١٨\٤\٢٠١١
دوای موباره‌ک و
کوڕه‌کانی ئینجا نۆره‌ی کێیه؟

نوری به‌شیر
به پێی بڕیاری حکومه‌تی تازه‌ی میسر،
بڕیاره رۆژی نۆزده‌ی ئه‌م مانگه دادگایی
حوسنی موباره‌ک و هه‌ردوو کوره‌که‌ی علا‌ء و جه‌مال
به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌مه له کاتێکدا که
پێشتر حوسنی موباره‌ک و هه‌ردوو
کوڕه‌که‌ی به تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن له
خۆپیشانده‌ران وکوشتنی هاوڵاتیان ودزینی داهاتی هاوڵاتیان و
خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌لاته‌که‌ی، له
لایه‌ن دادگاوه بڕیاری زیندانی کردنیان ده‌رچووه بۆ
ماوه‌ی پازده رۆژ، تا لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ بکرێ. هه‌روه‌ها له‌م لێکوڵینه‌وه و
دادگایی کردنه‌دا، سۆزان سابت هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ک و وه‌زیری
ئیسکان و ئیبراهیم سلێمان و چه‌ندین سه‌رانی
تری حکومه‌تی پێشوو، به هه‌مان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی
له لایه‌ن دادگاوه بانگهێشتکراون.
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له
ته‌له‌فزیۆنی میسریه‌وه جه‌ماوه‌ی کرێکار
و زه‌حمه‌تکێش و لاوان و ژنانی ئه‌و ووڵاته‌ی خۆشحاڵکردوه، چونکه
ئامانه سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتێک بوون که بۆ
ماوه‌ی سێ ده‌یه کۆمه‌ڵگایان نوقمی سه‌کوت و برسێتی کردوه‌و سه‌روه‌ت
و سامانی کۆمه‌ڵگایان به تاڵان بردوه و
له‌لاشه‌وه هه‌ژاری و بی‌کاری
وبیمافی و نه‌بوونی ئازادیان به‌سه‌ر زۆرینه‌ی
خه‌لکدا داسه‌پاندووه.
دادگایکردنی تاوانبارانی سی ساڵه‌ی میسر ته‌نها
ده‌ستکه‌وتێک نیه بۆ خه‌ڵکی میسر، هه‌روه‌ک چۆن ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان وه‌ک
ده‌ستکه‌وتێک کاریگه‌ریی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌بوو، ئاواش دادگایی‌کردنی
هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه له‌ئاستی ناوچه‌که‌و جیهان به‌کوردستانیشه‌وه،
پڕبایه‌خه ومژده‌ی ئه‌وڕۆژگاره دێنی که‌خه‌ڵکی کوردستان تاوانبارانی
خۆیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ودزی وسه‌رکوتی ئازادی وکوشتاری هاوڵاتیان بخه‌نه
نێو قه‌فه‌سی تاوانه‌کانانه‌وه وده‌ست بۆ دادگیی کردنیان درێژبکه‌ن.
به‌تایبه‌تی که‌خه‌ڵکی کوردستان به‌خوێن وگۆشتی خویان به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیان لایه، ده‌سه‌ڵاتێک که به‌درێژایی
بیست ساڵی ته‌مه‌نی پره له‌کارنامه‌ی
ئینسانکوژی وگه‌نده‌ڵی. له‌کوشتاره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆوه تاپه‌لاماری چه‌کداری
بۆسه‌ر نه‌یاران وکوشتاری کۆمۆنیسته‌کان، تاڕاکێشانی سوپای به‌عس وده‌وڵه‌تانی
کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که، تاکوژرانی هه‌زاران ژن وده‌یان ڕۆژنامه‌نوس
وده‌ربه‌ده‌ربوونی گه‌نجان وهاوڵاتیان.. ئاخریه‌که‌شی کوشتنی چه‌ندین
هاوڵاتی وبریندارکردنی سه‌دانی تر له‌خۆپیشاندانه‌کانی
هه‌ڤده‌ی شوباته‌وه تائێستا.. ئه‌مانه له‌پال گه‌نده‌ڵی ودزینی
نه‌وت وداهاتی کۆمه‌ڵگا.. کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ن که به‌هه‌ق سه‌رانی ده‌سه‌ڵات
ده‌خاته خانه‌ی تاوانبارانه‌وه و ده‌عوای
جه‌ماوه‌ر ده‌یانگرێته‌وه.
که‌وایه دوای حوسنی موباره‌ک و
سه‌رانی ڕژێمه‌که‌ی ئینجا نۆره‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستانه که حوکمی جه‌ماوه‌ریان به‌سه‌ردا
بدرێت. حو‌کمێک که‌له‌دڵی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان وخۆپیشاندانه‌کانی ئێستادا
شنه‌بای شۆڕشی له‌باوه‌ش گرتووه وڕووی له‌کۆتاییهێنان به‌سه‌رتاپای ده‌سه‌لات
وحکومڕانی بۆرژوازی کورد وحزبه ناسیونالیسته‌کانی کردووه. شۆڕشێک که‌ناتوانێ
که‌متر بێت له‌وه‌ی که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی ودامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای
ئازادی ویه‌کسانی وده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری بهێنێته ئاراوه
وکۆتایی به‌هه‌رجۆره کوشتار ونابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌نده‌ڵی
بهێنێت.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|