دوایین هه‌واڵه‌کانی
ڕه‌وشی په‌نابه‌ری و سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه.
- گفت‌و گۆی بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌شتی
جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی -
پرسی
په‌نابه‌ران پێش هه‌ر شتێک پێویستی به هه‌ڵویستێکی
کرده‌یی هه‌یه نه‌ک هه‌ڵڕشتنی پڕوپاگه‌نده‌ی
چه‌واشه‌که‌رانه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی کابینه‌ی تازه‌ی
حکومه‌ت جدین ئه‌وا نزیک به یه‌ک مانگه، جارێکی تر
به‌نۆینه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران نامه‌یه‌کی ترمان
به‌مه‌به‌ستی یاداوه‌ری له‌سه‌ر خواست و داواکایه‌کانی
په‌نابه‌ران خستۆته به‌رده‌م، بۆ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانیان بۆ گرنگه بۆ ده‌رگای
فرۆکه‌خانه‌کان به‌ڕووی په‌نابه‌ری به‌زۆر نێراوه
داناخه‌ن؟!
ئۆکتۆبه‌ر:
خۆپیشاندان له‌ولاتی سوید و له‌ندن، به‌دوای
ئه‌ویشدا ناردنه‌وه‌ی وه‌جبه‌یه‌کی تری په‌نابه‌ران له‌ولاتی نه‌رویجه‌وه
بۆبه‌غداد، ڕه‌وشێکی دولانه‌ی ناره‌زایه‌تی و دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عیراقی ده‌خه‌نه پێشچاوی ڕای‌گشتی‌یه‌وه.. له‌مباره‌وه چ خویندنه‌وه‌یه‌کتان
بۆ ئه‌م واقعیه‌تانه هه‌یه‌و چۆن دواین وێستگه‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌ری
ده‌بنین؟
ده‌شتی جه‌مال: هه‌روه‌ک له‌پرسیاره‌که‌ی
ئیوه‌دا به‌دروست هاتووه به‌لای دیپۆرت و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
په‌نابه‌ران دوو واقعیه‌تن که‌تابلۆیه‌کی گشتی بۆ ڕه‌وشی په‌نابه‌ران
ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌م تابلۆیه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لاتی
ڕاست و ولیبراڵ و کۆنسیرقه‌تیڤه‌کانه که‌له‌چوارچێوه‌ی زه‌خت و فشاری
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی وسیاسیان بۆسه‌ر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی
ووڵاته‌کانی خۆیان، ده‌ستیان داوه‌ته سسیاسه‌تێکی ئه‌وپه‌ڕی
نائینسانیانه و که‌تونه‌ته په‌لاماردانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌وه‌ک
به‌رهه‌می سیاسه‌تی جه‌نگ وکاولکاری و نائارامی هه‌ڵهاتوون تا
ساوپه‌نایه‌کی ئارام به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات
که‌دنیای سوڵح وسه‌فاو بانگه‌شه‌ی ئینسانیه‌ت و دیموکراسی وئازادی
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ک ڕاستی تیدا نییه.
ئه‌گینا خێزان و ژن ومناڵ و ئه‌و ئینسانانه‌ی که‌قوربانی جه‌نگی
نێوخۆ و پێکدادانی شه‌ڕی قه‌ومی وئاینی وتیره‌گه‌رین چ تاوانێکیان
کردووه که‌مافیان نه‌بێت له‌ژیانێکی ئاسووده به‌هره‌مه‌ندبن. له‌یه‌ک
ووته‌دا ئه‌گه‌ربڵێم سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه که‌ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپایی به‌ده‌ستاینه‌وه گرتووه، نیشانه‌ی به‌ربه‌ری بوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاته دیموکرات ولیبراڵه‌کانی ئه‌وروپایه‌و بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی
ئاماده‌ن هه‌موو پیلانێک به‌ڕێوه‌به‌رن. تا ئاستی ته‌ئیدکردن و ده‌ست
خستنه نێوده‌ستی کۆنه‌په‌رسترین ده‌سه‌لات وتاقمی قه‌ومی وئاینی‌یه‌وه،
له‌چه‌شنی حکومه‌ت وتاقمه‌کانی وه‌ک مالیکی و جه‌عفه‌ری و تاڵه‌بانی
وبه‌رزانی.. ناردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌جبه په‌نابه‌ره له‌نه‌رویجه‌وه له‌دریژی
سیاسه‌تی پلانگێری وته‌وافقاتی حکومه‌تی عێراقیه له‌گه‌ڵ ئه‌و
ووڵاتانه‌دا به‌خاتری لابردنی قه‌رزه‌کانی سه‌رحکومه‌تی عیرَراقی.
به‌لام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نیکی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانه لایه‌نه‌که‌ی
تری بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌قخوازانه‌ی ئه‌و ئینسانانه‌ی
که ئۆومێدیان به‌گێڕانه‌وه‌ی ژیان هه‌یه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌هه‌لومه‌رجه‌کانی
دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆ کرده‌یه‌کی نه‌بڕاوه‌یه، هه‌ربۆیه
زنجیره‌ی خوپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران به‌پشتیوانی خه‌ڵکی
ئازادیخوازی ولاتانی ئه‌وروپا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و په‌نابه‌ریه‌کان،
ئه‌و جه‌مسه‌ره‌یه که‌تێده‌کۆشێت بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌سیاسه‌تی
دیپۆرت و فشاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی. به‌واتایه‌کی‌تر په‌نابه‌ران
و ڕێکخراوه‌که‌شیان وه‌ک هه‌میشه بێده‌نگ نین به‌شێوازی ئه‌وپه‌ری
شارستانیانه ناڕه‌زایه‌تی به‌گه‌ر ده‌خه‌ن له‌پێناو ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌م شاڵاو دژی ئینسانیانه‌ی ده‌کرێته سه‌ریان ، خۆپیشاندانی سوید‌و له‌نده‌ن
زنجیره‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی لێکهه‌ڵپێکراون بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته
دژی ئینسانیه. ،فیدراسیۆن له پێناو ماف و حورمه‌تی ئینسانی ئه‌وان
ولابردنی به‌ڵای دیپۆرت به‌و په‌ڕی توانا تێده‌کوشێت.
ئۆکتۆبه‌ر: دوای
سه‌ردانی به‌رپرسیارانی کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
بۆولاتانی ئه‌ورپا و به‌تایبه‌ت له‌گه‌شته‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانیشدا
ئه‌وه له‌میداکاندا عه‌کس بووه و که‌کاربه‌ده‌ستانی کوردستان لایه‌نگری
په‌نابه‌ران ده‌که‌ن ودژی نارده‌نه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن.. پێتان وایه
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه ڕاستی تێدا بێت و ئاماژه‌یه‌ک بن بۆ ئاڵۆگۆڕێک له‌سیاسه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمدا به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌بڕاوی من ئه‌و هه‌ڵویسته
یه‌ک زه‌ره جدیتی تیدا نیه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان سورو بکه‌ن
له‌به‌رده‌م په‌نابه‌ران و جالیه‌ی کوردی له ده‌ره‌وه‌دا، به‌تایبه‌تی
ئێستا که خه‌ریکن به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بنه‌وه و جارێکی
تر پێویستیان به په‌نجه مۆری په‌نابه‌ران وکورده‌کانی هانده‌ران هه‌یه
،بۆیه هه‌رکات ئه‌وان پێویستیان به کورده‌کانی ده‌ره‌وه بووبێت
زمانی خۆیان گوڕیوه وخۆیان له‌م جۆره ڕاگه‌یاندانه ئه‌ده‌ن.
پرسی په‌نابه‌ران پێش هه‌ر شتێک پێویستی به هه‌ڵویستێکی کرده‌یی هه‌یه
نه‌ک هه‌ڵڕشتنی پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌که‌رانه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی
کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌ت جدین ئه‌وا نزیک به یه‌ک مانگه، جارێکی تر
به‌نۆینه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران نامه‌یه‌کی ترمان به‌مه‌به‌ستی یاداوه‌ری
له‌سه‌ر خواست و داواکایه‌کانی په‌نابه‌ران خستۆته به‌رده‌م، بۆ وه‌ڵام
ناده‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانیان بۆ گرنگه بۆ ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌کان
به‌ڕووی په‌نابه‌ری به‌زۆر نێراوه داناخه‌ن؟! بۆ هه‌ڵویستێکی ناڕه‌زایه‌تیان
نیه به‌رامبه‌ر به‌و ڕیکه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ ووڵاته
ئه‌وروپیاکان مۆریکردوه. بۆ ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌ت و سوکایه‌تیه‌و کاری
دژی یاسایانه قبوڵده‌که‌ن که به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌رانی کوردستان
ده‌کرێت له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کاندا؟ ئایه ئه‌وان ڕازین له‌سه‌ر
ئه‌و کرده‌وانه‌ی پێشوتری حکومه‌تی هه‌رێم که به‌رده‌وام ئاسانکاری و
هاوکاری وزانیاریان خستۆته ئیختیاری ووڵاته ئه‌ورپیه‌کانه‌وه بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران؟ ئایه کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌ت وه‌ڵامی چییه
بۆ که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که جگه‌ر گۆشه‌کانیان له‌که‌نار ده‌ریا
ویان له‌شاحنه‌و له‌نیو تۆری مینه‌کاندا له‌ووڵاتانی درواسێ تیا چوون؟
ئایه کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌ت ئاماده‌یه ئه‌وانیش له‌نیو لیستی برینه‌وه‌ی
موچه‌ی شه‌هیداندا که‌سوکاریان قه‌ربوو بکاته‌وه ؟ئایه ئاماده‌ن وه‌ڵامێک
به‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه که‌له‌ماوه‌ی 4ساڵی ڕابردوودا به‌زۆره‌ملی
دیپۆرتی کوردستانکراونه‌ته‌وه تا ئێستا چه‌ند یاداشتمان خستۆته به‌رده‌م
په‌رله‌مان ئه‌و حکومه‌ته بێ ساحیب له‌سه‌ر میزه‌کانیان جێماوه.
ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری دانه‌خراوه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حکومه‌تی هه‌رێم
بیه‌وێت هه‌ڵویسته‌یه‌کی جدی له‌خۆی بنۆینێ له‌سه‌ر کێشه‌و گیروگرفته‌کانی
په‌نابه‌ران ، ئه‌وا پێویسته وه‌ڵامێکی دروست به‌و داواکاریانه بداته‌وه
که له‌لایه‌ن ئێمه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ستیان ،ده‌وره‌ی داهاتوو سه‌نگی
مه‌حه‌که بۆ جدی بوونی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر داخوازیه‌کانی په‌نابه‌ران.
ئۆکتۆبه‌ر: تارق
هاشمی بۆ ڤیتۆکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و بۆچوونه‌ی خسته نێو
میداکانه‌وه که‌گوایه داگۆکی له‌مافی په‌نابه‌ران وکۆچ کردوانی
عێراقی ده‌کات وده‌یه‌وێت ده‌نگی ئه‌وان له‌ڕێگای کورسی زیاتره‌وه
بێته نێو په‌رلمانی داهاتوی عێراقه‌وه.. ئه‌م قسانه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه
و تاچه‌ند پێتان وایه هاشمی له‌قازانجی خه‌ڵکی ئاواراو په‌نابه‌ری
عێراقی نه‌قزی یاساکه‌ی کردووه؟
ده‌شتی جه‌مال: ڤیتۆکردنی تاریق هاشمی
به‌خاتری به‌رگری له‌مافی په‌نابه‌ران نیه، کاتێک باسی په‌نابه‌ران ده‌کات
مه‌به‌ستی ئه‌و چه‌ند ملیون په‌نابه‌ربێت که له ووڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی
ئه‌رده‌ن وسوریا نیشته‌جێن وله‌چنگی شه‌ری تایفی ومه‌زهه‌بی له‌ده‌وره‌ی
ڕابردوودا به‌ناچار هه‌ڵهاتوون. تاریق هاشمی ئه‌و ده‌نگانه به‌هی خۆی
ده‌زانێت وه ده‌یه‌وێت له‌کێشه‌ی دابه‌شکردنی کورسی و نفوسی ده‌سه‌ڵاتدا
به‌کاریبه‌رێت و پێویستی به‌ده‌نگی ئه‌وانه.
ئۆکتۆبه‌ر: سه‌ره‌نجام
یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندکراو بڕیاره له‌ساڵی تازه‌دا هه‌ڵبژاردن
بکرێ و په‌نابه‌رانی عێراقیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕۆڵێکیان پیدراوه. به‌ڕای
ئێوه ده‌بێ په‌نابه‌ران چ هه‌ڵوێستێک له‌م هه‌ڵبژاردنه بگرن؟ به‌تایبه‌تی
په‌نابه‌رانی کوردستان ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
بکه‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیاره بیرکردنه‌وه‌ی زۆری نه‌وێت هه‌رکه‌سێک ئه‌م ماوه‌یه له‌نزیکه‌وه
چاودێری کێشمه‌کێشه سیاسی‌یه‌کان وڕێکه‌وتنی نێوان قه‌واره سیاسیه‌کان
له‌په‌یوه‌ند به‌په‌سه‌ند کردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بووبێت
بۆی ڕۆشن ده‌بێت که‌چ سیناریۆیه‌کی کۆنه‌په‌رستانه خه‌ریکه به‌ناوی
ده‌نگدان ودیموکراسی وهه‌ڵبژاردنه‌وه ڕووبه‌رووی خه‌ڵک ده‌کرێته‌وه.
،دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم بڕوای شه‌خسی خۆمه.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌م ڕۆژگاره قه‌وانی
له‌سه‌ر ده‌کوتن، ئه‌ڵقه‌یه‌کی تری نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو
ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانه له‌پێناو دابه‌شکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نفوس وده‌سه‌ڵاتیان
به‌سه‌ر هاولاتیانه‌وه. ئه‌مه له‌کاتیکدایه که هیچ لایه‌نیک له‌به‌رنامه‌یدا
نییه باس عێراقێکی دور له ئینتیمای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وجێگرتنه‌وه‌ی
مافی "هاوڵاتی بوونی یه‌کسان" بۆ هه‌موو دانیشتوانی عیراق بکات. به‌بروای
من دوای ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری به‌غدا، گفتوگۆکانی
هاوڵاتیان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونه‌کانه‌وه قه‌زاوه‌تی ئه‌و ئه‌ده‌ن
که پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ئه‌توانی چ شتێک به‌ده‌ستکه‌وت بۆ خه‌ڵکی
عێراق به‌کوردستانیشه‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێ. به‌تایبه‌تی که‌ئه‌وه
ئاشکرایه هه‌موو ئه‌و هێزو قه‌واره سیاسیانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دان هیچ
دورو نزیکیه‌کیان نیه به مافه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی عێراق
وکوردستانه‌وه، بگره به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه. تاو ئه‌و
جێگه‌یه‌ی به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵبژاردن جگه‌له
ئیلحاقکردنه‌وه‌ی کوردستان به‌حکومه‌تێکی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی_
ئیسلامیی وڕاگرتنی به‌دیار تیرۆر‌و نائارامی وقه‌یرانی حکومه‌تی
وکوشتاره‌کانیه‌وه شتێکی تری لێناکه‌وێته‌وه. هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵکی
کوردستان به‌کرده‌وه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی هه‌ردوو
حزبی ناسیونالیستی کورد بۆچوار ساڵی تر ڕاده‌گرێ و ده‌وره‌یه‌کی
تریش فرسه‌ت ده‌دات که‌ئه‌م حیزبه ناسیونالیسته کۆنه‌په‌رستانه کایه
به‌چاره‌نوسی خه‌ڵک وخودی په‌نابه‌رانه‌وه بکه‌ن وئه‌نجامێکیش که‌له‌به‌شداری
ئه‌م حزبانه‌وه له‌په‌رلمانی داهاتووی عێراقدا ده‌که‌وێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر
سه‌ره ده‌رزیه‌ک قازانج به‌باشبوونی ژیان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی
کوردستان ناگه‌یه‌نێ وبگره دڵه ڕاوه‌کێی هێرشی ووڵاتانی دراوسێ و
هه‌ڵواسراوی چارونووسی کوردستان ودرێژه‌کێشانی ژیانی ئاواره‌ی له‌پاڵ
هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کاندا وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه.
