١\٣\٢٠١٠
دوای هه‌ڵبژاردن..
مام جه‌لال عه‌ره‌بایه‌تی ده‌کات.

موحسین جوامێر
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان، مام جه‌لالی
بۆ سه‌رۆکایه‌تیی عێراق، کاندید کردووه.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خه‌به‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره
و بێناواخن نییه، جگه له‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ری خودی
نێوبراو که له هه‌ڵوێسته‌کانیدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا، ئه‌م گریمانه‌یه به‌هێزتر
ده‌کات.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد جێگه‌ی تێڕامان و قسه‌له‌سه‌رکردنه،
هاوکات ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی حوکمداران له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکرده‌دا
بۆ پایه‌یه‌کی ناسک، ده‌ستوپێ سپینه، عیبره‌ت وه‌رناگرن و کوردایه‌تییان
له‌لادا یاریی کورسیکورسییانێیه و به‌س. مام جه‌لال، کوردی لێ ده‌ربکه،
بۆ ئه‌وانیدیکه بێعه‌یب و عه‌یار بیست و چوار بوو، بگره سه‌رۆکێکی
ڕاسته‌قینه‌ی به‌وه‌فا، که ته‌عبیری له ئیڕاده و ویستی ئه‌واندا ده‌کرد،
بوو، بۆیه ده‌بێ هه‌رگیز له گوێ و حه‌مدی ئه‌و ده‌رنه‌چن.. له
کاتێکدا ئه‌و کورسییه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری دانیشتووه و ده‌یه‌وێ جارێکی
دیکه‌ش بازی پاشایه‌تیی له‌سه‌ر بنیشێ، بۆ خاتری مه‌سه‌له‌ی کورد بوو،
نه‌ک بۆ برایه‌تیی کورد و عه‌ره‌ب.
مام جه‌لال ئه‌وه‌ی خێر بوو بۆ کورد، نه‌یگوت و نه‌یکرد، ئه‌وه‌ی خزمه‌تی
ڕه‌وه‌نه‌یارانیشی ده‌کرد، گوتی و کردی، بگره هێندێ جار هه‌ر ڕیسوای
ده‌کردین و بوویش به که‌واسووری به‌رله‌شکری ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌ڵاس
داوه تا له داهاتوودا بێنرخترمان بکه‌ن. هه‌روه‌ک پێشترێش وتوومه،
من نازانم به‌یانی ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سوننه یان شیعه، هه‌مان
گاڵته‌ی به قه‌ده‌ری کورد کرد، گه‌لۆ چۆن و به چ ڕوویه‌که‌وه به‌ره‌نگاری
ده‌بین.؟ به‌ناشکوری نه‌بێ، ئێمه له مێژوودا هه‌ر پێمان کراوه ئه‌و
ئاوه‌ی سه‌رۆک و میر و به‌گه‌کانمان ڕشتوویانه، چاری بکه‌ین و ئه‌وجا
چاوی ئاغایه‌کی دیکه بڕێژین، تا ئه‌ویش ته‌قڵه‌یه‌کی دیکه‌مان پێ لێ
ده‌دا و ئاودیوی که‌ندێمان ده‌کا، تا ئاخره‌که‌ی وه‌کوو کۆسه‌مان لێ دێ،
که مرد کفنی نه‌بوو، دایان ده‌نا جێگه‌ی نه‌بوو.
پێش پینج ساڵ و له ڕێکه‌وتی 11/4/2005 دا بابه‌تێکم به زمانی عه‌ره‌بی
له ژێر ناوی ( من له‌وه ده‌ترسم مام جلال ببێته سه‌رۆک کۆمار ) دا
بڵاو کرده‌وه، تێیدا به‌نده خۆمم له قه‌ره‌ی چه‌ند خاڵێک دا، وه‌ک :
" من له‌وه ده‌ترسم ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ببێته سه‌رۆک کۆمار، بکرێته
بیانوویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاران بڵێن ئه‌ی کوردینه تازه چیتان گه‌ره‌که،
ئه‌ی ئه‌وه نابینن یه‌کێک له خۆتان بووه‌ته سه‌رۆک کۆمار.! ئه‌مه‌ش
وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌بات و تێکۆشانی کوردان بۆ ئه‌وه بووبێ یه‌کێکیان
لێ زله‌کورسییه‌ک وه‌ربگرێ، نه‌ک چاره‌نووسی کوردستان و نه‌وه‌کانی
دیاری بکرێت.
من له‌وه ده‌ترسم ئه‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌ش وه‌ک سه‌روبه‌ندی پێشوو،
بریتی بێ له هه‌نگاوێکی هێورکه‌ره‌وه و خه‌وهێنه‌ر، پاش ئه‌مه نه‌یارانی
کورد له‌هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان پاشگه‌ز ببنه‌وه و کورد بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر خاڵی سفر و و ڕیسه‌که‌ی لێ ببێته خوری.. له ئه‌نجامدا، مافی
کوردان که خوێنی سه‌دان هه‌زاری بۆ ڕژاوه، خۆی له تونێلی مافی
ڕۆشنبیری و کارگێڕیدا قه‌تیس بکا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بتوانن به زمانی خۆیان
بخوێنن، یاخود میر و مودیره‌کان له خۆیان بن، ئه‌وجا فیدڕاڵییه‌تی
شاره‌کان یان ئۆتۆنۆمییان به خێر و سه‌ده‌قه ده‌قه‌به‌ڵ بکرێت " به‌شه‌وتاره‌که
ته‌واو.
دوای ئه‌وه‌نده ساڵانه، ئه‌وه حاڵی مام جه‌لال – ه و ئێوه ده‌یبینن،
چی بۆ کورد کرد و چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کوردستان چنی، له غه‌یری سه‌رکزکردن
و شکاندنی کوڕوکاڵی گه‌ل و زینده‌به‌چاڵکردنی ئاواته‌کان، بۆ خاتری ڕه‌وه‌ناحه‌ز
و دوژمنانی؟ تاکه به‌رهه‌مێ که مام جه‌لال دوای ڕووخانی سه‌دام
ئیمزای کردبێ، ئه‌و فیدڕالییه‌تی موحافه‌زات – ه بوو که برێمه‌ر
حاکمی ئه‌وسای ئه‌مریکا له ناسرییه‌دا خستبوویه دووتوێی چه‌ند
بڕیارێک، که خه‌ریکه هه‌نووکه هێدی هێدی گرێی قرقرتۆکه‌ی ده‌رده‌که‌وێ،
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ماقووڵترین سیسته‌می ئیداری، کوردیش هه‌ر یه‌ک به‌لایه‌کدا
گه‌نمگرد و جۆبڵاویی لێ بکات.
ئه‌گه‌ر ئاقڵانی کورد فریای ئه‌م ڕه‌وشه ترسناکه نه‌که‌ون، ئه‌وه به
ده‌ستی خۆیان و به په‌تکی مام جه‌لال خۆ ئیعدام ده‌که‌ن. بێگومان، ئه‌و
ماوه‌یه‌ی ڕابردوو، سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئه‌ونده‌ی
ئه‌و پیاوه بۆ پاراستنی کورسییه‌که‌ی، خه‌می ئه‌وانیدیکه‌ی بوو و له
جه‌نه‌یان ده‌ترسا، ئه‌وه‌نده بیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
گوندێکی کورد نه‌بوو .. که‌وایه بۆ سه‌یر بێ له داهاتوودا له پێناوی
سه‌رۆکایه‌تیدا، ئه‌گه‌ر نه‌فره‌ت له کوردبوونی خۆیشی بکا و چاکی خه‌بات
بۆ عه‌ره‌بایه‌تی به‌لادا بکا، ماده‌م غه‌یره خێرێکیان پێ کرد و ڕازی
بوون جارێکی دیکه ببێته‌وه به سه‌رۆکی عێراق؟!
mohsinjwamir@hotmail.com
|