٦\١٠\٢٠٢١
دوا زانیاریی
سەبارەت بە فیلمەکانی ''نانی پیرۆز'' و ''ئەزموون'' و ''زاڵاوا''.
"نانی پیرۆز"
خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی "دینی ئەمڕۆ"ی لە ئیتاڵیا
بەدەستھێنا.
مەنسوور جیھانی
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی
خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی"،
خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ"ی لە وڵاتی ئیتاڵیا
بەدەستھێنا.
بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) دوایین بەرھەمی سینەماکاری
کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری
کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ لە
نوێترین و نۆیەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە کاتژمێر ٥ی ئێوارێی
ڕۆژی سێشەمە ٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" لە شاری تڕێنتۆ
لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن بینەران و ھۆگرانی ھونەری
سینەماوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێ‌کرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی
ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ"ی ئیتالیا کە بریتی بووون
لە: خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت" بەرھەمھێنەر و بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی
سینەمای لە وڵاتی ئێران، "لیدیا ماگنی" ڕۆژنامەنووس لە وڵاتی ئیتالیا،
"میلیجان گوچیک" سیناریۆنووس و دەرھێنەر لە وڵاتی سێربستان، "دیانا
ئاشیموڤا" بەڕێوەبەری ھونەریی فێستیڤاڵ لە وڵاتی قەزاقستان و ھەروەھا "مستەفا
جێناپ ئایدین" توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە تورکیا، فیلمە بڵیندە
سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵیان
دادوەری کرد و دەنگەکانی خۆیان ڕاگەیاند و خەڵاتیان بەسەر سینەماکارانی
سەرکەوتوودا دابەشکرد.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ"ی ئیتالیا بە مەبەستی
ڕەخساندنی فەرھەنگی ئاشتی و دانووستان لە نێوان باوەڕ و کەلتوورەکان و
ھەروەھا سازکردنی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان سینەما و دین و ئایینە
جۆراوجۆرەکانی جیھان لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و لەم ڕێگا گرینگەدا بە
شوێن پەیوەندیی لە نێوان بیرووباوەڕەکان و ژیانی سونەتی و خۆماڵی خەڵکی
سەرتاسەری دنیا و ھەروەھا ئاشتی و فەرھەنگە جۆراوجۆرەکان، لە ڕێگای
وەرگرتنی جیاوازەکانی یەکتریدایە.
بیست و چوارەمین خولی ئەم ڕووداوە ھونەرییە بە نمایشی فیلمە
سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی سینەماکارانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە شاری تڕێنتۆ
لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
"نانی پیرۆز" کە لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی
ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت" لە ئاستی دنیادا
بڵاودەبێتەوە، لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی فەرمی "پێشبڕکێی
ئاسیا" لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز"
وەکوو گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئاسیا لە وڵاتی کۆریای
باشوور نمایشکرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" بە ناونیشانی پێشڕەوترین
فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی لە کیشوەری ئاسیا بە ناوەرۆکی "ئاشتی،
پەیوەندییەکان و ژیان"؛ بە نمایشی ١٣٠ بەرھەمی دیکۆمێنتاریی لە
دەرھێنەرانی ٤٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە رۆژانی ٩ تا ١٦ی سێپتەمبەری
٢٠٢١ لە شارەکانی گۆیانگ و گۆوانگ جۆ لە وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
www.religionfilm.com/en/film/holy-bread-en
www.religionfilm.com/it/news/religion-today-2021-trionfa-il-dialogo-tramite-il-cinema-con-iran-e-israele-sul-podio-della
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمی "نانی
پیرۆز"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
"ئەزموون" خەڵاتی باشترین سیناریۆی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی
"تیرانا"ی به‌ده‌ستهێنا.
مەنسوور جیھانی
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
خەڵاتی باشترین سیناریۆی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" ١٩مین خولی
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانیای
به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد
"شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی
هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له دووهه‌مین
به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی"
نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی
ئاڵبانیا نمایشکرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی
لێ‌کرا و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه
سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکار خەڵاتی باشترین
سیناریۆی ئه‌م به‌شه‌یان پێشکه‌ش به "شەوکەت ئەمین کورکی" و "محەمەد
ڕەزا گەوهەری" نووسه‌رانی سیناریۆی ئه‌م فیلمه کوردییه کرد.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" نۆزده‌یه‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" بریتی بوون له: "جیوانی
ڕۆبیانۆ" سیناریۆنووس له وڵاتی ئیتالیا، "عیسمه‌ت سیجارینا"
سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆزۆڤۆ، "سیمۆئێن ڤێنتیسلاۆڤ"
سیناریۆنووس له وڵاتی هه‌نگاریا و هه‌روه‌ها خاتوو "باڕباڕا گاسێر"
رۆژنامه‌نووس و ڕخنه‌گری سینه‌مایی له وڵاتی نه‌مسا و ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی چاپه‌مه‌نییه‌کانی هۆلیڤوود.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" وه‌کوو گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین
ڕووداویی سینه‌مایی ناوچه‌ی باڵکان؛ به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ناوه‌ندێکی
گرینگی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، ڕه‌خساندنی که‌شووهه‌وایه‌کی
هه‌ڤاڵانه بۆ سینه‌ماکارانی ئه‌ورووپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها
کۆکردنه‌وه‌ی تامه‌جرۆیان، خوێندکارانی سینه‌ما و شه‌یدایانی ئه‌م
هونه‌ره به‌نرخه دامه‌زراوه.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و
کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و
لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای
نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" به دروشمی
"جیاواز بیربکه‌نه‌وه و یه‌کسان سه‌یربکه‌ن" له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی
له‌وانه؛ به‌شی "فیلمه بڵینده‌کان"، به‌شی "فیلمه یه‌که‌مه
بلێنده‌کان"، به‌شی "کورته فیلمه چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشنییه‌کان"
(فیلمه هه‌ڵبژاردراوه‌کان ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار ده‌کرێن)،
به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "پێشبڕکێی خوێندکاری"، به‌شی "هونه‌ر و
ئه‌زموون"، به‌شی "فیلمه‌کانی باڵکان" و به‌شی "ئه‌و فیلمانه‌ی که به
زمانی ئاڵبانیایی سازکراون" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی،
له‌وانه؛ به‌شی "ته‌رکیز"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "پانۆڕاما"
واته: نمایشی "فیلمی منداڵان"، "جیله‌کان"، "دنیای نوێی"، "زه‌وقه
جیاوازه‌کان" و چه‌ندین به‌شی دیکه له ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ی
سێپته‌مبه‌ری٢٠٢١ له شاری تیرانا پێته‌ختی وڵاتی ئاڵبانیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریی پتر:
http://tiranafilmfest.com/awards-2021
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی
سینەمایی "ئەزموون"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیلمی سینەمایی
کوردی "زاڵاوا" خەڵاتی فێستیڤاڵی ژانڕیی ئەمەریکای بەدەستهێنا.
