![]()
![]()
|
دواین هه‌ست .
د.به‌یاد یه‌حیا سه‌روچاوه‌یی
دیاریه بۆ مه‌رگی عة‌شقی من و تۆ که ته‌نها ته‌مه‌نی یه‌ک وه‌رز بوو.
هه‌ناسه‌که‌م!.
وام ده‌زانی که گه‌ڵای ته‌مه‌نی عه‌شقمان قه‌ت ناوه‌رێت، نه به سه‌رماو نه به پایز هه‌رگیز خه‌زان ناگرێت، من له سه‌ره‌تای وه‌رزێکا ماڵی عه‌شقم له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌خشاند، به‌ڵێ ئه‌مه وه‌رزێک بوو که چرۆکان تێیدا پێده‌گه‌ن و ده‌بن به گه‌ڵای سه‌وز، ئه‌مه وه‌رزێکه که واتا ئه‌دات به تیشکی خۆر، ئه‌مه وه‌رزی هاوین بوو.
ئازیزه‌که‌م!.
زۆر خێرا رۆیشتن ئه‌و ساتانه‌ی که گوێم به بیستنی ده‌نگه پڕ جۆشه‌که‌ت مه‌ست ئه‌بوو، کریستاڵی بوون ئه‌و شه‌وانه‌ی ئاوێته‌ی عه‌شقت ئه‌بووم و وه‌ک مۆم گرم ئه‌گرت و له‌گه‌ڵ کاتا ئه‌توامه‌وه‌و تێکه‌ڵ به ده‌ریای خه‌یاڵی باوه‌شت ئه‌بووم.
باوانه‌که‌م!.
هه‌رگیز بڕوام نه‌بووم که ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی ئێمه وا زوو به جوانه‌مه‌رگی سه‌ربنێته‌وه، ته‌نها یه‌ک وه‌رز ته‌مه‌نی بێت، من دڵنیام که گه‌رمی عه‌شقی من و تۆ گڕو تینی ئه‌م هاوینه‌ی شه‌رمه‌زار کرد بۆیه وازوو پایز داهات، من به هیوا بووم که ژوانی پاییزیمان سه‌رمای زستانم لێ دوور بخاته‌وه و له به‌هاری داهاتوودا وه‌ک دوو لاولاو به بالای یه‌کا گه‌شه بکه‌ین و بڕازێینه‌وه.
تاقه گوڵه‌که‌م!.
من هه‌میشه چاوه‌ڕێی جه‌ژن بووم، نه‌ک له‌به‌ر خۆشی جه‌ژن به‌ڵکو له‌به‌ر خۆشی به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ت و یه‌که‌م ژوانمان له دوای جه‌ژن.
بینایی چاوه‌که‌م!.
هه‌رگیز نه‌مئه‌ویست له بیابانی ووشکی ژینا، یان له دارستانی پڕ دڕنده‌ی ئه‌م دنیایه جێت بهێلم و لێت داببڕێم، چونکه ئه‌زانم که ته‌نها من ئه‌توانم له تۆ بگه‌م، بچمه ناخت، برینه کۆنه‌کانت سارێژ بکه‌م، خه‌می دووری و پڕ غوربه‌تی چه‌ندان ساڵت بۆ هه‌میشه لێوون بکه‌م، له ناو ده‌ریای سۆزی خۆما (الف و باء)ی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداریت بۆ شی بکه‌م.....
|