|
٢٤\٥\٢٠٢٦
دوای عەجاج
نۆرەی
دادگاییکردنی تۆمەتبارە کوردەکانی ئەنفالە.
دادگاییکردنی
عەجاج ئەحمەد حەردان، دڕندەکەی زیندانی نوگرەسەلمان، ھەنگاوێکی پێویست
و گرنگ بوو بۆ گەیشتن بە دادگەری و گەڕانەوەی ماف بۆ کەسوکاری
قوربانییەکان. پێویستە ئەم پرۆسەیە ھەنگاوێکی کردەیی بێت بۆ
دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفال بە تایبەت جاشە کوردەکان
و ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی سەرپەرشتیاری زیندانەکانی تایبەت بە دۆسیەی
ئەنفال بوون، بە تایبەتی (سەربازگەی تۆبزاوە، دووبز، نزارکێ،
تەوارییەکەی سلێمانی، قەلای سوسێ، لیوای چەمچەماڵ و قەلای قۆڕەتوو،
تکریت و مەرکەز شەبابەکەی دووز و...تد).
ئێمە ئەو کەسانەی کە لە خوارەوە ناومان ھاتووە داواکارین:
١. داواکاری گشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بێتە سەرخەت و دۆسیەی
دادگاییکردن جاش و موستاشارەکان، ئەوانەی دەستیان لە جینۆسایدی گەلی
کورددا ھەبوو کارا بکاتەوە, تاوەکو ئەوانیش بە سزای دادپەروەرانەی
خۆیان بگەن, وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە ئەرکی خۆی
لە دەستگیرکردنیان ھەڵبستێت.
٢. ھەوروەھا ڕایدەگەنین کە ھیچ کەس و لایەنێک بە ھەرپاساوێک بێت، مافی
دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ تاوانبارانی ئەنفال و ھەر
تاوانبارێکی تاوانی جینۆسایدی نییە.
٣. پیویستە پەلەنەکرێت لەجێبەجێکردنی سزای لەسێدارەنی بەسەر عەجاجدا،
تاوەکو درکاندن و خستنەڕووی تەواوی نھێنییەکانی تایبەت بە ئەنفال و
زیندانی نوگرەسەلمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی.
١. عەلی مەحمود محەمەد/ چالاکوانی جینۆساید
٢. رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٣. شێرزاد خورشید/ کەسوکاری ئەنفالکراو
٤- تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
٥. گەردە مامە حەمە/ خوشکی ئەنفالکراو
٦. بەختیار رەئوف/ کوڕە ئەنفالکراو
٧ پەری نوری/ راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار
٨. جەبار ئەحمەد/ لێکۆڵەر لە بواری جینۆساید
٩. جەوھەر کانی ھەنجیری/ فۆتۆگرافەری بواری جینۆساید و کەسوکاری
ئەنفالکراو
١٠. رێکخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان
١١-.کۆچەر رەشاد موراد/ سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە
بە کۆمەڵەکان و کوڕی شەھید
١٢. فوئاد عوسمان/ رۆژنامەوان و چالاکوان
١٣. بەختیار ھەڵەبجەیی/ ھونەرمەند
١٤. رۆژان شەھید حەمە رەش/ ئەندامی خولی پیچشووی پەرلەمانی کوردستان
١٥. سۆران سدیق حەمە ساڵەح/ کورە ئەنفال
١٦. جەماڵ مەجید/ توێژەر لە بواری جینۆساید
١٧. رێبوار رەئوف/ کوڕە ئەنفال
١٨. رۆژنامەی نگرە سەلمان
١٩. ھەڵمەتی دادپەروەری
٢٠. رزگار شەمدین سەرچناری/ زیندانی نوگرە سەلمان
٢١. زانا یادگار/ سەرۆکی رێکخراوی دۆز بۆ پرسی ئەنفال
٢. قاسم کازم/ بنەماڵەی ئەنفالکراو
٢٣. رێکخراوی مانەوە/ بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٢٤. پەرژین جەعفەر حاجی رۆستەم/ خوشکی شەھید و ئەنفال
٢٥. حەمە زرنگ/ زیندانی سیاسی و خاوەندی شەھید و چالاکوانی بواری
جینۆساید
٢٦. ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆساید کراوان
٢. دیاری نامیق زەنگەنە/ توێژەر و نووسەری بواری جینۆساید
٢٨. نەسرین رەمەزان عەلی/ رزگار بووی تاوانی ھەڵەبجە گوردانی شوان
٢٩. ھێمن حەسیب/ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٠. گۆڤاری تۆبزاوە
٣١. مەلا ھاوار شافعی/ رزگاربووی ئەنفال
٣٢. ھەدار زوبێر بارزانی/ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی
بارزانییەکان لە دادگایی باڵایی تاوانی عێراقی/پەرلەمانتاری پێشووی
عێراقی.
٣٣. ھاوار رەفعەت/ سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بۆ
تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید
٣٤. ڕێبەند ئەحمەد/ چالاکوانی سیاسی
٣٥. سەوسەن محمد میرخان/ سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و
زیندانیانی سیاسی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان،.
٣٦. وەرزێر منێور/ چالاکوانی سیاسی ھەڵەبجە
|