٣٠\٨\٢٠١٠
دواى شه‌ش ساڵ، له
هاوپهيمانیى به‌عسه‌وه
بۆ به‌ره‌ى شه‌ڕى
چه‌کداریى و بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه!

قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
-
به‌شی یه‌که‌م -
به‌ر له‌وه‌ى بێمه سه‌ر باسى ده‌ستپێشخه‌ریى پۆلێک له ئه‌ندامان و
کادێرانى ڕێکخراوى هه‌رێمى کوردستانی حيزبى شيوعى عێراق له دامه‌زراندنى
یه‌که‌م بنکه‌ى چه‌کداریى له شاخ له 16-01-1979 دا و لێدوان له
هۆکاره‌کانى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى (حیزبی شیوعی عێراق) به ڕه‌سمیى له به‌ره‌ى
به‌عس له ته‌موزى 1979 دا و تێوه‌گلانى حيزبى شيوعى عێراق له ڕێککه‌وتنى
(به‌ره‌ى نيشتمانیى ديموکراتى عێراقیى) له 6 ی نيسانى 1973 دا له‌گه‌ڵ
حيزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئيشتراکيى ، ئه‌ڵێم تێوه‌گلانێکى زيانبه‌خش بوو.
بوو به هۆى ئازار و زيانێکى ماڵوێرانیى بۆ حيزب و گه‌لانى عێراق. ئه‌م
نه‌کبه‌تيیه ئه‌وه ئه‌هێنێت وه‌ک ئه‌زمونێک هه‌ميشه له به‌رچاوبێت
، به‌تایبه‌تیی بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆى حيزبى شيوعى عێراق و
کوردستانيى و بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارییخوازیى گه‌لى کورد. ئه‌بينين مێژوو
خۆى دووباره ئه‌کاته‌وه ، سه‌روه‌ختێک لايه‌نى ده‌سه‌ڵاتدار لاوازه
و پێويستى به سه‌قامگيربوون هه‌يه ، داواى هاوکاريى و هاوپهيمانیى
ئه‌کات ، کاتێکيش خۆى ئه‌گرێت و به‌هێز ئه‌بێت ، پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه و
ئه‌خلاقى سياسى و نيشتمانيى و هاوپهيمانیى نامێنێت و ئه‌بێت به
فیرعه‌ون.
له ته‌موزى 1968 دا له ڕێى کودێتايه‌که‌وه ، حيزبى به‌عس بۆى ڕه‌خسا
به ناشه‌رعیى و به ئه‌قڵيه‌تێکى کۆنى خوێناویى ڕابوردوويان ، به‌ڵام
به به‌رگێکى نوێوه ، به هاوکاریى ئينگليز و ئه‌مێريکا ، توانیيان
حکومه‌تى عه‌بدولڕه‌حمان عارف بڕوخێنن و دووباره حوکمڕانیی عێراق
بگرنه‌وه‌ده‌ست! به‌ڵام لاواز بوون ، شه‌قاميان له‌گه‌ڵ نه‌بوو.
حيزبى به‌عس بۆ ئه‌وه‌ى خۆى سه‌قامگير بکات ، پێويستى به دۆستايه‌تى
حيزبى شيوعى ، بزوتنه‌وه‌ى گه‌لى کورد ، ئۆردووگاى سۆشياليزم و بزوتنه‌وه‌ى
ڕزگاریيخوازیى گه‌لانى عه‌ره‌ب و جيهانیى هه‌بوو ، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌فتارى
ڕووڕه‌شیى ڕابوردووى خۆيان له بيری خه‌ڵک ببه‌نه‌وه و خۆيان به‌هێز
بکه‌نه‌وه بۆ کۆمه‌ڵکوژییه‌کى تر.
زه‌کى خه‌يرى له کتێبه‌که‌يدا(صدى السنين في کتابات شيوعي عراقي مخضرم)
، نو‌سيويه‌تى: (له 6 ی نيسانى1973) دا کۆميته‌ى ناوه‌ندیی حيزبى شيوعى
عێراق له به‌غدا کۆبووينه‌وه ، به مه‌به‌ستى ڕێککه‌وتنى به‌ره‌ى
دووقۆڵیى له‌گه‌ڵ حيزبى به‌عسى ده‌سه‌ڵاتداردا. کۆبوونه‌وه‌که به‌م
شێوه‌يه بوو ، ژماره‌ى به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که 13 ئه‌ندامى (ل.م)
بووين ، هاوڕى ئه‌حمد بانيخێڵانیى (ئه‌بو سه‌رباز) يه‌کێک بوو له به‌شداربووان.
له وتووێژى ناو کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، هاوڕێ بانيخێڵانیى هه‌ڵوێستى دژ به
ڕێککه‌وتنى به‌ره بوو ، واته حه‌وت ئه‌ندام دژى به‌ستنى به‌ره بوون.
له‌و کاته‌ى که به نياز بوون بخرێته ده‌نگدانه‌وه ، سکرتێرى گشتیى
حيزب هه‌ڵستا و داواى نيو کاژێر پشووى کرد. له‌و نيوکاژێره‌دا سکرتێرى
حيزب ئه‌چێته بنکڵێشه‌ى ئه‌حمه‌د بانيخێڵانيى و قه‌ناعه‌تى پێئه‌کات
له هه‌ڵوێستى خۆى په‌شيمان ببێته‌وه!
ئيتر ئه‌ويش به قسه‌کانى قايل ئه‌بێت و پاشگه‌زئه‌بێته‌وه و ده‌نگ به
ڕه‌زامه‌ندیى به‌ستنى به‌ره‌ى به‌عس ئه‌دات!
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى به‌ره‌يان له‌گه‌ڵ به‌عس په‌سه‌ند کرد ،
ئه‌مانه بوون: عزيز محمد ، باقر إبراهيم ، کريم أحمد ، نزيهة الدلیمى
، ثابت حبيب العانى ، جاسم حلوائى ، أحمد بانيخێڵانیى. ئه‌وانه‌ش که
دژى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى به‌ره بوون ، ئه‌مانه بوون: مه‌هدى عه‌بدول که‌ريم
، به‌هادين نو‌رى ، زه‌کى خه‌يرى ، عو‌مه‌ر عه‌لى شێخ ، يوسف سلێمان ،
سه‌ليم ئيسماعيل).(1) واته به زۆرينه‌ى (يه‌ک ده‌نگى ئه‌بو سه‌رباز
به به‌ڵێ) به‌ره‌ى به‌عس به باڵامان بڕا! به واقیع حيزبى شيوعى خۆى
توشى شکستيى و سه‌رگه‌ردانیى کرد و ميلله‌تيشى توشى نه‌هامه‌تیى و
ماڵوێرانیى. داواکردنى پشوويه‌ک له کاتێکى وادا ، له لايه‌ن سکرتێرى
گشتیيه‌وه ، بێگومان ديارده‌يه‌کى نێگاتيڤ و نه‌گونجاو بوو! ئه‌و
کاته به‌شێک له سه‌رکرده‌کانى حيزب زۆر به ڕاشکاویى له‌ژێر کاريگه‌ریى
حيزبى شيوعى سۆڤيه‌تدا بوون (حيزبى شيوعى سۆڤیه‌ت خۆى به قائد و پێشڕه‌وى
حيزبه شيوعيیه‌کانى دنيا ئه‌زانى ، له ڕاستیيشدا وا بوو) ، ئه‌و
گوێڕايه‌ڵيیه‌ى حشع له خۆي‌دا له‌ده‌ستدانى سه‌ربه‌خۆيى خۆى بوو ، وه‌ک
هه‌ره زۆرينه‌ى حيزبه شيوعيیه‌کانى تر.
پێموايه ئه‌و ده‌نگه‌ى ئه‌بو سه‌بازيش نه‌بووايه ، سۆڤيه‌ت و هه‌ندێک
له سه‌رکرده‌کانى حيزب له‌و سه‌رده‌مدا که تامه‌زرۆى کورسى وه‌زاره‌ت
، تێکۆشانى نه‌رمونيان ، ئاشکرايى و سه‌فاومه‌رواى ده‌ره‌وه‌ى وڵات
بوون ، به‌ره‌ى هاوپهيمانیى به‌عسيان به سه‌ر حيزب‌دا هه‌ر ئه سه‌پاند.
هه‌ر وه‌ک سه‌پانديشیان! ئه‌وه هه‌ڵه‌يه‌کى مێژوويى زيانبه‌خش بوو!
کوردوته‌نیى ، بۆ هه‌ڵه‌ى يه‌که‌م جار: با بڵێین خوا سه‌به‌بکار بگرێت.
ئه‌بووایه بۆ ڕاگه‌ياندنى به‌ره که په‌يوه‌ندیى به چاره‌نوسى حيزب
و ميلله‌ته‌وه هه‌بوو ، حيزب کۆنگره‌يه‌ک، يان کۆنفرانسێکى بگرتايه و
لیجنه محه‌ليیه‌کانيش به‌شدار بوونايه ، له‌وێدا بڕيار بدرايه ، به
به‌ڵێ ، يان به نا ، نه‌ک به زۆرينه‌ى تاکه ده‌نگێک چاره‌نوسى حيزب
و گه‌لانى عێراق له به‌ره‌يه‌کى نابه‌رامبه‌ردا دياريیبکرێت.
حيزبى شيوعى هه‌ر له 1963 وه به ده‌ست ئه‌م به‌عسه ناکه‌سبه‌چانه‌وه
گه‌وره‌ترين جه‌زره‌به‌ى زيانبه‌خشى خوێناویى لێ که‌وتبوو ، هێشتا
شوێنه‌وارى شه‌هيد سه‌لام عادل و هاوڕێکانى کاڵ نه‌بووبووه‌وه ، بێ
ئه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى 1963 بکرێت به ئه‌زمونێک له بير نه‌کرێت
که به‌عس به هه‌زاران له ئه‌ندامان و دۆستانى حيزب له زانايان،
ڕۆشنبيران ، ئه‌فسه‌ر ، سه‌رباز ، قوتابيان، زه‌حمه‌تکێشان ، کارگه‌ران
، کادێر و سه‌رکرده‌کانى حيزب کوژران ، له‌سێداره‌دران و گيراوه‌کان ڕه‌وانه‌ى
به‌ندیيخانه‌کان ئه‌کران و به سه‌دان له سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى باڵا
له ناو (قطار الموت) دا له قرچه‌ى گه‌رماى هاويندا له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ى
به‌نديیخانه‌ى بيابانى نوگره سه‌لمان کران.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ، به‌عسيیه‌کان هێشتا هه‌ر له سه‌ره‌تاى یه‌که‌م
مانگى ئينقلابه شومه‌که‌ى ته‌موزى 1968 دا بوون ، هێشتا خۆيان به
باشیى سه‌قامگير نه‌کردبوو ، ئه‌م تاوانه‌يان دژ به شيوعیيه‌کان و جه‌ماوه‌ر
ده‌ستپێکرده‌وه.
کارگه‌رانى کارگه‌ى (زيوتى نه‌باتى) له به‌غدا مانيانگرت ، داخوازيیه‌کانيان
له سنورى ياساى کار و نه‌قابه‌گه‌ریيدا بوو ، داواى په‌يڕه‌وکردنى
ياساى کار و زيادکردنى موچه‌ى کارى ڕۆژانه‌يان و ئازاديى و سه‌ربه‌خۆيى
کار و ئه‌رکى نه‌قابه‌گه‌ریيان داوائه‌کرد. دروشمه‌کانيان دژى حکومه‌ت
و پێشێلکردنى ياسا نه‌بوو، به‌ڵام له لايه‌ن جه‌لاده‌کانى به‌عسه‌وه
درانه به‌ر ئاگر و ئاسن و سێ کارگه‌ريان لێ شه‌هيد کردن و ژماره‌يه‌کى
زۆريان لێ گيران و بڵاوه‌يان به مانگرتنه‌که‌يان کرد و له کاره‌کانيان
ده‌رکران.
هه‌روه‌ها به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى51 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشى ئۆکتۆبه‌ردا ،
حيزبى شيوعى له (ساحة السباع) کۆبوونه‌وه‌يه‌کى جه‌ماوه‌ریيان کرد ،
دروشم و هوتافه‌کانيان پشتگيریى بوو له شۆڕشى ئۆکتۆبه‌ر ، ئيدانه و
سه‌رزه‌نشتى بۆ حکو‌تى به‌عس تيادا نه‌بوو ، به‌ڵام ڕ‌ژێمى خوێنڕێژى به‌عس
، هه‌ر وه‌ک پيشه‌ى ڕابوردوويان ، به زه‌برى گولله بڵاوه‌ى پێ کردن
و ژماره‌يه‌کى زۆرى لێ گرتن و بێسه‌روشوێنکران.
