۴\٨\٢٠١٠
دواین شه‌وی
دیدار .

محه‌مه‌د پاکژ
1
ئه‌زانم...
ئه‌مشه‌و دوا
دیدارمانه و..
سبه‌ینێ تامن له خه‌وهه‌ڵده‌ستم،
تۆکۆڵ و بارت لێناوه
و ده‌رۆی.
ئه‌زانم ئیتر...
نه‌تاڵی لێوم ده‌که‌ی به هه‌نگوین،
نه‌سه‌رت ده‌نێی به سنگمه‌وه،
نه فرمێسکێکی رژاوم ده‌خۆی.
2
ئه‌زانم...
ئه‌مشه‌و دوا
دیدارمانه و..
هه‌رچی یادگار و
جێژوانمان هه‌یه
ده‌یخه‌یته بنی جانتاکه‌ته‌وه ،
تا له جیاتی من
بیاندوێنی
جانتاکه‌ت پره ...
له شووشه
بۆنی به‌تاڵ و مردوو،
به‌ڵام تۆ پرت
کردوون له یادگار...
هه‌ر بۆیه گوڵم
دڵت ناهێنێ
فرێیان بده‌ی.. بیانشکێنی.
3
ئه‌زانم...
ئه‌مشه‌و دوا
دیدارمانه و..
تاریکی شه‌وخۆی ده‌مانپارێزێ،
نه‌باداشه‌وه‌بمانفرێنێ،
سبه‌ینێ ده‌رۆی...
دوورتر له‌وه‌ی ده‌نگم بتگاتێ،
ئه‌وه‌ی یادگاری ئه‌م شه‌وه‌مانه ..
ده‌بێته رستێ پشکۆی ئاگر و
له هه‌ر یادێکتا
من ده‌سوتێنێ.
سلێمانی
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د پاکژ
|