دواى سه‌ده‌یه‌ك
هێشتا سه‌ره‌تاترین ئازادییه‌كان له‌ژێر
پرسیاردان!

به‌شدار عه‌لی
ئه‌م رۆژانه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى
كوردى تیَپه‌رى كرد,به‌لاَم ئه‌وه‌ى جیَگاى تیَرامانه سه‌ربارى هه‌وڵه
به‌رده‌وامه‌كانى رۆشنبیران و نوسه‌ران و ئازادیخوازان تاكو ئیستا راگه‌یاندن
له كوردستاندا له‌نیَو كه‌شتیه‌كدایه و به‌ره‌و ئاقاریَكى ترسناك
گوزه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ر پیَش به‌م كه‌شتیه نه‌گرین بۆى هه‌یه هه‌موو
سه‌رنشینه‌كانى تیا بچن!ئه‌مه‌ش زیاده رۆیى نیه,كه هه‌موو ده‌روازه‌كان
له‌لایه‌ن هیَزه میلیشیاكانه‌وه مۆنۆپۆل كرا و په‌نجه‌ره‌یه‌كى بۆ
روانینه‌كانى تر نه‌هیَشته‌وه و عه‌قڵ و مه‌نتق به‌سه‌ر كایه‌كانه‌وه
هه‌ستى پىَ نه‌كرا بیَگومان كائینه‌كانى تر تیا ده‌چن و له‌م نیَوه‌نده‌شدا
ته‌نها خه‌ڵكى سڤیل زه‌ره‌رمه‌ن ده‌بن,بیركردنه‌وه‌یه‌كى زۆرى ناویَت
تاكو تیَبگه‌یت كه سه‌ره‌تاترین ئازادییه‌كان له چ ئاستیَكدان و بۆچى
بلاَوكراوه‌كان له‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه ره‌زا گرانن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
به‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵدان تا لاپه‌ره و تیراژ و ژه‌ماره‌شیان روو له
زیاد بوون بكه‌ن؟
یه‌كیَك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانى چاپه‌مه‌نى له هه‌ر ولاَتیَك ,ئازادى
راده‌ربرِین و ئازادى وه‌رگرتنى زانست و زانیارى و بلاَوكردنه‌وه‌یه
له‌سه‌ر هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ریَكى ئه‌و ولاَته ,بۆ ئه‌وه‌ى دیارده
و كاره نارِه‌واكان و هه‌تا باشه‌كانیش بخریَته به‌ر دیدى به‌رپرسان
و خویَنه‌ران و گویَگران وبینه‌ران,به‌لاَم له ولاَتیَكى ویَرانه‌ى وه‌كوكوردستاندا
كه هیچ شتیَكى له جیَگاى خۆى نیه,شتیَك نیه به‌ناوى (یاسا‌و ده‌ستوور,جا
هه‌ر چۆنیَك بیَت) تا هه‌مووان به یه‌كسانى په‌یرِه‌وه‌ى لىَ بكه‌ن,ئه‌وه‌ى
هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندى و میزاجى ده‌سه‌لاَتدارانى كوردستانه,هیَزى
میلیشیایى هه‌موو شته‌كان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه!مه‌هزه‌له‌یه,به‌رپرسان
هه‌م خۆیان لایه‌نى جیَبه‌جیَكارن و هه‌م خۆشیان چاودیَرن,كه ئه‌مه
له‌هیچ ولاَتیَكى دونیا بوونى نیه,ریَگا به‌هیچ لایه‌ن و ده‌زگا و كه‌سانیَكیش
ناده‌ن وورده‌كارى و راستیه‌كان به‌یان بكات.