به داخه‌وه ئه‌م خوێنڕشتنانه‌ى به‌عس چه‌ند باره کرايه‌وه! نه‌بوو
به ده‌رسێک و و په‌ندى لێوه‌ربگيرێت و له‌بيرنه‌چێته‌وه ، دووباره
حيزبى به‌عسمان کرده‌وه به که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆشمان و ميلله‌ته‌که‌شمانه‌وه!
له دواى ئه‌و کاره‌ساتانه ، ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ره‌ييه له‌گه‌ڵ
حيزبى به‌عس له خۆي‌دا پێشێلکردنى بڕياره‌کانى کۆنگره‌ى دووى حيزب بوو
که له ئه‌يلولى 1970 دا له دامێنى چياى کاروخ له ناوچه‌ى باڵه‌کايه‌تى
له گوندى ده‌رگه‌ڵه به‌سترا ، (وه‌ک ئه‌ندامى کۆنگره به‌شدار بووم
و لێپرسراوى گه‌ياندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره‌که‌ش بووم
بۆ به‌غدا- نوسه‌ر).
له ناو کۆنگره‌که‌دا دوو بيروڕاى جياواز هه‌بوو ، (لايه‌نى چه‌پ و
لايه‌نى ڕاست). يه‌کێک له داواکانى لايه‌نى چه‌پ ئه‌وه بوو که له
پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حيزبى به‌عس نزيک بکه‌وينه‌وه ، ئه‌بێت حيزب
کۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت و به بێ ئه‌وه ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌عس ئه‌بێت
به کلکايه‌تى، ئه‌م داواکاريیه له ناوکۆنگره‌که‌دا به زۆرينه‌ى
ده‌نگ بوو به بڕيار ، به‌ڵام حيزب له‌ژێر کاريگه‌ریى و گوشارى ڕاستڕه‌وه‌کانى
ناوخۆدا بوو ، هه‌روه‌ها له‌ژێر گوشارى ده‌ستتێوه‌ردانى سۆڤيه‌تيشدا
بوو.
سه‌رکرده‌کان ئه‌و بڕياره‌ى کۆنگره‌ى دووى
حيزبيان پێشێل کرد ، هه‌روه‌ها بۆ به‌ستنى ئه‌و هاوپه‌يمانیيه ، حيزب
گوێی نه‌دا به که‌سوکارى شه‌هيدان و ڕا‌وبۆچوونى جه‌ماوه‌ر و دۆستان و
قه‌واعیدى حيزبه‌که‌شى ، ئه‌و گوێنه‌دانه ، هه‌ڵه‌يه‌کى کوشنده‌ى زه‌ق
بوو ، کرديان.
حيزبى به‌عس پرۆژه‌ى به‌ره‌ى خۆى به‌سه‌ر حيزب‌دا سه‌پاند و ئه‌بووایه
بڕيارى له‌سه‌ر بدرێت! ئه‌مه‌ش به‌شێکه له خاڵه‌کان که حيزبى شيوعى
پێى قايل بوو ، له ڕاستیيدا نه‌يئه‌توانى قه‌بووڵى نه‌کات!
1- حيزبى به‌عس حيزبى قائدى به‌ره و سه‌رکردايه‌تى حکومه‌ت و هێزى
سوپاى عێراق و.. تد ئه‌بێت!
2- حيزبى شيوعى له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراقدا بۆى نيه خاوه‌نى
ڕێکخراوه پيشه‌ييه کومه‌ڵايه‌تیيه ديموکراتيیه‌کانى خۆى بێت!
3- ته‌نیا حيزبى به‌عس بۆى هه‌يه خاوه‌نى ڕێکخراوه کۆمه‌ڵايه‌تیيه
مه‌ده‌نیيه‌کان و عه‌سکه‌ريیه‌کان بێت وه‌ک: (قوتابيان ، ژنان ، سه‌نديکاکانى
کارگه‌ران ، کۆمه‌ڵه‌ى جوتياران ، لاوان ، پارێزه‌ران ، مامۆستا‌يان ،
ڕێکخراوى سه‌ربازيى و ته‌واوى ڕێکخراوه کۆمه‌ڵايه‌تیيه پيشه‌يیه‌کانى
تر).
4- حشع بۆى هه‌يه ته‌نیا دوو وه‌زيرى خۆى هه‌بێ به‌شداریى له حکومه‌تدا
بکه‌ن. ئه‌وه بوو موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانیى بووه وه‌زيرى ئاو‌دێر و عامر
عه‌بدوڵاش بووه وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت. له‌و کاته‌شدا پارتى ديموکراتى
کوردستانيش له به‌غدا پێنج وه‌زيريان هه‌بوو.
ئيتر کارى ڕێکخراوى جه‌ماوه‌ریى به پێى ڕێککه‌وتنه دوو قۆڵیيه‌که له
حيزبى شيوعى قه‌ده‌غه‌کرا تا هه‌تايه! حيزبى شيوعى به ئاشکرا و
نهێنى به‌وپه‌ڕى قه‌ناعه‌ته‌وه له‌سه‌ر داواى به‌عس وازى له ڕێکخراوه
پيشه‌ييه کۆمه‌ڵايه‌تیيه ديموکراتیيه‌کانى خۆى هێنا و بۆ حيزبى
عسى به‌جێهێشت! واته خۆى په‌راوێز خست له ڕێکخراوه‌کانى ، بێ ئه‌وه‌ى
بير له چاره‌نوسى دواڕۆژى خۆى بکاته‌وه که‌چى به‌سه‌ر دێت. قايل
بوونى حيزب به‌و مه‌رجانه‌ى که له به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نى حيزبى به‌عسى
حکومڕاندا بوو ، ته‌نازولێکى تر‌ى کوشنده‌ى گه‌وره و گران بوو.
