١٦\٥\٢٠١٠
دوای تیرۆری سه‌رده‌ست،
پارتی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌کات!

موحسین که‌ریم
رۆژی 13ئایار مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بێده‌نگی پاش تاسان له‌کاردانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی دژ به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمانی شکاند! پارتی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
به ئاشکراکردنی ناوی تاوانبارانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ڵامی عه‌مه‌لی
و لۆجیکی ئه‌و شاڵاوی پڕوپا‌گه‌نده‌یه بداته‌وه که خۆیان وته‌نی له‌لایه‌ن
ناحه‌زانیانه‌وه دژی سه‌رۆکه‌که‌یان و حیزبه‌که‌یان کراوه، و به‌وجۆره
خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری سه‌رده‌شت و سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران و
لایه‌نه سایسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان دڵنیا بکاته‌و ه‌که ئاماده‌یه به‌رپرسیارێتی
سیاسی و یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه له‌ئه‌ستۆبگرێ، که‌چی ده‌ستی
دایه دروستکردنی سیناریۆسازی بۆ تاوانبارکردنی نه‌یارانی سیاسی خۆی به
پیلانگێری و داڕشتنی پیلانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و هاوکاتیش له‌ورێگایه‌وه
تاوانبارکردنی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری نارازی و راپه‌ریوی کوردستان هه‌ر
له هه‌ولێره‌وه تا گه‌رمیان، به ئاژاوه‌گێرو تێکده‌رو گێره‌شێوێن.
پارتی بێده‌ربه‌ستانه تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری له‌دژی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه پێکه‌وه تێکه‌ڵ ده‌کات و وه‌کو
پیلانی دوژمنانی پارتی و بارزانی ناویان ده‌بات. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی
به‌کاری تیرۆره‌که هه‌ستاون بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادی و چاوترساندنی خه‌ڵکی
نارازی و به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئه‌وکاره‌یان کردوه و خۆپیشانده‌رانیش
بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌و تاوانه تیرۆریستیه ترسنۆکانه‌یه‌و له‌پێناو
ئازادی‌دا رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان. پارتی به‌شێوه‌ی رژێمه سه‌رکوتگه‌رو
داپڵۆسێنه‌ره‌کان، سه‌ره‌تا پیلانی ده‌ستی ده‌ره‌کی و پیلانگێڕانی
ناوخۆیی ده‌کاته به‌ری ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و دواتریش هه‌ربه‌وبیانوه‌وه
سه‌رکوتیان ده‌کات. چه‌ند ئینسانی ئازادیخواز و نه‌یاری سیاسی له‌لایه‌ن
رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره دران و چه‌ند خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵتانی خوێن کران هه‌ربه‌هه‌مان ئه‌و بیانوه‌ی ئێستا
پارتی خه‌ریکه به‌ناره‌زایه‌تیه به‌رهه‌ق وره‌واکانی کوردستانه‌وه
ده‌یلکێنێ!؟ هه‌ر دوو سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش بوو رژێمی دڕنده‌و
ئینسانکوژی جمهوری ئیسلامی ئێران (5) نه‌یاری سیاسی خۆی له‌سه‌ر هه‌مان
تۆمه‌ت که پارتی بۆ نه‌یارانی سیاسی خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێ، له‌سێداره‌دا!
هه‌مان تۆمه‌تیش ده‌خاته پاڵ مانگرتنی گشتی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان
که پارتی ده‌یخاته پاڵ خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی نارازی و به‌و بیانوه‌شه‌وه‌و
په‌لاماری خه‌ڵکی مانگرتوی دا‌و به‌هێزی چه‌ک و سوپای پاسدار هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا
که مانگرتن به خه‌ڵک بشکێنێ به‌ڵام سه‌ری له‌به‌رد دا!
پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌رێکی هه‌مه‌لایه‌ن له خه‌ڵکی نارازی به‌ده‌سه‌ڵات
و کاروکرده‌وه‌و سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی و نه‌یارانی سیاسی خۆی ده‌کات!
پارتی ده‌یه‌وێ ده‌نگدانه‌وه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت و بڵندبونه‌وه‌ی ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تیرۆره له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی
کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م
دواییانه‌ی هه‌ولێر و رفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت له‌یه‌ک ریزدا
دابنێ که ئه‌وه‌ی پێی هه‌ستاوه هه‌مان تاوانباره! پارتی به‌م کاره‌ی
تیرۆریست و بکوژی سه‌رده‌شت و ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر ده‌خاته‌پاڵ
خۆپیشانده‌رانی دژی تیرۆر‌و خوازیاری ئازادی که به دروشم و هاواره‌کانیان
له شاره‌کانی کوردستان و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به ده‌نگی ره‌سا
هاواریان ده‌کرد ئازادی.... ئازادی! پارتی به سازکردنی ئه‌م سیناریۆ
قێزه‌ونه به‌نیازی ئه‌وه‌یه که ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری و
ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن به پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی و
تۆقاندنی خه‌ڵک هاوتابکات، نه‌یارانی سیاسی خۆی به پیلانگێر و
تاوانکار پێناسه‌بکات، خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی شاره‌کانی
کوردستان به"فه‌وزاو ئاشوب" ناوببات و له‌ژێر ئه‌و ناوانه‌دا سه‌رکوتیان
بکات و خۆیان ووته‌نی "ده‌ستی ره‌شی نه‌گریسیان ببڕنه‌وه!"
پارتی نه‌ک هه‌ر دانی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌رو داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پیشانی خه‌ڵکی
نارازی کوردستان ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵایسانی ئاگری شه‌ڕێک له نه‌یارانی
سیاسی خۆی ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌ڵێ:" ئه‌م پیلانه‌و داڕێژه‌رو ئه‌نجامده‌رانی
له‌گۆڕ ده‌نێین!"، به‌ڵکو په‌یامی هه‌ڵایسانی شه‌رێکی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌ده‌گه‌یه‌نێ به‌وه‌ی که ده‌ڵێ:" به‌شێوازی جۆراوجۆری چالاکی جه‌ماوه‌ری
به‌ره‌و روویان ده‌بینه‌وه". بێگومان خه‌ڵکی کوردستان له‌مانای ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پارتی تێده‌گه‌ن. ده‌زانن که بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی له‌و
چه‌شنه پارتی ئاماده‌یه به‌زۆری ترس و تۆقاندن خه‌ڵک کۆبکاته‌وه،
بیانخاته سه‌رجاده‌و سیناریۆی لێکدانه‌وه‌که‌ی پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیان
ده‌رباره‌ی تیرۆره‌که‌و "پیلانگێڕی ناحه‌زان"یان به‌زۆر پێقبوڵ بکات و
وه‌کو دژه‌کرداری ناره‌زایه‌تیه‌کانی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت نیشانیان
بدات. له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵێک نوسه‌ری ده‌ربارو جیره‌خۆری خۆی خستۆته‌کار
بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته پیلانگێڕیانه‌ی خۆی. له‌ولاشه‌وه
ده‌ستی سیخوڕ‌و بانده ئیسانکوژو تۆقێنه‌ره‌کانیان ئاوه‌ڵابکرێ تا
پیلانه ناسراوه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن به‌وه‌ی که به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه
سه‌رکوتی نه‌یاره‌کانیان بکه‌ن و فه‌زای ترس و تۆقاندن له‌ناو ناوچه‌کانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌تایبه‌تی له هه‌ولێردا زاڵ بکه‌ن. له‌ناوچه‌کانی
دیکه‌شدا فشار بۆ هاوپه‌یمانیه ستراتیژیه‌که‌ی بهێنێ که وه‌فادارابێت
بۆ هاوپه‌یمانیه‌که‌ی و به‌نوێنه‌رایه‌تی و له‌جیاتی ئه‌و سه‌رکوتی خه‌ڵکی
نارازی بۆبکات!
سه‌ره‌نجام؛ ده‌بێ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز و جه‌ماوه‌ری نارازی و
خرۆشاوی دژ به‌تیرۆر و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی
کوردستان که به‌راستی خوازیاری ئازادی و دژی سه‌رکوت و تیرۆرن ده‌بێ
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی پارتی، له‌پاڵ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا، وه‌کو شه‌ڕیکی
دیکه دژی خه‌ڵکی کوردستان سه‌یر بکه‌ن که لایه‌نه‌کانی فراوانتر و مه‌ترسیدارتره.
ده‌بێ هه‌موو ئاماده‌تر له‌پێشوو له‌لایه‌که‌وه بۆ ملپێدانی پارتی به
ئاشکراکردنی تیرۆریستان و ته‌سلیمکردنیان به دادگا و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
بۆ شکستدانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و په‌نجه‌راوه‌شانه‌یان له خه‌ڵکی نارازی
کوردستان که‌مه‌ری لێتوند بکه‌ینه‌وه. وه‌ستان له نیوه‌ی رێگادا ته‌نانه‌ت
زامنی گه‌ڕانه‌وه‌ش نیه بۆ سه‌ره‌تا! ده‌بێ ئه‌و ده‌رسه‌یان پێبدرێ
که ئیتر خه‌ڵکی کوردستان گیرۆده‌ی وه‌همی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و
هێزه بۆرژوا- ناسیۆنالیسته عه‌شیره‌تیانه نین. هه‌نگاوێک که له‌پێناو
ئازادی‌دا هه‌ڵیان هێناوه‌ته‌وه ده‌یکه‌نه به‌رده‌بازێک به‌ره‌و
ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و به‌هه‌شتی نازونیعمه‌ته‌ی ده‌سه‌لاتداران
و سه‌رمایه‌دارانی چاوچنۆکیش کۆتایی پێدێنن که بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان
پاوانیانکردوه و ئه‌گه‌ر گه‌نجێکی وه‌کو سه‌رده‌شتیش ته‌نانه‌ت له
خه‌یاڵیکی ئه‌ده‌بیدا خه‌وی پێووه ببینێ، بانده نهێنیه‌کانی ده‌سه‌لاتی
میلیشیایی سه‌رنگونیان ده‌که‌ن!
14\5\2010
ماڵپه‌ڕی
موحسین
که‌ریم
|