په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٢

دوای سێ ساڵ ھەوڵی بەردەوام

توانیمان ناسنامەی باری شارستانی بۆ (٦) منداڵ دەربکەین.


رابەر رەشید      


دەسپێک پیرۆزبایی لەو منداڵە چاوگەشانە دەکەم کە دوای چاوەڕوانییەکی زۆرو بە ھەوڵ و تەقەلای کۆمەڵێک کەسایەتی دڵسۆز، ئینجا توانییان ناسنامەی باری شارستانی وەربگرن و وەکو ھاووڵاتییەکی کوردستانی ناویان تۆمار بکرێت.


بۆیە جێگای خۆیەتی لێرەدا ئەوە بڵێم کە دوای لە دەرگادانی چەندین لایەنی پەیوەندیدارو بەرپرس، بە مەبەستی دەرکردنی ناسنامەی باری شارستانی بۆ ئەو منداڵانەی کاتی خۆی باوک و دایکیان بە شێوەیەکی فەرمی و لە دادگادا ھاوسەرگیرییان نەکردبوو، دایکیشیان ئافرەتێکی عەرەبەو ناسنامەی نەبوو، بۆیە ھەموو ھەوڵەکان بەھەدەر دەچوون و کەس ئاوڕێکی بەخێری لێ نەدەداینەوە، تاکو دەرئەنجام لە رێگەی کۆمەڵێک دڵسۆزو خەمخۆر لە چەمچەماڵ توانرا، ئەو خانەوادەیە ناویان تۆمار بکرێت و ببنە خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی و ھەر لێرەشەوە بە پێویستمزانی سوپاسی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بکەم کە لەو ماوەیەدا ھەریەکەو بەپێی توانای خۆی ھاوکارمان بوون لەو بەڕێزانەش:


١. نووسەرو رۆژنامەنووس لەتیف فاتیح فەرەج.
٢. نووسەرو رۆژنامەنووس فریاد شوانی.
٣. بەڕێز حاکم عومەر لە چەمچەماڵ.
٤. بەڕێز کاک عەبدولڕەحمان لە چەمچەماڵ.
٥. ھاوڕێ ئارام شێخ عەزیز.
٦. ھاوڕێ بابا عەلی جەباری.
٧. ھاوڕێ بەختیار لە چەمچەماڵ.
٨. کاک شۆڕش.
٩. کاک سەروەری پارێزەر لە چەمچەماڵ.
١٠. کەناڵی گەلی کوردستان- نووسینگەی کەرکوک- ھەردی محەمەد.
١١. کاک قەیسەری پارێزەر لە پردێ.
١٢. کاک قەندیل ھیدایەت لە چەمچەماڵ.
١٣. ھاوڕێ شێخ لەتیف.
١٤. ھاوڕێ حەمەڕەشاش.
١٥. ھاوڕێ سنوور.
١٦. خاتوو سروود کۆمەڵەی ھیوا.
١٧. ھاوڕێ مەجید.
١٨. ھاوڕێ ھیوا رەش لە سلێمانی.
١٩. ھاوڕێ شێرزاد لە پردێ.
٢٠. رائید لوقمان لە کەرکوک.
٢١. کاک جەمشید لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر.
٢٢. کاک شاھین لە پردێ.
٢٣. کاک خالید نەقشبەندی.
٢٤. ستافی پردێی ئازاد.


لە ئێستاشدا دایکی منداڵەکان بەھۆی ئەوەی کە لە خانەوادەیەکی عەرەبەو ھیچ بێشینەیەکی زانیاریی تۆمارکراوی لە رەگەزنامەو شوێنەکانی دیکەدا بەردەست نییە، چونکە لە ناوەڕاستی نەوەدەکان، لە کەرکوک کوڕێکی ھەولێری لەگەڵ خۆی بردوویەتی بۆ ھەولێرو لەوێ بە بێ ناسنامەی باری کەسێتی لە دەرەوەی دادگا ھاوسەرگیرییان پێکھێناوەو نەتوانرا ناسنامەی باری کەسێتی بۆ دایکی منداڵەکان دەربکرێت، بۆیە لێرەوە تکا دەکەم ھەر کەسێک رێوشوێنێکی یاسایی پێ دەزانێ بۆ ئەوەی ناسنامەی باری کەسێتی بۆ ئەو دایکە دەربکرێت با بەم ئیمێڵ و ژمارەی مۆبایلە ئاگادارم بکاتەوە سوپاسی دەکەم.

 ٠٧٧٠١٢٦٢٢٥٤ رابەر رەشید rabersaley@yahoo.com


ھەروەھا سوپاسی تێکڕای ئەو بەڕێزانەی کە بە وشەیەکیش ھاوکارییان کردووین لە دەرچوواندنی ئەو ناسنامانەو دڵخۆش کردنی ئەو منداڵە چاوگەشانە. بەمەش منداڵەکان لە خوێندن بێبەش نابن و وەکو ھەر ھاووڵاتییەکی دیکە دەبن. لە کۆتاییشدا دووبارە سوپاس بۆ ئەو ماڵپەڕانەی پێشترو ئێستاش ئەم چیرۆکە ھەواڵەیان بڵاوکردبۆوەو ئێستاش دوای سەرکەوتنی ھەنگاوەکان دووبارە بڵاوی دەکەنەوە، وەکو دەنگی سەربەخۆ، کوردستان نێت، دێرینەکان، قادر زادە، ئەمڕۆ، دەنگەکان و مالپەڕە ئازیزەکانیتر.
 

پردێ

ماڵپەڕی رابەر رەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک