په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٦

دوای نزیکەی مانگێک

''لێبووردنی نێودەوڵەتیی''ش لەسەر تیرۆری ویدات حوسێن هاتە دەنگ!


دەشتی جەمال
*    


رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە تیرۆری ''ویدات حوسین'' بەو راپۆرتە هاتە دەنگ: ''لێکۆڵینەوە و گفتوگۆی کاریگەر سەبارەت بە کوشتنی رۆژنامەنووسان پێویستە.''.
    
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی داوا لە دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکا دڵنیایان بکاتەوە کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس ویدات حسین کە لە باکووری شاری دهۆک لە رۆژی ١٣\٨ ئەنجامدرا بێ لایەنانە و راشکاوانە و بە وردیی جێبەجێ دەکرێن. کەسوکاری ویدات لاشەکەیان بردەوە و تێبینیی شوێنەواری ئازار و ئەشکەنجەیان لەسەر لەشی بینی.


دەزگایە حکومییەکان لە رۆژی ١٥\٨ گوتیان کە لێکۆڵینەوەکان کراوە دەبن. دەبێ ئەم کارە لە لایەن دەستەیەکی ئاسایشیی سەربەخۆ و بێ لایەنەوە بەڕێوەبچێ کە ژیانی گەواهەکان پارێزراو بکا و تاوانبارە سەرەکییەکانی ئەو کەیسە بدۆزرێنە.

 

بە داخەوە کە جارێ ئەو راپۆرتە بە زمانی کوردی لەبەردەستدا نییە و هێشتا ''رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی'' هێندە بە شایەنی دەیان ملیۆن خوێنەری کورد نازانێ کە ماڵپەڕێکی بە زمانی کوردیش هەبێ و ئەوانیش لە خوێندنەوەی ئەو بابەتە گرنگانە بە زمانی خۆیان بێبەش نەبن. ئەوەش دەقی راپۆرتەکەیە بە زمانی ئینگلیزیی: Kurdistan Region of Iraq: Effective investigation needed into killing of journalist

_____________________________________

* دەشتی جەمال: سەرپەرشتی گشتیی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیی
www.federationifir.com

International Federation of Iraqi Refugees-IFIR
Tel :07856032991 Fax: 08712664391

www.csdiraq.com

 

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک