌وه وه‌ك پابه‌ندبونیانه به‌و
به‌هایانه‌وه كه له ئه‌وانی دی جیایان ده‌كاته‌وه ـ ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له رۆژئاواش بژین ـ ئه‌وان ئه‌وه ناڵێن هه‌روه‌كو یه‌كێك له
ریش سپی تایفه‌یه‌كی كورد له شاری هانۆڤه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكیدا
ده‌ڵێت، لابردنی زاراوه‌كه‌یان‌و سه‌پاندنی زاراوه‌یه‌كی دی ته‌نها
كاره‌ساتێك نییه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌یه جینۆساید له‌دژیان بكرێ!
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ریش سپییه پێش چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌رسی
دادراوه‌و خوێنه‌ری كارامه‌و به‌ئاگاش زۆر به‌باشی له‌وه تێده‌گات.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كه به‌راستی هه‌ڵبه‌ستراوه... له‌به‌رواری
21/7/2008 له‌رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تێڕوانینێكی قوڵ سه‌باره‌ت به‌و یاداشت‌و عه‌رزوحاڵانه‌ی كه كورد
وه‌ك توركمان‌و كلدو ئاشوری‌و سۆرانییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات
بۆئه‌وه‌ی به زاراوه‌كه‌ی خۆیان بخوێنن، راستی‌و واقعی قسه‌كانمان
روونده‌كاته‌وه. وه‌كئه‌وه‌ی ده‌ردی ئیره‌یی له‌نێویاندا
بڵاوبوبێته‌وه، ئه‌مه چجای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه
كورد له‌سه‌ر لێواری چاڵێكه له ئاگری زاراوه‌و میلله‌ت. ره‌نگه
چاره‌سه‌ری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ساناتر نه‌بێت،
هه‌روه‌كو له زۆربه‌ی وتار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاماژه‌مان به‌وه
كردوه كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفتی زمان، گرنگتر‌و سه‌ره‌كیتره
ته‌نانه‌ت له ده‌ستورو ماده‌ی 140یش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به
زه‌وی‌و خه‌ڵكه كورده‌كه‌ی‌و شتی دی ده‌مێنێته‌وه.. به‌ڵام
ده‌سته‌به‌ندی زمانه‌وانی، ئیدی به‌هه‌رچی بیانویه‌كه‌وه بێت،
ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌نێو مناڵدانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا،
نه‌ته‌وه‌ی تازه بخوڵقێت، كه ره‌نگه له ئاینده‌دا جیاوازی له
جیاوازی ئێستای نێوان كورد‌و میلله‌ته دراوسێكانی كه‌متر نه‌بێت،
هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌هۆی فره‌یی‌و جیاوازی زمانی خوێندن‌و
راگه‌یاندنی كوردستانه‌وه رووده‌دا.
ئه‌گه‌ر پێشتر گومانم له هه‌موو شتێك هه‌بووبێت، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی
كورد خۆی سه‌رقاڵ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی فێڵ له زمانه‌كه‌ی بكات، ئیدی
ئێستا دردونگ نیم له وتنی ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردی، به‌پێی
خوێندنه‌وه‌ی ئێستا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم متمانه‌ی
له‌زمانی پشتپێبه‌ستراو سه‌نده‌وه، بێئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك
پێشنیاز بكات یا داوایه‌كی جیدی هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی
ریشه‌یی، یا راوێژ به شاره‌زایانی ناوخۆ یا بیانی بكات.. به‌ڵێ،
ده‌ڵێم گومان له‌حاڵه‌تی لێكترازاندن‌و شیبوونه‌وه‌ی نییه‌و به‌ره‌و
دابه‌شبونێكی ره‌گه‌زی ده‌ڕوات كه له چوار دابه‌شبونه‌كه‌ی ئێستای
كه‌متر نییه.. واته ململانێی زمان: كوردی ـ عه‌ره‌بی، كوردی ـ
توركی، كوردی ـ فارسی، جاران‌و ئێستا، كه ئازارمان به‌ده‌ستییه‌وه
چێشتوه‌و خوێنمان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه زمانییه‌كانمان
داوه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، به‌توندی یا به‌نه‌رمی، له
ئاینده‌یه‌كی دوور یا نزیكدا دوباره ده‌بێته‌وه له‌نێوان سۆرانی
بادینی، كرمانجی زازاكی، زازاكی‌و سۆرانی..هتد، به‌شێوه‌یه‌ك كه
ئاكامێكی باشی لێناكه‌وێته‌وه. به‌هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه ئه‌م
قسه‌یه ده‌كه‌م، خۆشم لێی به‌رپرسیارم، ئه‌گه‌ر گومانیشتان له
قسه‌كانم هه‌یه یا پێتانوایه به‌ڵگه‌كانم لاوازن، له زانایانی
مێژووی زمانه له‌ناوچوه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی هێشتا قسه‌یان پێده‌كرێ،
پرسیاربكه‌ن.
له گۆڕینی ئه‌لفبای زمانی توركیدا، یه‌كێك نیم له‌وانه‌ی كه
لایه‌نگری له ئایدۆلۆجیاو ئامانجه‌كانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك
بكه‌م، به‌ڵام ته‌نها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌تاتورك
له ماوه‌ی ساڵێك كه‌متر‌و له رێگه‌ی ـ بۆ نمونه ـ بانگهێشتكردنی
زانا تورك‌و بیانییه ئه‌ڵمانی‌و ئه‌لبانی‌و سویدییه‌كانه‌وه، توانی
پرۆژه‌كه‌ی ته‌واوبكات‌و بیخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه..
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئامانج‌و پرۆژه‌و سته‌مه‌كانی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیلیشدا نیم، به‌ڵام ته‌نها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه
ئه‌و ده‌وڵه‌ته له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ورد‌و كاری به‌رده‌وامی
ده‌زگاییه‌وه، توانی میكانیزمێك بۆ یارمه‌تیدانی رۆڵه‌كانی دابنێت،
كه له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌وه بۆی هاتبوون، بۆئه‌وه‌ی
فێری زمانی عیبریان بكات.
به‌ڵام چونکه كورد هه‌میشه به‌ده‌ستی خۆیان ماڵی خۆیان وێران
ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌رێگه‌ی خۆڵقاندنی زاراوه‌ی
دووه‌م له خوێندندا، ده‌ستیان كرد به له‌باربردنی زمانی یه‌كگرتوو،
بێئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ بكه‌ن‌و شوێنه‌واره نێگه‌تیڤه‌كه‌ی
هه‌ڵسه‌نگێنن، دیسان بێئه‌وه‌ی ئه‌و تاكه ره‌گه‌زه‌ش ـ كه زمانی
ستاندارده ـ له‌به‌رچاو بگرن كه ره‌نگه له ئێستا‌و ئاینده‌دا،
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ناسكی بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی‌و سیاسی، گشت كورد
كۆبكاته‌وه.. ئایا كارێكی ژیرانه‌یه هه‌رێمێك ته‌نها له‌سێ پارێزگا
پێكهاتبێت ـ هه‌روه‌كو كوردستانی فیدراڵ ـ دوو زاراوه‌ی هه‌بێت‌و كه‌س
له‌كه‌س تێنه‌گات‌و هه‌مووشیان به‌خۆیان بڵێن كورد؟ ئه‌مه شتێكی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ئه‌ی خۆشه‌ویستانی نه‌ته‌وه‌ی زاراوه‌كان!
سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی پارچه‌كانی دی چۆن ده‌بێ، ئه‌گه‌ر
خوداوه‌ند عه‌قڵ له حكومه‌ته‌كانی دی بسه‌نێته‌وه به‌وه‌ی دان به
هێندێك مافی زمانه‌وانییاندا بنێن، ئایا ئه‌و ده‌مه ئه‌و ناوچانه
نابنه گازینۆ یا باخچه‌ی ناوچه زاراوه كوردییه‌كان، ئه‌گه‌ر
به‌شه فیدراڵییه‌كه‌ی بكرێت به نمونه بۆ ئه‌وانیش؟ ئنجا ئه‌و
حاڵه‌ته بارێكی نامۆ‌و شلۆق بۆ ئه‌و خۆشه‌ویست‌و براده‌رانه
ده‌خوڵقێنێ كه ده‌یانه‌وێت فێری زمانی كورد بن‌و توشی سه‌راسیمه
ده‌بن، به‌وه‌ی نازانن كام زاراوه دایكه بۆ ئه‌وه‌ی فێری ببن!
ئه‌گه‌ر زمانی یه‌كگرتو له‌پاڵ جوگرافیا‌و ئابوری هاوبه‌ش، له
ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی نه‌ته‌وه بێت، هه‌روه‌كو زانا
ئه‌تنی‌و نه‌ته‌وه‌كان ده‌ڵێن، بۆیه گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد له‌ژیان‌و
مێژوویان لاببرێت، چ ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییان بۆ ده‌مێنێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به هه‌موو مانایه‌كی وشه پێكبهێنن. ئه‌مه
له حاڵێكدا نه جوگرافیا، نه ئابوری، نه هیچ شتێكی دی هاوبه‌شیان
هه‌یه كه له ئاستی هه‌رێمایه‌تی یا نێونه‌ته‌وه‌ییدا دانیپیانرابێت؟
به‌هه‌رحاڵ ئێمه قسه له‌سه‌ر فه‌نتازیا‌و شۆڕشگێڕی ناكه‌ین‌و سرودی
نیشتمانیش ناڵێینه‌وه. له هه‌مان كاتدا نكۆڵی له‌وه‌ش ناكه‌ین
ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانه‌ی ئێستا به‌بێ هه‌وێ "چره" بمێنێته‌وه، ئه‌وا
ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه بۆ
كورد.
دوای ده‌ساڵی دی ده‌بینرێ چۆن كوردی هه‌ولێر زۆر به‌زه‌حمه‌ت له
هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له دهۆك تێده‌گات، یاخود په‌نا بۆ زمانێكی
بیانی یا وه‌رگێڕ ده‌بات بۆئه‌وه‌ی لێی تێبگات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
پاشئه‌وه‌ی به‌هۆی كاریگه‌ری زمانی ستاندارد كه له خوێندندا باو
بوو، كارئاسانی لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌موان كرا. هه‌رچه‌نده ئه‌و زمانه
كوردییه‌ی ئێستا قسه‌ی پێده‌كرێ، زۆر ئاسانتره بۆ فێرخوازێكی دهۆكی
له عه‌ره‌بییه‌كی ستاندارد بۆ فێرخوازێكی موسڵاوی، ئیدی چجای
فێرخوازێكی مه‌غریبی یا تونسی. ئه‌مه له‌كاتێدا له‌سه‌ر رووی زه‌مین
زمانێك به‌دیناكه‌یت له‌سه‌ر فێرخوازێك سانا بێت. شتێكی سه‌یره كه
فێرخوازێكی كوردی دانیشتوی وڵاتێكی ئه‌وروپی، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا
زمانێكی بیانی فێرده‌بێت، به‌ڵام له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی زمانه
كوردییه‌كه‌ی لا زه‌حمه‌ت ده‌بێت‌و لێیده‌بێته مۆته‌كه، ئه‌گه‌ر
موویه‌ك له‌نێو ئه‌م ماسته‌دا نه‌بێت!
نابێت ئه‌وه‌مان له‌یادبچێت كه ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می
له‌ناوچوونی نه‌ته‌وه‌ی كورده، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له
زمانه‌كه‌ی یاخی بووه. ره‌نگه له‌لایه‌ن هێندێك
له‌هاونیشتمانییه‌كانی خۆمه‌وه گله‌ییم لێبكرێ، به‌وه‌ی پێشبینی
غه‌یبانیه‌ت ده‌كه‌م یا به‌زمانی خه‌ڵكی نه‌یار ده‌دوێم یا
هه‌لومه‌رجه‌كه له‌بار نییه، چونكه پێیانوایه ئه‌م وه‌سفه
سوكایه‌تی به كورد ده‌كات، وه‌كئه‌وه‌ی ده‌توانرێ ئه‌م كاره له
هزری خه‌ڵكانی میلله‌تانی تر په‌رده‌پۆش بكرێ، به‌ڵام نازانن له‌لای
عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌م زانراوه‌و خوێنراوه‌ته‌وه. ئه‌مه چجای ئه‌وه‌ی
ئه‌م كاره له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌كرێ، كه هیچ شتێك تێیدا له كه‌س
شاراوه‌نییه، خوداوه‌ند له‌و كه‌سانه خۆش بێت كه له ئێستا‌و له
داهاتودا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیشیاندا درۆ ناكه‌ن. جگه
له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر چه‌قۆ نه‌گه‌یشتایه‌ته سه‌ر ئێسقان، من هه‌رگیز
حه‌زم نه‌كردوه به زمانێكی غه‌یره كوردی سكاڵا بكه‌م، به‌ڵام چارم
نه‌ما، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابووم ئه‌وه‌ی كه به‌زمانی
خۆم نوسیومه، كراوه‌ته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه یا له‌ژوری فیكره
ئینفیرادییه‌كاندا حه‌پسكراوه.
عاشقی ئه‌و زمانه‌و گشت زاراوه‌كانی بووم كه پێیده‌وترا (كوردی)،
ئێستاش چه‌ند ئازار ده‌چێژم كاتێك بێئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌ویی بكه‌م،
ده‌ڵێم ئه‌و كه‌سه هه‌ڵه‌یه كه پێیوایه هێشتا زمانی كوردی
زیندوه، نه‌خێر، به‌ڵكو رێگه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر كه له شوێنه‌واری
دوای كانیاوێك ده‌چێت، له كوردی نه‌بێت له هه‌موو شتێك ده‌چێت..
كوردستان رۆح‌و گیانم بوو، ئێستاش چه‌ند ئازار ده‌چێژم كاتێك
رایده‌گه‌یه‌نم ـ له‌سه‌ر ده‌ستی رۆڵه‌كانی ـ رێگه‌ی نه‌مانی
گرتۆته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی ناوی دی جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵكو مۆركی
ناوچه‌ی زاراوه‌ی هه‌ڵگرتوه. ده‌شترسم له داهاتوودا نازناوی
(باكوری خۆشه‌ویستی عێراق)، له به‌كارهێنانی (كوردستان) له هه‌موو
ئاسته‌كاندا، سه‌لامه‌تتر و واقيعیتر بێت.
دوا به‌رهه‌می عومرم، پاش كتێب‌و وه‌رگێڕدراو‌و گۆڤار (هه‌ڵه‌بجه ـ
31ژماره)، فه‌رهه‌نگێك بو لێوان لێو له وشه‌ی جیاواز‌و به‌شه‌كانی
زمانی كوردی، چه‌ند پێم خۆش بوو، به‌ری هه‌وڵ‌و كۆششی خۆم ببینم‌و
له سایه‌ی سه‌رده‌می به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوددا پڕ به‌سییه‌كانم
هه‌ناسه هه‌ڵكێشم، به‌تایبه‌تی كاتێك دڵنیای كردمه‌وه كه قۆناغی
حوكمڕانیی، به‌بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌و زامه
زاراوه‌ییه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، پێشئه‌وه‌ی بگۆڕێت به داری
قوزه‌ڵقورت له ژیانی كورد یا شێرپه‌نجه له جه‌سته‌ی زمانی كوردیدا،
كه ئاخره‌که‌ی هه‌ر ده‌بێ له‌نێوی به‌رێت.. به‌ڵام ئێستا هه‌موو
پێوه‌ره‌كان له‌لام گۆڕاوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بێباكی
به‌رپرسه‌كانه‌وه، زمانی كوردی بووه ناوێكی بێناوه‌ڕۆك، بووه
ساویلكه‌یی‌و خه‌ڵه‌تاندن، به‌ڵكو بووه بانگه‌شه‌یه‌كی قێزه‌ون‌و
بیدعه‌ت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه وه‌ك
میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌م بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ــ لێره به‌دواوه ــ نابێت
ده‌وڵه‌تانی توركیا‌و ئێران‌و عێراق‌و سوریا له نه‌ته‌وه‌ی كورد
بترسن، به‌وه‌ی كورد شۆڕش له‌دژیان هه‌ڵده‌گیرسێنێت‌و پاشان ده‌وڵه‌تی
كوردستانی گه‌وره داده‌مه‌زرێنێت، چونكه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچون‌و
شۆڕشه گڕگرتوانه، بڵقی كاتی‌و راگوزه‌رن، مه‌حكومن به له‌ناوچون یا
حوكمی هه‌تاهه‌تایی، واته مه‌سه‌له‌كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات، سنوری
دیاریكراوی خۆی نابه‌زێنێت، مادامه‌كی كورد زمانی یه‌كگرتویان نییه‌و
قه‌ڵاكه‌یان له‌ناوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێ. ئه‌و واقیعه
نه‌ته‌وه‌ییه داته‌پیوه‌ی به‌هۆی كانتۆنه زاراوه‌ییه
چاوه‌ڕوانكراوه‌كانه‌وه، چاوه‌ڕوانی به‌شه فیدراڵییه‌كه‌ی عێراق
ده‌كات، وته‌كانم پشتڕاستده‌كاته‌وه، دواتریش بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی
كوردی ده‌بێته وڕێنه یا ئه‌و عاتیفانه‌ی له‌هۆنراوه
به‌سه‌رچوه‌كاندا هاتووه یا خه‌یاڵی بێ به‌ها‌ن، به‌مه‌شه‌وه
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ئارادا نامێنێت تا ئه‌و رۆژگاره‌ی
(وشتر به كونی ده‌رزیدا ده‌چێت) كه هه‌رگیز پێیدا ناچێت!
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شكران، به چاوانێكه‌وه كه خه‌ریكن
خوێن ده‌بارێنن و دڵێكی به‌سوێی پڕ له‌ئێش‌و ئازار‌و ده‌رونێكی
بریندار،وه‌كئه‌وه‌ی له پرسه‌دا بێت‌و له‌ژێر چه‌كوشی وێژدانێكدا كه
داوای پیاهه‌ڵنه‌دان ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كی مه‌زن كه به‌رۆكی
چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی داته‌پیو ده‌گرێت‌و ره‌دو نه‌كوتنی ئه‌و
بانگه‌شه رۆمانسیانه‌ی كورد به‌ره‌و خێڵ‌و میلله‌تی په‌رشوبڵاو
ده‌بات، تا رۆژی قیامه‌ت، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دا ـ
له‌لایه‌ن كورد خۆیه‌وه ـ به‌بیانوی هێنانه‌دی داستانی یه‌كسانی
نێوان زاراوه‌كان، ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌و میلله‌تانه‌شدا
گوێبیستی نه‌بوین كه له ئه‌شکه‌وتدا ده‌ژین‌و سواری ماشێن
نه‌بوونه، سه‌رئه‌نجام مانایه‌كی نییه جگه له پارچه پارچه‌كردنی
زمانی كورد بۆ لاشه‌ی دژ به‌یه‌ك.. بۆیه ناچارم وازهێنانی خۆم له‌و
كوردایه‌تییه ره‌نگ په‌ڕیوه‌و ئه‌و هۆکاره وێرانكارانه‌ی
په‌یوه‌ندیان پێوه هه‌یه، رابگه‌یه‌نم، دوای ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی
هه‌ره ره‌سه‌نه بوو به‌تراویلكه‌يه‌کی راست و په‌تی، له‌سه‌رده‌می
سه‌رۆكێكدا كه پێموابوو كه‌سی دوه‌مه له‌دوای مسته‌فا بارزانی
باوكییه‌وه.
اللهم هل بلغت.. اللهم فاشهد!
2008/08/23
mohsinjwamir@hotmail.com
زانیاری له‌سه‌ر (موحسین جوامێر): له گه‌ڕه‌کی ته‌عجیلی هه‌ولێر
له‌دایک بووه.
له‌ساڵی 1985وه له سوێده. پێشتریش ساڵێک له ئێران‌و ساڵێکیش له
تورکیا ژیاوه.
له‌نێوان ساڵانی 1988و 1998دا، 31 ژماره‌ی له گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه
ده‌رکردووه.
یه‌که‌م کتێبی خوێندنه‌وه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کوردی ئه‌وروپی،
نووسیوه.
کۆمه‌ڵه کتێبێکی نووسراوو وه‌رگێڕدراوی هه‌یه. له زۆر کۆنفڕانسی
عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی‌دا،
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی کورد، به‌ژداری کردووه.
دوابه‌رهه‌می، فه‌رهه‌نگێکه.
5منداڵی هه‌یه، سێ کوڕ‌و دوو کچ.
|