٢\٤\٢٠١١
دوای سێ ساڵ له
کوشتنی دوعا هه‌مان قسه ده‌ڵێینه‌وه!

هه‌ڵاڵه رافیع
له کاتێکدا که کوڕه هه‌ژده ساڵه‌که‌م سه‌یری سایته کوردیه‌کانی
ده‌کرد چاوی که‌وتبوو به فیلمی به‌ردبارانکردنی دوعا کچه کوردی
یه‌زیدیی هه‌ڤده ساڵه.
له‌و کاته‌دا ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و بانگی کردم دایه وه‌ره سه‌یرکه
چۆن خه‌ڵک خه‌ریکن به به‌رد و بلۆک ئه‌و کچه ده‌کوژن، له‌و کاته‌دا
که چووم ته‌نها بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک چه‌نده‌ها پرسیار له مێشکی منیش و
ئه‌ویشدا ده‌هات و ده‌چوو و له‌به‌ر خۆمانه‌وه ئه‌مانووته‌وه.
چۆن شتی وا ڕوو ده‌دات؟ ئه‌و کچه چی کردوه تا وای لێ بکه‌ن؟ ئه‌ی
باشه که‌س له‌وێ نییه به‌رگریی لێ بکات؟ خۆ ئه‌وه پۆلیسیشه وه‌ستاوه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌دا؟
کاتێک که خۆم زیاتر سه‌یری فیلمه‌که‌م کرد تووشی شۆک بووم، موچڕک به
هه‌موو له‌شمدا ده‌هات و له‌هه‌مان کاتدا بێ ئه‌ندازه توڕه‌بووم و
گریانێکی قوڵم ده‌هات و نه‌متوانی هه‌موو فیلمه‌که سه‌یر بکه‌م،
پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک هه‌موو ووشه‌کان له قوڕگمدا وه‌ستان و نه‌مده‌توانی
هه‌ستی خۆم به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ساته ده‌ربڕم.
پاش ئه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژێک بێده‌نگ بووم، چونکه به‌ڕاستی هیچ ووشه و
تفسیرێکم نه‌ده‌دۆزیه‌وه که پاساوی ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه بدات و توڕه‌یی
و غه‌زه‌بم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه نامرۆڤایه‌تیه‌دا هێواش بکاته‌وه.
له هه‌مان ئه‌و ساتانه‌دا که بیرم له ڕووداوه‌که ئه‌کرده‌وه و ئه‌و
ووشانه‌ی که له ده‌وروبه‌ری ئه‌و دیارده‌یه‌دا له مێشکمدا ده‌سوڕایه‌وه
وه‌ک ئایین، پیاوسالاریی، فه‌رهه‌نگ، عه‌شیره‌تگه‌ری، بێ قانونی و ده‌سه‌ڵات،
بلۆک، دار، به‌رد و جه‌سته به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مده‌توانی له
رسته‌دا به‌کاریان بهێنم و ما‌نایان پێ ببه‌خشم له به‌رامبه‌ر ئه‌و
مردنه دڵ ته‌زێنه‌دا.
وه له راستیشدا ناکرێ وه نابێ رێز و پیرۆزی بۆ هیچ کام له‌و ووشانه
و هه‌زاره‌های تریش له‌به‌رامبه‌ر ساتێک ژیانی مرۆڤێکدا دابنرێت. ئایا
ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگ و یاسا و ده‌سه‌ڵات له خزمه‌تی مرۆڤ دا نه‌بێت چ به‌هایه‌کی
هه‌یه؟ له‌م نێوه‌دا خودی مرۆڤ و حورمه‌تی له پێش هه‌موو شتێکدایه
و له هه‌موو دیارده‌یه‌کی تر پیرۆزتره.
له سه‌ره‌تای ساله‌کانی 90 کوشتنی ژنان له کوردستاندا زۆر به‌ربڵاوه
که به‌شێکی زۆری په‌یوه‌ندی به باروودۆخی سیاسی عه‌شیره‌تگه‌ری و نه‌بوونی
ده‌سه‌لات و یاسایه‌کی یه‌کسانیخواز هه‌یه، و له هه‌مانکاتدا ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی به‌و کێشه و جه‌نگانه‌شه‌وه هه‌یه که‌له‌و ناوچه‌یه‌دایه
و تیایدا ژنان قوربانی یه‌که‌من، به‌ڵام ده‌سه‌لاتداران هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌کیان
له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا نه‌بوو و دادگاییه‌کی عادلانه له‌به‌رامبه‌ر
هیچ رووداوێکدا نه‌کراوه. ئێستاش له کاتێکدا که بۆ یه‌که‌م جار له
مێژووی تازه‌ی عێراقدا ڕووداوی وا دڵته‌زێن و وه‌حشیانه ڕوو ئه‌دات و
ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسایه‌کی یه‌کسانه
له سه‌راسه‌ری عێراق و له کوردستانیشدا به‌رده‌وامی هه‌مان باروودۆخه.
به‌ڵام له ئێستادا ژنان به ئاشکرا بوونه‌ته زه‌خیره و چه‌کی شه‌ڕی
قه‌ومی و تایه‌فه گه‌ری و مه‌زهه‌ب و ته‌نها به کوشتنه‌که رازی نابن
به‌ڵکو له دوای ئه‌وه‌ش به بێ ڕێزیه‌کی زۆره‌وه لاشه‌ی سارده‌وه‌بووی
دوعاکان پاش ئه‌وه‌ی خه‌لتانی خوێن ده‌کرێن نیشانی خه‌ڵک ئه‌درێت وه‌ک
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ گیانی هه‌موو ژنانێک که بیانه‌وێ به‌رگری له بوون
و بیرکردنه‌وه و حه‌زه‌کانیان بکه‌ن.
له ڕاستیدا کۆمه‌ڵگه و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی زۆر له‌وه به‌رزتر و
ئینسانی پێشکه‌وتو تره که ئه‌وان نیشانی جهیانی ده‌ده‌ن، و هه‌ر ئه‌و
فه‌رهه‌نگه‌یه که خه‌ریکه چۆک به ده‌سه‌ڵات وه عه‌شیره‌ت وه
ئایین دائه‌نه‌وێنی و وای لێکردوون که خه‌ریکن به ڕیاکاریه‌وه
پێشبرکێ له‌سه‌ر بێتاوانی و پیاو چاکی خۆیان ده‌که‌ن!!!!
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه به کوشتنی ژنان و لوتبڕین و ئه‌تک کردن و ته‌عه‌دا
لێکردنیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا ئاگری نه‌کرده‌وه ئه‌بێت
ئێستا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بلۆک و داروو به‌رددا بێته وه‌ڵام وه
دنیایان لێ بهه‌ژێنی که هه‌ژاندویه‌تی.
___________________________________________
تێبینی:
ئەم بابەتە بە هۆی بە دڕندانە کوشتنی دوعا لەساڵی ٢٠٠٧ نوسراوه و بە
ناونیشانی ''له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بلۆک و دار‌و به‌رددا بینه
وه‌ڵام'' بڵاوکرایەوە، ئێستاش لە ساڵیادی کوشتنی دوعا پێم باشه بە
مانشێتێکی نوێ جارێکی تر بڵاویبکه‌مه‌وه.
ستۆکهولم
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵاڵه رافیع
|