به‌رپرسان و ده‌سه‌لاَتداران هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان
له‌باربه‌رن بۆ گه‌یاندنى راستیه‌كان و ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌یان,هه‌موو
شیَوازیَكى توندوتیژى و سه‌ركوت و داپلۆسین ئازار و ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هیَنن
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان خه‌فه بكه‌ن,رۆژانه ده‌یبینین و ده‌یبیستین له
شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان, له‌سه‌ر ووتن و نوسینى ته‌نها دڵوَپیَك
له ده‌ریایه‌كى تاوان و پیَشیَلكارییه‌كانیان ,نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان
دووچارى ئیهانه و سوكایه‌تى و تىَ هه‌ڵدان و وون كردن ده‌كه‌نه‌وه,زۆرترین
ئیمكانیاتى ماددى و مه‌عنه‌ویان ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ریَكه‌وتنه
ژیَره‌و ژووره‌كان و نایه‌كسانى و نا عه‌داله‌تى و دزى و راوورِووته‌كانیانیان
پیشانى ده‌ره‌وه نه‌دریَت و هه‌ر لاى خۆیان ته‌واو بیَت ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
شیَواز و ریَگاى جۆراو جۆر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانیان
و كۆنترۆڵكردنى گۆره‌پانه‌كه,سه‌ربارى ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتن له
ئازاردانى ده‌روونى و جه‌سته‌یى و نان برِین و شار به‌ده‌ركردن له‌دوا
هه‌وڵیشیاندا ریَگاى (دیموكراتیان) گرتۆته به‌ر و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌ویَت
شته‌كان وه‌كو خۆى باس بكه‌ن و بگه‌یه‌نن راپیَچى دادگاكانیان ده‌كه‌ن,
چونكه به‌برواى ئه‌وان گه‌یاندنى رووداوه‌كان وه‌كو خۆى زیان به (ئاسایشى
نه‌ته‌وه‌یى)ده‌گه‌یه‌نىَ و ئه‌زمونه‌كه له‌بار ده‌بات!به‌لاَم بىَ
ئاگان له‌وه‌ى كه هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وه و رۆتینات و گه‌نده‌ڵى و
ماندووكردن و ئازاردانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك و نه‌بوونى سیسته‌م و ده‌ستوریَكى
مۆدیَرن له كۆمه‌ڵگا و داموده‌زگاكان,(ئه‌زموونه‌كه‌ى) تا لیَوارى مه‌رگ
بردووه.
لایه‌نیَكى تر كه پیَویسته لیَره‌دا ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین سه‌ندیكاى
رۆژنامه‌نوسانى كوردستانه,ئه‌م ریَكخراوه جگه له ده‌زگایه‌ك بۆبه‌رهه‌مهیَنانى
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ بۆ حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كان
و شاردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دیارده شه‌رمهیَنه‌رانه‌ى كۆمه‌ڵگاى
كوردستان كار و وه‌زیفه‌ى هیچى تر نه‌بوه و نیه,به سه‌دان نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نوس به درِندانه‌ترین شیَواز دووچارى ئازار و ئه‌شكه‌نجه
بوونه‌وه ئه‌و ریَكخراوه نوزه‌یه‌كى له ده‌مه‌وه ده‌رنه‌هات به‌ڵكو
چوه سه‌نگه‌رى ده‌سه‌لاَته‌وه و بوه ئامرازیَكى باش بۆیان تا به‌ر
بگرن به‌و شه‌پۆڵه ناره‌زایه‌تیه فراوانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان,دواكه‌وتووترین
و كۆنه‌په‌رسترین ئه‌لته‌رناتیڤى پیَشكه‌ش به حكومه‌ت و په‌رله‌مان
كردووه بۆ زیاتر قوفڵ كردنى ده‌مى خه‌ڵك,ئیتر دوایى چه‌ندین ساڵى
كاركردن و ته‌جروبه‌یان ناتواندرىَ چاوه‌روانیه‌كیان لىَ بكریَت.
كه‌وایه گوزه‌ركردنى ئه‌و وه‌زعیه‌ته به‌م شیَوه‌یه له قازانجى خه‌ڵكى
كوردستان نیه,رۆژ له دواى رۆژ نا یه‌كسانى و زۆڵم و زۆردارى روو له
زیادبوونه,ئامرازه‌كانى ده‌مكوتكردنه‌وه و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى
ئازادییه‌كانیش شیَوازى جیاواز به خۆیه‌وه ده‌بینىَ,له‌م نیَوه‌نده‌شدا
زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ته‌نها ئیَمه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه,به‌رپرسان به‌هۆى
ئاشكرا نه‌كردنى كاره‌كانیان و نه‌بوونى هیچ چاودیَریَك هه‌ر خه‌ریكى
گڵ دانه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵكن و له هه‌موو خۆشگوزه‌رانى و ره‌فاهیه‌تیَكى
سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌هره‌مه‌ندن و ده‌ستیان به پیَشكه‌ووترین ئامیَر
و ئالیه‌تى سه‌رده‌م راده‌گات و وه‌زعیه‌ته‌كه به قازانجى ئه‌وان ده‌روات,هه‌روه‌ها
گله‌یى وناره‌زایه‌تیه جۆراو جۆره‌كانى بازار و شه‌قام و زانكۆ و
قوتابخانه و پارك و باخچه‌و ناو تاكسى و پاسه‌كان به‌بىَ یه‌كگرتووى و
كۆكردنه‌وه‌ى هیَزه‌كانمان نامان گه‌یه‌نیَته هیچ ئامانجیَك,جا
پیَویسته له هه‌موو لایه‌كدا هیَزه‌كانمان كۆكه‌ینه‌وه و له ده‌ورى
یه‌كتر كۆبینه‌وه و بۆ به‌ده‌ست هیَنانى ته‌واوى ماف‌و ئازادییه‌كانمان
و به‌هره‌مه‌ندبوون له ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌رده‌م.
Bashdar_net@yahoo.com
|