مەنسوور جیھانی
فیلمی
سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان
ئەمیری" خەڵاتی ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"فانتاستیک فێست" لە وڵاتی ئەمەریکای بەدەستھێنا.
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرسەلان
ئەمیری" لە سێیەمین نمایشی جیھانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "شەپۆلی
دوایی" لە ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاستیک
فێست" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی ئەم بەشەی ئەم
ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاستیک فێست" کە گەورەترین فێستیڤاڵی
ژانڕ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دێتەئەژمار، ھەموو ساڵێک ئەو
فیلمانەی کە لە ژانڕی تۆقێنەر، فانتازیا، زانستی، خەیاڵ و پڕشەڕ و شۆڕ
پێکھاتوون لە سەرتاسەری جیھان دەستنیشان دەکات و بە مەبەستی ڕێزلێنان
لەو فیلمە ژانڕیانەی کە بە چیرۆکی نوێی و پڕکێشەوە سازکراون، بە
ھۆگرانی ھونەری سینەما دەناسێنێت.
"زاڵاوا" لە نووسینی ھاوبەشی خاتوو "ئایدا پەناھەندە"، خاتوو "تەھمینە
بەھرام" و "ئەرسەلان ئەمیری"، بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ ٨ فیلمی ھەڵبژاردە لە
ژانڕە جۆراوجۆرەکاندا لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەندوونیزیا،
سوید، ئەفریقای باشوور، سێنگال، پورتوگال و بەلژیکا لە ڕۆژانی ٢٣ تا
٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە شاری ئاستین لە ویلایەتی تێگزاس نمایشکرا و لە
دەرئەنجامدا لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی
"شەپۆلی دوایی" بە ناونیشانی باشترین فیلم ھەڵبژێردرا و سێیەمین خەڵاتی
جیھانی خۆی بەدەستھێنا.
ئەم فیلمە کوردییە لە بەرھەمھێنانی خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا
بەرادەری" پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندی شیان سەر بە شاری سنە و
خوڕەمڕوود لە پارێزگای ھەمەدان لە ٤٩ ڕۆژدا بە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی
"محەمەد ڕەسوولی" وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای
ئێران، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو ھودا
زەینوالعابدین، باسیت ڕەزایی، شاھۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح
ڕەحیمی و زاھید زەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردستان
تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.
"زاڵاوا" کە لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی دانیماڕکی "لیولک" لە ئاستی
جیھاندا بڵاودەبێتەوە، لە یەکەمین نمایشی جیھانی خۆیدا لە بەشی
پێشبڕکێی "ھەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا و
لە لایەن بینەرانی سینەما و ڕخنەگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێ‌کرا و
توانی خەڵاتی "فیپڕشی" واتە "فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما"
بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی "ڕۆژەکانی ڤێنیز" و ھەروەھا خەڵاتی
گەورەی "ھەفتەی ڕخنەگران" بەدەستبێنێت.
"زاڵاوا" یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" بە
ھاوڕێیەتی لەگەڵ فیلمی سینەمایی "ڕووداو" لە دەرھێنانی "ئادرێ دیوان"
توانی خەڵاتی "فیپڕشی" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز"
بەدەستبێنێت. ئەم خەڵاتە گرینگە بە فیلمێکی بەشی سەرەکی و تەنیا بە
فیلمێک لە نێوان فیلمەکانی بەشی "ئاسۆکان"، سەربەخۆی "ھەفتە ڕخنەگران"
و ھەروەھا "ڕۆژەکانی ڤێنیز" پێشکەش دەکرێت. ئەم فیلمە فەڕەنسیە توانی
خەڵاتی "شێری زێڕین"ی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەفتاوھەشتەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بباتەوە.
بۆ زانیاریی پتر:
https://fantasticfest.com/news/entry/fantastic-fest-2021-awards
راگەیاندنی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|