بۆ هه‌ڵه‌ى يه‌که‌م جار وتمان خوا سه‌به‌بکار بگرێت که سۆڤيه‌ت و به‌شێک
له سه‌رکرده‌کانى حيزب بوون ، بۆ هه‌ڵه‌ى دووه‌م و سێيه‌م و.. تد ، ئه‌بێت
بڵێن خوا سه‌رکرده‌کانمان بگرێت.
ئيتر ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خاياند حيزبى به‌عس که‌وته جێبه‌جێکردنى خاڵ به
خاڵى مه‌رجه‌کانى ڕێککه‌وتنه‌که.
به‌ره‌يه‌ک له نێوان حيزبێکى حوکمڕانى ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن و سامان
و پاره‌يه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ حيزبێکى بێده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوپێ کۆت و به‌ندکراودا
، ئاخۆ باڵانسى به‌رژه‌وه‌نده‌کان بۆ کام لا‌يان پارسه‌نگ ئه‌بێت؟
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌توانم بڵێم: ئه‌و به‌ره‌يه‌ى له‌گه‌ڵ به‌عسدا
کرا ، به واقیع بووه به‌ره‌ى ئاغايه‌تى حيزبى به‌عس و مسکێنیى حيزبى
شيوعى ، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به‌ره‌که بوو به گۆڕى به کۆمه‌ڵ
بۆ هه‌زاران کادێر و ئه‌ندامان و دۆستانى حيزبى شيوعيى عێراق و
ماڵوێرانیى خه‌ڵک خێر له خۆ نه‌ديوى ميلله‌ته‌که‌مان! ئه‌م چاره‌نوسه‌ش
به ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانى حيزب کرا.
ئه‌گه‌رچى ئه‌ندازياره‌کانى په‌یمانی به‌ره‌ى به‌عس دواى 12 ساڵ له
کۆنگره‌ى چوارى حشع له 1985 له گوندى مه‌رگه‌وه‌ڕ له سێ سنوره
داتاشراوه‌که‌ى عێراق- ئێران و تورکيا به‌سترا ، دانيان به هه‌ڵه‌ى
خۆيان‌دا نا ، به‌ڵام دانپیادانانێکى بێ به‌رهه‌م و بێ سود و بێ ئه‌نجام
بوو ، واته نه‌کرا به ده‌رسێک له داهاتوودا نه‌چنه به‌ره‌يه‌کى
نابه‌رامبه‌رى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.
ئيتر حيزبى به‌عس توانى جه‌ماوه‌رى شه‌قام له حيزبى شيوعى داببڕێت!
کاتێک ڕ‌ژێمى به‌عس بوو به خاوه‌نى شه‌قام و متمانه‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى
دابينکرد و خۆى به‌هێز کرد ، هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه و به ئاشکرا و نهێنى شه‌ل
وکوێرم ناپارێزم که‌وته کۆمه‌ڵکوژیى شيوعيیه‌کان و لێدانى بزوتنه‌وه‌ى
ڕزگاریيخوازیی گه‌لى کورد ، لێمان بوون به فيرعه‌ون. سه‌ر‌کرده‌کانيشمان
نه‌يانتوانى داکۆکیى له حيزب بکه‌ن و دابڕاوبوون له بزوتنه‌وه‌ى گه‌لى
کورد ، هه‌ستيانکرد جه‌ماوه‌ريان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه داکۆکيیان لێ
بکات.
ئۆردووگاى سۆشياليستیيش وه‌ک پێويست به هاناى حيزبه شيوعیيه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌که‌يانه‌وه
نه‌هاتن و په‌يوه‌ندیى خۆيان له‌گه‌ڵ حيزبى به‌عس له‌ق نه‌کرد ، حيزبيش
به هه‌موو قه‌ناعه‌تيه‌وه به‌وه‌وه ئالوده بوو. به‌پێى تيۆرييه‌که‌ى
زانايانى سۆڤيه‌ت "له ڕێى گه‌شه‌ى ناسه‌رمايه‌داریى"(عن طريق تطور
اللارأسمالي) قه‌ناعه‌ت به قه‌واعيدى حيزب و جه‌ماوه‌ر بکات که له‌گه‌ڵ
حيزبى به‌عسى دیکتاتۆر له‌م ڕێیه‌وه سۆشياليزم له عێراقدا پیاده‌ئه‌کات!
وه‌ک به‌ڵگه‌يه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گر که سکرتیرى
گشتیى حيزب ئه‌م قه‌وله‌ى هه‌موو جارێک ئه‌وته‌وه و ئه‌يدا به
گوێماندا: (ئێمه و به‌عس به يه‌ک ڕێگاى ته‌نگه‌به‌ردا ڕێئه‌که‌ين ،
تا دێت لێمان ته‌نگ تر ئه‌بێته‌وه ، دواتر هه‌ردوو لامان تێکه‌ڵ به يه‌کتر
ئه‌بين (نندمج)!
زه‌کى خه‌يرى ئه‌ندامى (م.س) ئه‌م قه‌وله‌ى عه‌زيز محه‌مه‌دى له کتێبه‌که‌يدا(صدى
السنين في کتابات شيوعي عراقي مخضرم) لاپه‌ڕه367 نوسيوه ، به‌هادين
نوريش ئه‌ڵێت: له کۆبوونه‌وه‌يه‌کى نێوان حيزبى شيوعى و حيزبى به‌عسدا
، عه‌زيز محه‌مه‌د ئه‌م قه‌وله‌ى فه‌رمووه و سه‌داميش به گاڵته‌جاڕيیه‌که‌وه
وه‌ڵامى ئه‌داته‌وه و پێى ئه‌ڵێت: "تبلشفونا" به مانا به به‌لشه‌ڤيکمان
ئه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها هاوڕێ به‌هادین ئه‌ڵێت: له دواى کۆبوونه‌وه‌که ، عامر عه‌بدوڵاى
وه‌زير که‌وته په‌له بۆ دروستکردنى ليجنه له ناو ڕێکخراوه‌کانى
حيزب‌دا بۆ تێکه‌ڵبوون (إندماج) له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانى حيزبى به‌عس)!
سه‌رکردايه‌تى حيزب به بوونى ئه‌و دوو وه‌زيره‌يان ، حيزب بوو به
حوکمڕان ، هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌يان بوو حيزى توشى سڕبوون کرد که بێده‌نگ
ببن له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى تاوانه‌کانى حيزبى به‌عس له کۆمه‌ڵکوژیى
شيوعيیه‌کان و له بێده‌نگيیان له هێرشى سوپاى به‌عس له لێدانى
بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریيخوازیى چه‌کداریى گه‌لى کورد.
ڕێککه‌وتنه‌که‌ى الجزائر له نێوان سه‌دام حوسه‌ين و شای په‌هله‌ویى
ئێران و ئه‌مێريکادا له 06-03-1975 له بزوتنه‌وه‌ى چه‌کدارئى گه‌لى
کوردی دا و توشى شکستى کوشنده هات. ئه‌گه‌رچى زيانه‌که کاتیى بوو ،
به‌ڵام بزوتنه‌وه چه‌کدارييه‌که‌ى داڕماند. ئه‌م کاره‌ساتانه به‌سه‌ر
ئه‌و دوو حيزبه (حشع و حدک) ئه‌هات به ده‌ست به‌عسه‌وه ، نه‌بوو به
ئه‌زمونێک بۆيان له شکستیيه‌کانيان په‌ندى لێ وه‌ربگرن.
له‌و کاته‌دا پارتى خاوه‌نى ده‌يان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى جه‌نگاوه‌ر بوو
، به‌و هێزه مه‌زنه‌ى ، نه‌يتوانى داکۆکیى له بزوتنه‌وه چه‌کداريیه‌که
بکات و پلانى الجزائر پوچه‌ڵ بکاته‌وه. شاى ئێران که جێى متمانه‌ى
بارزانیى بوو ، له‌سه‌ر قه‌ولى (دوژمنى دوژمنم دۆستمه) ئازادیى بۆ گه‌لى
کورد دابينئه‌کات ، پارتيیش وه‌ک حيزبى شيوعى عێراق که‌وتبووه هه‌ڵه‌ى
زيانبه‌خشى خۆيه‌وه ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رکردايه‌تى بزوتنه‌وه‌ى
کورد به واقيعيانه و هۆشيارانه سياسه‌تى ئه‌مێريکا و شاى ئێران و هه‌وارى
بۆميديان و حيزبى به‌عسى به باشیى تاوتوێ نه‌کرد بوو ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م
بارودۆخه‌ى ئێستا ، ئه‌زمونێکه و ئه‌بێت له بير نه‌کرێت.
ئيتر شاڵاوى (ته‌عريب ، ته‌بعيس ، ته‌بعيد و ته‌هجير) ى ده‌يان هه‌زار
له جه‌ماوه‌رى گو‌ندنشينه‌کانى کوردستان ، وه‌ک به‌شێک له پرۆژه‌ى
جينۆسايد ، ده‌ستیپێکرد ، زيادتر له پێنج هه‌زار گوند به ڕه‌ز ، باخ
، کێڵگه و کانياوه‌کانه‌وه وێرانکران. له شار و شارۆچکه‌کانى
کوردستاندا ده‌يان ئۆردووگاى زۆره‌ملێ بۆ ڕاگوێزراوه گوندنشينه‌کان
دروستکران. به‌عس هه‌ستى به مه‌ترسى کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتياره
ڕاگوێزراوانه و نيشته‌جێکردنيان له ناو ئۆردووگا زۆره‌ملێکاندا نه‌ئه‌کرد،
پێى وا بوو ئه‌وانه وه‌ک ڕۆشنبيران و سياسییه‌کانى ناو شاره‌کان ، بير
له سياسه‌ت و ڕوخاندنى حکومه‌ت ناکه‌نه‌وه.
بۆ ڕێگریى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى چه‌کداریى له چياکانى
کوردستاندا ، به‌عس که‌وته دروستکردنى تۆڕى ڕێگاوبانى قيرتاو به‌ره‌و
سنوره‌کان بۆ ئاسانکاریى گه‌ياندنى هێزه‌کانى جاش و سوپا و دامه‌زراندنى
سه‌دان ڕه‌بيه‌ى عه‌سکه‌ریى له‌سه‌ر لوتکه به‌رزه‌کانى سنورى تورکيا ،
ئێران و عێراق.
دوابه‌دواى ئه‌و تاوانانه ، ڕ‌ژێمى به‌عس پێى لێ هه‌ڵبڕى و که‌وته
هێرش و په‌لامارى ئاشکرا و نهێنى زيادترى دژ به حيزبى شيوعى عێراق و
له پێشدا دژ به کادێره ڕۆشنبيره بوێره‌کان له سه‌رانسه‌رى عێراقدا
، ئه‌و کادێرانه‌ى خۆشه‌ويستى قاعيده‌ى حيزب و جه‌ماوه‌ر بوون و نيگه‌ران
بوون له‌ڕه‌فتارى به‌عس و به جورئه‌ته‌وه ڕه‌خنه‌يان له ڕه‌فتارى
حيزبى به‌عس و به‌ره ئه‌گرت. کوشتنى ئه‌مان کارێکى ئاسايى بوو بۆ به‌عس
بيکات ، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپه‌چدانه‌وه له حيزبه‌وه نه‌بوو.
له ئايارى 1978 دا ، به‌عس که‌وته له‌سێداره‌دانی 31 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى
شيوعى و بێسه‌روشوێنکردنى 27 ئه‌فسه‌رى ماڵنشين له شيوعیيه‌کان و
دۆستانیان.
ڕۆژنامه‌ى "راصد" له به‌غدا ، په‌يتا په‌يتا هه‌واڵى ئه‌م کاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌ى وه‌ک ته‌حه‌دا و ئيهانه‌يه‌ک بۆ سه‌ر حيزبى شيوعى بڵاوئه‌کرده‌وه.
سه‌دام که‌وته له‌سێداره‌دانى 21 کادێرى سه‌رکرده و ژماره‌يه‌کى به‌رچاو
له ئه‌ندامانى حيزبه‌که‌ى خۆى "حيزبى به‌عس" ، ئه‌وانه‌ى بوێرانه ڕه‌خنه‌يان
له ڕێبازى حيزبه‌که‌يان ئه‌گرت ، ئه‌وانه سێ به‌شى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى
سه‌رکردايه‌تى شۆڕش (مجلس قيادة الثورة) بوون ، سه‌دام حوسه‌ين له‌ناویانیبرد.
باره‌گاکانى حيزبى شيوعى له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کاندا و ماڵى ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى ياسادانان و جێبه‌جێکردن ، له هه‌ولێر له‌ژێر کۆنترۆڵى ده‌زگا
سيخوڕيیه‌کانى به‌عسدا بوون. ده‌زگاى چاپه‌مه‌نى حيزب له به‌غدا ، هه‌ر
به ناو مابوو ، له کار که‌وتبوو ، حيزبى شيوعى تواناى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى
ئاشکراى ئه‌و هێرشه‌ى به‌عسى نه‌ما‌بوو.
له 1978 دا لێدانى شيوعيیه‌کان له کوردستان و له شار و شارۆچکه‌کانى
ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ، به خه‌ستیى ده‌ستيپێکردبوو ، شێوازێکى
ئاشکراى گرتبووه‌به‌ر. له کۆتايى ساڵى 1978 دا، سکرتێرى گشتیى حيزبى
شيوعى له سورياوه ڕايگه‌ياند که زيادتر له په‌نجا هه‌زار له ئه‌ندامانى
حيزب له عێراقدا گيراون و له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا پاکانه‌يان پێئه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ى بکه‌وتايه‌ته به‌ر شاڵاوى ده‌زگاکانى ئه‌و دڕندانه ، به بێ
به‌رائه‌تپێدان ڕزگاريان نه‌ئه‌بوو ، له ئه‌نجامى بێتوانايى حيزب له
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى شاڵاوى به‌ربڵاوى به‌عس ، په‌يوه‌ندیى له نێوان
به‌غدا و هه‌رێمى کوردستان و ڕێکخراوى محه‌لى شاره‌کان شيرازه‌ى تێکچوو
بوو ، له يه‌کتر دابڕابوون.
هاوڕێ عادل سه‌ليم (ئه‌ندامى ل.م و وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى حوکمى زاتى
کوردستان) بوو ، به ڕه‌خنه‌کانى حيزبى به‌عسى جونگڵيجه‌وز کردبوو ، ئه‌وه‌نده‌ى
نه‌خاياند له وه‌زيریيه‌که‌ى ده‌ريانکرد و حیزبيش نه‌يتوانى ئه‌و ناڕه‌وايیه‌ى
به‌عس پوچه‌ڵ بکاته‌وه ، ئه‌بووایه به‌عس قايل بووايه که كێ له
جێى عادل سه‌لیم دابنرێت ، له ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د حاميد له جێى
دانرا ، دواجار ئه‌ميش له‌گه‌ڵ شيروان عه‌لى ئه‌مين (وه‌زيرى ئيشغال و
ئيسکان) گيران و ئه‌شکه‌نجه دران و.. تد ، شه‌هيد عادل سه‌لیم ئه‌ندامى
لیجنه‌ى باڵاى به‌ره‌ش بوو ، کاتێک لیجنه‌ى باڵا له به‌غدا کۆئه‌بنه‌وه
، له‌و کۆبوونه‌وه‌يه‌دا له 21-08-1976 به سه‌رپه‌رشتیى سه‌دام حوسه‌ین
له هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نيشتمانیى (المجلس الوطني) له‌گه‌ڵ صباح الدرة
ڕه‌خنه‌ى توند له ڕه‌فتارى به‌عس و به‌ره ئه‌گرن ، له نامیلکه‌که‌ى
سه‌دام حوسه‌ين دا(خندق أم خندقين) هاتووه ، صدام هه‌ڕه‌شه له هه‌ردووکيان
ئه‌کات. ئه‌وه به‌س بوو بۆ سه‌دامى دیکتاتۆر که هه‌ردوو هاوڕێ له‌ناوببات.
له دانيشتنێکى به‌ره‌ييدا له که‌رکوک له ڕێکه‌وتى 12-09-1978 ، ئه‌بو
حیکمه‌ت و عادل سه‌لیم له‌گه‌ڵ به‌عسیيه‌کان کۆئه‌بنه‌وه ، له‌و
کۆبوونه‌وه‌يه‌دا به فنجانێک قاوه عادل سه‌ليم ده‌رمانخوارد ئه‌کرێت
و له گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌بو حیکمه‌ت بۆ هه‌ولێر ، له ڕێگا عادل
سه‌ليم دڵه گه‌وره‌که‌ى له لێدان ئه‌که‌وێت و ماڵئاوايى لێمانکرد.
دکتۆره‌کانى به‌عس له هه‌ولێر و "طبی عه‌د‌لی" ڕايانگه‌ياند که
گوايه به نه‌خۆشیى خورپه‌ى دڵ مردووه! پاشان به دواى صباح الدره‌دا
ئه‌گه‌ڕان ، له به‌غدا به نهێنى کارى حيزبى ئه‌بردبه‌ڕێوه، ئه‌ويش
گيرا و تا ئه‌م نوسينه‌ش بێسه‌روشوێنه و شوێنه‌وارى ونه.
حيزبى شيوعى نه‌يتوانى ، ته‌نانه‌ت له دواى ڕاپه‌ڕينه‌كه‌ى گه‌لى کورد
له به‌هارى 1991 دا ، ئێسک و پڕوسکى شه‌هيد عادل سه‌لیم بخاته به‌رده‌م
پزيشکه‌کانى کوردستان بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و تاوانه ، خۆ ئه‌مه‌يان
کارێکى زۆر ئاسان بوو ئه‌گه‌ر بکرايه ، که‌سوکار و هاوڕێکانى شه‌هيد ،
وه‌ک به‌ڵگه‌يه‌کى يه‌قينتر ، بيانزانيايه. به داخه‌وه بێده‌نگیى
له‌و ئه‌رکه کرا! ئه‌مه چمکێکه له خه‌روارى حه‌سه‌ناتى به‌رهه‌مى
هاوپهيمانیى له نێوان بێده‌سه‌ڵاتیى حيزبى شيوعى و ده‌سه‌ڵاتداریى
حيزبى به‌عسى مرۆڤکوژى فاشيستدا.
له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌ى به‌عس بۆ گرتنى شيوعيیه‌کان له
که‌رکوک ، تاکوته‌را هاوڕێيان توانيبوويان خۆيان ده‌ربازبکه‌ن ، زۆرينه‌يان
گيرابوون.
له پارێزگاى هه‌ولێر له کۆتايى مانگى 11-1978 دا ، نزيکه‌ى دوو هه‌زار
ئه‌ندام و دۆستى حيزب له ده‌زگاى ئه‌منى به‌عسه‌وه بانگکران و گيران
، ئه‌وانه‌ى پاکانه‌يان نه‌دايه له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ئه‌مانه‌وه ،
هه‌بوون له هاوڕێيان بێ جێگه و ڕێگه‌ى خۆشاردنه‌وه و که‌مترخه‌میى
ليجنه‌ى محه‌لى هه‌ولێر له چاره‌نوسيان ، شيوعييه‌کانى توشى نائومێديى
و ئازارى ده‌رونیى کردبوو.
ڕێکخراوى محه‌لی دهۆک و موسڵ له لیجنه‌ى هه‌رێم دابڕابوون و هيچ
سۆراغێکيان نه‌بوو ، بێئاگابوون ، ته‌نانه‌ت له به‌سه‌رهاتى ڕێکخراوه‌کانيان
، سکرتێرى محه‌لى سلێمانیى له هه‌ولێر خۆى شاردبووه‌وه. مه‌جيد عه‌بدولڕزاق
(مام قادر) محه‌لی سلێمانیى ئه‌بردبه‌ڕێوه.
له‌سه‌ر بڕيارى سه‌رکردايه‌تى حيزب ، له محه‌لى هه‌ولێر به ده‌يان
سندوقى ته‌قه‌مه‌نى و چه‌ک و ئه‌وتۆمۆبيل و که‌لوپه‌ل بارئه‌کرا و ئه‌درايه‌وه
به حيزبى به‌عس!
هاوڕێيانمان له شار و شارۆچکه‌کان و گونده‌کانى ده‌وروبه‌ريان ، بۆ
پاراستن له خۆيان که نه‌که‌ونه ده‌ست به‌عسى دوژمن ، خۆيان حه‌شاردابوو
، به‌ڵام بێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بوون ، نه‌خشه و بڕيارێکى پێشکات له
حيزبه‌وه وه‌ک به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى به‌عس نه‌بوو.
له پارێزگاى سلێمانیى (نه‌سره‌دين هه‌ورامیى ، که‌ريمى حاجى ، حه‌مه
ڕه‌شيد قه‌ره‌داغیى ، عه‌بدوڵاى مامه ، تۆفيقى حاجى ، نو‌رى شۆفێر و..
تد) بۆ ئه‌وه‌ى نه‌که‌ونه به‌ر شاڵاوى به‌عس ، ڕوويان کردبووه شاخه‌کانى
قه‌ره‌داغ ، به ته‌ماى ئاسۆيه‌ک بوون له حيزبه‌وه دژ به هاوپهيمانیى
به‌عس ده‌ربکه‌وێت. چه‌کى ده‌ستيان گۆچان بوو ، سکاڵايان ئه‌کرد که
خه‌ڵکى گو‌نده‌کان له ترسى به‌عس ، يان له ناڕازيبوونيان له سياسه‌تى
حيزب ، له ناو گه‌وڕى ئاژه‌ڵيشدا جێيان نه‌ئه‌کردنه‌وه. هه‌موو
ئاواتيان پارچه‌يه‌ک چه‌ک بوو که خۆيانى پێ بپارێزن. (بڕوانه بيره‌وه‌رييه‌که‌ى
ئه‌بو سه‌رباز).(3)
له 15-11-1978 دا له قه‌ڵادزێ و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ، سه‌لیمه
سو‌ر ، وه‌ستا ڕه‌سو ، حه‌سه‌ن خدر ، خدر ئيسماعيل و ڕه‌سوڵ سۆفى خۆيان
ئه‌گه‌يه‌ننه ناوزه‌نگ ، پاشان ڕه‌سوه سو‌ر ، سه‌ليمه سو‌ر و وه‌ستا
ڕه‌سو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ ، بۆ ئه‌وه‌ى حيزب ئاگادار بکه‌ن له
ڕۆيشتنه‌که‌ياندا بۆ ناوزه‌نگ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی باسکردنه و بۆ
مێژوو بوترێت ، ئه‌وه‌یه که حه‌مه یوسف پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، ماوه‌یه‌ک
پێش ئه‌مان و به ته‌نیا خۆی گه‌یاندبووه ناوزه‌نگ ، به‌وه‌ش له ناو
خه‌ڵک و هاوڕێیاندا ، ناسرا به‌وه‌ی که یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوو
له خه‌باتی چه‌کداریی ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ی حیزب‌دا.
عارف ڕانیه‌یی له نامه‌که‌يدا که بۆ نوسه‌رى نوسيوه به مێژوى
11-07-2008 ئه‌ڵێت: له ناوچه‌ى ڕانيه (چوارقوڕنه) هاوڕێيانى بتوێن
به سه‌رکردايه‌تى عه‌لى نادر و مه‌حمود حاجى نادر ، سه‌رقاڵى پاراستنى
هاوڕێکانيان ئه‌بن ، مه‌فره‌زه‌يه‌کى ئه‌من به سه‌رۆکايه‌تى ملازم (عبد)
په‌لامارى ماڵى عه‌لى حاجى نادر و مه‌حمودى براى ئه‌ده‌ن و عه‌بدولڕه‌حمانى
برايان ده‌ستگير ئه‌که‌ن ، هه‌واڵ ئه‌گات به عه‌لى نادر ، به دمانچه‌يه‌که‌وه
ئه‌که‌وێته دواى مه‌فره‌زه‌که و ته‌قه‌يان لێئه‌کات ، تا ناو مه‌خفه‌ره‌که‌يان
ڕاويان ئه‌نێت و عه‌بدولڕه‌حمانى براى ئازاد ئه‌کات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ماڵه‌وه ، بڕنه‌وه‌که‌ى که له ناو ديوارى ماڵه‌که‌ياندا
شاردبوویه‌وه ، ده‌رئه‌هێنێت و دووباره ئه‌چێته‌وه سه‌ر مه‌خفه‌رى
پۆليس و ئه‌يانداته به‌ر گولله و هاوار ئه‌کات: به‌ره‌ى به‌عس گۆڕبه‌گۆڕ
ئه‌که‌ين و ڕ‌ژێمى به‌عسيش ئه‌ڕوخێنين. پاشان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو شار
، پۆلێک له دۆست و هاوڕێيان ، 20 تێکۆشه‌رى شۆڕشگێڕ پشتگيریى لێ ئه‌که‌ن
و به سه‌رپه‌رشتیى عارف ڕانیه‌یی به‌رپرسى قه‌زاى ڕانيه ، ڕێگه‌ى
چياى کۆسره‌ت ئه‌گرنه‌به‌ر. وه‌ک له نامه‌که‌يدا باسیکردووه ، ئه‌ڵێت
ئه‌م هاوڕێيانه بووين:
1- شێخ ڕه‌سوڵ ، ناسراو به شێخه خه‌رته‌ل
2- عه‌لى حاجى نادر
3- مه‌حمودى حاجى نادر
4- عه‌بدول ڕه‌حمانى حاجى نادر
5- عه‌لى وه‌تمان
6- عارف ڕانیه‌یی
7- پيرۆت وه‌تمان
8- عه‌لى مارف
9- مارف گۆمانيى
10- عه‌بدوڵا فه‌قێ
11- عه‌بدوڵا مامش
12- مام وه‌يسه
13- شێخ ئيسماعيل
14- مام ڕه‌سوڵ
15- مام سمايل
16- حه‌مه‌دى مام ئه‌و‌ڵا
17- ئيبراهيم ئه‌بوبه‌کر
18- حه‌مه‌ى ئيسماعيل
19- حاجى ئامينه
20- عه‌بدوڵا تاپڕ
گه‌يشتينه به‌رى کۆسره‌ت.
عارف ئه‌وه‌شى نوسيوه: له 26-10-1978 يه‌که‌مين مه‌فره‌زه‌ى چه‌کداریيمان
له به‌رى کۆسره‌ت پێکهێنا. به هه‌موومان چوار ده‌مانچه و دوو تفه‌نگى
بڕنه‌ومان پێ‌بوو! به ته‌ماى بڕيارى حيزب بووين که چه‌کمان بداتێ!
به (موراد)دا "هاوڕێيه‌کى که‌ڕ و لاڵ بوو ، له باره‌گاى هه‌رێم چايچى
بوو" ، نامه‌مان نارد بۆ سه‌رکردايه‌تى لیجنه‌ى هه‌رێم که پاره‌مان بۆ
بنێرن چه‌کى پێ بکڕين و بزانین هه‌ڵوێستى حيزب له‌م کاره‌ساته چيیه؟
موراد به ده‌ستى به‌تاڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه و به ئيشاره‌ت پێيان ئه‌ڵێت
، له باره‌گاى هه‌رێم که‌س نه‌ماوه و هاوڕێيان خۆيان شاردووه‌ته‌وه ،
يان گيراون. عارف له نامه‌که‌يدا به‌رده‌وامه و ئه‌ڵێت: له‌گه‌ڵ مه‌حمودى
حاجى نادر به نهێنى و به موجازه‌فه ڕوومان کرده سلێمانیى و له ڕێى
خێزانى مه‌حمودى ده‌لاکه‌وه ، خوشکه ئامينه‌ى خێزانى شه‌هيد سه‌يد
تۆفيق مان بينى و داوامانکرد: براده‌رانى محه‌لى سلێمانیى ببينين ،
پاره و چه‌کمان بده‌نێ ، مه‌جيد عه‌بدولڕه‌زاق (مام قادر) هات بۆ
لامان و هيچ وه‌ڵامێک و بڕيارێکى پێ نه‌بوو ، له قسه‌ى سواوى کۆن
زیادتر! پێمانى وت: چۆن هاتوون ، هه‌ر واش بگه‌ڕێنه‌وه! چه‌کمان نيه
بتانده‌ينێ!
ئيتر به نائومێدیى و غه‌م و په‌ژاره‌يه‌کى زۆره‌وه و به ده‌ستى به‌تاڵ
و به ماندووبوونێکى زۆره‌وه، به نهێنیيه‌کى پڕ مه‌ترسى ،
گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌رى کۆسره‌ت بۆ سه‌ر ده‌رياچه‌ى دووکان بۆ لاى
ماسيگره‌کانى هاوڕێيان و دۆستانمان تا بمانپارێزن .(4)
لیجنه‌ى هه‌رێمى کوردستان له مانگى 12 ى 1978 له هه‌ولێر کۆبووينه‌وه
، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ی که چى بکه‌ين بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرشه
قاتوقڕيیه‌ی به‌عس ، له کاتێک دا که سه‌رکرده‌کانى حيزبمان له به‌غدا
خه‌ريکى کۆچ و بارن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ، هيچ نه‌خشه و وه‌ڵامێکيان
نيه بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرشه‌ى به‌عس و بۆ پاراستنى ئه‌و هاوڕێيانه‌ى
که خۆيان شاردووه‌ته‌وه و نه‌که‌ونه ده‌ستى دوژمن ، هه‌روه‌ها بۆ
چاره‌سه‌رى دابڕاویى ڕێکخراوه‌کان له عێراق و کوردستاندا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ماندا هه‌بوون پێيان وا بوو ئه‌و په‌لاماره‌ى به‌عس
گه‌رده‌لولێکی کاتيیه ، دێت و ئه‌ڕوات و نامێنێت و هاوپه‌يمانییمان له‌گه‌ڵ
به‌عس ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه جێى خۆى! واته بيروڕاى جياواز له نێوانماندا
هه‌بوو! به هه‌ر حاڵ ئه‌رکى ئه‌ندامانى لیجنه‌ى هه‌رێم دياریيکرا:
ئه‌بو سه‌رباز بۆ سه‌رپه‌رشتیى محه‌لى سلێمانیى.
ئه‌بو حیکمه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیى ڕێکخراوى هه‌ولێر ، موسڵ و دهۆک.
قادر ڕه‌شيد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندیى نێوان محه‌لیيه دابڕاوه‌کانى
پارێزگاکانى سلێمانيى ، دهۆک و موسڵ له‌گه‌ڵ لیجنه‌ى هه‌رێم له
هه‌ولێر و په‌يوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له به‌غدا مابوونه‌وه
و هێشتا نه‌ڕۆيشتبوونه ده‌روه‌ى وڵات.
ماڵپه‌ڕی قادر
ره‌شید
|