بۆیه ده‌بێ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به‌خودی په‌نابه‌رانیشه‌وه
بایکۆتی ئه‌م سیناریۆیه بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان نه‌که‌ن به‌په‌نجه‌مۆری
ڕه‌سمیه‌ت پێدانه‌وه به‌ده‌سه‌لات و ته‌جروبه‌ی ئه‌م حیزبانه. ده‌بێ
په‌نابه‌ران وخه‌ڵک له‌خۆیان بپرسن که ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌ن؟ به کام
یه‌ک له‌و قه‌واره سیاسیانه ؟ کام له‌وانه قسه‌یه‌کی خێریان له‌ده‌م
هاتۆته ده‌ره‌وه به قازانجی ئه‌وه‌ی کوردستان له‌م سه‌رگه‌ردانی و
هه‌ڵواسراویه‌ی ئێستا ده‌ربکێشرێ. کام یه‌ک له‌وانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
په‌نابه‌ران و مافه‌کانیان ووته‌یه‌کیان له‌ده‌م هاتۆته ده‌ره‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌له‌ڕابردوودا ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی کردوه
به حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی کورد.
ئایا ڕه‌وایه خه‌لکی په‌نابه‌ر جارێکی‌تر ده‌نگی خۆیانیان پێبده‌نه‌وه؟
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بانگه‌وازی خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌نگ به‌وان بده‌ن نه‌شتێکیان هه‌بووه بۆ په‌نابه‌ران و وه‌نه بۆ خه‌ڵکی
کوردستان. بۆ نمونه ڕه‌نگه لیستی گۆران یان ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌کانیش
بلێن ئێمه دژی ده‌سه‌ڵاتین و دیفاع له خه‌ڵک ده‌که‌ین. ئه‌وانیش بۆ
خه‌ڵکی کوردستان له فیدرالیزم زیاتریان پێ نیه. بۆیه خه‌ڵکی په‌نابه‌ران
ده‌شێ سه‌یر بکه‌ن و بزانن کێ به‌رگری له‌مافه‌کانی ئه‌وان کردوه.
ئایه ئه‌و هێزانه تا ئێستا ئه‌و کاته‌ی پێکه‌وش بوون و ئێستاش که به‌حساب
ئۆپۆزیسۆنی ده‌سه‌ڵاتن چیان کردوه بۆ په‌نابه‌ران؟ ئایه به‌شێکی ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی له‌م ووڵاتانه ده‌ربه‌ده‌رن به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئه‌وان نه‌بوه.
بۆیه جێگای خۆیه‌تی که‌خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ره‌وه وله‌ناوه‌وه به‌پرۆپاگه‌نده‌ی
ئه‌وان فریوو نه‌خۆن وبه‌شداری نه‌که‌ن. به بڕوای من به‌شداری کردن له‌هه‌ڵبژاردنێکدا
که تاقمه ئیسلامی و نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان به‌رێی ده‌خه‌ن و کورسیه‌کانیان
له‌گه‌ڵ هێزه ناسیونالیست وئیسلامیه کوردیه‌کاندا به‌ش ده‌که‌ن په‌یوه‌ندی
به‌خه‌ڵکه‌وه نییه ئه‌وان به‌ئاشکرا ده‌ریان خست که شه‌ڕی کورسیان
هه‌یه وله‌مه‌شدا نابیت خه‌ڵک ببێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕی کوسی ئه‌م لایه‌نانه.
|